en
Feedback
www.Goranikurdi.com گۆرانیی کوردی

www.Goranikurdi.com گۆرانیی کوردی

Open in Telegram

www.GoraniKurdi.com ماڵپەڕێکە بۆ ئەرشیڤی گۆرانیی کوردی بە دەقەوە ئینستاگرامی ئێمە: https://www.instagram.com/gorani.kurdiofficial?igsh=ZmRueHBocXJrcnFv پێوەندی: @Ch12122

Show more
2 297
Subscribers
-124 hours
+337 days
+10430 days
Posts Archive
ئەرێ بیکە بۆ خاتری باوە سەید شوکرە ئەرێ گۆزەکەت دانێ جوانێ ئیستێکی بگرە ئەرێ نەجیبە
ئەرێ دەستی من وە بان کاڵێ کەلاموڵڵا بێ ئەرێ لە تۆ شیرینتر گیانە مەگەر ئەڵڵا بێ ئەرێ نەجیبە ئەرێ بۆ خاتری قورعان گیانە بۆ خۆت کل داوە بۆ خاتری ئەو قوڕعانە بۆ خۆت لە کل داوە حەو جارت دەست پێدا دا بۆ مزگەوتت بردەوە بە دەرکێدا ڕامەبرە بە کۆڵوانەی زەردەوە ئەرێ نەجیبە دەردێکی وای داومەتێ جوانێ دەرمانی نەکرد ئەرێ شەماڵ بە بەفری گیانە کوێستانی نەکرد ئەرێ نەجیبە ئەرێ چنار و لاولاو گیانە سەریان بوو بە گیر ئەرێ من بۆچی دەگریم جوانێ بە چیم دەکەی ژیر ئەرێ نەجیبە ئەرێ تۆ دوور و من دووڕ گیانە لێک دوور بووینەوە ئەرێ هەر وەک ڕیحانە جوانێ دەتکەم بە بۆوە ئەرێ نەجیبە ئەرێ بریا شەماڵ بام گیانە لەو باسکە و باسکان ئەرێ کەوێک دەخوێنێ جوانێ لە کن دوو ئاسکان ئەرێ زۆر پیس پێوە بووم گیانە لەگەڵ دڵناسکان ئەرێ نەجیبە
❤️#نەجیبە 🎼#محەمەد_ماملێ ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

ئەرێ نە چاو تێر دەبێ نە دڵ دەبێزێ خۆم لێرە ماوم یار لە تەورێزێ
ئەرێ هۆی نازەنین نەشێوێ نازت بە ماشێنی جیپ دێمە پێشوازت ئەرێ ڕێبوار ئەی ڕێبوار ڕێم بەرانبەرە دوعام لێ مەکە مانگی سەفەرە ئەرێ هۆی نازەنین نەشێوێ نازت بە ماشێنی جیپ دێمە پێشوازت ئەرێ لە شنەی دارەبی لە مەزەی قۆرە خودا هەڵنەگرێ ئەو زوڵمە زۆرە ئەرێ هۆی نازەنین نەشێوێ نازت بە ماشێنی جیپ دێمە پێشوازت ئەرێ چەندم ئاخ کێشا ئاخی نیهانی دڵ دە دەرووندا بوو بە بریانی جا خودابەردار نێ بۆ پێ نازانی ئەرێ هۆی نازەنین نەشێوێ نازت بە ماشێنی جیپ دێمە پێشوازت ئەرێ جا چۆن شێت نەبم نەدەم بە خۆمدا چۆن خاکی عالەم نەکەم بە سەردا حەیفە ئەمن و تۆ دەسمان لێک بەردا ئەرێ هۆی نازەنین نەشێوێ نازت بە ماشێنی جیپ دێمە پێشوازت
❤️#ئەرێ_هۆی_نازەنین 🎼#محەمەد_ماملێ ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

ئەو ماڵەی هەمە نەزری ئەڵڵا بێ بەڵکوو کۆچەکەت لیمۆ گیان بەرەو دوا بێ
لیمۆ های لیمۆ لیمۆ گران بوون هەر دەنکێک لیمۆ ئەزیزم دوو کیلۆ ئاڵتوون بەرەی بەیانە خرمەی فینجانە ئەگریجە و لەولاو لیمۆ گیان تاوتاو شەڕیانە لیمۆ های لیمۆ لیمۆی شیرازی سەرپەنجەت سوور کە لیمۆ گیان بۆ پەنجەبازی [بە ماڵی دنیا لیمۆ گیان] لێم نابێ ڕازی مەگەر گیانکێشان وەک دووری تۆ بێ ڕەبی بە نسیب لیمۆ گیان گەوری سەر کۆ بێ لیمۆ های لیمۆ لیمۆ لە شاران لیمۆ گران بوون ئەزیزم لە من و هەژاران
❤️#لیمۆ-٣ 🎼#محەمەد_ماملێ ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

هیچکەس وەکوو من پڕ میحنەت نەبێ ئەسیری دۆستی لیمۆ گیان بێوەفا نەبێ لیمۆ هەی لیمۆ لیمۆ عۆممانی
ڕانەکەت بێنە و لیمۆ گیان سەر بنێمە بانی قەدری غەریبان لیمۆ گیان خۆ تۆ دەیزانی نەیچی درەنگە تۆش مەکە درەنگ فیدای پەنجەت بم لیمۆ گیان نەی بێنە وە دەنگ هەرچی لێدەدەی جگەر تاوان بێ بە ناڵەی نەیی تۆ لیمۆ گیان با دڵەکەم خۆش بێ لیمۆ هەی لیمۆ لیمۆ عۆممانی ڕانەکەت بێنە و لیمۆ گیان سەر بنێمە بانی قەدری غەریبان لیمۆ گیان هەر تۆ دەیزانی تۆ دڵم*؟؟؟ شاد کە بە ئیلتیفاتێک لە دوور وڵامم لیمۆ گیان بنووسە سەترێک بدەوە وڵام لیمۆ گیان بنووسە سەترێک با بچمە شوێنی سینە وازەکەت*؟؟؟ گوێ بگرە تاوێ لیمۆ گیان مەینەتگازەکەت*؟؟؟ لیمۆ هەی لیمۆ لیمۆ عۆممانی ڕانەکەت بێنە و لیمۆ گیان سەر بنێمە بانی قەدری غەریبان لیمۆ گیان هەر تۆ دەیزانی
❤️#لیمۆ-٢ 🎼#محەمەد_ماملێ ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

لەبەر نازی چاوبازان خواردن و خەوم نەماوە بە تیری تیرەندازان چ بکەم جەرگم بڕاوە
بە دەردی بێ دەرمانی کەوتوومە سەرگەردانی بە جوابی لن ترانی چ بکەم جەرگم بڕاوە ئەی ئاوێنەی دولبەرێ زارت گوڵ زولفت زەڕی با هەناسەم نەتگرێ، ڕووی خۆت بێنە بەم لاوە بەس عومری من بە بادە، ڕووت بێنە زولفت لادە دڵ بۆیە نامرادە، بەو شەوە ڕۆژ گیراوە
❤️#لەبەر_نازی_چاوبازان-٣ 🎼#محەمەد_ماملێ ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

ئەرێ بیکە بۆ خاتری گیانە عیشقی لە دەستچوو کاڵێ سەرت هەڵێنە جوانێ ئاورم تێ بەربوو گیانە نە من ژن دێنم کاڵێ نە تۆ بکە شوو
هەی نایە نایە نایە دەنگی گوارە زێڕ نایە ڕۆژێ جارێکم بەسە بیبینم لە بێڵایە خاڵەکەی سەر ڕوومەتی جوانە نەخشی خودایە ئەرێ نە چاو تێر دەبێ گیانە نە دڵ دەبێزێ کاڵێ خۆم لێرە ماوم گیانە یار لە تەورێزێ هەی نایە نایە نایە دەنگی گوارە زێڕ نایە ڕۆژێ جارێکم بەسە بیبینم لە بێڵایە خاڵەکەی سەر ڕوومەتی جوانە نەخشی خودایە سەرێکە مەستی نازت، دڵێکە بۆت نەماوە دڵم هەقی بە دەستە فتوای سەری دراوە لەعنەت لە یاری درۆزن وەفای بۆ کەس نەماوە حەوت ساڵان یاری من بووی بۆچیت نەکرد ماڵئاوا ئەرێ دەردێکی داومێ گیانە دەرمانی نەکرد کاڵێ شەماڵ بە بەفری گیانە/جوانێ کوێستانی نەکرد هەی نایە نایە نایە دەنگی گوارە زێڕ نایە ڕۆژێ جارێکم بەسە بیبینم لە بێڵایە خاڵەکەی سەر ڕوومەتی جوانە نەخشی خودایە
❤️#هەی_نایە_نایە 🎼#محەمەد_ماملێ ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

دەڵێن لێو ئاڵ لێم زیزە بە کەس ئاشت نابێتەوە کەژاڵ چووەتە سەفەرێ دوعام بۆ بکەن بێتەوە
لە خودای دەکەم تەڵەبێ لەگەڵم ئاشت بێتەوە ئای گەردم گیانم گەردە، گەردن هەڵاڵەی زەردە وەرە مەرد و مەردانە دەست لە بەدکاران بەردە ئەرێ دەتفەرموو بۆ تۆ نابم چۆنی تۆ دەڵێی وا بم کەوتبوومە بەندیخانێ جا بە یادی تۆوە مابووم ڕەبێ کۆستی دڵ کەوێ گەر ساتێک لێت جودا بم ئای گەردم گیانم گەردە، گەردن هەڵاڵەی زەردە وەرە مەرد و مەردانە دەست لە بەدکاران بەردە خزم و قەومم بەجێهێشت لە دەشتی شاروێرانی دەچنن سوێسن و حەڵالە کیژۆڵەی کوردستانی بڵێن بە لەیلای ئازیز مەجنوون زەخمییە گیانی مردنم چاترە لەو حاڵە نامەوێ زیندەگانی ئای گەردم گیانم گەردە، گەردن هەڵاڵەی زەردە دە وەرە مەرد و مەردانە دەست لەو بەدکارەی بەردە زۆر لەمێژە لێم ونە ئەو دڵەم کەوتە وەسوەسە لێو ئاڵم زۆر نەخۆشە کەوتووە و زۆر بێکەسە ڕۆژێ جارێک بیبینم بۆ منی بێچارە بەسە ئای گەردم گیانم گەردە، گەردن هەڵاڵەی زەردە دە وەرە مەرد و مەردانە دەست لەو بەدکارەی بەردە شێتی چاوی جوانی تۆم خودا بۆخۆی دەیزانێ خۆ من وەک کاکە مانی عاشقی زینی بۆتانێم هەڵوەدای چاوی ڕەشم لە گەرمێن و کوێستانێ ئای گەردم گیانم گەردە، گەردن هەڵاڵەی زەردە دە وەرە مەرد و مەردانە دەست لەو بەدکارەی بەردە
❤️#گەردە 🎼#محەمەد_ماملێ ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

دەبڵا من بمرم وەرە حەیران بە وێ بەهارێ قەبرم هەڵکۆڵن وەرە حەیران بن ئەوێ دارێ کفنێ من ببڕن وەرە نازار بە دەستی یارێ
دەبڵا وەز بمرم وەرە حەیران بە وێ پاییزێ قەبرم هەڵکۆڵن دلۆ حەیران بن دارەگوێزێ کفنم بۆ بێنن وەرە نازار وا لە تەورێزێ کفنم بۆ ببڕن وەرە نازار وا لە تەورێزێ دەبڵا وەز بمرم وەرە حەیران گۆشەی زیندانێ قەبرم هەڵکۆڵن دلۆ حەیران بە دەستی جوانێ کفنم بۆ ببڕن وەرە نازار لە هەمەدانێ کفنم بۆ بێنن وەرە نازار لە هەمەدانێ دەبڵا من بمرم وەرە حەیران لەسەر تەنیشتێ قەبرم هەڵکۆڵن کوڕم حەیران لە ناوی دەشتێ دەگەڵ یارێ خۆم وەرە حەیران دەچمە بەهەشتێ دەبڵا من بمرم وەرە حەیران بە شەموویێوە کەس نییە دەرم خا وەرە قوربان لە زیندانەوە کفنم بۆ بێنن وەرە نازار لە تارانەوە
❤️#وەرە_حەیران-٤ 🎼#محەمەد_ماملێ ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

من دەڵێم شاری دڵم باغ و گوڵستانە دەچم عەقڵ ئەڵێ ناپەسەنە شۆڕشی مەستانە نەچی
من دەڵێم نوختەیی ئەو ڕەوزەنی ئیمانە دەچم ئەو دەڵێ نا ڕەشە جێڕاوگەیی شەیتانە نەچی من دەڵێم مەسکەن و ئارامگەیی جانانە دەچم ئەو دەڵێ سەربەسەری تێکچووە، وێرانە نەچی من دەڵێم جێگەیی هەر شێت و جنوونانە دەچم ئەو دەڵێ کونکونە جێگەی سەرە پەیکانە نەچی من دەڵێم مەرکەزی ئەسراری حەریفانە دەچم ئەو دەڵێ جێ تەمەعی چاوی حەسوودانە نەچی من دەڵێم وەختی خەتەر مەئمەن و قەڵغانە دەچم ئەو دەڵێ نا زەدەیی پەنجەیی پەریانە نەچی لەو هەموو چوون و نەچوونە سەری سووڕ ما کامیل من دەڵێم جوانە دەچم، ئەو دەڵێ وا جوانە نەچی
هۆنراوە: سەید کامیل ئیمامی ئەسڵێ دەقی هۆنراوەکە بەم شێوەیەیە: من دەڵێم شاری دڵم باغ و گوڵستانە، کەچی عەقڵ ئەڵێ نا، قەسەبەی شۆڕشی مەستانە، نەچی من دەڵێم نوختەیی ئەو ڕەوزەیی ڕیزوانە، دەچم ئەو دەڵێ نا، ڕەشە، جێڕاوگەیی شەیتانە، نەچی من دەڵێم مەسکەن و ئارامگەیی جانانە، دەچم ئەو دەڵێ سەربەسەری تێک چووە، وێرانە، نەچی من دەڵێم جێگەیی هەر شێت و جنوونانە، دەچم ئەو دەڵێ نا، زەدەیی پەنجەیی پەرییانە، نەچی من دەڵێم مەرکەزی ئەسراری حەریفانە، دەچم ئەو دەڵێ جێ تەمەعی چاوی حەسوودانە، نەچی من دەڵێم وەختی خەتەر مەئمەن و قەڵغانە، دەچم ئەو دەڵێ کونکونە، جێگەی سەرەپەیکانە، نەچی لەو هەموو چوون و نەچوونە سەری سووڕ ما «کامیل» من دەڵێم جوانە بچم، ئەو دەڵێ وا جوانە، نەچی
❤️#من_دەڵێم ❤️#شاری_دڵ 🎼#ناسر_ڕەزازی ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

لەو ڕۆژەوە تۆم ئای نەدیوە بە چاو گەڵاڕێزانمە ئای وەک باغی بێ ئاو
هەی وەی بارانە ئای ڕێزە بە ڕێزە دایم چاوێکم ئای لە ڕێی کارێزە کز و کەلەلام ئای گرانە دەردم ڕەنگ زەرد و زەعیف ئای هەناسەسەردم هەی وەی بارانە ئای نم نم دایداوە ئەگریجەی لە بان ئای گۆنای داخراوە هێزی پێم نییە های بڕۆم بە ڕێدا تا بزانم یارم های ماڵی لە کوێدا هەی وەی بارانە ئای ڕێزە بە ڕێزە دایم چاوێکم ئای لە ڕێی کارێزە ئەترسم بمرم ئای لەم دوور وڵاتە دڵ پڕ لە خۆزگە و ئای ئۆف و ئاواتە هەی وەی بارانە ئای نم نم دایداوە ئەگریجەی لە بان ئای گۆنای داخراوە
❤️#هەی_وەی_بارانە 🎼#ناسر_ڕەزازی 🎼#شەهید #جەمال_موفتی ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

قژی نەرمت وەکوو تاڵی خۆرەتاو بە سەر شان و قۆڵی سپی پەرش و خاو
نەغمەی شیرین ئاوازی خۆش لە دەنگا ورشەی سەرنج لە ناو چاوێکی مەنگا خاڵێکی کاڵ نەخشێکی جوان لەسەر ڕوو بەژن و باڵات وردیلە و ڕێک و هەڵچوو زەردەخەنەی ئەو ڕووە هی ئەو لێوە فریشتەی هەست هی ئەم دڵە بزێوە وای لێ ئەکا بێتە سەما و گۆرانی بلەرزێنێ تەلی ئاوازی جوانی قژی نەرمت وەکوو تاڵی خۆرەتاو بە سەر شان و قۆڵی سپی پەرش و خاو نەغمەی شیرین ئاوازی خۆش لە دەنگا ورشەی سەرنج لە ناو چاوێکی مەنگا درەختەکەی سەر کانییەکەی باخی چەم پێئەکەنێ گەڵای ئەڵێن پڕ بە دەم لەبیرمانە مناڵ بووین لە ناو باخا زەردەی دەمان ئەیدا بە پشتی داخا تۆ بنواڕە ئەو کانییە نازدارە ئێستەیش وێنەی هەردووکمانی تیا دیارە
❤️#قژی_نەرمت 🎼#نەجمەدین_غوڵامی ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

ئەڵڵاهـ ئەڵڵاهـ لەو چاوە ئاگری لە من بەرداوە
پێی بڵێن چی لە من داوە کە هەر دێ و دەڕوا بەو ناوە ئەڵڵاهـ ئەڵڵاهـ لەو لێوە نابێتەوە لەو شێوە خۆشەویستیت وەکوو کێوە ناگەیێ و هەر هەی بە ڕێوە لەو جوانییە ئا بابە چەندە ناسک و نایابە ئەو چارشێوە دا لابە ئاخۆ کەج نابێ کەعبە جوان و مەغروور ئا بابە سێوی لاسوور ئا بابە کوشتمت لە دوور ئا بابە پڕیشکی نوور
❤️#ئەڵڵا_ئەڵڵا_لەو_چاوە 🎼#نەوید_زەردی ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

ڕۆژی لەدایکبوونی تۆ پیرۆزە گیانە ئەمڕۆ بە بۆنەی تۆوە هەموو شتێک جوانە
ڕۆژی لەدایکبوونت پیرۆز بێ ئەی گوڵ بەهاری بیت هەمیشە ئەی ئەزیزی دڵ لەدایکبوونت پیرۆزە پیرۆزە ئەمڕۆ ڕۆژی خۆشەویستییە لەدایکبوونی تۆ گوڵ و گوڵ و گوڵ گوڵە خەرمانێک گوڵە دیاریم بۆ تۆ ئازیز سەد ماچ و دڵە خۆشبەختم بە هاتنت سەرخۆشم کە دەی لە نێو سینە و ئامێزت بێهۆشم کە دەی جەژن و جەمعی جوانی گیانی من جوانە پیرۆزە پیرۆزت بێ پیرۆزە گیانە ئەزیزم ئەزیزم ڕەبی مەرگت نەبینم تا تۆ شتێکت لێ دێ با من پێش تۆ نەمێنم ڕۆژی لەدایکبوونی تۆ پیرۆزە گیانە ئەمڕۆ بە بۆنەی تۆوە هەموو شتێک جوانە ڕۆژی لەدایکبوونت پیرۆز بێ ئەی گوڵ بەهاری بیت هەمیشە ئەی ئەزیزی دڵ وەرە بە نییەتی دڵ مۆمەکان فوو کە دانیشە بەرانبەرم جا ئارەزوو کە پیرۆزە پیرۆزت بێ پیرۆزە نازدار ڕۆژی لەدایکبوونت چراخانە شار ئەزیزم ئەزیزم ڕەبی مەرگت نەبینم تا تۆ شتێکت لێ دێ با من پێش تۆ نەمێنم ئەزیزم ئەزیزم ژیان باش و تەمەن باش خۆشەویستی نازەنین ساڵ و ڕۆژ و زەمەن باش
❤️#پیرۆزە 🎼#نەوید_زەردی ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

ڕۆڵە لای لای کۆرپە شیرینەکەم بۆ خەوت نایە دە بنوو ڕۆڵە دە لای لای لای لای...
ڕۆڵە ڕووناکی گلێنەی چاوم بەندی جەرگ و دڵ ڕۆڵەکەم هێزی هەناوم هەی لایە لایە ڕۆڵە لای لایە دە بنوە ڕۆڵە بۆ خەوت نایە ڕۆڵە سەد چاک و پیرت بۆ دەخولێمەوە لە بن سێبەرت بحەسێمەوە هەی لایە لایە ڕۆڵە لای لایە دە بنوە ڕۆڵە بۆ خەوت نایە ڕۆڵە داری لانکەکەت دارە قەزوانە نەمابەندی باخی باخانە هەی لایە لایە ڕۆڵە لای لایە دە بنوە ڕۆڵە بۆ خەوت نایە ڕۆڵە لای لای لای لای... ڕۆڵە شیرینەکەم ڕۆڵە برای بابەکەم ڕۆڵە کەس و کارەکەم بۆ خەوت نایە ڕۆڵە لای لای دە بنوو ڕۆڵە خەوی خێرت بێ یا ئەڵڵای گەورە ڕۆڵە ئاگادارت بێ ڕۆڵەکەم لای لای دە لای لای ڕۆڵە لای لای کەسم لای لای بەرخم لای لای ڕۆڵە بەخێوت دەکەم بە شیری پاکم پەروەردەت دەکەم لە ڕێگای خاکم دە لای لای لای لای... ڕۆڵە لای لای لای لای... ڕۆڵە بینایی چاوم ڕۆڵە بەبۆنەی تۆیە کە ماوم هەی لایە لایە ڕۆڵە لای لایە دە بنوە ڕۆڵە بۆ خەوت نایە
❤️#ڕۆڵە_لای_لای 🎼دەنگ: ؟ ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

Zevec çi ko, nêzona Domanan de kay kena Jû yê xeberê vaco
Nisena ro berbena Oy Fadîkê Fadîkê Ewro bîya veyvikê Wastîyê xo duş ra nîyo Gunek a na çêneke Leçege eşta serî Werdîya te belî bena Ma ya xo kî hewane Ez çina xo tey bena Oy Fadîkê Fadîkê Ewro bîya veyvikê Wastiyê xo dus ra nîyo Gunek a na çêneke Vacê Xidir’êm vacê Dina to rê nemana Gunek a na çêneke Rocê ma ra pers bena Gunek a na çêneke Rocê to ra pers bena Oy Fadîkê Fadîkê Ewro bîya veyvikê Wastiyê xo dus ra nîyo Gunek a na çêneke
❤️#ئاخ_فادکێ #نیلووفەر_ئاکباڵ ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

داوام کرد لە خۆر ڕووناکیی ببارێنێ بەسەر شاردا تا تۆ بدۆزمەوە لە مانگم خواست جێگاکەم بە ئەستێرە
بۆ داپۆشێت تا تۆ لە لام ڕاکشێیت داوام کرد لە خۆر ڕووناکیی ببارێنێ بەسەر شاردا تا تۆ بدۆزمەوە داوام کرد لە لێدانی دڵم ئاوازی خۆی بژەنێت تا گوێبیستی خۆشەویستیی من ببیت داوام کرد لە خۆر ڕووناکیی ببارێنێ بەسەر شاردا تا تۆ بدۆزمەوە
❤️#ویستی_خۆشەویستی 🎼#چیا_محەمەد ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

هێواش هێواش سەرنجی ئەدەم هێواش هێواش سەرنجم ئەدات
تۆ بڕوانە تۆ بڕوانە ئەو وەختەی دەنگ لە گەروومدا گیری ئەخوارد تۆ بڕوانە تۆ بڕوانە ئەو وەختەی لەبەر دەم چاوانی ئەبووم بە بت تاڤگەیەک لە دەنگ و ئاواز لە زمانمەوە بۆ لێوم ئەهاتنە خوار ڕیزیان ئەبەست ئەبوون بە ڕووبارێ لە هەست هێواش هێواش سەرنجی ئەدەم هێواش هێواش سەرنجم ئەدات
❤️#چاوەکانی 🎼#چیا_محەمەد ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

ئەزیزەکەم کەی دێیتەوە لەباوەشتا جێم بێتەوە بێوەفایت مەستم ئەکا
لە چاوانتا دوورم ئەکا یادم کەرەوە بەس ئەم جارە لەگەڵما بە بۆ دواجارە لە باوەشی شەوی غوربەت تامی عەشق ئەبێ چی بێ لە سووتان و ئێش و ئازار بەشی ئێمە ئەبێ چی بێ منم ئێستا وێڵی شارانم لە دونیای دەرد و ئازارم هیچ کوێ نەما ڕووی تێ نەکەم کوانێ ماڵی دڵدارەکەم ئەزیزەکەم کەی دێیتەوە لەباوەشتا جێم بێتەوە بێوەفایت مەستم ئەکا لە چاوانتا دوورم ئەکا یادم کەرەوە بەس ئەم جارە لەگەڵما بە بۆ دواجارە لەگەڵما بە تا ئەو کاتەی بەجێم دێڵی بۆ جودایی عەشقی ئێمە گەلێ پاک بوو وا بەسەر چوو بە خۆرایی ئەزیزەکەم کەی دێیتەوە لەباوەشتا جێم بێتەوە بێوەفایت مەستم ئەکا لە چاوانتا دوورم ئەکا یادم کەرەوە بەس ئەم جارە لەگەڵما بە بۆ دواجارە
❤️#یادم_کەرەوە 🎼#ناتالیا ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

Tu heyî! direvînî kul û xemên min bawerî te daye vê jiyana min
Pîroz e ev roje li min û te canê were destê xwe bide destê min Bûkê! xemla te ji rengê kevokê bûkê! hina te li dest û neynûkê Bûkê! delala min şirîn xweşkokê bûkê! tu evîna min sebra mala min Şahî ye, dîlana me ye bi hev ra dawetî li dor me gustîl in tev da Xweşî bibe behra me yarê pîr û kal bibin lê vê dunyayê Bûkê! xemla te ji rengê kevokê bûkê! hina te li dest û neynûkê Bûkê! delala min şirîn xweşkokê bûkê! tu evîna min sebra mala min
❤️#بووکێ 🎼#نازدار_جزیری ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶

شەرتە تاکوو مابم بە دڵ بگریم تاکوو دەگا دەنگم بەو خودایەی کە تۆی لێ جیا کردم
نیوەشەوە و دنیا خامۆش دێتە گوێم ئاهەنگێکی خۆش ئاهەنگێکی گیان پەروەرە شادی هێنە خەفەتبەرە هەزار خۆزگەم بە خۆت شوانە کە بەو مانگەشەوە جوانە دانیشتووی لەسەر ئاوهەڵدێر قامکان دەبزوێنی لە بلوێر ئاغاش بە نۆکەر ناگری وەک من لە داخا نامری لەگەڵ تەبیعەت هاودەمی شادی، بە کەیفی، بێ غەمی تۆخدا شوانە هەموو شەوێ لای نیوەشەو کاتی خەوێ لەو شاخ و کێو و زەنوێرە تێی تووڕێنە لەو بلوێرە ئاهەنگێکی دڵنەوازە تارە یۆڵۆنە یا سازە نا نا ئاهەنگی بلوێرە جا وەرە گوێی بۆ ڕادێرە
❤️#بلوێری_شوان 🎼#نازێ_عەزیزی ✨😀✨ 📱@goranikurdicom ✨☀️✨ 📱 www.GoraniKurdi.com ✨🤘🎶