بارکُد
Open in Telegram
189
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
-230 days
Posts Archive
189
ئەمشەو نیشتمان لە خەوما
بووبوو بە یەک نانی گەورە
گەورە گەورە
منیش برسی، برسی برسی...
شێرکۆ بێکەس
189
دەمبینی کە خەمبار و کز و داماوم
وا بیر مەکەوه له مەرگ و کەس ترساوم
مردن که له ڕێمه، هەر دەبێ، ناترسم
ژاکاوی ئەوەم بە ئارەزوو نەژیاوم!
هەژار
189
من کە شیعر بۆ سیاسەت بنووسم
لەو وەختەدا ئەبم بە گوڵدانە گرژو مۆنەکانی سەر مێزی کۆبوونەوە.
ئەگەر بۆ خۆمی بنووسم ئەبم بە جۆگە ئاوێکی ڕاستەقینە.
کە بۆ ئەم نیشتمانەی ئێستای بنووسم ئەبم بە ڕیزێ ژمارەی دزراو.
بەڵام وەختێ کە بۆ ڕۆزانای بنووسم ئەبم بە جوانترین شیعری دنیا!
شێرکۆ بێکەس
ئێستا کچێک نیشتمانمە
189
کە دڵت پڕبێ لە قسەو نەتوانی هیچ بڵێی بێدەنگ نیت مردووی
ئێستا ئێمە هەموومان مردووین چونکە بێدەنگین...
فەرهاد پیرباڵ
189
بارکُد:
ئێستاش خۆشم ئەوێی نەک لەبەر خۆت
لەبەر ئەوەی هەستێکی جوان بووی لە دڵما
عەباس کەمەندی
🕊️
189
لە پاییزدا
من ڕووناکیم لە ڕووباردا بینیوە
لەتاو سەرما
خۆی بە گەڵای هەڵوەریو داپۆشیوە
-شێرکۆ بێکەس
