www.Goranikurdi.com گۆرانیی کوردی
Open in Telegram
www.GoraniKurdi.com ماڵپەڕێکە بۆ ئەرشیڤی گۆرانیی کوردی بە دەقەوە ئینستاگرامی ئێمە: https://www.instagram.com/gorani.kurdiofficial?igsh=ZmRueHBocXJrcnFv پێوەندی: @Ch12122
Show more2 297
Subscribers
+124 hours
+117 days
+9730 days
Posts Archive
خۆشترین کاتێ کە بیرم ناچنەوە
ئەو کاتانەیە لەگەڵ تۆدا بووم
خۆشترین ساتێ کە کاڵ نابنەوە ئەو ساتانەیە دەستەمۆی تۆ بووم هەر ئەو کاتانە و هەر ئەو یادانەش لە باغی ئێستا گوڵێکی زیندوون دەنا سەرتاپا مێژووی تەمەنم کۆمەڵێ ژانی لە خەما نووستوون خۆشترین کاتێ کە بیرم ناچنەوە ئەو کاتانەیە لەگەڵ تۆدا بووم خۆشترین ساتێ کە کاڵ نابنەوە ئەو ساتانەیە دەستەمۆی تۆ بووم❤️#بیرەوەر 🎼#بورهان_مەجید ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶
نەورۆزە خاکەلێوە جەژنە
جەژنی سەری ساڵ
بە نێرگز و گوڵاڵە ڕەنگینە
شاخ و قەدپاڵ
سەیری بناری گۆیژە بەهەشتی ڕاز و نیازە کیژە کوردەکەی بابان پیرۆز بێ ساڵی تازە کوڕە کوردەکەی بابان پیرۆز بێ ساڵی تازە وا خۆڕ شەبەنگ ئەهاوێ بۆ شاری ئەرخەوانی ورەی داوە بە گەردوون ئاگرەکەی سلێمانی سڵاو لە مامە یارە، سڵاو لە گردی سەیوان موژدەی ئازادی بەرن بۆ پیرەمێرد و دیلان نەورۆزە خاکەلێوە جەژنە جەژنی سەری ساڵ بە نێرگز و گوڵاڵە ڕەنگینە شاخ و قەدپاڵ سەیری بناری گۆیژە بەهەشتی ڕاز و نیازە کیژە کوردەکەی بابان پیرۆز بێ ساڵی تازە کوڕە کوردەکەی بابان پیرۆز بێ ساڵی تازە نەورۆزە خاکەلێوە جەژنە جەژنی سەری ساڵ بە نێرگز و گوڵاڵە ڕەنگینە شاخ و قەدپاڵ سەیری بناری گۆیژە بەهەشتی ڕاز و نیازە کیژە کوردەکەی بابان پیرۆز بێ ساڵی تازە کوڕە کوردەکەی بابان پیرۆز بێ ساڵی تازە خەونی سابڵاخ و ئامەد خەمی سوڵتان و شایە ورەی بەرزی باوەڕمان لە گیانی یەکبوون دایە موکریانم تینووی بێ، قامیشلۆ خەمگین دەبێ لە بۆتانێ ببارێ هەتا حەمرین شین دەبێ نەورۆزە خاکەلێوە جەژنە جەژنی سەری ساڵ بە نێرگز و گوڵاڵە ڕەنگینە شاخ و قەدپاڵ سەیری بناری گۆیژە بەهەشتی ڕاز و نیازە کیژە کوردەکەی بابان پیرۆز بێ ساڵی تازە کوڕە کوردەکەی بابان پیرۆز بێ ساڵی تازە❤️🔥#نەورۆز 🎼#بورهان_مەجید ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶
ئەرێ بێنە بۆ من بێنە
ئەو گەردنە زەردەت بێنە
هەی بێنە بۆ من بێنە ئەو گەردنە زەردەت بێنە کابانێ دەوڵەمەندی بۆی جوانە بەرهەڵبێنە کابانێ دەوڵەمەندی مەرد بە دڵەکەم مەشکێنە بازی، کەوی، کۆتری ڕۆژ لە ڕۆژێ جوانتری دەبا لە سێدارەم دەن با بمرم لەو خاتری کەوی پەردەی سوڵتانی دەقاسپێنی چەن جوانی کەوی پەردەی سوڵتانی هەی دەقاسپێنی چەن جوانی ئاوری لە من بەرداوە کوشتوومی خاڵی لە ملانی بازی یانە شەهێنی، سوورەقورێنگێ گەرمێنی دەڵێم ئاوێزانت بم، خۆ تۆ سەد ملوێن دێنی❤️#ئەرێ_بێنە 🎼#بۆکان_هەورامی ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶
شەوانە ئەو دەمانەی شەو
دەگاتە کاتی نیوەی شەو
خەڵک نووست و لە چاوی من کەسەر دیسان ڕەواندی خەو سکووتێکی بەسام سەرتاسەری ئەم دێیە دادەگرێ دەڵێی هەر زیندەوارێکی هەیە لەو دێیەدا دەمرێ تەک و تەنیا بەئارامی دەچم بۆ گردەکەی بەر دێ بەدڵتەنگی و کز و خەمناکی ڕادەکشێم لەسەر بەردێ دەکەم جا سەیری ئەستێران و هەڵدەمژم شنەی شەوبا شەو و بێدەنگی چەند خۆشە، هەمیشە خۆزگە هەر شەو با وەکوو ئاواڵی چاک ئەستێرەکان گوێ ڕادەدێرن بۆم هەتا بۆیان بەیان کەم موو بەموو ڕازی دەروونی خۆم کوڵم هەڵدەستێ ئەو جارە و لەبەر دەردم دەناڵێنم هەتا ئاوری دڵم دەکوژێتەوە ئەسرین دەبارێنم❤️#گریانی_نیوەشەو 🎼#بۆکان_هەورامی ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶
هەی نارێ نارێ نارێ
بەفر و باران دەبارێ
تۆ دەمت شەکرەسێوە
شەو گەزۆی لێ دەبارێ
سەوزە دەچێ بۆ ناو ڕان باڵابەرز ئەبرۆ کەوان تەماشا لارولەنجەی هەر دەڵێی کەوی کێوان هەی نارێ نارێ نارێ بەفر و باران دەبارێ تۆ دەمت شەکرە سێوە شەو گەزۆی لێ دەبارێ بە چاو شەهێن و بازە بە ڕەوتی زۆر بەنازە تەماشا کەن چەن جوانە گەلێ بە عیشوە و نازە هەی نارێ نارێ نارێ بەفر و باران دەبارێ تۆ دەمت شەکرە سێوە شەو گەزۆی لێ دەبارێ❤️#هەی_ناڕێ 🎼#بۆکان_هەورامی ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶
بەزمت شەفایە سا دەی،
بۆ لێدە بەربەت و نەی
ئەو دەردی دڵ هەتا کەی، چی ماوە عومری فانی ئەی موتریبی حەریفان دەست کەن بە نەغمەخانی ئاوازی تۆیە بۆ دڵ وا دەفع ئەکا غەمانی ساقی لە دڵ حەزەر کە چارە لە دەردی سەر کە جارێکی یەک نەزەر کە بۆ سافیی هیرانی ئەی موتریبی حەریفان دەست کەن بە نەغمەخانی ئاوازی تۆیە بۆ دڵ وا دەفع ئەکا غەمانی چووم وە لای خومگەر جامێ خوم سەنم سەرتاپای باڵا گلارەی دییەم با لە خوم ژەنم خومگەر واتەی پێم نە دایە مەردەن نە باوە مەردەن ئەم خوم پێوانەت ئەڕای چە کەردەن وتم وە خوم گەر نە دایە مەردەن نە باوە مەردەن تاقە لەیلەکەم گلارەی دییەم وا بە بووک بەردەن بەزمت شەفایە سا دەی، بۆ لێدە بەربەت و نەی ئەو دەردی دڵ هەتا کەی، چی ماوە عومری فانی ئەی موتریبی حەریفان دەست کەن بە نەغمەخانی ئاوازی تۆیە بۆ دڵ وا دەفع ئەکا غەمانی❤️#ئەی_موتریبی_حەریفان 🎼#بێژەن_جەزا ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶
دەستم بگرن بمبەن لەگەڵ خۆتان
ڕێبوارێکم من هاتووم لەگەڵتان
بە تەنیا جێم مەهێڵن، ئەمشەو زریان ئەمچێنێ تەم و مژ دامئەپۆشێ و مانگەشەو دەمڕفێنێ دەستم بگرن بمبەن لەگەڵ خۆتان ڕێبوارێکم من هاتووم لەگەڵتان کێ دەیزانی کە ئاوا تەناف هەڵخەن بۆ شارێ دەستی شەقامیش ببڕن، کۆڵان بدەن لە دارێ لاوێکی شەرمەون بووم مێشکم ئەدرا بە ماران ئێستاش کە پیر و ماندووم دەرم دەکەن لە شاران دەستم بگرن بمبەن لەگەڵ خۆتان ڕێبوارێکم من هاتووم لەگەڵتان کێ دەیزانی کە ڕۆژێ من دەکرێم بە گۆرانی دەمەو بەهار دێمەوە دەچمۆ ناو ئاوی کانی گەرووم بە گزنگ تەڕ کەن، زامەکانم بە شیلان بە گۆرانی دامپۆشن یا بە سەوزی دارستان دەستم بگرن بمبەن لەگەڵ خۆتان ڕێبوارێکم من هاتووم لەگەڵتان وا بەهار هات بەڕێوە بەزم و خۆشی هاپێوە بەشکەم گزنگی بەیان ڕووناک کا دڵی ئێوە بەهار وا هات بەڕێوە بەزم و خۆشی هاپێوە بەشکەم گزنگی بەیان ڕووناک کا دڵی ئێوە دەستم بگرن بمبەن لەگەڵ خۆتان ڕێبوارێکم من هاتووم لەگەڵتان❤️#بە_تەنیا_جێم_مەهێڵن 🎼#بێنام_تاهیری ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶
تازەم زانیوە کە وا بێمەیلی
بۆت لێت نەپرسیم بۆ دڵ بە کەیلی
لە حەوت ئاسمانان نەبوو ئەستێرەم
کە تۆ درەوشای زانیم سوهەیلی بێمەیلی زوڵمە مەیکە بە پیشە دڵم مەجنوونی بێبەش لە لەیلی نە مەینۆشم گوڵەکەم نە سەرخۆشم بێ بادە و مەی گوڵەکەم نەما هۆشم خەناوکەی مل گوڵەکەم کەمبەرەی شل تل لە دەم تل گوڵەکەم خەم ئەفرۆشم لەیلێ لە عەیشە و مەجنوون بە زامە شیوەن ئەگێڕن نامە بە نامە بانگ کەن لە لەیلێ بێتە سەرینم ڕۆحی شیرین ڕۆی مردن لە لامە کام شێخ فەتوای دا بۆ وات لە من کرد خودای من بیگرێ کە وتی حەرامە نە مەینۆشم گوڵەکەم نە سەرخۆشم بێ بادە و مەی گوڵەکەم نەما هۆشم خەناوکەی مل گوڵەکەم کەمبەرەی شل تل لە دەم تل گوڵەکەم خەم ئەفرۆشم *؟؟؟ *؟؟؟ بڕوا بە کێ بکەم ڕوو بکەم لە کام کەس داوا لە کێ بکەم کەس نامگرێ دەس کێوان دەپێوم وەک کاکە مەم بۆچ شاڵاوی گریا لێم بووە بە بەنبەس*؟؟؟ تا سەر لە سەر نوێ دنیا ئەگۆڕێ ئەمکوژی ئاخر بە دەستی ئەنقەس نە مەینۆشم گوڵەکەم نە سەرخۆشم بێ بادە و مەی گوڵەکەم نەما هۆشم خەناوکەی مل گوڵەکەم کەمبەرەی شل تل لە دەم تل گوڵەکەم خەم ئەفرۆشم❤️#نە_مەینۆشم_نە_سەرخۆشم 🎼#بێنام_تاهیری ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶
تاقەداری بێ بەهارم
پەلک و بارم هەر خەمە
لەو دەمەی چاوم هەڵێنا
ئاسمانی من تەمە
لەو دەمەی ڕیشەم بە جەرگی شاخی بەرزا ڕۆچووە هەر هەرەس بەشمە و نەهاتی باری شانی من بووە نامورادیم تا بە کەی بێ ئەی گەلی هاودەردی من پاییزە دایم هەناسەی سەرد و ڕەنگی زەردی من ئاخ بۆ لێدانی ساتێ سروەی کامەرانی و تیشکی گەش بۆ لێدانی ساتێ سروەی کامەرانی و تیشکی گەش چەشنی ئاڵا ڕایشەکێنم بسکی ژێر هەورانی ڕەش بازی ئاواتم نەدیوە بێتە یاری دڵبەرم تا بە لانەی سەرفیرازی دابنێ تاجی سەرم بۆ سەفای ئێستا نەماوە وەی پارکە شارە جوانەکەم بۆ ئەویش خەمناکە وەک من ئەی ماڵەکەی وێرانەکەم کوانێ جیلوەی ئەو گوڵانە و وەی دڵتەڕانی شارەکەم؟ چی بەسەر هات ئەو دەوایەی ئەی بۆ دڵە پڕژانەکەم؟ وەی لۆ وەی لۆ وەی لۆ وەی لۆ هەی لێ هەی لێ هەی لێ هەی لێ ئاواڵانی من هان لە کوێ؟ ئێستا وەک جاران نەماوە وەی دەنگی موسیقا لە پارک قشقەڕە نیشتوونە جێگای ئەی ئەو هەزار دەستانەکەم وەی لۆ وەی لۆ وەی لۆ وەی لۆ هەی لێ هەی لێ هەی لێ هەی لێ ئاواڵانی من هان لە کوێ؟ بۆ وەکوو جەرگ و هەناوم وەی کون کونن گشت دارەکان وەک بەجێمهێشتووە نەماوە وەی ڕەوزەکەی ڕزوانەکەم بۆ سەفای ئێستا نەماوە وەی پارکە شارە جوانەکەم بۆ ئەویش خەمناکە وەک من ئەی ماڵەکەی وێرانەکەم کوانێ جیلوەی ئەو گوڵانە و وەی دڵتەڕانی شارەکەم؟ چی بەسەر هات ئەو دەوایەی ئەی بۆ دڵە پڕژانەکەم؟ وەی لۆ وەی لۆ وەی لۆ وەی لۆ هەی لێ هەی لێ هەی لێ هەی لێ ئاواڵانی من هان لە کوێ؟❤️#پارکە_شارە_جوانەکەم 🎼#بێنام_تاهیری ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶
لە دوو لا زوڵفی لاولاوە
لە سەروی قەدی ئاڵاوە
خەم و پێچی هەموو داوە
چ لەم لاوە چ لەو لاوە
موژەی وەک تیری پەیکانە هەمیشە کاری پێکانە دڵی هەر خێش و بێگانە بە ئەم پەیکانە پێکاوە لە دوو لا زوڵفی لاولاوە لە سەروی قەدی ئاڵاوە خەم و پێچی هەموو داوە چ لەم لاوە چ لەو لاوە لە داخی غەمزەکانی تۆ کە بێچارەکوژە و جادوو چ خوێنێ بوو چ جەرگێ بوو کە نە ڕژاوە، نە برژاوە هۆنراوە: مەجدی؟❤️#زولفی_لاولاوە 🎼#بێنام_تاهیری ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶
وەرە ساقی مەستم کە زۆر دڵم تەنگە
یەک لە دوای یەک مەی بێنە مەڵێ درەنگە
ساقی وەرە مەستم کە تۆ بێ دڵیی من مەکە یاران دڵیان شکانووم تۆیش زوڵم مەکە شەو هەتا ڕۆژ من نانووم لەبەر دەرد و خەم زەمانە پیری کردووم بێ یار و هاودەم لە دەس جەوری زەمانە من بوومەتە دێوانە دنیا دەوران دەورانە ئەی داد و بێداد فەلەک ڕەحمێ بە حاڵم هۆشم نەماوە لە دەس دۆست و یارانم جەفام کێشاوە هاوار بەرم من بۆ کێ دڵم خوێنی لێ ئەچکێ ساقی مەیم بۆ بێنە با فرمێسک نەتکێ وەرە ساقی دەروونم کەیلە لەبۆ من بێنە مەی زاڵمی دەوران کوشتمی جەفا تا بە کەی نەماوە سەفاکەی جاران نەماوە خۆشییەکەی هەتا نەمردووم وە فریام کەوە دەی ئەی خوا نەمام سووتان تا بە کەی❤️#وەرە_ساقی 🎼#بێنام_تاهیری ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶
ئەی تاقەگوڵی بەهارم
یادت چرای شەوی تارم
سەرچاوەی هەستم
هەر تۆی مەبەستم لە ڕێی وەسڵی تۆ هەرگیز ناوەستم گوڵ شەرمەزارە لە نێو باخان ڕۆژ لە تاوی ڕووت کەوتە شاخان بزوێنی ژینم یادی تۆیە دڵی پڕتینم شادی تۆیە ئەی خۆشەویستی بێ وێنە ئاوێنەت بە دڵ بنوێنە❤️#خۆشەویستیی_بێوێنە 🎼#بێنام_تاهیری ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶
لەگەڵ خەم بوومە هاودەم
دەم بە دەم هەر شینە کردارم
نەکا باوڕ نەکەی توخوا
ببینە ڕەنگ و ڕوخسارم
ژیانم وەک نەمانە بەزم و شایی و شیوەنی گەرمە بە دیمەن عاقڵ و ژیرم بەڵام دێوانە ڕەفتارم بە جۆرێ دەردی دووریت کاری کردە بان بەنی جەستەم هەمیشە مات و خەمگین و زەلیل و دیل و بیمارم نەخوازەڵا لە کاتێکا لەباتی موژدەیی وەسڵت وەڵامێکی فیراقت دایە دەست جەستەی بریندارم دەبا ئیتر تەحەمول کەم نەبوونی نووری دوو چاوت لە ڕێگای شاخ و داخی دڵ ئەوداڵی وەسڵی دڵدارم لەگەڵ خەم بوومە هاودەم دەم بە دەم هەر شینە کردارم نەکا باوڕ نەکەی توخوا ببینە ڕەنگ و ڕوخسارم ژیانم وەک نەمانە بەزم و شایی و شیوەنی گەرمە بە دیمەن عاقڵ و ژیرم بەڵام دێوانە ڕەفتارم❤️#لەگەڵ_خەم 🎼#چۆپی_فەتاح ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶
Le Qendîlî serberzewe
Welamit bo denêrmewe
Şehîdbûnim şanazîye Hawrê renge netbînmewe Derdê zerê mi zaf keno Zer û ciger am veşneno Xover bide derdo dur Kesera mi welatê mi Hêzên pêşmerge derketin Hemû şoreşgerin îro Hêzên gerîla derketin Hemû şoreşgerin îro Şehîd ketin be rûmete Dayê ji bo me meke girîn Le Qendîlî serberzewe Welamit bo denêrmewe Şehîdbûnim şanazîye Hawrê renge netbînmewe❤️☀️#لە_قەندیلی_سەربەرزەوە 🎼#خێرۆ_عەباس 🎼#بەسەر_شاهین ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶
Pêşkevin em serfiraz in
miletê Kurdî
Yan mirin em dê bibînin
yan jîna Kurdî
Wa miletê Kurdî
Ala rengîn bo te deynim ger ser bi derd im Ger nekim vê tu bizane ku ez ne Kurd im Wa miletê Kurdî Kurdistan êdî menale lawê te hatin Xwendevan û xwînfiroşê axa welat in Wa miletê Kurdî Xwendewan û xwendegeh im bê al û leşker Dê bijîn paşî bizanin rêçê bibin ser Wa miletê Kurdî Mal û dil û can bi carek bo te fîda kim Xwîna xwey paqij dirêjim bindestî nakim Wa miletê Kurdî❤️☀️#مللەتێ_کوردی 🎼بەرفین_ئاکتای 🎼#بەفرین_ئاکتای ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶
جار بە جارێ بانگم ئەکەی
ناوی شێتیم کە لێ ئەنێی
شادمان لە خۆشییا
وا ئەزانم ناوم ئەنیی
لەو ڕۆژەوەی تۆم ناسیوە بووی بە مۆم و چرای بەختم هەرکە ناوی تۆ ئەهێنم ئاسان ئەبێ کاری سەختم ئەزانی من و تۆ چەندە ڕۆژانی ناخۆشمان دیوە هەرگیز چۆکمان دانەداوە و عەشقەکەشمان نەبازیوە بیرتە گیانە پێت ئەوتم عاشق گەر شێت نەبێ نابێ؟ ئەوەندەی من لە تۆ ڕازیم خوا سەد هێندەت لێ ڕازی بێ❤️#بانگم_ئەکەی 🎼#بەرهەم_حەسەن ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶
بە جەستە لێرەم بە دڵ لەوێوە
بەو بایەی دەژیم دێ لە لای تۆوە
ئاگرێکم گرتووە بۆ دووری باڵات ڕۆژان ئەژمێرم کەی دێمەوە لات مردن خۆشترە نەک دوور بم لە تۆ سەفەر بێ تۆیی ئاگرە و پشکۆ سەفەر بێ تۆیی کردمی ڕەنجەڕۆ بە عەشقی تۆوە ئەژیم تا ماوم گەر لە تۆ دوور بم هەڵنایەت چاوم بەوەش دڵخۆشم گیانی شیرینم جار جار لە خەوا شەوان ئەیبینم جار جار لە خەودا شەوان ئەیبینم ئای شەوان ئەیبینم سەردەمانێک بیر و خولیام باخەکانی سەرچنار بوو لەگەڵ شنەی یادیان ئەژیام جێ نزرگەی ماڵی یار بوو من ئەو ساتە عەشقی یار و شنەی داری چنارم تێکەڵاو کردبوو خەمم لە کۆڵی هەرزەکاری کەی نابوو ئێستاش هەر وا بەو یادەوە ئەژیم هەتا ماوم سەرچنار ئەکەمە سەردێڕی شیعر و سۆزی دڵی نەتاساوم❤️#بە_جەستە_لێرەم 🎼#بەرهەم_حەسەن ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶
چۆن دڵم بێنێ لێت دوور کەومەوە
غەمی چەن ساڵەم چۆن بیر بەرمەوە
ڕەنجی چەن ساڵەم چۆن بیر بەرمەوە ئای چۆن بیر بەرمەوە کزەی گەردەلوول شەوی جێژوانم گوڵی ئومێدی لێ هەڵوەرانم چۆن ڕۆشن بکەم شەوانی دووریم بە هیچ نیگایەک نایە سەبووریم ئای نایە سەبووریم ئیتر لە دوای تۆ کێ ئازیزم بێ کێ غەمخۆرەکەی هەست و سۆزم بێ چۆن بەرایی بێ ئەم جووتە چاوە هەڵبێ و بڕوانێ بە ڕووی دنیاوە تا کەی چاوەڕوان مژدەی ئاوات بین پەیمان نەبەستین دوور و غەمناک بین هەریەک لە لایەک ڕۆژ بکەینەوە بە وێڵی بمرین نەگەڕێینەوە ئای نەگەڕێینەوە با هەردوو بە جووت ڕێگایەک بگیرین غەم بەجێ بێڵین فرمێسک بسڕین دەس لە ئومێد و هیوا بەرنەدەین بۆ یەک دڵسۆز بین بە ئامانج ئەگەین ئای بە ئامانج ئەگەین❤️#چۆن_دڵت_دێت 🎼#بەرهەم_حەسەن ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶
ئەو شەوانەی کە بێ تۆییم
سەر هەڵئەدا و نابڕێتەوە
شەرابێکی گەرم مژاوە بێ تام و ڕەنگ ناخورێتەوە لانە و پەرستگا چۆڵ ئەبێ وەک تەرمی گڵکۆی بیابان دیدەم کز و خۆم بێ هیوا ئاوی لێ ئەبڕێ خەرمان هەرچەند دوور بم هەرچەند دوور بی هەر لەگەڵمای بۆ ئەبەدی بۆ ئەبەدی وا مەزانە کە لێت دوور بم دڵی شێتم پڕ سەودایە هەرچەند گلێنەم گێژ ئەدەم بە هیچ کەس سەبووریم نایە هەرچەند دوور بم هەرچەند دوور بی هەر لەگەڵمای بۆ ئەبەدی بۆ ئەبەدی ئەزانی من بۆچی هێندە وا خولقەتم پێوە گرتووی لێم مەعلووم ڕەحمی یەزدان بۆ منی کە درووس کردووی هەرچەند دوور بم هەرچەند دوور بی هەر لەگەڵمای بۆ ئەبەدی بۆ ئەبەدی❤️#هەرچەند_دوور_بم 🎼#بەرهەم_حەسەن ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶
لەبەر نازی چاوبازان قوربان
خواردن و خەوم نەماوە
بە تیری تیرەندازان چی بکەم جەرگم بڕاوە بەس عومری من بە بادە، ڕووت بێنە و زولفت لادە دڵ بۆیە نامورادە، بەو شەوە ڕۆژ گیراوە زولفت جێی بێقەراران، ڕووت ڕۆژی شەوبێداران ئامان ئەی شای گوڵزاران، ڕەحمێک تا ڕۆحم ماوە ڕۆڵە غەم دەوامی زۆرە، زوو ئەڕوا لە دڵ سەیر و سەفا ئولفەتم گرتووە بە کوێری لەگەڵ عیللەت قەت نییە چارە و شیفا بەرد ئەبارێنێ بە سەرما چەرخی بێ ڕەحم و وەفا بەرد ئەبارێنێ بە سەرما چەرخی بێ ڕەحمی و وەفا هاتم بە بۆنەی* خاڵت، تووشی داوی زولفت بووم تەیرێکی نابەڵەد بووم نەمزانی دانەی داوە وەقتێ ئارەق دەڕێژێ بۆ کوشتنی وەفایی بە گوڵی کوڵمت سوێند ئەخۆم گەردن شووشەی گوڵاوە شێت و شەیدا و سەحرایی، دەگریم هەروەک وەفایی چی بکەم لە دڵەی سەودایی، پەرییان دەستیان لێداوە؟ لەبەر نازی چاوبازان قوربان خواردن و خەوم زووخاوە بە تیری تیرەندازان چی بکەم جەرگم بڕاوە *= لێرەدا گۆرانیبێژ بە هەڵە «دانە» دەڵێت❤️#لەبەر_نازی_چاوبازان 🎼#بەرهەم_حەسەن ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶
