www.Goranikurdi.com گۆرانیی کوردی
Open in Telegram
www.GoraniKurdi.com ماڵپەڕێکە بۆ ئەرشیڤی گۆرانیی کوردی بە دەقەوە ئینستاگرامی ئێمە: https://www.instagram.com/gorani.kurdiofficial?igsh=ZmRueHBocXJrcnFv پێوەندی: @Ch12122
Show more2 297
Subscribers
+124 hours
+117 days
+9730 days
Posts Archive
Da min da min da min
Cotê memikan wê da min
Ketima ser sînga wê
Ketima xêra xwedê da
Sê sê sisê Hêy hê hêy hê Kubar kubar kubarê Meyzê meyzê meyzêne Li wan çavê min meyzêne Ba kir ba kir ba kir Got hela hela tu were Ti bi qedrê rebê xwe ke Ji kesî re tu behs meke Rûne rûne rûne Di rex min de were tu rûne Bi çava li min meyzîne Min bixwe û bi helîne Sê sê sisê Da min da min da min Cotê memikan wê da min Ketima ser sînga wê Ketima xêra xwedê da Kubar kubar kubarê Meyzê meyzê meyzêne Li wan çavê min meyzêne Here were wer were Sê cara wê çav da min Sê cara wê maç da min Sê cara wê dest da min Sê cara wê lêv da min Kubar kubar kubarê Meyzê meyzê meyzêne Li wan çavê min meyzêne Here were wer were Sê cara wê çav da min Sê cara wê maç da min Sê cara wê dest da min Sê cara wê lêv da min Sê cara wê çav da min Sê cara wê maç da min❤️#سێ_سێ 🎼#جوان_حاجۆ #ڕیمیکس ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶
بەڵام بەڵام کوا مرۆڤایەتی؟
لە وڵاتی سووتێنراو لە ئێمەی
بیست و پێنج ملیۆنا
لە ناو شاڵاوی ئاگر و لە گۆماوی سووری خوێنا چۆن تکەی باران دەبارێ وەها مەرگ دێتە خوارێ بەڵام بەڵام کوا مرۆڤایەتی؟ هەڵەبجە بنارەی کێوان بووە هیرۆشیمای کوردان ئەمجارەش دەستی فاشیستان گیانی هەزاران مرۆڤیان لە هەڵەبجە بە بومب سووتان بەڵام بەڵام کوا مرۆڤایەتی؟ کوا دەستی نەتەوایەتی لە ئاستی ناڵە و هەواری خەڵکانی بە ژەهرکەوتووی ماڵ داتەپیوی پێپەتی کوا دەستی شەرەف و ویژدان بۆ چارەی ئازاری زام ژن و پیاو و زارۆکانی بەبێ ناسنامەی کوردستان بەڵام بەڵام کوا مرۆڤایەتی؟❤️#هەڵەبجە ❤️#وڵات 🎼#جوان_حاجۆ ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶
فاتمە دوو چاوی مەستت
پڕ تەلیسمی جوانییە
پڕ شەرابی خۆشەویستی و
عارەقی یەزدانییە
فاتمە دوو چاوی مەستت شێتی کردم فاتمە بەژن و باڵاکەت نموونەی هەیکەلی یۆنانییە لار و لەنجەت مۆسیقایە بەستەیە گۆرانییە فاتمە دوو چاوی مەستت شێتی کردم فاتمە فاتمە دوو چاوی مەستت پڕ تەلیسمی جوانییە پڕ شەرابی خۆشەویستی و عارەقی یەزدانییە فاتمە دوو چاوی مەستت شێتی کردم فاتمە فاتمە دوو چاوی مەستت پڕ تەلیسمی جوانییە پڕ شەرابی خۆشەویستی و عارەقی یەزدانییە فاتمە دوو چاوی مەستت شێتی کردم فاتمە گەرچی دڵداری لە خاکی ئێمەدا ئەفسانەیە هەر بەتەنیا بۆ کوڕی خاوەن تەلار و عانەیە فاتمە دوو چاوی مەستت شێتی کردم فاتمە فاتمە دوو چاوی مەستت پڕ تەلیسمی جوانییە پڕ شەرابی خۆشەویستی و عارەقی یەزدانییە فاتمە دوو چاوی مەستت شێتی کردم فاتمە هەتا خۆرێک لە ئاسۆ سەر دەرێنێ شنەی بایێک، ئومێدێک، هەر دەمێنێ هەتا بایێک هەبێ، غونچەیەک بپشکوێ مەلێکی دێتە سەر تا بۆی بخوێنێ ئەگەرچی پیرە ئەم جووتیارە هێشتا لە دەستی دێ کە تۆمێک دابچنێ پەنایێ هەر دەبێ بۆ دنیایێ، ئەوینێ، یارمەتییێ خەمڕەوێنێ بەڵام لە وەرزی سەرما و سۆڵە چبکەم لە سینەمدا شەوێ گرمایێ نەمێنێ❤️#ست_فاتمە 🎼#جەماڵ_سەڵواتی 🎼#جەمال_سەڵواتی ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶
چی بکەم جەرگم سووتاوە وەڵا
چونکە یار لێم تۆراوە
چی بکەم جەرگم سووتاوە گیانە چونکە شۆڕ لێم تۆراوە عەقڵ و هۆشم نەماوە گیانە خواردن و خەوم خوێناوە ماڵمان ئەوبەر ئەوبەرە گیانە کێ منی کوشت ئەو دولبەرە بە دەم جوێنم پێ ئەدا شۆڕێ بە چاو پێم ئەڵێ وەرە بە دەم جوێنم پێ ئەدا چاوجوان بە چاو پێم ئەڵێ وەرە سێو پێگەیی نەهاتی گیانە کە لیمۆ زەرد بوو وەرە نەخۆش کەوتم نەهاتی گیانە وادەی ڕووحکێشان وەرە❤️#ماڵمان_ئەمبەر_ئەوبەرە-٢ 🎼#تاهیر_تۆفیق ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶
ڕۆڵە هەرکاتێ کە وا کە من مردم
لە ناو گۆڕخانە تەسلیمت ئەکردم
گوڵەکەم نەخشانم شل و مل باوانم بارگەکەو بار کرد ئاخ ماڵی وێرانم دوو دەسرەی دەستت دو عەلیخانی ئەحواڵ لەیلاکەم ناشێ نەیزانێ گوڵەکەم نەخشانم شل و مل باوانم قسەو لەگەڵ ناکەم چونکە نەتلاوانم بارگەکەو بار کرد ئاخ ماڵی وێرانم ڕۆڵەی دڵبەندم مایەی ژیانم ڕووناکی دیدە و شەوقی بەیانم گوڵەکەم نەخشانم شل و مل باوانم قسەو لەگەڵ ناکەم چونکە نەتلاوانم بارگەکەو بار کرد ئاخ ماڵی وێرانم گوێ گرە بۆ بەرزی کەوباڕ ئەخوێنێت خوا گیان ئەمن و تۆ لە یەک نەسێنێت گوڵەکەم نەخشانم شل و مل باوانم قسەو لەگەڵ ناکەم چونکە نەتلاوانم بارگەکەو بار کرد ئاخ ماڵی وێرانم دایکی گۆرانی لاوی جگەرسۆز گوڵەکەم نەخشانم شل و مل باوانم قسەو لەگەڵ ناکەم چونکە نەتلاوانم❤️#گوڵەکەم_نەخشانم 🎼#جەلال_کەریمی ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶
هەر شەو لە دووریت فرە هوڵمە
شیرین گیان شیرین ئەی گشکەس
چەنە بیستوون غەم لە کوڵمە شیرین گیان کۊ بیستوون چەس شیرینە و شیرین ئاخ شیرین شیرین گشکەسم نازدار شیرین گیان شیرین شیرینە و کەسم عشقێ تۆ داسە تیشە وە دەسم❤️#شیرین_گیان 🎼#تانیا_ئاسۆ ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶
بە بێباکی دەمێکی هات و
داغی کردم و ڕۆیی
دەبێ حاڵی چ بێ بولبول بەهار زۆر پێنەچوو ڕۆیی؟ نیگار هات وا بە خەندە، کەوتە دونیا ئاه و ناڵەی من بەهار هات غونچە پشکووت، دەنگی بولبول سوو بە سوو ڕۆیی فیراقم کرد لە پاش تۆ، هیچ حەیاتم پێ نەما، قوربان حەیاتی من کە تۆی، مەعلوومە نامێنم، ئاخ نامێنم، نامێنم کە تۆ ڕۆیی لەسەر ماچێکی زاری خۆت کە نەتدا ڕەنگ نەبوو زیز بی عەزیزم بێ وەفاییت کرد لەسەر هیچی نەبوو ڕۆیی خەرامان هات و چوو دولبەر، 'وەفایی' ما بە ناکامی درێغا عومری شیرینم چ زوو هات و چ زوو ڕۆیی؟ هۆنراوە: وەفایی❤️#بە_بێباکی_دەمێکی_هات 🎼#تاهیر_تۆفیق ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶
ئاغە گیان! تۆ خۆت دەچی بۆ شار
و من لەم غوربەتە
زەحمەتە یاران خەڵاسیم بێ لە دەس ئەم فورغەتە* هەر کەسێ شەهدی ویسال و زەهری دووری چێژتبێ ئەو دەزانێ دەردی دووری چەند گران و زەحمەتە دێ بە تاو ئەشکی دوو چاوم هەر وەکوو دەجلە و فوڕات مەزرەعەی خەم سەوز و دڵ تێراوە وەک ئەم دوو شەتە* تا ئەسیری داوی تۆم ڕەحمێ بە حاڵم توخوا مودەیێکی تر لە دەستت ڕادەبوورم، دەرفەتە دڵ ئەمانەت بوو لە لات ئێستێ کە وا حاشا دەکەی وەرنە سەیری ئەم کافربەچەی بێ مروەتە* جەننەتە جێم چونکە ئەم شۆخە بە ناحەق کوژتمی هێند شەریف و پاکە حەتتا کوژتنیشی ڕەحمەتە دێ بە تاو ئەشکی دوو چاوم هەر وەکوو دەجلە و فوڕات مەزرەعەی خەم سەوز و دڵ تێراوە وەک ئەم دوو شەتە* تا ئەسیری داوی تۆم ڕەحمێ بە حاڵم توخودا مودەیێکی تر لە دەستت ڕادەبوورم، فورسەتە جەننەتە جێم چونکە ئەم شۆخە بە ناحەق کوژتمی هێند شەریف و پاکە حەتتا کوژتنیشی ڕەحمەتە ڕوو لە قیبلەی مستەفا ناکەم دەڵێ کوردی هەتا تاقی میحرابی برۆی دەرخا لە عالەم ئەم* بوتە هۆنراوە: کوردی *= لە هۆنراوەی شاعیردا "بمێنم من لە پاش ئەم فیرقەتە" و "زرەعەی خەم سەوز و تێراوە لەبەر ئەم دوو شەتە" و "ئەی موسوڵمانینە! وەرنە سەیری ئەم بێ مروەتە" و "ئەو" هاتووە.❤️#ئاغە_گیان 🎼#تاهیر_تۆفیق #مەقام ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶
Repost from N/a
☑️ ئاڵوگۆڕی لیستی کوردستان ☑️
🔰 بۆ بەشداری لە لیست 🔰
@EXCHANGE_KURDISTAN
@EXCHANGE_KURDISTAN
دیسان باسی تۆیان بۆم کرد
دیسان گڕیان لە دڵ هەڵکرد
گەڕامەوە ڕۆژانی زوو
کە نەمزانی چۆن بەسەرچوو هەر کە ناوی تۆیان هێنا عیشقت هانای بۆم ئەهێنا یادگارییەکان هێندە خۆش بوون تەزوویان بە دڵ دەهێنا هەرچەن دوور بی عەزیزتری تۆ لە ڕۆحم شیرینتری دەشت و دەریا نێوانمان بێ لە خۆم بۆ خۆم نزیکتری دیسان باسی تۆیان بۆم کرد دیسان گڕیان لە دڵ هەڵکرد گەڕامەوە ڕۆژانی زوو کە نەمزانی چۆن بەسەرچوو تۆ نە خەونی نە خەیاڵی نە سنوورێکی مەحاڵی لە چ وەرزێکدا هەڵ بکەی خەمەکانم ڕادەماڵی هەرچەن دوور بی ئازیزتری تۆ لە ڕۆحم شیرینتری دەشت و دەریا نێوانمان بێ لە خۆم بۆ خۆم نزیکتری دیسان باسی تۆیان بۆم کرد دیسان گڕیان لە دڵ هەڵکرد گەڕامەوە ڕۆژانی زوو کە نەمزانی چۆن بەسەرچوو❤️#دیسان 🎼#چۆپی_فەتاح ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶
یار ڕۆیی تاک و تەنیا مامەوە
یار ئاوا جوابی چاکەی دامەوە
هەر گرفتێکی لە ژیانیدا دەبوو
ئەو بە پشتیوانی من پێی سادە بوو پێی بڵێن کردی زەرەر لایدا لە من ڕۆی گوڵی داوە بە کێ نایدا بە من پێی بڵێن کەس نایگرێ وەک من بە دۆست چۆن لەیەک دەبنەوە جیا خاڵ و پێست پێی بڵێن کردی زەرەر لایدا لە من ڕۆی گوڵی داوە بە کێ نەیدا بە من پێی بڵێن کەس نایگرێ وەک من بە دۆست چۆن لەیەک دەبنەوە جیا خاڵ و پێست گەر هەموو ژینم بەرەو ئاگر بکات بێ وەفایی سەد ئەوەندەی تر بکات شەرتە هەر وا من لەسەر پەیمانەکەم لە لای من بێ یا نەبێ جانانەکەم❤️#دڵتەنگی 🎼#چۆپی_فەتاح ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶
نیشتووە لە گیانم مەلی ترسی مەرگاوی
دەگرێ پێش نیگاهم دنیایێکی خوێناوی
دامدەپۆشێ شەوگاری ئازار شێتم دەکا ڕەشەبای لاسار تاساو و بێ توانا دەوروبەرم دەڕوانم هەناسە هەڵکێشان بە ئاسایی ناتوانم دامدەپۆشێ شەوگاری ئازار شێتم دەکا ڕەشەبای لاسار هاوار دەکەم پڕ بە هەستم سەر هەڵدێنم ڕادەوەستم❤️#ترسی_مەرگاوی 🎼#چۆپی_فەتاح ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶
بەسە چیتر ناتوانم دڵم بە قسەکانت خۆش کەم
ئەگەر ژینم بەم شێوە بڕوا
چیتر پێت ناکەم بڕوا
ڕۆژێک دێیت و دەملاوێنی سەد جار دڵم دەشکێنی دەی بڕۆ وازم لێ بێنە نامەوێی ئەمن مەدوێنە هەر درۆ، شەو و ڕۆژ درۆ دوا بە دوای یەک هەر درۆ هەر درۆ، دەم بە دەم درۆ ژیانت پڕ بوو لە درۆ تاڵاوی عەشقت پێ چێشتم بەخۆڕا خەڵکی دەپرسن یارەکەت بۆچی گۆڕا دە سەر هەڵێنە و پێم بڵێ ئاخر کێ دۆڕا دە پێم بڵێ، دە پێم بڵێ ئاخر کێ دۆڕا هەر درۆ، شەو و ڕۆژ درۆ دوا بە دوای یەک هەر درۆ هەر درۆ، دەم بە دەم درۆ ژیانت پڕ بوو لە درۆ❤️#درۆ 🎼#چۆپی_فەتاح ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶
ڕۆژگارێ بوو
کار و کەسی من شارێ بوو
نە خەم نە ناسازیم هەبوو
نە بۆ دڵم ئازارێ بوو چاوت دەریا، دەمت کانی دڵ ئاوێنەی کامەرانی ڕۆح و گیانم داناوە لە پێناوی تۆ بەڵکوو تاوێک سەر دانێمە سەر شانی تۆ خەمی دڵم، هیوای عومرم، چۆن دەهێڵی بێ تۆ بمرم ئازیزەکەم دەڵێن ئەمڕۆ کۆچی تۆیە بۆیە لای من دڵدارەکەم هەر ڕۆڕۆیە❤️#ڕۆژگار 🎼#چۆپی_فەتاح ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶
لە دەریاوە قەتاری هەوری بارشت
کەوتە دووی پێشەنگ
بەسەر سنگی چیادا چۆکی داداوە
کش و بێدەنگ
بەسەر پاییزی زەردا با بەخوڕ بگری بەکوڵ بگری لەسەر ئاخر گەڵا، ئاخر چڵی تەنیایی گوڵ بگری! بگرمێنێ، تەپ و نم دابکا یا بیکا بە شەست، هەرگیز* نەوەستێ قوڵپی گریانی، نەوەستێ هەورەکەی پاییز هۆنراوە: گۆران *= ئەم خشتەیە لە هۆنراوەی شاعیردا بە شێوەی "بگرمێنێ، تەپ و نم دابکا، بیکاتە شەست، هەرگیز" هاتووە.❤️#لە_دەریاوە 🎼#چۆپی_فەتاح ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶
بەقوربان بەقوربان
بۆچی بەم چەشنەیە منت وا شێت و شەیدا کرد
لە ناو زومرەی ڕەفیقانا منت بەم چەشنە ڕسوا کرد چی بوو سووچ و گوناهی من چی بوو چی بوو سووچ و گوناهی کە وا کەملوتفی دەربارەم چی بوو سووچ و گوناهی من بە ناهەق منت تووشی مەراق و دەرد و سەودا کرد کە دەسبەرداری دینم بووم بە عەشقت عاشقی دونیا بووم گوڵم بۆچی منت بێبەش لە عیززی هەر دوو دونیا کرد❤️#بەقوربان 🎼#چۆپی_فەتاح ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶
باران باران دوورە باران
جێیان هێشتووم یاری جاران
تەنیام لە شاری نەیاران ببارێ چاوم بە تۆوە برینەکانم بشۆوە باران باران پڕ لە فریاد بۆ بێکەسیم کەس نەگریا تەنیام لە شاری نەیاران ببارێ چاوم بە تۆوە برینەکانم بشۆوە❤️#باران-٢ 🎼#چۆپی_فەتاح ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶
گیانە دیارم دەیری عیشقە،
گیانە بە سووتن بێت لە وێ ئەگرم
کە من مشتێ چڵ و چێوم، لالە بە چی بم، کەڵکی کێ ئەگرم! نەگەییە دامەنی دەستی دوعا، جا دەبمە خاکی ڕێی تەریقەی گۆشەگیری بەر ئەدەم، ئەمجارە ڕێ ئەگرم هۆنراوە: مەحوی❤️#سەفەر 🎼#چۆپی_فەتاح ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶
نە گوڵی نە گوڵبانوویی
نە چەم مەس ئاهوویی
گیانە مەین و گیانە مەورین
تو ئەڕا ئەخنکە خوویی؟ گیسەلت پاسار باخن چەمەلت چۊ چلچراخن لیسک چلچراخم نمەی زۊخ ئاخ و داخم نمەی شەکەتی مە سا تو ئەیر کەم لیز کاخ و باخم نمەی باخەلت گوڵ ئەنارە گیژەل سەروەنت هەر مەری خڵیفە مارە ژیرم و ژارم ئەڕا تو بی پەلامارم ئەڕا تو کەتمسە چاڵی چەمەلت هەر پلە مارم ئەڕا تو ماتە مەمینم تا گ مەوینم بی ساز و بی دووڵ وە برژنگەلەت چەپە مەی لیوەتە مەوم تا گ مەشنەوم بی قسەکردن وە چەم مەست گەپە مەی تەش بریقە مەی ماوە تەم تووز ئاگرا منی کۊرەی دەرۊنم گڕە مەی ڕووژە مایە وەر هورە مایە سەر ئەسکە مەخەنی دەسمە مەگری خڕە مەی دەسەلت ئەگیرە مارم تا گ بۊینە کەس و کارم دووس و کەس و کارم تونی بوو بنیش ستارم تونی واهفە چەترت بچۊچن سەوزیە وەهارم تونی هەم گوڵی هەم گوڵبانوویی هەم چەم مەس ئاهوویی گیانە مەین و گیانە مەوری تو ئەڕا ئەخنکە خوویی؟❤️#گوڵبانوو 🎼#حوسێن_ڕەزا_ئەسەدی ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶
کوشتمت بە لەنجە و لار
ئەی زاڵم ئەی زۆردار
ئاه و حەسرەتی من مەینەتی و خەفەتی من هەمووی بە بۆنەی تۆیە تۆ بۆ من بوویتە دوژمن ئەڕۆی بە ئیشوە بە لەنجە بە وەزنی گۆرانی زڕەی کەمەرەت دێ هەتاکوو بەر کانی بۆ دووریتە ئەیڕێژم عەشقی شیرینم بە تاو یادەکانت هیچ ساتێ لێم ون نابن لەبەر چاو تۆ ئاواتی دنیام بووی ماڵاوات کرد لە ناکاو دەروونم بۆچەکی سووتاوی لێ دێ گڕی ئاهم چیاتاوێنە ئەمشەو لە قینی ناحەزان توخوا گوڵی من بە زامانم چاوێ بخشێنە ئەمشەو هەردوو چاوم فرمێسک ڕژێنە ئەمشەو سۆز و ناڵەم جگەر سووتێنە ئەمشەو تەمی زولفت لەسەر ڕووت لادە بۆیە مانگی چواردە بێ سەروشوێنە ئەمشەو بە شانەی کردووە پەرچەم سەیر کە سلەیمانی گوڵاوپرژێنە ئەمشەو لە مەستی چاوی مەستی تۆ عەزیزم دڵەی مەستم بێ سەروشوێنە ئەمشەو❤️#کوشتمت_بە_لەنجە_و_لار 🎼#حەمید_عوسمان ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶
