en
Feedback
زانیاری پەرستاران💊

زانیاری پەرستاران💊

Open in Telegram
2 754
Subscribers
+324 hours
+127 days
+4130 days
Posts Archive
پیـــرۆزە لە خۆبـــەخشەكان دەستخۆشیتان لێكرا لەلایەن وەزیری تەندروستی ئیتر بەتەمای چین لەوە زیاتر 😅
پیـــرۆزە لە خۆبـــەخشەكان دەستخۆشیتان لێكرا لەلایەن وەزیری تەندروستی ئیتر بەتەمای چین لەوە زیاتر 😅

Lansoprazole Panadol amp Dolipran Motiluim چۆنیەتی خوێندنەوەی ڕاچێتە ... RX 💊 ناوی دەرمان دەنووسرێت. 💊 ژەمە دەرمانەکە دەنوس
Lansoprazole Panadol amp Dolipran Motiluim چۆنیەتی خوێندنەوەی ڕاچێتە ... RX   💊 ناوی دەرمان دەنووسرێت. 💊 ژەمە دەرمانەکە دەنوسرێت. 💊شێوەی دەرمانەکە دیاری دەکات Tab یان amp… . هتد.   💊 دیاری دەکات ڕۆژێ چەند جار وە چ کاتێک ئەو دەرمانە  بەکاربێت. T.B/زۆرجار زانینی پژیشکی پسپۆڕ کە ڕاچێتەکەی نووسیوە ئەتگەێنێت بەزانینی دەرمانەکە

باشترین کاتت چییە بۆ خواردنی تەواوکەرە خۆراکییە ڕۆژانەکەت؟ #ڤیتامینەکان #ئامۆژگاری_تەندروستی #تەواوکەرە_خۆراکییەکان #لەشجوانی...

Piroxicam چیـــە و بۆچی بەکاردێ؟ ناوی زانستی: Piroxicam ناوی بازاڕی: ∙ Feldene ∙ Pirox ∙ Flexicam ∙ Pircam گروپ: NSAID (Non-Steroidal Anti-Inflammatory Drug) 🎯 بەکارهێنان: ∙ ئازاری ڕۆماتیزمی ∙ ئازاری جومگە و پشت ∙ ئازاری ماسولکە ∙ ئازاری تووند ∙ شقیقە ⚠️ کاریگەری لاوکیەکان: 🔴 ئازاری گەدە و سکچوون 🔴 سەرسووڕان 🔴 بەرزبوونی فشاری خوێن 🔴 خوێنبەربوون 🚫 ئاگاداربە: ❌ بۆ ئافرەتی دووگیان — بەتایبەتی سێ مانگی کۆتایی ❌ نابێت لەگەڵ NSAIDs-ی تر بخورێت ❌ نابێت بۆ منداڵانی خوا 12 ساڵ ❌ کێشەی جگەرت هەیە – دوور بکەوە لێی ❌ ئەوانەی کێشەی دڵیان هەیە – ئاگاداربن ⚠️ زیاتر لە 20mg لە ڕۆژدا نەخوریت ⚠️ باشترە دوای خواردن بخورێت 💉 شێوەکانی دەرمان: 1. Tablet — 10mg, 20mg 2. Capsule — 10mg, 20mg 3. Injection — 20mg/ml 4. Gel — 0.5%, 1% 5. Suppository — 20mg بەهیــــوای ســــــــوود

DC shock pad location
DC shock pad location

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ. اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ🖤

چەند کۆمەڵەی دەرمان💊: 1.هەر پێکهاتەیەکی دەرمان ناوە زانستییەکەی کۆتایی هاتبوو بە prazole جگە لە Aripiprazole ئەوە بۆ چارەسەرکردنی گەدەیە وەک: Lansoprazole,Omeprazole Esomeprazole,pantoprazole.. 2.هەر پێکهاتەیەکی دەرمان ناوە زانستییەکەی کۆتایی هاتبوو بە Sartan ئەوە بۆ بەرزە پەستانی خوێن بەکاردێ وەک: Candesartan,Irbesartan Losartan,Valsartan,Eprosartan.. 3.هەر پێکهاتەیەکی دەرمان ناوە زانسییەکەی کۆتایی هاتبوو بە gliptin ئەوە بۆ نەخۆشی شەکرە بەکاردێ وەک: Vildaglitin,Linaglitin.. 4.هەر پێکهاتەیەکی دەرمان ناوە زانستییەکەی کۆتایی هاتـبوو بە Floxacin ئەوە بۆ ئیلتیهابات و گرانەتا بەکاردێ وەک: Levofloxacin,Norfloxacin..

«پشکنینی گروپی خوێن» «Blood group test» ئەم پشکنینە ئەنجام دەدرێت بۆ دیاری کردنی جۆری گروپی خوێن وەک (A,B,AB,O) لەم کاتانەدا پشکنینی جۆری خوێن دەکرێت :- 1️⃣ لەکاتی گواستنەوەی خوێن لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر. 2️⃣ لە کاتی سکپریدا. شێوازی ئەنجام دانی پشکنینەکە :- 1️⃣سەرەتا پەنجەی کەسەکە بە (lancet) کون دەکەین پاشان 3 دلۆپ لە خوێن دوور لەیەک لەسەر (Slide) ێک دادەنێین 2️⃣پاشان یەکی یەک دلۆپ لە (Reagente anti A, Reagent anti B ,Reagente anti D ) بەجیا دەکەینە پاڵ 3 دلۆپە خوێنەکە لەسەر (Slide) کە پاشان بە (Stirer) ێک (Reagent) کان لەگەڵ خوێنەکان تێکەڵ دەکەین. بەم شێوەیەش ئەنجامەکەی دەخوێنینەوە:- ـ ئەگەر ئەو خوێنەی لەگەڵ Reagente anti A دایە agglutinatione کرد واتە( کڵۆت بوو) ئەوا جۆری خوێنەکە دەبێتە A وە ئەگەر لەهەمان کاتدا Reagente anti D کەش Agglutination کرد ئەوا جۆری خوێنەکە دەبێتە A+ وە ئەگەر Reagente anti D کە Agglutination نەکرد ئەوا جۆری خوێنکە A- ⁃ ئەگەر ئەو خوێنەی لەگەڵ Regent anti B دایە Agglutination کرد ئەوا جۆری خوێنەکە دەبێتە B وە ئەگەر لەهەمان کاتدا Reagent anti D کەش agglutination کرد ئەوا جۆری خوێنەکە B+ بەڵام ئەگەر Reagent anti D کە Agglutination نەکرد ئەوا جۆری خوێنەکە B- ⁃ ئەگەر Reagent anti A و Reagent anti B کە agglutination کرد لە هەمان کاتدا جۆری خوێنەکە AB وە ئەگەر Reagent anti D کەش agglutination کرد لەگەڵیان ئەوا جۆری خوێنەکە AB+ وە ئەگەر Reagent anti D کە agglutination نەکرد ئەوا جۆری خوێنەکە AB- ⁃ ئەگەر تەنها Reagent anti D کە agglutination کرد ئەوا جۆری خوێنەکە O+ بەڵام ئەگەر هیچکامیان agglutination یان نەکرد جۆری خوێنەکە O-

چۆنیەتی خوێندنەوەی شاشەی مۆنیتەر 1- چوارگۆشەی یەکەم: ESG لێدانی دڵ لە خولەکێکدا 2-چوارگۆشەی دووەم: BPتێکڕای پەستانی خوێن 3- چ
چۆنیەتی خوێندنەوەی شاشەی مۆنیتەر 1- چوارگۆشەی یەکەم: ESG لێدانی دڵ لە خولەکێکدا 2-چوارگۆشەی دووەم: BPتێکڕای پەستانی خوێن 3- چوارگۆشەی سێیەم: SPO2ڕێژەی ئۆکسجین لە خوێن 4- چوارگۆشەی چوارەم: RESPڕێژەی هەناسەدان لە خولەکێکدا 5-چوارگۆشەی پێنجەم: TEMPپلەی گەرمی لەش وێنەکە لە سەرەوە ئاماژەی پێکراوە، بەڵام شوێنی خوێندنەوەکان بەپێی بەرهەمهێنەری ئامێرەکە دەگۆڕێت.

Glucose water dextrose Dextrose %5 پێکدێـــت لـــــە شــەکر و ئــاو پێکدێت لە نۆڕماڵ سەڵاین ، پۆتاسیۆم ، مەگنسیۆم ، دیکستڕۆس
Glucose water dextrose Dextrose %5 پێکدێـــت لـــــە شــەکر و ئــاو پێکدێت لە نۆڕماڵ سەڵاین ، پۆتاسیۆم ، مەگنسیۆم ، دیکستڕۆس لە هەر لیترێک 170 کالۆریت پێ دەبەخشێ ، ئاستی شەکری خوێن بەرزدەکاتەوە بـــــــەکــــارهێنــــان : 1- بەکاردێت بۆ کەسێک کە شەکرەی دابەزیــبێت چونکا گلوکۆزی تێدایە 2- بۆ جێگیرکردنەوەی شلەی لە دەستچوی لەش(سکچون و ڕشانەوە) ❌⚠️ بەکارنایەت بۆ کەسێک کە شەکرەی هەبێت چونکە ئەبێتە هۆی بەرزبونەوەی شەکرەی. ❌⚠️ بە هیچ جۆرێک نابێت بەکاربێت بۆ شوشتنی برین ،چونکە شەکرەی تێدایە ڕێگری دەکات لە زوو چاکبونەوەی برین، دەبێتە هۆی گەشەکردنی بەکتریا و هەوکردنی برینەکە.

🔻باشترین خۆراکەکان بۆ زیادکردنی ئاسن 1-جگەر 2-گۆشتی سور 3-پاقلەمەنیەکان 4-دانەوێڵەکان، وەکو برنج، گەنم، نیسک 5-خواردنە دەریا
🔻باشترین خۆراکەکان بۆ زیادکردنی ئاسن 1-جگەر 2-گۆشتی سور 3-پاقلەمەنیەکان 4-دانەوێڵەکان، وەکو برنج، گەنم، نیسک 5-خواردنە دەریاییەکان 6-سەوزەکان وەکو کەلەرم، سپێناغ، سلق 7-چەرەسات وەکو گوڵەبەرۆژە، ناوکەکولەکە

چارەسەری سکچوون و ڕشانەوە 🔹سکچون و ڕشانەوە نیشانەی هەوکردنی گەدە و ریخۆلەن، ئەم نەخۆشییە لە وەرزی هاویندا زۆردەبێت نەخۆشەکە خواردنی پێناخورێت، دڵی تێکەڵ دەچێت، دەرشێتەوە، سکی دەئێشێت و سکی دەچێت، لێدانی دڵی خێرا دەبێت ، فشاری خوێنی دادەبەزێت. 🔹بە هۆی سکچون و رشانەوەوە، شلە و کانزاکانی جەستە ( سۆدیۆم و پۆتاسیۆم) کەم دەبنەوە، نەخۆشەکە هەست بە لاوازی و بێهێزی دەکات، ناتوانێت چالاکییە جەستەیی و هزرییەکانی ئەنجامبدات. 🔹منداڵ و گەورەش دووچاری سکچوونی و ڕشانەوە دەبن، بە هۆی بچوکی و کەمی کێشی مندالەوە، مەترسی لەسەر ژیانی منداڵ زۆرتر دەکات. ♦️هۆکارە سەرەکیەکانی سکچون و رشانەوە:- ١.هەوکردنی گەدە و ریخۆڵە بە کۆمەڵیک ڤایرۆس کە لە وەرزی هاونیدا( لە گەرمادا) زۆر دەبن. ٢.ژەهراویبونی خواردن بە کۆمەڵیک بەکتریا، بە تایبەتی ئەو خواردنەی باش ناکۆڵێنرێ، یان ئەو خواردنەی بە رێگەیەکی تەندروست هەڵناگیرێ. ٣.زۆر خواردن و خواردنی چەور و خواردنەوەی زۆری کحول، هۆکارێکی تری رشانەوە و سکچونن. ٤.هەندێک دەرمان بە تایبەتی دەرمانی ئەنتیبایۆتیک، کە بۆ نەخۆشی تر بەکاردێن، جاری واهەیە نەخۆشەکە دوچاری سکچون و رشانەوە دەکەن. ♦️گرنگترین پشکنین بۆ نەخۆشەکە: پێوانی پەستانی خوێن، ژماردنی لێدانی دل لە یەک چرکەدا، پشکنینی خوێن بۆ کانزاکانی خوێن و هەوکردن.پشکنین بۆ پیسایی نەخۆشەکە بکرێت بۆ دیاریکردنی جۆری هەوکردنەکە. ♦️چارەسەری: ١.نەخۆشەکە هیچ نەخوات. ٢.گێرانەوەی ئاوی لەش و کانزاکانی نەخۆشەکە بە پێدانی مغەزی تایبەت لە رێگەی کانیولاوە. ٣.هەوڵی وەستانەوەی رشانەوە و سکچونەکە بدرێت بە دەرزی و حەبی تایبەت ٤.هۆکاری هەوکردنەکە چارسەر بکرێت.

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ.🤲🏻🤍😍

Heart failure ستستبوونی دڵ🔺 نیشانەکانی ستستبوونی دڵ چین؟ 1/تەنگەنەفەسی 2/کۆکەی وشک 3/هەڵئاوسانی پێ و لاق 4/هەڵئاوسانی پاژنە
Heart failure ستستبوونی دڵ🔺 نیشانەکانی ستستبوونی دڵ چین؟ 1/تەنگەنەفەسی 2/کۆکەی وشک 3/هەڵئاوسانی پێ و لاق 4/هەڵئاوسانی پاژنە 5/ئازاری سنگ بە تایبەتی کاتی پاڵکەوتن زیاد دەکات 6/خێرای و ناڕێکی لێدانی دڵ 7/ساردبوونی دەست و پێ

دەرمانی Adrenalin 👈ناوی دیکەی Epinephrine 🔻بەكارهێنانی ئەم دەرمانە بەکاردێت بۆ چالاکی کردنی دڵ وەستانی دڵ (فریاگوزاری) فراو
دەرمانی Adrenalin 👈ناوی دیکەی Epinephrine 🔻بەكارهێنانی ئەم دەرمانە بەکاردێت بۆ چالاکی کردنی دڵ وەستانی دڵ (فریاگوزاری) فراوان کردنی بۆری ھەناسە بوژانەوەی لێدانەکانی دڵ بەکاردێت بۆ خوێن بەربوون نەخۆشی رەبۆ چارەسەرکردنی تۆپەل بوونی خوێن حەساسیەت بورانەوە و لەھۆش چوون نارێکی لێدانی دڵ خوێن بەربوونی کۆئەندامی ھەرس بەکاردێت بۆ بەنج لەکاتی نەشتەرگەری كاریگەری لاوەكی خێرا لێدانی دڵ بەرزبوونەوەی فشاری خوێن ھاندانی مێشک شەرنگێزی خەمۆکی

زیانەکانی تایگەر و خواردنەوە وزە بەخشەکان : --- خواردنەوە وزە بەخشەکان وەک تایگەر و هاوشێوەکانی هەموویان بڕێکی زۆر لە ماددەی کافاینیان تێدایە لەگەڵ بڕێک لە ڤیتامینەکان وەک ( ڤیتامین B12 , B6 ,B1) و هەندێ کانزای وەک گۆگرد و سۆدیۆم و کالسێوم لەگەڵ هەندێ ترشی ئەمینییەکان تۆریین و چەوری و ترشی چەوری لەگەل چەند جۆرێک گژوگیای وەک جیسینگ و گوادانا و کارنتیین **** خواردنەوە وزە بەخشەکان کۆمەڵێک زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ بە تایبەت ئەگەر ڕۆژانە یا بە بەردەوامی و بڕی زۆری لێ بخورێتەوە لەوانە ١ - زیاد بوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس وەک قورحەی گەددە و دوانزە گرێ و سورێنچک و گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەددە بۆ سورێنچک و دڵەکزێ و سکچوون ٢ - زیادبوونی ئەگەری شکاویی ئێسک و درز بە هۆی بوونی گۆگرد لەناو ئەو خواردنەوانەدا، چونکە ڕێگە دەگرێت لە هەڵمژینی کانزای کالسێوم ٣ - بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ماددەی کافایین کاریگەری خراپی هەیە لەسەر مێشکو دەمار و دەروونی مرۆڤ و زیادبوونیدڵەڕاوکێ ونائارامی و تووڕەیی و هەڵسوکەوتی شەڕانگێزی و کەمی تەرکیز ، هەروەها دەبێتە هۆی کەمیی ئاسن و کەمخوێنی . ٤ - تێکچوونی ئاستی شەکرەی خوێن، زۆر خواردنەوەیان دەبێتەهۆی زۆریی کیش و ئەگەری قەڵەوی و تووشبوون بە نەخۆشی شەکره ٥ - زیادبوونی لێدانی دڵ و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و گرژبوونی ماسولکەکانی دڵ و ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی دڵ . ٦ - کلۆربوونی ددان و خواردنی چینی مینای ددانەکان ٧.. هەستیاریی وەک خورانی پێست یا کۆکە و گیرانی بۆریچکەکانی هەناسە. ٨ - تێکچوونی خەو و شەونخوونی و سەرئێشە. ٩ .. ئالوودەبوون لەسەر خواردنەوە وزە بەخشەکان. - تێبینی: ١ __ بڕی کەڤاینی ناویان لەوانەی خواردنەوە گازییەکان زیاترە . ٢ .__ زیانەکانی بۆ مناڵان و مێرد مناڵان و خانمانی دووگیان زۆر زیاترە ٣ __ئەم زیانانە لە کاتی خواردنەوەی زۆری خواردنەوە وزە بەخشەکان دەردەکەوێت بۆ نموونە ئەگەر هەموو ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ جارێک لێیان بخورێتەوە، هەروەها ئەم زیانانە زیاتر دەبن ئەگەر کواڵیتیی ئەو خواردنەوانە وەک ستانداردی جیهانی نەبن و شوێن و شێوازی هەڵگرتن و پلەی گەرمی هەڵگرتنیان پێچەوانەی ستانداردی جیهانی

ناوی دەرمان: warfarin ناوەکان تر :Coumadin,Jantoven,Mrevan,Waran -ئەم دەرمانە بەکارهێنانی پێویستی بە چاودێری ووردی دکتۆر هەیە
ناوی دەرمان: warfarin ناوەکان تر :Coumadin,Jantoven,Mrevan,Waran -ئەم دەرمانە بەکارهێنانی پێویستی بە چاودێری ووردی دکتۆر هەیە و نابێت بێ ڕاوێژی پزیشکی شارەزا بەکاربهێنرێت. -خوێن ڕوون دەکاتەوە، دوای جەڵتەی دەماغ یان مێشک بەکاردێ، و بۆ ناڕێکی لێدانی دڵ بەکاردێ. -ژەمە دەرمان: 2.5 ملغ بەپێی ئەو پشکنینە کە بۆی دەکرێت دیارێدەکرێ و  بە پشت بەستن بە تەمەنیش. -کاریگەری لاوەکی: خوێنبەربوون لە ئەندامەکانی تردا، قژ هەڵوەرین، ڕشانەوە. هۆشیاربە و وریابە وە بەکاریمەهێنە ئەگەر بە ئاسانی تووشی خوێنبەربوون دەبیت، ئەگەر جگەرت نەخۆشە، ئەگەر دەرمانی سرووشتی بەکاردەهێنیت. بەهیـــوای ســوود😍