en
Feedback
Bazian Press

Bazian Press

Open in Telegram

دیجیتاڵ میدیای بازیان پرێس

Show more
587
Subscribers
No data24 hours
+17 days
-430 days
Posts Archive
🔴باسم محەمەد، وەزیرى نەوتى عێراق: 🔵ئامادەبووین بەنزینى پاڵپشتیکراو بۆ هەرێم دابین بکەن، بەڵام حکومەتى هەرێم وتیویەتی خۆیان
🔴باسم محەمەد، وەزیرى نەوتى عێراق: 🔵ئامادەبووین بەنزینى پاڵپشتیکراو بۆ هەرێم دابین بکەن، بەڵام حکومەتى هەرێم وتیویەتی خۆیان ئەوە دەکەن. 🔵ئێستاش دەتوانن لە بەرانبەر 50 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەدا، هاوشێوەی پارێزگاکانی تری عێراق بەنزینی پاڵپشتیکراو بۆ هەرێم دابین بکەن.

🔴باسم محەمەد، وەزیرى نەوتى عێراق: 🔵ئامادەبووین بەنزینى پاڵپشتیکراو بۆ هەرێم دابین بکەن، بەڵام حکومەتى هەرێم وتیویەتی خۆیان
+1
🔴باسم محەمەد، وەزیرى نەوتى عێراق: 🔵ئامادەبووین بەنزینى پاڵپشتیکراو بۆ هەرێم دابین بکەن، بەڵام حکومەتى هەرێم وتیویەتی خۆیان ئەوە دەکەن. 🔵ئێستاش دەتوانن لە بەرانبەر 50 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەدا، هاوشێوەی پارێزگاکانی تری عێراق بەنزینی پاڵپشتیکراو بۆ هەرێم دابین بکەن.

بازیان لەڕێگای بیرە ئاوییەکانیەوە هەوڵی چارەسەرکردنی بێ ئاوی دەدات زانا ئەبوبەکر، لێپرسراوی فەرمانگەی ئاوی بازیان لە لێداونێک
بازیان لەڕێگای بیرە ئاوییەکانیەوە هەوڵی چارەسەرکردنی بێ ئاوی دەدات زانا ئەبوبەکر، لێپرسراوی فەرمانگەی ئاوی بازیان لە لێداونێکدا بە بازیان پرێس ـی ڕاگەیاند، سەرەڕای شکانی هێڵی دووی بۆری ئاوی دوکان - سلێمانی، بەڵام بەهۆی نزیکی ناوچەکەمان لە بۆرییەکەوە، ئەمڕۆش دابەشکردنی ئاو بۆ چەند گەڕەکێکی بازیان بەردەوام بووە و بێ ئاو نەبووین. لێپرسراوی ئاوی بازیان ڕاشیگەیاند، هەوڵدەدەین تا کاتی چاککردنەوەی بۆرییە ئاوەکە، لەڕێگای بیرە ئاوییەکانی ناوچەکەکەمانەوە ڕێگری لە بێ ئاوی سنورەکە بکەن. بەیانی ئەمڕۆ هێڵی دووی بۆریی ئاوی دوکان - سلێمانی لە ناوچەی قولەرەیسی بەهۆی کارکردنی ئامێرێکی شۆفڵ لەو ناوچەیە شکاوە و لە ئێستادا هەموو تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لەو شوێنەن بۆ ئەوەی بەزووترین کات چاک بکرێتەوەو دابەشکردنی ئاو دەستپێبکاتەوە.

وێنەی شکانی یەکێک لە بۆرییەکانی ئاوی دوکان - سلێمانی لە ناوچەی قولەرەیسی وێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی
+2
وێنەی شکانی یەکێک لە بۆرییەکانی ئاوی دوکان - سلێمانی لە ناوچەی قولەرەیسی وێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی

کەشناسیی هەرێم ئاشکرایدەکات، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما وەک خۆیان دەمێننەوە، کە بەرزترینیان لە گەرمیان
کەشناسیی هەرێم ئاشکرایدەکات، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما وەک خۆیان دەمێننەوە، کە بەرزترینیان لە گەرمیان 46 پلە و نزمترینیان لە حاجی ئۆمەران 32 پلەی سیلیزی دەبێت.

بەوێنە؛ نۆژەندکردنەوەی قوتابخانەی ڕازیی بنەڕەتی لە ناحیەی بەردەقارەمان لەلایەن (کارگەی ئاسن و پۆڵای ماس)ـەوە. وێنە: بەرهەم مە
+7
بەوێنە؛ نۆژەندکردنەوەی قوتابخانەی ڕازیی بنەڕەتی لە ناحیەی بەردەقارەمان لەلایەن (کارگەی ئاسن و پۆڵای ماس)ـەوە. وێنە: بەرهەم مەولوود

بەوێنە؛ دەرکەوتنی مانگی چواردە لە ئاسمانی بازیان وێنە: ڕێکار ڕێبوار
بەوێنە؛ دەرکەوتنی مانگی چواردە لە ئاسمانی بازیان وێنە: ڕێکار ڕێبوار

بەکارهێنانەوەی ئاوی قورس بۆ زیادکردنی ڕوبەری سەوزایی لە قەزای بازیان یاسین ئەحمەد خدر ئاوی قورس بریتییە لە ئاوی زێراب و ئاوەڕۆی پیس و پاشماوەی ئاوی پیشەسازی و کشتوکاڵی کارگەکان کە بەکەڵکی خواردنەوە و ئاودێری نایەت، زیانی زۆری هەیە بۆسەر تەندروستی گشتی و پیسکردنی ئاوی چەم و ڕوبارەکان، لە وڵاتان سوود لەم ئاوە وەردەگیرێت بۆ چەند بوارێك پاش چارەسەرکردنی و گۆڕینی پێکهاتەکەی، لە هەرێمی کوردستانیش چەند پرۆژەیەك ئەنجامدراوە بەمەبەستی سوود وەرگرتن لە ئاوی قورس. لەڕووی زانستییەوە ئاوی ئاوەڕۆ ئەگەر پرۆسەی بە فیلتەر کردنی بۆ بکرێت و پاکبکرێتەوە، دەتوانرێت بۆ ئاودێری کشتوکاڵی بەکاربهێنرێت، بەڵام تێچووی زۆری پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆ بۆ مەبەستی ئاودێری لە توانای جوتیارانی ئێمەدا نییە، بۆیە پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەری ئاوی ئاوەڕۆی ماڵان بکات لە هەموو شار و شارۆچکەکان. ساڵی (٢٠٢٤) دەستەی پاراستن و چاکردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان، ڕێنمایی ژمارە (٢)ی دەرکرد بۆ سنوردارکردنی ئاوی چارەسەرکراوی ئاوەڕۆکان و دووبارە بەکارهێنانەوەی، کە ئامانج لێی پاراستنی تەندروستی لە کاریگەرە زیانبەخشەکانی پیسبوون بە ئاوی ئاوەڕۆکان و سوود وەرگرتن لە ئاوی چارەسەرکراو وەك یەکێك لە سەرچاوە نوێیەکانی ئاو بوو، بەپێی ماددە و خاڵەکانی ئەم ڕێنماییە دەتوانرێت سوود لە ئاوی قورس و ئاوەڕۆ وەربگیرێت بەپێی ستانداردە جیهانییەکان، لایەنە پەیوەندیدارەکان دەبێت چاودێری وردی پرۆژە و وێستگەکانی چارەسەرکردنی ئاو بکەن بە مەبەستی پاراستنی تەندروستی گشتیی، بەهیچ شێوەیەك نابێت لەناو کێڵگەکاندا بۆرییەکانی ئاوی چارەسەرکراوی ئاوەڕۆ بە بۆرییەکانی تۆڕی بیرەکانەوە بەیەك بگەیەنرێن و ببەسترێنەوە. ساڵی (٢٠٢٥) پرۆژەی چارەسەرکردن و بەکارهێنانەوەی ئاوی ئاوەڕۆ لە قەزای بازیان ئەنجامدرا، ئەم پرۆژەیە لەسەر بنەمای ڕێگەچارەی سروشتی کراوە، یەکەم پرۆژەی لەو شێوەیە لە هەرێمی کوردستان کە لەسەر داوای قایمقامی ئەوکاتی بازیان ئیسماعیل ئەحمەد لەلایەن بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان و بە هاوکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بە پاڵپشتی دەزگای هاوکاری گەشەپێدانی نێودەوڵەتی سوید و بەسەرپەرشتی و چاودێری زانستی زانکۆی سلێمانی جێبەجێکراوە. سوودی ئەم پرۆژەیە بۆ قەزای بازیان جگە لەوەی هەوڵێکە بۆ پاراستنی ژینگە و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتییان، ڕێگریشدەبێت لە تێکەڵبوونی ئاوەڕۆ و پاشەڕۆی ماڵان بە سەرچاوەکانی ئاو و چەمەکان و پیسکردنیان، هەروەها دەتوانرێت پاش چارەسەرکردنی ئاوەڕۆکە سوودی لێ وەربگیرێت لە چەند بوارێکی دیکەی وەك: فراوانکردنی ڕوبەری سەوزایی و ئاودانی باخچە و ئاودێری زەوی کشتوکاڵی و بواری دیکە، هەروەك وێستگەی کارەبای بازیان کە بە پاشماوەی ئاوی وێستگەکە ڕوبەرێکی زۆری چواردەوری سەوزکردووە.

photo content

وەزارەتی کارەبا وادەی جێبەجێکردنی بڕیاری لێخۆشبوون لە 50٪ی قەرزی کارەبای ڕاگەیاند و لەسەرەتای مانگی هەشت تا ڕۆژی 10ی مانگی نۆ
وەزارەتی کارەبا وادەی جێبەجێکردنی بڕیاری لێخۆشبوون لە 50٪ی قەرزی کارەبای ڕاگەیاند و لەسەرەتای مانگی هەشت تا ڕۆژی 10ی مانگی نۆ بەردەوام دەبێت. وەزارەتی کارەبا: 🔴"داشکانەکە تەنیا قەرزی کۆنی پێش ڕووناکی دەگرێتەوە و پارەی پسوولەکانی ڕووناکی ناگرێتەوە" 🔴"بۆ سوودمەندبوون لەم داشکاندنە، هاوبەشان پێویستە بەیەکجار تەواوی بڕی داشکێندراوی قەرزەکە بدەن" 🔴"ئەم داشکاندنە ناوازەیە بۆ دوایین جارە ئەنجامبدرێت لەسەر قەرزی کۆنی پێش ڕووناکی" 🔴 لە سەرەتای مانگی ئابەوە دەستپێدەکات و تاوەکو 10ی ئەیلولی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت

بازیان چۆڵ بکەین ؟ دەشتی بازیان دەشتێکی بچوکی (١٥کم) درێژ و (١٠کم) پانە، چواردەوری شاخی بەرزە جگە لەچەند شاخ و گرد و گردۆڵکەی دیکە لەناو ئەم دەشتەدا، بەڵام ئەم دەشتە بچوکە یەکێك لە بەپیتترین دەشتەکانی کوردستان لەڕووی ئابووری و کشتوکاڵی و سامانی ئاوەوە، شاخی بازیان بۆتە سنووری باشور و ڕۆژئاوای دەشتی بازیان، ئەم شاخە سنووری سروشتی نێوان گەرمیان و کوێستانە، پارێزەری سروشتی بازیان و تەنانەت شاری سلێمانیشە لە دیاردەی بەبیانبوون. ماوەی بیست ساڵە دەستکراوە بە دروستکردنی کارگە لەسەر ئەم دەشتە بچوک و بەپیتە و تائێستاش بەردەوامە، بەشێکی کارگەکان پابەندی یاسا و ڕێنماییەکانی پاراستنی ژینگە نین و بەوهۆیەوە ژینگەی بازیان پیس بووە، ژمارەیەك گوند نەماون و چەندانی دیکەش لەبەردەم هەڕەشەی لەناوچوندان، ئاوی ژێرزەوی بازیان زۆر کەمی کردووە بەهۆی هەڵکەندنی ژمارەیەکی زۆری بیری قوڵ و ئیرتیوازی لەلایەن کارگەکانەوە. بازیان زیاتر لەوە توانای دامەزراندنی کارگەی گەورەی وەك چیمەنتۆ و ئاسنی نییە، چونکە دۆڵێکی تەسك و بچوکە و ئەو دوکەڵ و تەپوتۆز و مادە ژەهراویانەی لە کارگەکانەوە بڵاودەبنەوە لەم دۆڵەدا دەمێننەوە و مەترسی گەورە بۆسەر ژیانی خەڵکەکەی دروستدەکەن، بەڵام لەئێستادا چەندین کارگەی دیکە بڕیارە لە بازیان دروستبکرێت، بەپێی یاسا نابێت کارگە لەنزیك شوێنی نیشتەجێبوون و لەسەر زەوی کشتوکاڵی دروستبکرێت و نابێت ببنە هۆی نەمانی دارستانەکان، بەڵام ئەو کارگانەی لە بازیان دروستدەکرێن ئەم مەرجانەیان تێدا نییە. ماوەی چەندین ساڵە هیچ پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە بازیان ئەنجامنەدراوە، هیچ قوتابخانە و نەخۆشخانەیەك دروستنەکراوە، ڕێگەوبانی بازیان وێرانە و بەتەواوی پشتگوێخراوە، کراوەتە قەزا بەڵام هەر بەناو چونکە هیچ بەڕێوەبەرایەتییەکی لێ نەکراوەتەوە و هەر فەرمانگەیەکی لەسەر قەزایەکی دیکەیە، کاتێك خەڵك داوای مافی خۆی دەکات، لێپرسراوانی بازیان دەڵێن کەس گوێمان لێ ناگرێت و بازیان کەسی خەمخۆری نییە کە دەنگی بگاتە بڕیاربەدەستان. ئایا بەڕاستی بریاردراوە بازیان چۆڵبکرێت؟ ئەگەر وانییە دامەزراندنی کارگەی زیاتر لە بازیان مانای چییە، لەکاتێکدا دوای کردنەوەی کارگەی دیکە ژیان لە بازیان قورس دەبێت چونکە ژینگەی ناوچەکە پیس دەبێت بەهۆی پابەندنەبوونیان بە یاسا و ڕێنماییەکانی ژینگە. بەشێکی کەمی گەنجی بازیان بەهەزار داواکاری و واسیتە لە کارگەکان دادەمەزرێن، لەکاتێکدا خەڵکی شوێنانی دیکە زۆر بەئاسانی دادەمەزرێن! ئەنجامنەدانی پرۆژە لە بازیان واتای چییە؟ لەکاتێکدا لە شوێنەکانی دیکە پرۆژەکان بەردەوامن، تەنانەت کارگەکانی بازیان لە شوێنانی دیکە پرۆژە ئەنجامدەدەن بە بڕیاری کاربەدەستانی سەرەوە! ئەگەر وانییە دڵنیای بدەنە دانیشتوانی بازیان بە ڕاگرتنی دامەزراندنی کارگەی گەورەی دیکەی وەك چیمەنتۆ و ئاسن لە قەزای بازیان، کردنەوەی کارگەی دیکە مانای ئەوەیە دەسەڵاتداران دەڵێن: بازیان چۆڵبکەن، چونکە کارگەکان بەدوری کیلۆمەترێك یاخود کەمتر چواردەوری شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتییانیان داوە. تکایە ئەوانەی دەنگیان دەگاتە بڕیاربەدەستان، داوابکەن کە وێرانکردنی بازیان ڕابگیرێت، تێکچوونی سروشتی بازیان بەدڵنیایی کاریگەری زۆری دەبێت بۆ تەندروستی هاوڵاتییان و فراوانبوونی بەبیابانبوون و مەترسی بۆسەر شوێنانی دیکەی وەک شاری سلێمانیش. نووسینی/ یاسین ئەحمەد

photo content

لە یارییەکی پڕ گۆڵدا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە فەرەنسای بردەوە و پلەی سێیەمی مۆندیالی 2026 ـی بەدەستهێنا
لە یارییەکی پڕ گۆڵدا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە فەرەنسای بردەوە و پلەی سێیەمی مۆندیالی 2026 ـی بەدەستهێنا

میسی و هاوڕێکانی ڕاناگیرێن... ئەرجەنتین گەیشتە یاری کۆتایی جامی جیهانی
میسی و هاوڕێکانی ڕاناگیرێن... ئەرجەنتین گەیشتە یاری کۆتایی جامی جیهانی

وەزارەتی کارەبا: لەماوەی 50 رۆژدا پارە نەدەن کارەباتان دەبڕین وەزاەرتی کارەبای حکومەتی هەرێم هۆشداری دەداتە هاوبەشانی پڕۆژەی روناکی و دەڵێت، "گەر لەدوای 50 رۆژ لە دەرچوونی پسولەکان پارە نەدەن، کارەباتان دەبڕدرێت"، لە هەمان کاتیشدا باس لە قەرزی کۆن دەکات و دەڵێت، "قەرزە کۆنەکان بدەنەوە ئەگینا بەهۆی ئەوەشەوە لە ماوەیەکی نزیکدا کارەباتان دەبڕین". وەزارەتی کارەبای هەرێم لە راگەیەندراوێکدا هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان: ئەو هاوبەشانەی کە لە پڕۆژەی روناکی پارەی کارەبا نادەن لەماوەی 50 رۆژی دوای دەرچوونی پسوولەکانیان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لەلایەن سیستمەوە دووچاری پچڕانی کارەبا دەبنەوە تا پارەی پێویستی سەرجەم پسوولەکانی کارەبا دەدەن. وەزارەتی کارەبا دەشڵێت: ئەم پڕۆسەیە بەشێک بووە لە رێنماییەکانی وەزارەتی کارەبا لە ساڵی 2019 و ئێستا لەسەر هەموو هاوبەشانی پڕۆژەی روناکی جێبەجێدەکرێت، ئەم میکانیزمە دڵنیایی دەدات لە جێبەجێکردنی هەمان رێساکانی پارەدان بۆ هەموو هاوبەشانی کارەبا و هاریکاردەبێت لەبەردەوامی سێکتەری کارەبا لە هەرێمی کوردستاندا لەماوەی درێژخایەندا. لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبادا ئاماژە بەوەکراوە: زۆربەی هاوبەشان لە کاتی خۆیدا پارەی پسوولەکانی کارەبا بە تەواوی دەدەن، بەڵام بەشێکی کەم لە هاوبەشان بەڕێژەیەکی بەرچاو کارەبا بەکاردێنن بەبێ ئەوەی پارەی پسوولەکانییان بدەن، ئەمەش نادادپەروەری دەخاتەگەڕ بەرانبەر ئەو هاوبەشانەی پارە دەدەن، هەروەها بارگرانی دەخاتەسەر وەزارەتی کارەبا و توانای کەم دەکاتەوە لە دابینکردنی کارەبای 24 سەعاتی، بۆیە پابەندبوون بە پارەدان گرنگە بۆ بەردەوامی و فراوانکردنی خزمەتگوزاری کارەبا لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان. بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبا: لەگەڵ دیاریکردنی ماوەی 50 رۆژ بۆ پارەدانی پسوولەکان، وەزارەت داوا لە هاوبەشان دەکات کە قەرزی پێش روناکی بدەنەوە، چونکە قەرزی پێش روناکی (کۆن) لە ماوەیەکی نزیکدا بە هەمان شێوە دەبێتە بەشێک لەو پارەیەی کە دەکرێت ببێتە هۆی پچڕانی ئۆتۆماتیکی کارەبا لەکاتی پارەنەدان. لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە: ماوەی 50 رۆژی پارەدان لەو کاتەوە دەستپێدەکات کە پسوولەی کارەبای هاوبەش لە سەکۆی پارەدانی دیجیتاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئی-پسوولە، دەردەکەوێت.

photo content

پێشبینی ئەو ئەنجامەت دەکرد ؟ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەدوو گۆڵی بێ وەڵام لە فەڕەنسای بردەوە و گەیشتە یاری کۆتایی جامی جیهانی
پێشبینی ئەو ئەنجامەت دەکرد ؟ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەدوو گۆڵی بێ وەڵام لە فەڕەنسای بردەوە و گەیشتە یاری کۆتایی جامی جیهانی

خشتەی مووچەی مانگی حوزەیران
خشتەی مووچەی مانگی حوزەیران

#پرسە؛ هاوڵاتی (مەلاخدر حەمەد) باوکی هاوکارمان (عەبدوڵڵای مەلا خدر) کەسایەتی دیاری ناحیەی بەردەقارەمان، کۆچی دوایی کردووە. سب
#پرسە؛ هاوڵاتی (مەلاخدر حەمەد) باوکی هاوکارمان (عەبدوڵڵای مەلا خدر) کەسایەتی دیاری ناحیەی بەردەقارەمان، کۆچی دوایی کردووە. سبەینێ سێشەممە، ڕێککەوتی 14/07/2026، یەکەم ڕۆژی پرسەکەی لە مزگەوتی ئەبوبەکری سدیق لە شارۆچکەی بەردەقارەمان بەڕێوەدەچێت. إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

وریا خالید یاریزانی کیک بۆکسینگی هەڵبژاردەی عێراق، دوای بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتی کیک بۆکسینگی سوپەری عیراق، لە وەزنی67KG ست
وریا خالید یاریزانی کیک بۆکسینگی هەڵبژاردەی عێراق، دوای بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتی کیک بۆکسینگی سوپەری عیراق، لە وەزنی67KG ستایلی K1 بۆ جاری هەشتەم بووە پاڵەوانی پاڵەوانێتییەکە.