en
Feedback
www.Goranikurdi.com گۆرانیی کوردی

www.Goranikurdi.com گۆرانیی کوردی

Open in Telegram

www.GoraniKurdi.com ماڵپەڕێکە بۆ ئەرشیڤی گۆرانیی کوردی بە دەقەوە ئینستاگرامی ئێمە: https://www.instagram.com/gorani.kurdiofficial?igsh=ZmRueHBocXJrcnFv پێوەندی: @Ch12122

Show more
2 298
Subscribers
-224 hours
+147 days
+10030 days
Posts Archive
ئەری کووچ و کووچبارە گیانە وەرەو داڵەهوو وەلا شیوەن کەن پەی من گیانا لەیلم دیری چوو
ئەری شیوەن کەن پەی من گیانا لەیلم دیری چوو چەوجوان چەوجوان گیانا غەمینم کردی وەلا مناڵێ دوێکەم خانم تۆ پیرم کردی ئەری مناڵێ دوێکەم خانم تۆ پیرم کردی ئەری تاوسان هاتەوە و گیانا هەم تەنیا مەنم وەلا نیەزانم چۊ بوودن گیانا دڵ لید هەڵکەنم ئەری نیەزانم چۊ بوودن گیانا دڵ لید هەڵکەنم ئەری نیەزانم چۊ بوودن گیانا دڵ لید هەڵکەنم چەوجوان چەوجوان گیانا غەمینم کردی ئەری مناڵێ دوێکەم خانم تۆ پیرم کردی وەلا چەبکەم نیەزانید خانم من پەی تۆ چۊنم وەلا چەبکەم نیەزانید گیانا من پەی تۆ چۊنم ئەری سەد کۊرەی حەداد گیانا ها لە دەرۊنم چەوجوان چەوجوان گیانا غەمینم کردی ئەری مناڵێ دوێکەم خانم تۆ پیرم کردی ئەری مناڵێ دوێکەم گیانا تۆ پیرم کردی وەلا من وە تۆ ژیام گیانا گیان وە تۆ بردم ئەری من وە تۆ ژیام خانم گیان وە تۆ بردم وەلا چیمە شەهرێ غەم گیانا عەجەب نەمردم ئەری چیمە شەهرێ غەم گیانا عەجەب نەمردم چەوجوان چەوجوان گیانا غەمینم کردی ئەری مناڵێ دوێکەم خانم تۆ پیرم کردی وەلا مناڵێ دوێکەم گیانا تۆ پیرم کردی وەلا فەلای شەهرێ غەم گیانا هەر خوەمم هەر خوەم ئەری فەلای شەهرێ غەم گیانا هەر خوەمم هەر خوەم وەلا خۆراکم غەمە گیانا یا فرە یا کەم ئەری خۆراکم غەمە گیانا یا فرە یا کەم چەوجوان چەوجوان گیانا غەمینم کردی ئەری مناڵێ دوێکەم خانم تۆ پیرم کردی وەلا مناڵێ دوێکەم خانم تۆ پیرم کردی ئەری مناڵێ دوێکەم گیانا تۆ پیرم کردی وەلا مناڵێ دوێکەم خانم تۆ پیرم کردی
❤️#چاوجوان 🎼#یەدوڵڵا_ڕەحمانی ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

Payîz e ew dema çû Ber zivistan derd giran bûm Çendîn buhar wê derbas bû
Çendîn havîn wê derbas bû Agirê dilêm derman nebûn Kelaşînê derya jînê Ez kuştim ax vê evînê Payîz e mij û dûman Berx ketiye sofra guran Çendîn deman çendîn salan Her mane li çih û waran Em mane bin cih û waran Kelaşînê derya jînê Ez kuştim ax vê evînê
❤️#پاییزە 🎼#یاسین_یڵدز ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

لێت پرسیوم چۆنم لەم بەندیخانە خەم دەخۆم و ئازار دەچێژم گیانە ئازاری ئەم گۆڕیچکە نەیبەزاندووم
لە حەژمەتی فەراقی تۆیە ماندووم بۆ هەر لایێ ئەسپی خەیاڵ دەئاژۆم هەر ڕوو لە تۆ دەکا دڵەی خەماژۆم پەریی چاوی تۆ دەستی لێ وەشاندووم شێتی کردووم و تۆی لە دڵ نەخشاندووم هەر چەندە من هەڵۆی ئەشکەستە باڵم هێشتا بەسەر ئاقاری خۆما زاڵم وەک قەندیل و هەڵگورد و پیرەمەگروون سەری بەرزم دانانەوێ بۆ گەردوون لەو کاتەی تۆ بووی بە یار و گراوم بە زنجیری ئەوین شەتەک دراوم ئەی کەنیشکە جوانەکە خوای دڵداری شاکاری پڕ لە نەخش و وردەکاری زامی ناسۆری ئەم دڵە خەم ڕێژە بە هەتوانی دیتنی تۆ ساڕێژە
❤️#ئاوات 🎼#یەدێ_شاکری ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

ئەی لە بازرگانی دەچمە شنۆیە وەی لە بازرگانی دەچمە شنۆیە کراست بۆ دێنم لە گوڵی لیمۆیە
دەنا کورتێ بۆچ وات لێ کردم ئەی وە بێتاوان ئەسیرت کردم وەی وە بێتاوان مەجبوورت کردم ئەی لە بازرگانی دەچمە شنۆیە کراست بۆ دێنم لە گوڵی لیمۆیە عالەم دەزانێ دڵ شێتی تۆیە دەنا کورتێ بۆچ وات لێ کردم ئەی وە بێتاوان مەجبوورت کردم وەی چاوە ڕاسەکەم بێتاوان چووە چاوە ڕاسەکەم بێتاوان چووە ڕۆحم بەبێ *؟ بۆ لای خۆت ڕووە ڕۆحم بەبێ گیان بۆ لای تۆ چووە دەنا کورتێ بۆچ وات لێ کردم ئەی وە بێتاوان مەجبوورت کردم
❤️#کورتێ_بۆچ_وات_لێ_کردم 🎼#یەدوڵڵا_محەمەدی #یەدوڵا_محەمەدی ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

ئینجار ئەترسم بولبول گیانە ئەوەن شیوەن کەی ئەوا بە چرۆی گوڵی باخان گیانە چاوی خۆت دەرکەی
ئینجار بە چرۆی گوڵی باخان گیانە چاوی خۆت دەرکەی ئینجار بەهار هاتەوە گیانە دەشت و کێو ڕەنگین ئەوا دڵەی خەڵکان شادەن گیانە دڵەی خوەم غەمگین ئینجار دڵەی خەڵکان شادەن گیانە دڵەی خوەم غەمگین ئینجار گوڵاڵەی نەرگس گیانە مێخەکی بۆنخۆش ئەوا لەو گەرمەی بەهار گیانە هەمووی دێنە جۆش ئینجار ئەترسم بولبول گیانە ئەوەن شیوەن کەی ئەوا بە چرۆی گوڵی باخان گیانە چاوی خۆت دەرکەی
❤️#ئەترسم_بولبول 🎼#یەدوڵڵا_ڕەحمانی ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

هۆ دڵەی سەرشێت، کوانێ سەبووریت بۆ کەسێ ئاو کە، بمرێ لە دووریت
لێ چاڤ ڕەشا من، بالا سەرێ من ستێرکێ چاڤێ من، شەوقا دلێ من تا کەی چاوانم جامی ئەسرین بێ دڵم دڵنیای مەرگی ئەوین بێ لێ چاڤ ڕەشا من، بالا سەرێ من ستێرکێ چاڤێ من، شەوقا دلێ من من شیرینەکەی عاشقی سەردەم کوانێ دڵدارێ شەیدای وەکوو مەم لێ چاڤ ڕەشا من، بالا سەرێ من ستێرکێ چاڤێ من، شەوقا دلێ من
❤️#لێ_چاڤرەشا_من 🎼#ئاڤان_جەمال ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

تۆخوا بەسیەتی حەلیمە لەمێژە لە دوات چەقیمە قەولم پێ بدە بەڕاستیمە حەلیمە کچە معەلیمە
حەلیمە دەچێتە مەدرەسە دەخوێنێ جەبر و هندەسە بە هات و چۆ ڕابردنی سەد لاوی خستە وەسوەسە ئەمنیش یەکێکم لەوانە قەسەم بەوەی فریادڕەسە حەلیمە دەڵێ لێم لادە خۆشت دەوێ پەریسا! حەلیمە دەڵێ دۆستت نیم لە پەریسای لێم قەڵسە لەسەر ڕێگای ڕاوەستاون هەرچێکی جەحێڵ و لاون سەری هەر کووچە و شەقامێک وەک حەرەسان بۆت وێستاون هەموو زامدار و کۆڵەوار بە تیری جوانیت کوژراون حەلیمە ئاگات لە خۆت بێ ئەوانە کەڵەک و داون شەرم و حەیات بێ وێنەیە عەقڵ و ژیریت سەت هێندەیە لەگەڵ بەژنت تێکەڵ بوونە شێعر و ئاواز و بەستەیە برۆت وەک نیوەی دایرەی دەڵێی ڕەسمی هەندەسەیە چاوت شۆعاع زەربی شۆعاع لە سێ مۆمەیز چاردەیە هەر بە ئەندازەت دەدوێنم هەتا باڵات وە دەس دێنم بە جەبریشت حیساب دەکەم دوو سەت جەزرت لێ دەخوێنم ڕادیکاڵیشت لێ دەگرم جا لە نێو کۆڕت دەردێنم لە نێو پەڕانتێزی دڵم دەتهاوێم و دەتهێنم ئۆخەی وا حیسابم دەر هات جا بە جەبر و مەسەلات حەلیمە قەولی پێ داوم کە لەو دەردەم بدا نەجات کوتی لە زیندان خەلاس بووی؟ ئۆخەی گەر خەلاسیت هات ڕۆژێک بچینە سلێمانیێ لە فیدڕاڵ بکەین خەڵات ڕۆژێک بچینە سلێمانیە بەڕێ بین لە مەهاباد
❤️#حەلیمە 🎼#ئیسماعیل_سەردەشتی ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

Pismam hat ji rêka dûr e lo pismamo lo lo derdê dila gelek zor e
lo pismamo lo lo lo pismamo lo pismamo lo pismamo lo lo were were ez heyrano lo pismamo lo lo lo pismamo lo pismamo lo pismamo lo lo were rûnê ez heyrano lo pismamo lo lo Ez heyrana wê çavreşê lê dotmamê lê lê te por sorê xeber xweşê lê dotmamê lê lê lê dotmamê lê dotmamê lê dotmamê lê lê were rûnê ez heyrana lê dotmamê lê lê dotmam hatin serê çiyan lê dotmamê lê lê şêr û piling in derdiyan lê dotmamê lê lê lê dotmamê lê dotmamê lê dotmamê lê lê were rûnê ez heyrana lê dotmamê lê lê pismam hate hişte hişte lo pismamo lo lo darê bado lê li pişt e lo pismamo lo lo lo pismamo lo pismamo lo pismamo lo lo were rûnê ez heyrano lo pismamo lo lo keçê dînê tu nizanî lê xezalê lê lê min canê xwe da Kurdistanê lê dotmamê lê lê lê dotmamê lê dotmamê lê dotmamê lê lê were rûnê ez heyrana lê dotmamê lê lê kuro pismam Ayşe Şan im lo pismamo lo lo derd ne yek bi hezar in lo pismamo lo lo heya hebim hêviya te me lo pismamo lo lo Ez rêwîkê rêka we me Lo pismamo lo lo lo pismamo lo pismamo lo pismamo lo lo were rûnê ez heyrano lo pismamo lo lo
❤️#لۆ_پسمامۆ 🎼#ئایشە_شان 🎼#حوسێنێ_فارێ ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

بە هەوران بەهارە ئایشیلێ مامان دەخوێنن کەوباڕە وێم دە شەمامان
بە هەوران پاییزە ئایشیلێم ئامان دەخوێنن ئازیزە دەستی منت دامان هەوران دێنێ دوێنێ بارانەی دەڕژێنێ لێم زیزە نامدوێنێ هەی هەی لەبەر نازی تۆ لێم زیزە نامدوێنێ لەبەر عیشوە و نازی تۆ بە هەوران هاوینە یارم خوێن شیرینە بۆ لە من بە قینە هەی هەی لەبەر نازی تۆ جوان و خۆێن شیرینە لەبەر چاوی جوانی تۆ چاوی دە چاونەرمان پڕن لە کل و دەرمان هەڵ نایەن لە شەرمان هەی هەی لەبەر نازی تۆ هەڵ نایەن لە شەرمان لەبەر عیشوە و نازی تۆ
❤️#بە_هەوران_پاییزە ❤️#ئایشیلێ_مامان 🎼#ئەبوبەکر_ئازەرڕوو ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

Ez berf im berf im berf im Lê lê nar lê lê nar Ez berf im berf im berf im Lê lê nar tu delal î
Ez berfa çiyakê reş im Lê lê nar lê lê nar Ez berfa çiyakê reş im Lê lê nar tu delal î Hemeyla dor bi nexş im Lê lê nar lê lê nar Hemeyla dor bi nexş im Lê lê nar tu delal î Xwestiya lawkê keleş im Lê lê nar lê lê nar4 Xwestiya lawkê keleş im Lê lê nar tu delal î Ez berf im berf im berf im Lê lê nar lê lê nar Ez berf im berf im berf im Lê lê nar tu delal î
❤️#ئەز_بەفرم ❤️#ئەز_بەرفم 🎼#ئیبراهیم_ڕۆژهلات ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

ئێمە گیانێکین لە دوو جەستەدا وەک شێعر و ئاواز لە یەک بەستەدا
دنیا ناتوانێ لێکمان کاتەوە مەگەر خوا بۆخۆی بمانباتەوە ئێمە پەروەردەی یەک خۆڵ و ئاوین بۆ یەک مەبەست و بۆ یەک پێناوین لە ناو یەکترا تواوینەوە ڕێبواری یەک ڕێین جیا نابینەوە ئێمە گیانێکین لە دوو جەستەدا وەک شێعر و ئاواز لە یەک بەستەدا دنیا ناتوانێ لێکمان کاتەوە مەگەر خوا بۆخۆی بمانباتەوە پەیمانمان داوە تا لە ژینا بین بۆ تەنها ساتێ بێ یەکتر نابین ئەگەر لەو دنیاش زیندوو بینەوە هەر وەکوو ئێستا یەک ئەگرینەوە ئێمە گیانێکین لە دوو جەستەدا وەک شێعر و ئاواز لە یەک بەستەدا دنیا ناتوانێ لێکمان کاتەوە مەگەر خوا بۆخۆی بمانباتەوە یەک بۆ یەکتری خۆراکی گیانین لە تەنگانەدا بۆ یەک قوربانین عەشقی پیرۆزی ئێمە وەهایە هەتا خواوەندیش لێمان ڕەزایە ئێمە گیانێکین لە دوو جەستەدا وەک شێعر و ئاواز لە یەک بەستەدا دنیا ناتوانێ لێکمان کاتەوە مەگەر خوا بۆخۆی بمانباتەوە
❤️#پەیمان 🎼#ئیبراهیم_خەیات ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

چاوەکانت جووتێ چران بۆ ڕووناکیی ڕێم هەڵکران
لە ڕێی سەختی بەرەو ژوورا بە شوێن هیوای بەرز و دوورا نیگایان وزە و تینمە تێشووی سەفەری ژینمە چاوەکانت بێدەنگ ئەدوێن نیگا ئەکەن زۆر شت ئەڵێن ئەوەی بە دەم نایدرکێنی ئەوەی لات بۆتە نهێنی هەر کاتێ سەرنجیان ئەدەم ئاشکرا لێیان تێ ئەگەم چاوەکانت جووتێ خۆرن وان بە ئاسمانی دڵەوە سروشت تیشکی لێ دزیون وا بە ڕوومەتی گوڵەوە گوڵیش بۆیە پێکەنیوە خەندەی لە لێوت دزیوە چاوەکانت بێدەنگ ئەدوێن نیگا ئەکەن زۆر شت ئەڵێن ئەوەی بە دەم نایدرکێنی ئەوەی لات بۆتە نهێنی هەر کاتێ سەرنجیان ئەدەم ئاشکرا لێیان تێ ئەگەم چاوەکانت جووتێ چران بۆ ڕووناکی ڕێم هەڵکران لە ڕێی سەختی بەرەو ژوورا بە شوێن هیوای بەرز و دوورا نیگایان وزە و تینمە تێشووی سەفەری ژینمە چاوەکانت بێدەنگ ئەدوێن نیگا ئەکەن زۆر شت ئەڵێن ئەوەی بە دەم نایدرکێنی ئەوەی لات بۆتە نهێنی هەر کاتێ سەرنجیان ئەدەم ئاشکرا لێیان تێ ئەگەم
❤️#چاوەکانت 🎼#ئیبراهیم_خەیات ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

هەرچەن ئەکەم ئەو خەیاڵەی پێی مەستم بۆم ناخرێتە ناو چوارچێوەی هەڵبەستم
ئەی ئامان ئەی ئامان ئەرێ گیانە لێکدانەوەی دەروون قسەی زبانم بۆچی وەها لە یەک دوورن؟ نازانم! ئەمویست دەروون بکرایەوە وەک تۆمار دەرکەوتایە دنیای جوانتر لە بەهار دەرکەوتایە مانای مەنگی دەریایی کە نەرمەبا لە ڕووی ئەدا ئەسپایی کزەی جەرگانم ماڵی وێرانم جێگام بۆ ڕاخەن ئەمشەو میوانم ئەرێ ئای گەرد و گەرد و گەردانە یارم شەمعە و ئەرێ خۆم پەروانە بێ ئاوازەیە دەنگە نەرمەکەی با نەیدا لە گوێم تێر نەڵێم ئۆخەی ئەرێ ئای گەرد و گەرد و گەردانە یارم شەمعە و ئەرێ خۆم پەروانە کام ڕەشی ئەگات بە ڕەشی چاوی برژانگی برۆی ئەگریجەی خاوی ئەرێ ئای گەرد و گەرد و گەردانە یارم شەمعە و ئەرێ خۆم پەروانە
❤️#کزەی_جەرگانم 🎼#ئیبراهیم_خەیات ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

Ez berf im berf im berf im Lê lê nar lê lê nar Ez berf im berf im berf im Lê lê nar tu delal î
Ez berfa çiyayê sor im Lê lê nar lê lê nar Ez berfa çiyayê sor im Lê lê nar tu delal î Ez berfa çiyayê reş im Lê lê nar lê lê nar Hemeyla dor bi nexş im Lê lê nar tu delal î xasya lawkê keleş im Lê lê nar lê lê nar4 Xasya lawkê keleş im Lê lê nar tu delal î Ez berf im berf im berf im Lê lê nar lê lê nar Ez berf im berf im berf im Lê lê nar tu delal î Ez berfa çiyayê spî me Lê lê nar lê lê nar Ez berfa çiyayê spî me Lê lê nar tu delal î Hemeyla dorbendî me Lê lê nar lê lê nar Hemeyla dorbendî me Lê lê nar tu delal î Dosta lawkê gundî me Lê lê nar lê lê nar Dosta lawkê gundî me Lê lê nar tu delal î Ez berf im berf im berf im Lê lê nar lê lê nar Ez berf im berf im berf im Lê lê nar tu delal î Ez teyr im teyrê reş im Lê lê nar lê lê nar Ez teyr im teyrê reş im Lê lê nar tu delal î Erd û ezman dimeşim Lê lê nar lê lê nar Deşt û zozan dimeşim Lê lê nar tu delal î Hemeyla dor bi nexş im Lê lê nar lê lê nar Hemeyla dor bi nexş im Lê lê nar tu delal î Ez berf im berf im berf im Lê lê nar lê lê nar Ez berf im berf im berf im Lê lê nar tu delal î
❤️#ئەز_بەفرم ❤️#ئەز_بەرفم 🎼#ئیبراهیم_خەلیل ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

جێت دەهێڵم بۆ ڕۆژگارێ زاڵم زاڵم زاڵم زاڵم
بێ گلەیی و هیچ پرسیارێ زاڵم زاڵم زاڵم زاڵم تا ئەو ڕۆژەی پەشیمانی بە دەردی عیشق ئەزانی ئەپرسی لێم ئەو ڕۆژانەی بە بێ من بووی چۆنت توانی هەر دێیەوە بۆ باوەشم بەڵام پاشی چۆن بتبەخشم زاڵمی تۆ بێ باکی تۆ دەرحەق بە عیشقم پەشیمانم لەو فرمێسکەی بۆ عەشقم ڕشتم ڕۆژگارم بوو بە دەرد و خەم بڕیارم دا لە یادت کەم قەت لە دەرگام نەدەیتەوە تازە شادم ناکەیتەوە کە ڕۆییشتی و دڵم شکا تۆ فرمێسکت لە چاو تکا بڕۆ ئیتر نەیێیتەوە هەرگیز یادم نەکەیتەوە هەر دێیەوە بۆ باوەشم بەڵام پاشی چۆن بتبەخشم زاڵمی تۆ بێ باکی تۆ دەرحەق بە عیشقم پەشیمانم لەو فرمێسکەی بۆ عەشقم ڕشتم جێت دەهێڵم بۆ ڕۆژگارێ زاڵم زاڵم زاڵم زاڵم یار بێ گلەیی و هیچ پرسیارێ زاڵم زاڵم زاڵم زاڵم یار تا ئەو ڕۆژەی پەشیمانی بە دەردی عیشق ئەزانی ئەپرسی لێم ئەو ڕۆژانەی بە بێ من بووی چۆنت توانی هەر دێیەوە بۆ باوەشم بەڵام پاشی چۆن ببەخشم زاڵمی تۆ بێ باکی تۆ دەرحەق بە عیشقم پەشیمانم لەو فرمێسکەی بۆ عەشقم ڕشتم
❤️#زاڵم 🎼#ئەیووب_عەلی ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

وتم سڵاو خاڵۆی جووتیار بۆ وا خەمبار و دەستەوئەژنۆ لە سێبەری پیرەدارا دانیشتووی؟
بۆچی زەوییەکەت ناکێڵی؟ خۆ وەرزی کێڵان هاتووە! وتی ڕۆڵە گیان ناوێرم! دەستم تێی ناچێ بیکێڵم نا نا نا... نایکێڵم! ئەڵێم نەوەک لە ژێر کێڵگەکەی منیشدا گۆڕێکی بە کۆمەڵ هەبێ ئێسک و پروسکیان بشێلم نا نا نا... ڕۆڵە نایکێڵم! لە کوردستان گوندێک نییە شارێک نییە شارۆچکەیەک، بنار شاخ و بەردێک نییە خوێنی لەسەر نەڕێژرا بێت پێشمەرگەی تیا نەجەنگا بێت گۆڕستانێک نایەتە ڕێت سەدان شەهیدی ئەم گەلە بە خاکەکەی نەسپێردرا بێت هەر بستێکی ئەم خاکە پیرۆزەی کوردان ڕەنگە گۆڕی کۆرپەیەکی بێتاوان بێت ژێر هەر کۆشک و تەلارێکیش هەر دەشتایی و بنار شاخێکیش پڕ لە تەرم و ئێسک و پروسکی ورد بێ ڕەنگە گۆڕێکی بە کۆمەڵی کورد بێ ڕەنگە گۆڕێکی بە کۆمەڵی کورد بێ
❤️#گۆڕی_بە_کۆمەڵ 🎼#ئەیووب_عەلی ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

ئەمشەو خەوم پێتەوە دی لە خەوما بووبووی بە پەری وەک فریشتەی بەرگ سپی
ئەهاتیە خوار ئاهـ بە کپی پەریزادە ئەی دەم و چاو فریشتەیی ساڵێک ڕۆیی هەواڵێکم پێ نەگەیی کەی دێیتەوە کەی دێیتەوە وا ساڵێکی گەورە و گران بەسەر دووریتا تێپەڕی پاییز هات و گەڵا وەری تۆ کچی وڵاتی بەفری من ئامادەم بۆ کچێکی وەک تۆی پەری شوێنپێی کاروان هەڵگرم ببمە کوڕەکۆچەری ساڵێک ڕۆیی هەواڵێکم پێ نەگەیی کەی دێیتەوە کەی دێیتەوە وا ساڵێکی گەورە و گران بەسەر دووریتا تێپەڕی تۆ کچی وڵاتی بەفری هەر دێیتەوە و دە دێیتەوە بێگومانم ئەی عەزیزە نازدارەکەم ئێستا لە جاران جوانتر و لە جاران شیرینتری ساڵێک ڕۆیی هەواڵێکم پێ نەگەیی
❤️#ئەمشەو_خەوم_پێتەوە_دی 🎼#ئەیووب_عەلی ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

تۆ بۆچی دەنگت نییە تۆ بۆچی ڕەنگت نییە گوڵی من
کامە دونیا لە عەشق پیرۆزترە دڵی من کامە عەشق لە من پیرۆزترە هێندە هۆگری دەنگت بووم چرپەی کەس ناچێ بە گوێما ئەو ساتانەی پێکەوە بووین ناسڕێتەوە لە بەرچاوما گوڵی من کامە دونیا لە عەشق پیرۆزترە دڵی من کامە عەشق لە من پیرۆزترە تۆ بۆچی دەنگت نییە4 تۆ بۆچی ڕەنگت نییە بۆ بێدەنگی تۆ ئەزیزم کێ وەک من تۆی ویستووە تۆ پەیوەست بووی بە ژینمەوە ناکرێ دوور بی لێمەوە لەوەتەی ڕۆشتووی گوڵم حەزم تۆراوە ئارەزووی هەست و سۆزی کەسم نەماوە بە هاتنت ڕەنگم گرت و بە ڕۆیشتنت کاڵ بوومەوە چاوەکانم تا دواتەمەن بۆ نیگای تۆ ئەتوێتەوە تۆ بۆچی دەنگت نییە تۆ بۆچی ڕەنگت نییە هەی گوڵی من هەی دڵی من دڵم دایە دەستی تۆ تۆیش بوویتە هاوڕێی سەفەرێک دوای کۆچی تۆ وەکوو شێتم سەرگەردان و نائومێدم دە دەی گوڵم دە پێم بڵێ بۆ کام خەیاڵ ڕێگە ئەگری تێنەگەیشتی تێنەگەیشتی ئا لەو دڵەی ماڵێ بوو بۆ خۆشەویستی تۆ بۆچی دەنگت نییە تۆ بۆچی ڕەنگت نییە
❤️#تۆ_بۆچی_دەنگت_نییە 🎼#ئەژدەر_وەهبی ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

کوشتمت بە لەنجە و لار ئەی زاڵم ئەی زۆردار
ئاه و حەسرەتی من مەینەتی و خەفەتی من هەمووی لە بۆنەی تۆیە خەڵکی لێم بۆتە دوژمن بۆ دووریتە ئەیڕێژم ئەشکی خوێنینم بە تاو یادەکانت هیچ ساتێ لێم ون نابن لەبەر چاو تۆ ئاواتی دنیام بووی ماڵاوات کرد لە ناکاو بۆچی هاتووی کە دەزانی دادت نادا پەشیمانی باوەشی کێ فریوی دای کێ بەڵێنی پێ شکاندی یەکەم دیدار نیگای تۆ بوو چرای ئەوینت داگیرساند هێندەت یاری بە ئاگر کرد تا سەراپا خۆتی سووتاند دە لێمگەڕێ گەر دەتەوێ کەمێ ئاسوودە بێ سەرم با پاشماوەی ئەم تەمەنەم بە تەنها بەسەر بەرم نیگارەکەم ئەوا ئەڕۆم ڕەنگە ئیتر نەتبینمەوە لە هەرکوێ بم تۆ هەر لەوێی تۆش ئاوێتەی بە ژینمەوە هەر یادێکت پەرستگایەک نوێژ بۆ دیداری تۆ ئەکەم لە هەر گوڵێک ڕا ئەمێنم بۆنی دیداری تۆ ئەکەم من نهێنی ئەوینی تۆم لە ژێر ئەشکا حەشار یاوە تەنافی ئاه و حەسرەتم بە دەوری عەشقا گێڕاوە زۆر ئەترسم ئاهی ساردم شێتانە دامەنت بگرێ یا گیرۆدەی بەڵایێک بی یا خۆشەویستەکەی(ت) بمرێ
❤️#کوشتمت_بە_لەنجە_و_لار 🎼#ئەحمەد_خەلیل ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

وەبارێ دەبارێ نم نم باران دەبارێ ئەرێ گەلێ دەترسم لە تەرزەی نێو بەهارێ
ئەرێ گەلێ دەترسم بیدا لە سینەی یارێ وەبارێ دەبارێ وەبارێ دەبارێ نە قۆخە و نە هەنارێ قەتارەم پێ دانا دەستم برد بۆ هەنارێ وەبارێ دەبارێ نم نم باران دەبارێ ئەرێ گەلێ دەترسم لە تەرزەی نێو بەهارێ ئەرێ گەلێ دەترسم بیدا لە سینەی یارێ وەبارێ دەبارێ نم نم باران دەبارێ وەبارێ دەبارێ بە سوێی مەم دێنە خوارێ خۆی دەڵێ ماچم کە هەموو دانی ئێوارێ وەبارێ دەبارێ نم نم باران دەبارێ ئەرێ گەلێ دەترسم لە تەرزەی نێو بەهارێ ئەرێ گەلێ دەترسم بیدا لە سینەی یارێ وەبارێ دەبارێ نم نم باران دەبارێ وەبارێ دەبارێ دەبا ئاگر ببارێ ئەگەر خۆشم دەوێ دەبمە چەتر بۆ یارێ وەبارێ دەبارێ نم نم باران دەبارێ ئەرێ گەلێ دەترسم لە تەرزەی نێو بەهارێ ئەرێ گەلێ دەترسم بیدا لە سینەی یارێ وەبارێ دەبارێ نم نم باران دەبارێ هەورامان هەورامان هەورامان هەورامان شوێنی هەوارگەی دڵان هەورامان هەورامان پڕ لە کیژۆڵەی جوان هۆرە و سیاچەمانە ناوبانگیان درەخشانە لە جوانی بێ وێنە بووکی ئەو کوردستانە هەورامان هەورامان شوێنی هەوارگەی دڵان هەورامان هەورامان پڕ لە کیژۆڵەی جوان جوانە بچیە ئەو دەشتە ڕوخسارەگی بەهەشتە ژین و مێرگ و کانی جێگەی سەیران و گەشتە هەورامان هەورامان شوێنی هەوارگەی دڵان هەورامان هەورامان پڕ لە کیژۆڵەی جوان هەورامان جوانە هەوارگەی عاشقانە لە جوانی ڕەنگ دەدا هەر وەکوو جێژوانە هەورامان هەورامان شوێنی هەوارگەی دڵان هەورامان هەورامان پڕ لە کیژۆڵەی جوان
❤️#وەبارێ_دەبارێ 🎼#ئەردەڵان_بەکر ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶