100
Subscribers
+424 hours
+97 days
+1630 days
Posts Archive
100
Repost from N/a
سنوورەکان بشێوێنن
من تامەزرۆی بۆن و تامی نیشتمانم
چۆن هەنگ شەیدای گوڵەباخە
من دڵداری کوردستانم ****لەم جیهانە پەلەوەریش
نیشتمانی بۆ خۆی هەیە دارستانێ، تاقە دارێ ئاوارەش بێ
نێو ئەشکەوتێ،بن پاسارێ! چۆن شێت نەبم،نەچم بە گژ کوێستانێکا و چوار ڕێبانی گەردوون نەگرم هیشتا بستێ خاک شک نابەم تیا بژیم ،تیا بمرم ...! چۆن شیت نەبم هەموو ڕێگام لێ بەسراوە بە هەر جادە و شەقامێکا ڕادەبوورم تەپۆڵکەیەک کڵاوێکی سەربازانەی لە سەر ناوە دڵ و گیرفان دەپشکنێ بەڵگەی خوایشم لە گەڵدا بێ ڕێگام دەگرێ
