🥇سایبەر کریپتۆ CYBER CRYPTO🥇
Open in Telegram
چەناڵێکە خزمەت بەهەموو ترەیدەرەکانی کورد دەکات لەڕووی (🟡سیگناڵ🟢شیکاری🔵هەواڵ) 📜ئەو زانیاریانەی کە باس ناکرێت لێرە دەیبیستیت OWNER 👉 @MR_AREZ
Show more1 683
Subscribers
+524 hours
+217 days
+14330 days
Posts Archive
+1
💾نامەوێت بابەتی بەراوردکاری نێوان دراوەکان زۆر درێژبکەمەوە ، بەڵام ڕێی تێدەچێت لە هەر ساتێکدا بێت LTC هاوشێوەی ZEC دەست بکات بە جووڵەیەک گەڕانەوەی قورس بۆ دابەزین قورس بێت!
🔹هەردووکیان بیرمارکێتی قورسیان بینیوە
🔹هەردووکیان کەرتی Privacy یە
🔹سەپڵایەکی کەم و مارکێتکەپێکی گەورە
🔹پاڵپشتی حکومەت و دامەزراوەکانیان هەیە تەنها لە یەک خاڵ جیاوازن ئەویش LTC هیچ سندووقێکی ETFی نیە ، بەڵام لەوە گرنگتری بەدەستهێناوە ئەویش لەلایەن SEC و CFTC وەکو کاڵای دیجیتاڵی یان Digital commodity ناسێنراوەو هیچ لایەنێک ناتوانێ قۆڕخکاری بکات…..
⚠️ئەوانەی کە Trust wallet بەکاردەهێنن بۆ هۆڵدکردنی دراوەکانیان یان هەر ئیشێک زۆر ئاگاداربن هیچ پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی ئەکاونتەکەت لەگەڵ جیمەیڵەکەت بوونی نیەو Trust wallet نامەی لەم شێوازەت بۆ نانێرێت بەڵکو ئەمە سەرەتای دزینی دراوەکانتەو زۆر بە ئاسایی ئیمەیڵێکی فەیک دەنێرێت و دەڵێت : ئەکاونتەکەت لە شوێنێکی تر کراوەتەوە گەر خۆت نیت کلیک بکە بۆ پێداچوونەوە ، دواتر کە کلیک دەکەیت داوای 12 وشەکە دەکات و گەر بینوسیت ڕاستەوخۆ لای کەسی بەرامبەر دەکرێتەوەو یەک سەنتت بۆ بەجێناهێڵێت ، بۆیە زۆر ئاگاداری ئەم جۆرە دزیە بن !!
هیچ سێکتەرێکی کریپتۆ جێگیر نیە تاوەکو بەردەوامی نەختینەو پارەی تێدا داغڵ بکرێت ، بەڵام هەندێکیان لەکاتی دابەزین و کەمبوونەوەی خواست ئەوەندەی دیکە خۆی پتەو دەکات ، دیارترینیان کە سەدان جار باسمکردووە کەرتی PRIVACY یە ، ئێستاش هەمان قسە دەکەمەوە : گەر بیانەوێت بەرزبوون بکەن هیچ شتێک ڕێگر نابێت لەبەردەمیان ! سەیری ZEC بکەن لەو ماوەیە چەند ڕیتێستیکرد ئەوەندەش بەربۆوە ، یاخود DASH بەتەنها بەرزبوونی خۆی ئەنجام دەدات ، ئەی دراوی ZEN کە بەتەمها ڕکابەری 5 دراویتر دەکات یان XMR بۆ ناڵێن بە پێچەوانەی هەموو مارکێت هەموو دەقەیەک چاوەڕێی ئەوەیە هاککردنێک یان دزیەک ڕووبدات و لە ڕێگەی دراوەکەی پڕۆسەکە ئەنجام بدرێت! بۆیە پرسیاری ئەو دراوانە مەکەن کە ئاشکرایە تا زیاتر بمێننەوە زیاتر بەهێز دەبن 🤝
+1
🗃️چ پەیوەندیەک هەیە لە نێوان ئەم 2 دراوە؟ USLESS نزیکی 5X بەرزبۆوە ئایا دەکرێت پەمپی دواتر دراوی FARTCOIN بێت؟
📁سەرەتای پەیوەندی نێوانیان دەگەڕێتەوە بۆ واڵێتێک بەناوی Bonkguy کە پێشتر دراوی FARTCOIN بەبڕی زەبەلاح دەکڕی لە ئاستەکانی 0.08 ، بەڵام هێشتا بڕێکی زۆری پێماوەو لە پاڵ ئەوەدا کڕینێکی زۆری لە دراوی Useless کردووە لەم ماوەیەدا ، هیچ بەڵگەیەک بوونی نیە خاوەنی هەردوو دراوەکە یەک کەس بێت ، بەڵام هەمان واڵێتە کۆنەکانی FARTCOIN بێ ئەوەی دراوەکانیان بفرۆشن USLESS دەکڕن ، کەواتە نەک تیمێک بەڵکو تەنها یەک کەس کۆنتڕۆڵی هەردووکیان دەکات ، وا باشترە چاودێری FARTCOIN بکەین کە ئێستا نرخەکەی هاتۆتە ئاستەکانی 0.16$
⏱️ئەمەی دەیبینن باوەڕ ناکەم نەزانن چیە ، ناسراوە بە Date range یاخود Time frame کە کاتی درووست بوونی کاندڵەکان دیاری دەکات ، گەورەترین دوژمنی دوژمنی ترەیدەرە لەکاتی بەرزبوونی زۆرو دابەزینی زۆر ! دەزانن بۆچی؟ من تازە زانیم ترەیدەر هەیە بە سپۆت بێت یان فیوچەر بیر لەوە ناکاتەوە ئەدای سەرەکی چارتەکە چیە ، تەنها تایمفرەیم دەگۆڕن تاوەکو ئەو ئاڕاستەیەی کە خۆی دەیەوێت بەدی بکات و داغڵ بێت! بەبێ ئەوەی بزانێ هەر تایمفرەیمێک دۆخی تایبەت بەخۆی هەیە نە دەشزانێت تایمفریمی گەورە دوای ڕێگا ڕاستەکە دەکەوێت و تایمفریمە بچوکەکانیش تەنها لە نێوان هەردوو ئاڕاستە یاری دەکات ، گەر خەریکی ئەو بەزمەیت دواتر گلەیی لە مارکێت مەکە!
📊داتایەکی CryptoQuant دەریدەخات هەموو پێوەرێکی مارکێت پۆزەتیڤە تەنها کڕیارەکان نەبێت و لە کورتمەودا زوو پاشەکشە دەکەن ، تەنانەت ئیندێکسی بەرزبوون گەیشتۆتە 70 پۆینت ئەویش بەهۆی Short covering یاخود ئەو پۆزشانەی کە ئاڕاستەیان پێچەوانە کردەوە یاخود شۆرتیان داخستۆتەوە ، هەروەها بەپێی ئەمان بێت لە 83K کۆنفێرمی بەرزبوون پشتڕاست دەبێتەوە ، بەڵام من جارێ واناڵێم و هێشتا ئەو خواستە زۆرە نەڕژاوەتە مارکێتەوە تاوەکو دەستبگرێت بەسەر زۆرترین لیکویدیتی و بڕی بیتکۆیندا !!
🗃️هۆکارێکی تر بوونی هەیە کە زۆرێک لەو دراوانەی تەنها وەک سمبولێکی پڕۆژەکە دەمێننەوەو دیلیستیش ناکرێ ئەویش بەهۆی کرداری Arbitrage ە (بریتیە لە سوود وەرگرتن لە یەک دراو بەهۆی جیاوازی نرخەکەی لە ئێکسچەینجەکان ) ئەم جۆرە ترەیدە زیاتر واڵێتە گەورەکان ئەنجامی دەدەن و بڕێکی زۆر لە دراوەکە دەکڕن پاشان لە ئێکسچەینجێکی تر دەیفرۆشنەوە بە جیاوازی کەمتر لە سەنت! هەروەها هۆکارێکە بۆ لەناوچوونی نەختینە دراوەکەو تێکچوونی باڵانسی ناوخۆی پڕۆژەکە ، زۆر دراو بەو شێوەیە لەناودەچێت نموونەی زیندوو دراوی #BICO یەو زۆرترین کرداری Arbitrage تێیدا ڕوویداوە! پێشبینی دەکەم بەرزبوونێکی تر بکات نەلایەنی کەمەوە 2X بەڵام زۆر نامێنێتەوەو بەردەوام نابێت لە گۆڕینی ئاڕاستەکەی
🗃️یەکێک لەو ئێکسچەینج و پڕۆتۆکۆڵە لامەرکەزیانەی ناو ئیکۆسیستمی SOL و وەک پاڵنەری لیکویدیتی کار دەکات کە دراوەکەشی ناسراوە بە JUP ، ئەمڕۆ پێشنیاری ئەوە کرا بۆ کەمکردنەوەی هەڵاوسان ڕێژەی Staking لە %20 کەمدەکاتەوە بۆ %8 و داهاتی پڕۆتۆکۆڵەکەی بۆ %70 بەرزدەکاتەوە و لە سوتاندنی دراوی JUP بەکاردەهێنێت 🔥
من هێشتا متمانەم بەو دراوە هەیە و سەرەتای گەشەسەندنیەتی
🧑💻تا چەند باوەڕت بەوە هەیە هەندێک لەو دراوانەی کە هۆڵدتکردووە دەگەنە ئاستێک خۆشت باوەڕ نەکەیت؟
+1
💾باوەڕناکەم کەس ئاوا هۆکارەکە ڕوون بکاتەوە، بۆیە لەخۆتانەوە دراو مەفرۆشن :
📁هۆڵدەرەکانی ARB ئەبێت هەموو ڕۆژێک دوعا بکەین نێتۆرکی Robinhood داهاتەکەی 100 قات زیاد بکات ، چونکە هەموو ڕێکارەکانی ئەو بلۆکچەینە لەسەر Arbitrum بنیادنراوە ، کە داهاتی ڕۆژانەی Robinhood نزیکی 2.3 ملیۆن دۆلارەو بڕی %10 وەک پاداشت بۆ ARB تەرخان دەکات و ئەوانیش کڕینەوەی پێ ئەنجام دەدەن ، هەر بۆیە لەو کاتەوەی میمکۆینەکانی ئەم نێتۆرکە بون بە ترێند دراوی ARB نزیکی %57 بەرزبوونی کردووە ! گەر بەم شێوازە بەردەوام بێت سوودێکی زۆر دەگەیەنێت بە Arb …..
🔗گەر نازانیت ڕێککەوتنی نێوانیان چیە ئەوا سەیری ئەم پۆستە بکەنەوە 👇
https://t.me/Cyberstrategy/4998
🗃️بەخێربێن بۆ مانگی 9 ، ئەو مانگەی 9جار بە سور داخراوەتەوەو پێشتر کەمترین لیکویدیتی لە خۆ گرتووە لە مێژووی بیتکۆین لەدوای مانگی 1 ، بەڵام دەکرێت ئەمجارە ئەو یاسا لاوەکیە بشکێنێت چونکە لە کۆتایی مانگی 8 ئەو بەرزبوونەی بیتکۆین و زۆرێک لە دراوەکان وایکرد تا ڕادەیەک بە بەهێزی پێبخەینە سەرەتایی ئەم مانگەو دەرفەتی کۆڕێکشن و دابەزینی قورس کەمێک لاواز بکات! بەربەست بۆ مارکێت هەر درووست دەبێت بەڵام هیوادارم وەک پێشوو نەبێ🙏
👀پارەی باشم پەیدا کردووە 😅؟ ئەتەوێ تۆش واڵێتەکەت ئاوای لێبێت بە ماوەیەکی کەم ئەوا لەگەڵ ئێمە کاربکە ، دراوت پێدەڵێم لەخوار سەنتێک بیکڕیت و لە دۆلارێک بیفرۆشیت💵
📋چی بوو واتزانی من بەڕاستمەو ئەمەوێ دەستبکەم بە قۆڵبڕین😂؟ نەخێر برادەران ویستم تەنها ئاگادارتان بکەمەوە ، کە ئەو مەبلەغە زۆرانەی دەیبینن وەک ئەو وێنەیەی سەرەوە خۆشم تاقیمکردەوە کە وەهمیەو ئەو بڕە پارەیە فەیکە و زۆرێک هەیە بۆ ڕیکلام و بازاڕکاری بەکاریدەهێنێت تا چەند کەسێک بە ئامانج بگرێت کە شارەزایی زۆریان نیە !
📁ئەی چۆن دەکرێت ئەوە فەیک بێت ؟
پڕۆسەکە هەر زۆر ئاسانەو لەڕێگەی dashmock و Larp wallet کە لە 70دۆلارەوە دەستپێدەکات پاکێجەکە دەکڕیت و دەتوانیت بۆ هەموو واڵێتێک زیادی بکەیت ، تەنانەت مامەڵەشی پێوە دەکرێت لەناویدا (بەڵام ناگوازرێتەوە بۆ واڵێتی ڕاستەقینە) ! ئیتر ئەو بڕەی کە خۆت دەتەوێت بینوسە😅
⚠️باوەڕ بە هەموو شتێک مەکەن کە دەیبینن و تکایە ساویلکە مەبن!!! حەزناکەم زۆر ڕوونی بکەمەوە نەوەک سکامەر فێری ببێت ، وێنەی یەکێک لەو سایتانەم لە کۆمێنت داناوەو داشکاندنیشی کردووە 😅 10ملیۆن دۆلار بە 120$😅
🚨ئەمریکا دووبارە هێرشی کردەوە سەر چەند بنکەیەک لەناو ئێران و زنجیرەیەک تەقینەوە ڕوویداوە ، لەهەمان کاتدا ئێرانیش چەند موشەکێکی ڕەوانەی چەند کەشتیەکی گەرووی هورمز کردووە ! بۆیە نەوتیش بەرزبۆوە بۆ ئاستەکانی 93$ و دەکرێت دووبارە خواست لەسەر ئاڵتوون زیادبکاتەوە ، ئەمەش بۆ کریپتۆ نەرێنیە! قابیلە ئەمە ئیشی کێ بێت؟!
⚠️تکایە ئاگاداربن ، ماوەیەکە دزیەکی زۆر دەکرێت لە واڵێتی فانتۆم بۆم دەرکەوتوە زۆرینەی پەیوەندی بەو سایتانەوەیە کە Refund SOL دەکەن یاخود ئەو تۆکنانەی لە واڵێتەکەتدا ماوەتەوەو نافرۆشرێت ئەو دەیسوتێنێت و لەبەرامبەردا کەمێک دراوی SOL دەنێرێتەوە بۆ واڵێتەکەت ، بەڵام دوای پڕۆسەکە گەر Disconnect نەکەیت ئەوا سیستمی Sol cleaner واڵێتەکە دەگرێتە دەست و چەندین سکامەر دەتوانێت داغڵی واڵێتەکەت بن ! ئەوانەشی لە واڵێتی Okex کۆنێکتی هەر شوێنێکی لەو جۆرەتان کردووە بەخێرایی کانسڵی بکەنەوە ، نامەوێت کەس زەرەر بکات
🚨دووبارە جەماعەتی PUMPFUN دەستیان کردووە بە فرۆشتنی دراوی SOL بەزەرەر! نزیکی 132 هەزاری دیکەیان فرۆشت و بەم بڕەوە تا ئێستا نزیکی 5.11 ملیۆن SOL فرۆشراوەو تێکڕای کڕین بۆ هەر دراوێک 163 دۆلارە! لە مانگی پێشوو هۆکاری فرۆشتنی SOL بۆ ئەوە نەبوو لە خوارتر بیکڕین بەڵکو سەپۆرتێکی باشی دراوی PUMP یان کردو بەرزبوونی باشی کرد
🔗بیرتان ماوە پێش دابەزینەکە ئەوان فرۆشتیان؟👇
https://t.me/Cyberstrategy/6161
⏳زۆرێک هەیە خەفەت بۆ ئەوە دەخوات کە چۆن ڕۆژانە بەبڕێکی کەمەوە لە Dex داغڵ دەبن و قازانجێکی خەیاڵی دەکەن 😅 بەڵام نازانن لایەنە تاریکەکەی چیە! تۆ بە نیازیت 10$ بکەیت بە 1ملیۆن دۆلار لەو میمکۆینانە؟!
🔹زۆرینەی ئەو میمکۆینانە نەختینەی تەواویان نیە تاوەکو باڵانسی ئەو جۆرە فرۆشتنانە بکەن ، دراوێک کە لە Defi بەرزبوونی خەیاڵی دەکات و تۆ دەیفرۆشیت کێ لێت دەکڕێتەوە؟!
🔹ئەو واڵێتانەی کە لە سەرەتاوە کڕین لە میمکۆینێک دەکەن و تەنانەت پێش ئەوەی لیست ببێت کەسانی نزیک خۆیان کۆنتڕۆڵی تەواوی بڕی لیکویدیتی و ڕاگرتنی باڵانسی دراوەکە دەگرنە دەست ، گەر تۆ بتەوێت ئەو جۆرە ترەیدەی ئەوان دووبارە بکەیتەوە ئەگەری %5 بۆ خۆت دابنێ
🔹هیچ پلانێک لەم بوارە بە جێگیری نامێنێتەوە ، گەر بیرتان بێت بوتیSpy botم بۆ پۆستکردن کە دوای ئەو واڵێتانە بکەون قازانجێکی زۆر دەکەن و ئێوەش بتوانن لەگەڵ کڕین و فرۆشتنی ئەواندا بڕۆن ، بەڵام وەک ئەوەی خۆم ئەزموونم کرد زۆربەیان بازاڕکاری بۆ دراویتر دەکەن چونکە دەزانن هەزاران واڵێتی بچووک دوای کڕینی ئەوان دەکەون و ئەو قازانجی خۆی وەردەگرێت و تۆکنێکی بێ بەها بە ئێوە دەفرۆشن
🔗دەتوانن دووبارە سەیری بکەنەوە تا کەمێک لەلاتان ڕونتربێت👇
@Wallet_tracker_solana_spybot
🗃️شتێک هەیە باش بیزانن : ئەو دراوانەی کە خاوەنی بلۆکچەینی خۆیانن و دەیان پڕۆژە بەڕێوە دەبەن بەڵام دراوەکەیان جووڵەی کەمە یان دەبینیت وەک سکامەکان هەڵنافڕن ، یاخود زۆر گرنگیان بە دراوەکەی خۆیان نەداوە بۆ نموونە ARB یان POL و زۆری تر هەیە ….. دەزانن تا 10ساڵی تریش هەر مۆدێلێکی بلۆکچەین بێتە مەیدانەوە هیچیان ناتوانن ڕکابەری ئەو پڕۆژانە بکەن کە پێشەنگ بوو (هەڵبەتە لەڕووی متمانەو هەبوونی کۆمیونیتی گەورەو گەشەپێدەرەوە دەڵێم نە لەڕووی بەرزبوونی دراوەکانیان ) هەر بۆیە بەبێ منەت دراوەکەیان ئیهمال کردووە تا ئەو کاتەی خۆیان بۆ مارکێتی دەسەلمێنن…….. جا سەیربکەن تا ئەو کاتانەی SUI و ئەو دراوەی کە BASE نیازی دروستکردنی هەیە ، چیتر دێتە ساحەکەوە کە جیاواز بێت بۆ نموونە ALGO دەکرێت وەک یەکەم کەرتی Post-quantum ببینین (ئەمە تەنها وەک پێشبینیەک )
🧑💻جەماعەتی Pi مەیکەن بە تەیارە لەخۆتان ئەو وەڵامەی ئیلۆن مەسک بۆ یەکێک لە ئەندامی پایۆنێرەکان تەنها مەبەستی لە نرخی ماتماتیکی خودی Pi و گرنگی بەکارهێنانی بۆ هەژمارکردنی ڕێڕەوەی هەسارەکان بووە نەک دراوی Pi وە هیچ بەڵگەتەک پێشتڕاستی ناکاتەوە مەبەستی لە پشتگیری بوبێت وە هیچ پەیوەندیەکی بە تیم و دراوەکەوە نیە ، سەدان پۆستی فەیک درووستکراوە و نرخی دراوەکەش هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە ، بۆیە تێنەکەون!
+1
🧑💻جەماعەتی Pi مەیکەن بە تەیارە لەخۆتان ئەو وەڵامەی ئیلۆن مەسک بۆ یەکێک لە ئەندامی پایۆنێرەکان تەنها مەبەستی لە نرخی ماتماتیکی خودی Pi و گرنگی بەکارهێنانی بۆ هەژمارکردنی ڕێڕەوەی هەسارەکان بووە نەک دراوی Pi وە هیچ بەڵگەتەک پێشتڕاستی ناکاتەوە مەبەستی لە پشتگیری بوبێت وە هیچ پەیوەندیەکی بە تیم و دراوەکەوە نیە ، سەدان پۆستی فەیک درووستکراوە و نرخی دراوەکەش هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە ، بۆیە تێنەکەون!
📉وەک وتم با بگەڕێینەوە سەر چارت چونکە زۆرینە ئاوا تێدەگات😅
📁 ئەو کاندڵەی دیاریمکردووە بۆ بیتکۆین لە تایمفرەیمی 1W ناسراوە بە Gravestone Doji کە بەشێوەیەکی گشتی ئاماژەیە بۆ Bearish reversal یاخود لاوازبوونی هێزی کڕیارو درووستبوونی یەکەم حاڵەتی پێچەوانەبوونی مارکێت ، هەروەها بە سیفەتی ئەوەی کاندڵێکی پڕ نیەو لە بەشی خوارەوە داخراوەتەوە واتە ململانێی زۆری کردووە لەگەڵ فرۆشیارو نزیکە لەوەی بەرگری لەدەستبدات! هەر لە هەمان حاڵەتدا ئەگەر توانی لەسەروو 82K لیکویدیتی شۆرتەکان بکات و کاندڵی یەک ڕۆژی دابخاتەوە ئەوا ئاڕاستەکە هێشتا نەگۆڕاوە ، هەرچەندە لە کاندڵی یەک حەفتە هێشتا کڕیاڕ زاڵە ، بۆیە چاوەڕوان دەبین …… بەم شێوازە باشە؟😅
