en
Feedback
www.Goranikurdi.com گۆرانیی کوردی

www.Goranikurdi.com گۆرانیی کوردی

Open in Telegram

www.GoraniKurdi.com ماڵپەڕێکە بۆ ئەرشیڤی گۆرانیی کوردی بە دەقەوە ئینستاگرامی ئێمە: https://www.instagram.com/gorani.kurdiofficial?igsh=ZmRueHBocXJrcnFv پێوەندی: @Ch12122

Show more
2 298
Subscribers
-224 hours
+147 days
+10030 days
Posts Archive
قەت نەبوو بڵێی دانیشین تۆزێ بکەین ڕا و تەگبیر
قەت نەبوو بە منی بڵێ با تۆزێ بکەین ڕا و تەگبیر سەد نەعلەت لەو حاڵەتەم دەس لە مەمکان ناکەم گیر جا چی بوو ماڵێ بابم ئەتۆ جەحێڵ و ئەمن پیر لانک لانک لانکۆڵێ لانک لە دارهەنارێ وەستا بێ لە تارانێ لانکێ دروس کا بۆ چاوجوانێ دەڵێ لە لانکێدا نانووم با بۆی دروس کەم جۆلانێ ئەی ڕۆڵە سەردڵ خڕ بی باب مردوو بی شەو درەنگە بۆ جێژوانێ ئەوە ڕۆژی ڕووناکە و هەموو عالەم دەیزانێ ئەو قورئانە بتگرێ هێنات لێکت کردەوە سێ جارت دەست پێدادا وەی بۆ مزگەوتت بردەوە ئەمنت دێوانە کردووە بە دەم داخ و دەردەوە لانک لانک لانکۆڵێ لانک لە دارهەنارێ وەستا بێ لە تارانێ لانکێ دروس کا بۆ چاوجوانێ دەڵێ لە لانکێدا نانووم با بۆی دروس کەم جۆلانێ ئەی ڕۆڵە سەردڵ خڕ بی باب مردوو بی شەو درەنگە بۆ جێژوانێ ئەوە ڕۆژی ڕووناکە و هەموو عالەم دەیزانێ بۆ خۆم دوورم نایگەمێ کەس نییە هەواڵی دەمێ بۆ خۆم دوورم نایگەمێ کەس نییە وەڵامی دەمێ ئەبرۆی ڕەشی هیلالی کەوتوونە ژێر پەرچەمێ سووچی پەچەکەت لادە با مانگ دەرچێ لە تەمێر سووچی ئەگریجەت لادە با مانگ دەرچێ لە تەمێ لانک لانک لانکۆڵێ لانک لە دارهەنارێ وەستا بێ لە تارانێ لانکێ دروس کا بۆ چاوجوانێ دەڵێ لە لانکێدا نانووم با بۆی دروس کەم جۆلانێ ئەی ڕۆڵە سەردڵ خڕ بی باب مردوو بی شەو درەنگە بۆ جێژوانێ ئاوە ڕۆژی ڕووناکە و هەموو خەڵک دەیزانێ
❤️#لانکۆڵێ 🎼#ئاشتی_عەزیز ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

گەرچی پیرم وا کەوتووم لە گۆشەوەم بە دڵ بە دوای کچێکی تەڕپۆشەوەم
لە ڕێی عەشق و ئەوین ژینم بە با چوو سەیرە ئێستاش هەر وا بە پەرۆشەوەم پیر نابێ دڵ چەند هەڵکێشاوە تەمەن هەر لە هەڵپە و ئارەزووی ئەو کۆشەوەم هەناسەم دەیشەکاند شۆڕەبی قژت هەر بە مەیل دیتنی ئەو سەرپۆشەوەم خەرمانی ژین بوو بە خۆڵەمێش سووتا هەر بە یادت وا لەو خەوە خۆشەوەم ئاخ پیری چ کۆستێکی چەند کوشندەی بەو پیرییەش هەر بە هیوای تۆشەوەم با باڵام وەک برۆی کەوانی تۆ بێ وەک لاو لە ڕاوی چاو و ئەبرۆشەوەم هێمای سوجدەیە پیری و خۆچەماندن خۆ بە لاویش بۆت هەر لە کڕنۆشەوەم
❤️#سوجدەی_پیری 🎼#ئازاد_قەرەداخی ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

لە دووری تۆیە ڕەشپۆشم مەست و خومار و سەرخۆشم بە ماچت بێ فەرامۆشم
چارۆگە هەولێرییە کۆڵوانە هەولێرییە ئەوە دەچمە سەر ڕێی مەڕێ بۆخۆم دەچمە سەر ڕێی مەرێ یارەکەم شەنگەبێرییە دەڵێن ئەوڕۆ نۆرە خێرییە لە دووری تۆیە بێحاڵم مەست و خومار و عەبداڵم هیچ گاورێ نەبینێ حاڵم چارۆگەی بۆ گرێ دەدەم کۆڵوانەی بۆ گرێ دەدەم کچێ ئەگەر دایکت ڕازی بێ دەست لە مەمکت دەدەم وەڵا دەستێ لە مەمکت دەدەم چاوت ئەستێرەی دەریازی هەڵیان دێنی چەند بە نازی بە کوشتنم ئاواتخوازی چارۆگەکەی گازرە کۆڵوانەکەی گازرە ناوێرم دوو قسەی پێ بڵێم دایکی لەوێ حازرە ئەرێ توندە دەڵێی ئاگرە لەسەر پردێ گرتیان سەنگەر دەستێ نیزامی خۆڵ بەسەر لنگیان دامێ دەستە و خەنجەر چارۆگەکەی کۆڵێ تۆ کۆڵوانەکەی کۆڵێ تۆ عەترم پێیە و بۆم هێناوی بە دیاری دەیدەم بە تۆ سوێندم و خواردووە و ماچی دەکەم نێوان مەمکۆڵانی تۆ ئەو چاوانەی هەڵیان دێنی بە کلە و دەرمان دەیڕەنگێنی ڕۆژ نییە مردووم لێ نەمرێنی چارۆگە هەولێرییە کۆڵوانە هەولێرییە ئەوە دەچمە سەر ڕێی مەڕێ بۆخۆم دەچمە سەر ڕێی مەڕێ یارم شەنگەبێرییە دەڵێن ئەوڕۆ نۆرە خێرییە
❤️#چارۆگە_هەولێرییە 🎼#ئازاد_قەرەداخی ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

Hatim Dihokê Dihoka rengîn Çendî ciwan e bajarê şêrîn
Gelê’m bernede azadî xweş e Şehrezad bikin Dihoka rengîn Zaxo, Hekarî û mêrga rûbaran Akre û Amêdî gelên xweşmeran Mûsil û Hewlêr, Şeqlawa û Soran Xemlandin Dihok evîna berxwedan Sileymaniye, Kerkûka Kurdan Ûrmiye û Mehabad, *??? û Kirmaşan Bane û Serdeşt ta xaka Luran*??? Şîn şarîstanê li baxê gulîstan Bîngol, Agirî, Qers, Bitlîs, Mûş û Wan3 Erzirûm, Serhed bihişt e zozan Meletî û Sêwas, Elezîz, Ezircan Warê Dêrsimê qozgeha şerân Mereş û Merkez, Îskenderûn, Ceyhan Efrîn û Elbîstan l’ber çiyayê Kurdan Semsûr û Entab, Ordî*??? û Koban Canik û camêrên kesk û berazan
❤️#دهۆک 🎼#ئاحمەد_خەلیل ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

Repost from N/a
☑️   ئاڵوگۆڕی لیستی کوردستان   ☑️ 🔰 بۆ بەشداری لە لیست 🔰 @EXCHANGE_KURDISTAN @EXCHANGE_KURDISTAN

ئەی نیشتیمانم ئارامی گیانم ژیان بەبێ تۆ ساتێ ناتوانم
ئەی نیشتیمانم ئارامی گیانم ژیان بەبێ تۆ ساتێ ناتوانم تا دواهەناسە ئەوینداری تۆم قەت وچان نادەم فیداکاری تۆم سەربەرزی تۆیە هیوا و ئومێدم هەر تێدەکۆشم بۆ گەل و زێدم لاوینە زووکەن هەنگاو هەڵێنن کاروان وا دەڕوا بەجێ نەمێنن بەدەس ئێمەیە دواڕۆژی وڵات با پرشنگ بهاوێ خۆری بەخت و هات تا پشتیوانمان لوتفی خودایە گەشەی نیشتمان قەت دوایی نایە ئەی نیشتیمانم ئارامی گیانم ژیان بەبێ تۆ ساتێ ناتوانم
❤️☀️#نیشتمان 🎼#بێنام_تاهیری ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

ڕەنجی بێوەرم بەندی جگەرم داد بۆ کێ بەرم؟ کێ تۆی ون کرد لێم؟
مەوجی دەریا بوو، توند و بە تاو بوو یا کڵپەی ئاگر ئەو زامەی کرد لێم پێکەنینەکەت، دەنگە ناسکەکەت سروەی هەناسەت دەناڵێ لە گوێم کوڵم هەڵەسێ و ئەمجارە لەبەر دەردی دڵم دەناڵێنم* هەتا ئاوری دڵم دەکوژێتەوە ئەسرین دەبارێنم شەوانە گەر نەکەم ئەم شیوەن و ناڵین و گریانە دەسووتێنێ وجوودم ئاگری ئەم جەرگە بریانە بەڵێ گریانی نیوەشەو دەکا ناسۆری دڵ مەرهەم کوڵ و کۆم دادەمرکێنێ و بەجێ دێڵێ دڵی من خەم ڕەنجی بێوەرم بەندی جگەرم داد بۆ کێ بەرم؟ کێ تۆی ون کرد لێم؟ مەوجی دەریا بوو، توند و بە تاو بوو یا کڵپەی ئاگر ئەم زامەی کرد لێم یا کڵپەی ئاگر ئەو زامەی کرد لێم هۆنراوەی مەقام: هێمن *= لە هۆنراوەی شاعیردا "لەبەر دەردم دەناڵێنم" هاتووە.
❤️#ڕەنجی_بێوەرم 🎼#بێنام_تاهیری ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

ئەگەر گوڵ بای ڕەنگە لەسەر لاسکە سەوزەکەی خۆتەوە دەمایتەوە
و بۆ چەند ڕۆژێک وەک ئەستێرە دادەگیرسای لە دواییدا بەسەر گەڵا و ڕەگەکانتا هەڵدەپڕووکای بەڵام هاوڕێ خۆ تۆ گوڵ نی تۆ شەهیدی نە سیس دەبی و نە دەشوەری تۆش وەک خوێن و خۆشەویست و ئازادی وای لە ناو دڵی پڕ لە زامی هەمووماندای ئاخ بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم سا ماڵاوا ئەزیزەکەم شاخ و گرد و هەرد دەکێڵم سا ماڵاوا ئەزیزەکەم ئاخ بۆ ئامانجی ڕۆژی ڕووناک ڕێگای تاریکی دەکێڵم بەجێت دێڵم بەجێت دێڵم دەبا بمرم لە تۆفانی دەردی دووری تا فرسەتە وەی نەبا بمرم لە ڕۆژێکا کە لێوم لەسەر سینەتە بەجێت دێڵم بەجێت دێڵم ئاخ بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم سا ماڵاوا ئەزیزەکەم شاخ و گرد و هەرد دەکێڵم سا ماڵاوا ئەزیزەکەم ئاخ بۆ ئامانجی ڕۆژی ڕووناک ڕێگای تاریکی دەکێڵم بەجێت دێڵم بەجێت دێڵم دەبا بمرم لە ڕێگای عیشق و ئازادی دڵ بە خوێنە جامی شەرابی بە مەی بە دەستی خۆت بیڕێژێنە بەجێت دێڵم بەجێت دێڵم ئاخ بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم سا ماڵاوا ئەزیزەکەم شاخ و گرد* و هەرد دەکێڵم سا ماڵاوا ئەزیزەکەم ئاخ بۆ ئامانجی ڕۆژی ڕووناک ڕێگای تاریکی دەکێڵم بەجێت دێڵم بەجێت دێڵم گەر بە جل و بەرگی سپی ئاخ بە بێ ڕۆح هاتە بەر چاوم بکەن بێنە شینم توخوا یاران بێتە گفتوگۆ کوژراوم بەجێت دێڵم بەجێت دێڵم بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم سا ماڵاوا ئەزیزەکەم شاخ و گرد و هەرد دەکێڵم سا ماڵاوا ئەزیزەکەم ئاخ بۆ ئامانجی ڕۆژی ڕووناک ڕێگای تاریکی دەکێڵم بەجێت دێڵم بەجێت دێڵم *= گۆرانیبێژ بە هەڵە ئەو وشەیە بە «گەرد» بێژە دەکات.
❤️#بۆ_دواجارە 🎼#بەکر_لەگزی ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

لە بەختی تاری شەو ناکەم شیکایەت شەبیهە چونکە بەو زوڵفە سیایەت
نییە قابیل بڕینی ڕاهی دووری وەکوو پرچت کشاوە بێنیهایەت کە تیری نیونیگات چەرخانە ئین سان قەفەس خاڵی ئەکا مورغی دیرایەت لە چاوی بەد، خوا عومری جوانی قەبوڵ کا لێم بە پاداشتی ویقایەت هووەیدایە لە ڕەنگی ئاڵی دەستت کە داییم پیشەتە قەتڵ و جینایەت هەتاکەی بادەنۆشێ عاشقی تۆ هەتا کەی، بێ مەزەی ماچی کیفایەت؟ دەخیلت بم هومای زوڵفەینی دولبەر بەسەر سەرما بکێشە فەیزی سایەت بە گۆران ناکرێ قەت تەرکی سەودا کلا نابم لەسەر جادەی هیدایەت هۆنراوە: گۆران
❤️#لە_بەختی_تاری_شەو 🎼#بەکر_لەگزی ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

دە لای لایەم بۆکە دەی تا تەواو خامۆشم کەی هەتا هەموو هیلاکی عومرم
لە گیان دەر نەکەی دەخیلتم دەخیلتم سەری کاسم لە باوەشتا لانەبەی ئەی لای لایە ئەی لای لایە ئەرێ تا کەی دەنگت نایە؟ بەبێ تۆ خامۆش نابم داوێنگیری خەو نابم وەیلۆ وەیلۆ وەیلۆ وەیلۆ... وەی لێ لێ لای لایە لایە لایە... کە ئەڵێی لای لایە سەبووریی دڵ دایە ئەمشەو دڵ بۆتە مەلۆتکەی ساوە خە لەسەر پێڵوی چاوی تەراوە دەخیلم بە لای لای بیلاوێنە هەناوم ماندووە بیحەسێنە وەیلۆ وەیلۆ وەیلۆ وەیلۆ... وەی لێ لێ لای لایە لایە لایە... ئەی هاوڕێی هەتاییم پەناگای تەنهاییم وا دیارە ئەمشەو ئەگرین شەوارە مانگەشەو سەر لە ئێوارە دیارە تا بەیان بۆم بڵێ پر بە دەنگت ئەسووتێم قەت ناژیم دوور لە ڕەنگت وەیلۆ وەیلۆ وەیلۆ وەیلۆ... وەی لێ لێ لای لایە لایە لایە...
❤️#لای_لایە 🎼#بەهجەت_یەحیا ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

لەسەر دوو چاوانی تۆ بوومە پیری مەیخانە وەرن سەیری دڵم کەن چ عەشقێ تیا پەنهانە
تا دواڕادەی بەدمەستی بە ئەوینی تۆ مەستم جا ئیتر منی شاعیر چۆن خامە بگرێ دەستم بە داوی ئەوینداری زاهید هەڵبێنم بە سۆز وەسفی ئەوینت بکەم بینووسم وشەی پیرۆز بولبول و پەروانە ئازیز مەنێ ناو تای تەرازوو ئەم بۆ عەشقە کە ئەسووتێ ئەو ئەخوێنێ بۆ ئارەزوو ئەم بۆ عەشقە کە دەسووتێ ئەو دەخوێنێ بۆ ئارەزوو بولبول نیم لە دوور بخوێنم پروانەم دێم تا بسووتێم ئەوانەی لە سووتان ناگەن ڕەنگە گەلێ شت بڵێن پێم چون لە پەیڤی من ناگەن هەمووی سۆزی دووریتە پێم دەڵێن ئەو عاشقە کەسێکی بێ نەریتە ڕێزی نەریتێ ناگرم ڕێی عەشقی تۆم لێ بگرێ گەر نەزانی سەر ڕێگەش سەد جار بەردم تێ بگرێ
❤️#پیری_مەیخانە 🎼#بەهجەت_یەحیا ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

دڵە بە هیوای گەردن پڕ خاڵان خۆت مەدە لە تیر موژەی چاو کاڵان
سەیری گوڵێ بکە لە عەشقی دڵدار یەخەی خۆی دڕی دای بە قەو چڵ دار بسووتێ وەک شەم بێ زیاد و کەم هاوڕازت کزەم سۆزی دەرد و غەم ئەی موتریبی حەریفان دەست کەن بە نەغمەخانی ئاوازی تۆیە بۆ دڵ وا دەفع ئەکا خەمانی دە تێ کە تێ کە تێ کە جامی شەرابی تازە موتریب بە ساز و نەی بێ ساقی بە جامی مەی بێ
❤️#ئەی_موتریبی_حەریفان 🎼#بەهار_نەقیبی ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

لە گۆرانی و سۆز بەولاوە لەم دنیایە چی شک ئەبەم
بۆ ئەوەی هەستم دەربڕم وشە نەما پەی پێ نەبەم چیم هەیە من بێ لە عەشق و چەپکێ هۆنراوە بەولاوە لە کۆڕی ئەویندارانا سەرکردەی عاشقانم ناوە چی ئاواز و سۆزی گەرمە هەر هەمووی بۆ تۆ وتراوە ئەو دێڕەی ناوی تۆ ئەبات لە پەڕەی دڵم نووسراوە من خەڵکی ئەوینستانم باکم نییە لە ژیانا تەمەن ئەکەم بە قوربانی یەک هەناسە لە جێژوانا بۆیە دەنگ و سەدای خۆمم هەمووی لە پێناوتا دانا ئەمزانی ژیان بێ ئەوێن نییەتی ئەرزش و مانا
❤️#ئەوینستان 🎼#بەهجەت_یەحیا ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

فەڵەک تاڵەی من سیە بی لە ئەزەڵ هیچکەس خەو نییەکەی شەو لە ناڵەی من
فەڵەک دڵیەسی بکیشم جەفا دەور بییەم لە دەور دنیای بیوەفا فەڵەک گدا بای لە حەفتە یەی ڕووژ جور من وە پید بای یاددان وە خەیر دوور لە وڵاتان بوومە کەبووتەر بام ئەڕای لاتان بوومە کەبووتەر ئەی هاوار بام ئەڕای لاتان چاوەکەم، ڕووحەکەم، بنیشە لام ئەزیزم دەمی بنە ناو دەمم، دەسی بنە ناو دەسم ئەی هاوار من مەسێ مەسم دەخیل من مەسێ مەسم وە فدای ناڵەکەی پای پەڕاود بام وە فدای دوو دیدەی شەو بی خاود بام وە فدای دوو دیدەی ئەی هاوار شەو بی خاود بام وە فدای دوو دیدەی باوانم شەو بی خاود بام وە فدای دوو دیدەی ئەی هاوار شەو بی خاود بام ڕووحەکەم، چاوەکەم، بنیشە لام ئەزیزم دەمی بنە ناو دەمم، دەسی بنە ناو دەسم ئەی هاوار من مەسێ مەسم دەخیل من مەسێ مەسم کز کز دانیشم لە سای دیواران مەولا مەولا کەم جوور گوناکاران مەولا مەولا کەم باوانم جوور گوناکاران مەولا مەولا کەم ئەی هاوار جوور گوناکاران چاوەکەم، ڕووحەکەم، بنیشە لام ئەزیزم دەمی بنە ناو دەمم، دەسی بنە ناو دەسم ئەی هاوار من مەسێ مەسم دەخیل من مەسێ مەسم
❤️#چاوەکەم_ڕووحەکەم 🎼#بەهرووز_تەوەکولی ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

Hat karwanê Helebê lê Hawar dilê dilê lê, dilê lê lê
Danî li biniya Medrebê lê Dimirim dilê dilê lê dilê dilê lê Te ez kuşt im, helandim lê Hawar dilê dilê lê, dilê lê lê Keçika mehla Serebê lê Dimirim dilê dilê lê dilê dilê lê Pêşiya malya xendek e lê Hawar dilê dilê lê, dilê lê lê Meke li min henek e lê Dimirim dilê dilê lê, dilê dilê lê Dikim herim qurbetê lê Hawar dilê dilê lê, dilê lê lê Dikim herim eskeriyê lê Hawar dilê dilê lê dilê lê lê Destê min kelebçê ye lê Dimirim dilê dilê lê dilê dilê lê
❤️#هات_کاروانێ_حەلەبێ 🎼#بورهان_بەرکەن ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

شەوگارم وەک جاران نییە نازانم چۆن دەڕوات و دێت
بە ڕۆژگاریش لە خەڵوەتا گوێ هەڵدەخەم بۆ دەنگی پێت نە سرتەیەک نە چرپەیەک حەیفێ لەلای تۆوە نایە دوور بێ لە باڵات ئەم شارە هەر وەک چۆڵەوانی وایە کێ ڕاسپێرم هەواڵ بەرێ بە کۆڕی گەرمی یارانە کێ دڵنەواییم باتەوە لە جێی ئەو عەشقەی جارانە تێپەڕی ڕۆی ئەو ڕۆژانە هەمووی وەکوو خەیاڵ وا بوو هەرچی بڕیار و پەیمانە وەکوو خەون و خەیاڵ وا بوو بە دەستی کێ گۆش کراوی وا هێندە دڵ ئەڕەنجێنی ئەڵێی زەمانەی بێ وەفای هەر رۆژە و ڕەنجێ ئەنوێنی هەر رۆژە و ڕەنجێ ئەنوێنی شەوگارم وەک جاران نییە نازانم چۆن دەڕوات و دێت بە ڕۆژگاریش لە خەڵوەتا گوێ هەڵدەخەم بۆ دەنگی پێت نە سرتەیەک نە چرپەیەک حەیفێ لەلای تۆوە نایە دوور بێ لە باڵات ئەم شارە هەر وەک چۆڵەوانی وایە
❤️#کێ_ڕاسپێرم 🎼#بورهان_مەجید ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

زوڵفت شۆڕ کەوە با بدات لە ڕووم تۆز و ئارەقم بۆ بسڕێتەوە
هەستی نامۆیی سەرمای ئەم شەوەم لە سووتانێکا بیر بەرێتەوە بچۆ سەر باڵی فریشتەی سپی سەفەرێ بکە بۆ ئەم هەوارە بە دیار دووردەستی و ئەندێشەی تۆ سەرتاپای گیانم کانگای ئازارە ئەنگوستی نەرم بنێ سەر چاوم بەڵکوو لە خەونا ئارام بم ساتێ شەوێکی ئاوا مەگەر هەر تەنها هەناسەی گەرمی تۆ بێ و بمگاتێ زوڵفت شۆڕ کەوە با بدات لە ڕووم تۆز و ئارەقم بۆ بسڕێتەوە هەستی نامۆیی سەرمای ئەم شەوەم لە سووتانێکا بیر بەرێتەوە
❤️#زوڵفت_شۆڕکەوە 🎼#بورهان_مەجید ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

شیرینەکەم ژووری تەنیام ئەمشەو بۆ غەریبیم ئەگری
چرپای خەم لێ نیشتووی جێگام خامۆشی وا لە چواردەوری چاوەڕوانی کورسی چۆڵم تۆوی بێزاری ئەچێنێ گڵۆپی کزی ناو هۆڵم فرمێسک بە بێدەنگ ئەڕژێنێ پەنجەرەکان خۆڵی ڕۆژان لەسەر شووشەی چاویان بارە شیرینەکەم ئەمشەو ژیان وەک ماڵەکەم چۆڵ و تارە وێنەی پارم لێوی گاڵتە لە ئێستام هەڵئەقورتێنێ گڕی خەیاڵ بۆ ئەو کاتە جەرگی ئەمشەو ئەسووتێنێ شیرینەکەم ژووری تەنیام ئەمشەو بۆ غەریبیم ئەگری چرپای خەم لێ نیشتووی جێگام خامۆشی وا لە چواردەوری
❤️#شیرینەکەم 🎼#بورهان_مەجید هۆنراوە: #شێرکۆ_بێکەس ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

ڕۆژژمێری عەشقی منە مەیسووتێنە ئەو نامانە
گوڵم هەمووی خورپەی دڵ و عەشقی پاک و وشەی جوانە تۆ نامەی من ئەسووتێنی، من نامەی تۆ ئەمسووتێنێ نامەکانت هەموو شەوێ بە بێدەنگی ئەمگرێنێ نامەکانت هەموو ڕۆژێ بە بێدەنگی ئەمگرێنێ ئەگەرچی تۆ بوویتە مایەی ئەو هەموو خەم و عەزابەم بەڵام قەت ڕۆژێ لە ڕۆژان وەک بێوەفا ناوت نابەم ڕۆژژمێری عەشقی منە مەیسووتێنە ئەو نامانە گوڵم هەمووی خورپەی دڵ و عەشقی پاک و وشەی جوانە با ئازاری دڵیشم بەی خۆشم ئەوێی هەتا ماوم چەند بێباک و بێ مروەت بی هەر وای لە ناو دڵ و چاوم ڕۆژژمێری عەشقی منە مەیسووتێنە ئەو نامانە گوڵم هەمووی خورپەی دڵ و عەشقی پاک و وشەی جوانە تۆ نامەی من ئەسووتێنی، من نامەی تۆ ئەمسووتێنێ نامەکانت هەموو شەوێ بە بێدەنگی ئەمگرێنێ نامەکانت هەموو ڕۆژێ بە بێدەنگی ئەمگرێنێ
❤️#ڕۆژژمێر 🎼#بورهان_مەجید ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

نیوەشەوە دوا درەختی شەقامەکان نوقمی شەون نیوەشەوە دوا سەرخۆشی کۆڵانەکان نوقمی خەون
منیش تەنیا لەسەر چرپا شکاوەکەم ڕاکشاوم خامۆش ئەڵێی ئاسەواری وڵاتێکی داڕووخاوم غوربەت و مەی چاوەکانمە ژوورەکەشم چۆڵەوانی گریان هاوڕێ و گۆرانیشم برینێکە ئەرخەوانی برینی من برینێکە پڕ لە ژانی چاوەڕوانی لەبۆ زەنگی تەلەفونێ شەپۆل ئەدا هەراسانی هاوار لە سوێی مەرگی ژوان چەند گرانە چەند گرانە درۆی نەبێ خوانەکردە ئەڵێی مەرگی ئازیزانە شەو تێپەڕی و ئەوەی ویستم تاوێ دەنگی نەڕژانە گوێم ئەوەی ویستم تەنها تۆزێ بای ئارامی نەڕژانە گوێم ناچار چرپام تەنیا کرد و تەلەفونم کردە هاوڕێم هاوارم کرد ئەلو ئەلو دڵی مردوو چیتان ئەوێ چیتان ئەوێ
❤️#تەلەفون 🎼#بورهان_مەجید ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶