en
Feedback
Bazian Press

Bazian Press

Open in Telegram

دیجیتاڵ میدیای بازیان پرێس

Show more
587
Subscribers
No data24 hours
+17 days
-430 days
Posts Archive
کەمبوونەوەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی لە بازیان و بێدەنگی بەرپرسان کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی لەقەزای تا دێت کەمدەب
کەمبوونەوەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی لە بازیان و بێدەنگی بەرپرسان کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی لەقەزای تا دێت کەمدەبێتەوە، لە ئێستادا کەمتر لە 12 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت، کاتژمێرەکانی تریش بە کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان پڕ دەکرێتەوە. بۆ ئەو مەبەستە دیجتاڵ میدیا بازیان پرێس، پەیوەندی بە چەندین بەرپرسی پەیوەندیدارەوە کرد، بەڵام هیچ کامیان ئامادەنەبوون ڕوونکردنەوە لەسەر کەمبوونەوەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی لە سنورەکە بدەن.

سبەینێ شەممە، 5/9/2026، بەنزینی 750 دیناری بەنزینخانەی ڕۆما، لە قەزای بازیان دابەش دەکرێت.
سبەینێ شەممە، 5/9/2026، بەنزینی 750 دیناری بەنزینخانەی ڕۆما، لە قەزای بازیان دابەش دەکرێت.

مژدە بۆ گەنجان و لاوانی سنوری قەزای بازیان... ڕێکخراوی داریکەلی بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگا،بەهاوکاری کارگەی چیمەنتۆی بازیان(لاڤارج)لەپێناو ڕەخساندنی هەلی کارو کەمکردنەوەی بێکاری،هەڵدەستێت بەکردنەوەی سێ خولی گرنگ و بێ بەرامبەر بۆ گەنجان و لاوانی سنوری قەزاکەمان، بەتایبەتی دەرچوانی زانکۆو پەیمانگاکان، ئەوانیش خولەکانی فێربوونی ( درومان) ی خانمان و فێربوونی زمانی( ئینگلیزی)و خولی فێربوونی بەستنی سیستەمی (کارەبای بینا) بەشێوەیەکی ئەکادیمی و بۆماوەی یەک مانگ تێبینی/ ١-شوێنی بەڕێوەچوونی خولەکان لە کتێبخانەی گشتی بازیان دەبێت. ٢- سەرجەم پێداویستیەکانی بەڕێوەچوونی خول بێ بەرامبەر بۆ فێرخوازان دابین دەکرێت. ٣-فێرخواز نابێت تەمەنی لە (١٦)ساڵ کەمتر بێت ٤- بۆ ناونوسین پەیوەندی بکەن:. ئینگلیزی+درومان(٠٧٧٤١٥٢٨٧٨٤) /کارەبا ی بینا ٠٧٧٠٥٠٥٨٤٨٣

photo content

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ پیرۆزبێت ڕۆژی لەدایکبوونی سەروەری مرۆڤایەتی، پێغەمبەر موحەمەد (درودی خ
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ پیرۆزبێت ڕۆژی لەدایکبوونی سەروەری مرۆڤایەتی، پێغەمبەر موحەمەد (درودی خوای لێبێت).

#پرسە؛ هاوڵاتی (عەبدوڵڵا ساڵح محەمەد) باساوێی، کۆچی دوایی کردووە. ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی (21/8/2026) یەکەم ڕۆژی پرسەکەی لە مزگەو
#پرسە؛ هاوڵاتی (عەبدوڵڵا ساڵح محەمەد) باساوێی، کۆچی دوایی کردووە. ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی (21/8/2026) یەکەم ڕۆژی پرسەکەی لە مزگەوتی هەژاران (شەشۆییەکان)، لە گەڕەکی پێشەوای بازیان بەڕێوەدەچێت. ٳنا لله وٳنا الیە راجعون

ئێستا، بەنزینی 750 دیناری لە بەنزیخانەی بازیان دابەش دەکرێت، بەنزیخانەکە بەرامبەر چێشتخانە و کەبابی دەروێشە.
ئێستا، بەنزینی 750 دیناری لە بەنزیخانەی بازیان دابەش دەکرێت، بەنزیخانەکە بەرامبەر چێشتخانە و کەبابی دەروێشە.

مووچەی مانگی 7ــی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەكرا
مووچەی مانگی 7ــی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەكرا

سبەی بەنزینی 750دیناری لە بەنزینخانەی بازیان دابەش دەکرێت دوای ئەوەی ئەمڕۆ لیژنەی سوتەمەنی قەزای بازیان پشکنینی بەنزینخانەکان
سبەی بەنزینی 750دیناری لە بەنزینخانەی بازیان دابەش دەکرێت دوای ئەوەی ئەمڕۆ لیژنەی سوتەمەنی قەزای بازیان پشکنینی بەنزینخانەکانیان کرد، سبەی وەک یەکەم ڕۆژ 36.000 سی و شەش هەزار لیتر، بەنزین دەگاتە بەنزیخانەی بازیان و دەست بە دابەشکردنی بەسەر هاوڵاتییاندا دەکرێت. تاریق ڕەشید قایمقامی قەزای بازیان، بە دیجیتاڵ میدیای بازیان پرێسی ڕاگەیاند، توانیویانە مۆڵەتی دابەشکردنی بەنزین وەک یەکەم هەنگاو بە بەنزینخانەیەکی بازیان بدەن، هەر شۆفێرێکیش بڕی 50 لیتر بەنزینی پێدەدرێت. ئاماژەی بەوەشکرد، بیر لە شێوازی نۆرە بۆ بەنزیخانەکان دەکەنەوە، هەر جارێک و لە بەنزیخانەیەک دابەش بکرێت.

بەناز ڕەمەزان، بەڕێوبەری پەروەردەیی ڕۆژئاوا: قوتابخانەی فەرهەنگی ئێواران لە شارۆچکەی ئەڵڵایی نۆژەندەکرێتەوە.
+4
بەناز ڕەمەزان، بەڕێوبەری پەروەردەیی ڕۆژئاوا: قوتابخانەی فەرهەنگی ئێواران لە شارۆچکەی ئەڵڵایی نۆژەندەکرێتەوە.

گشتاندنی تایبەت بەپلە بەرزکردنەوە بڵاوکرایەوە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان گشتاندنێکی فەرمی ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان کرد بۆ دەستکردن بە ڕێکارە کارگێڕییەکانی ڕێکخستنی خشتەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران. بەپێی بڕیارەکە، پێویستە سەرجەم لایەنەکان تا ڕێکەوتی یەکی تشرینی یەکەمی 2026 تەواوی کارەکانیان لەم پرسەدا یەکلایی بکەنەوە. لە نووسراوەکەدا کە واژۆی ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری لەسەرە و لە ڕێکەوتی 12ی ئابی 2026 دەرچووە، ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم هەنگاوە پاڵپشتە بە نووسراوێکی ئەنجومەنی وەزیران و مەبەست لێی ئامادەکردنی لیستی ئەو فەرمانبەرانەیە کە لە پلەی یەک تا دە هەیانە و لە دوای یەکی کانوونی دووەمی 2016ەوە شایستەی پلەبەرزکردنەوە بوون، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە ڕاگیرابوو. وەزارەتی دارایی داوا دەکات لە ڕێگەی لیژنەی تایبەتەوە لە دیوانی وەزارەتەکان خشتەکان ئامادە بکرێن و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە بکرێن. لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی دارایی ڕوونی کردووەتەوە کە ئامانج لەم کارە جێگیرکردنی مافی فەرمانبەرانە بۆ ئەوەی بتوانن شایستە داراییەکانیان لە حکومەتی فیدراڵی عێراق داوا بکەن. هاوکات جەختی کردووەتەوە کە گرتنەبەری ئەم ڕێکارە کارگێڕییانە بەو مانایە نایەت کە ڕاستەوخۆ حکومەتی فیدراڵ پابەند بکرێت بە دابینکردنی جیاوازیی مووچە و شایستە داراییەکانی ڕابردوو، یان ڕاستەوخۆ بڕیاری سەرلەنوێ کاراکردنەوەی سەرمووچەی ساڵانە جێبەجێ بکرێت. وەزارەتەکە هۆشداریش دەدات کە هەر فەرمانگەیەک لە وادەی دیاریکراودا کارەکان تەواو نەکات، بەرپرسیارێتی یاسایی و کارگێڕی دواکەوتنەکە دەگرێتە ئەستۆ.

photo content

کەشناسی عێراق:لە هەفتەی داهاتووەوە پلەکانی گەرما روو لەدابەزین دەکەن
کەشناسی عێراق:لە هەفتەی داهاتووەوە پلەکانی گەرما روو لەدابەزین دەکەن

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: 109 تریلیۆن دینار یەدەگمان هەیە و مووچەی 10 مانگ پارێزراوە.
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: 109 تریلیۆن دینار یەدەگمان هەیە و مووچەی 10 مانگ پارێزراوە.

هەژماری من بۆ مووچەخۆران: تەنیا 20 ڕۆژت لەبەردەست ماوە بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکەت و پاش 31/8/2026 دابەشکردنی مووچە بە کاش بە تەو
هەژماری من بۆ مووچەخۆران: تەنیا 20 ڕۆژت لەبەردەست ماوە بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکەت و پاش 31/8/2026 دابەشکردنی مووچە بە کاش بە تەواوی دەوەستێت.

لابردن و گواستنەوەی پاشماوەی خانوبەرە لە سنوری ئەڵڵایی لەسەر فەرمانی سەرۆکی شارەوانی ئەڵڵایی، كۆمپانیای ئانزۆ هەڵمەتێکی لابرد
+5
لابردن و گواستنەوەی پاشماوەی خانوبەرە لە سنوری ئەڵڵایی لەسەر فەرمانی سەرۆکی شارەوانی ئەڵڵایی، كۆمپانیای ئانزۆ هەڵمەتێکی لابردن و گواستنەوەی پاشماوەی خانوبەرەی لە سنوری شارۆچكەی ئەڵڵایی جێبەجێکرد. هەڵمەتەکە بەشێکە لە ڕێکخستنەوەی شوێنە گشتییەكانی ئەڵڵایی و ڕێگریکردن لەو دیاردە ناشرینە کە بەشێک لە هاوڵاتییان بێگوێدانە ڕێنماییە ژینگەییەکان ئەنجامی ئەدەن.

بەم کاتی چلەی هاوینە، نرخی بەرمیلێک نەوتی سپیی ماڵان نزیکەی 250 هەزار دینارە
بەم کاتی چلەی هاوینە، نرخی بەرمیلێک نەوتی سپیی ماڵان نزیکەی 250 هەزار دینارە

photo content

(جلوبەرگی قوتابی) گرفتی ساڵانەی نێوان خێزان و دەستەی کارگێڕی ناوەندەکانی خوێندن جل و بەرگی قوتابی هەمیشە دەبێت ئاماژە بێت بۆ ڕێکپۆشی و لایەنی پەروەردەیی و پابەندبوون و کەسێتی بەرزی قوتابی کە پێویستە جیای بکاتەوە لە هەر جلوبەرگێکی نافەرمی و ناو ماڵ و بۆنەکان... هتد. پاش بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردە لە 23 ــ 4 ــ 2026 بۆ گۆڕینی ڕەنگی جل و بەرگی قۆناغە جیاوازەکانی خوێندن لە (باخچەی منداڵان هەتا قۆناغی ئامادەیی) وە خستنەڕووی شێوازی ئەو جلوبەرگانە و ڕەنگەکانیان، هەندێک گرفت لەسەر وردەکارییەکانی جل و بەرگی قوتابی دروستبووە لە نێوان دەستەی کارگێڕی قوتابخانەکان و دایبابان، کە زۆر جار کارگێڕی ناوەندەکانی خوێندن بە حەزی خۆیان بڕیارەکە بە دیوێکی دیکەدا جێبەجێ دەکەن، دایکان و باوکانیش بە ویستی خۆیان بڕیار دەدەن، وەک 1ـ کچ تەنوورە بکات یان پانتۆڵ؟ 2 ــ تیشێرتی کوڕ و کچ قۆڵ کورت بن یان قۆڵ درێژ؟ 3 ــ لۆگۆی وەزارەت تەنها لەسەر تیشێرت بێت یان تەنوورە و پانتۆڵیش؟ بە کورتی وەڵامێکی واقعی و پەروەردەیی دەخەمەڕوو بۆ کارگێڕی قوتابخانەکان و دایکان و باوکانی بەڕێزیش، هیوادارم ئەم بابەتە لەوە زیاتر نەبێتە کێشە و ململانێ کە بەڕێوەبەری قوتابخانە بە تاک لایەنە بڕیاری خۆی لەسەر هەندێک وردەکاری بدات و دایکان و باوکانیش ئینکاری لەسەر جێبەجێکردن یان نەکردنی بکەن. 1 ــ ئایا قوتابی کچ پانتۆڵ لەپێ بکات یان تەنوورە؟ سروشتی جوگرافی کۆمەڵگەی قوتابخانەکان و تەمەن و قۆناغی قوتابییەکان و پێگەی کۆمەڵایەتی و پابەندی خێزانەکان جیاوازن، ئەوەی گرنگە لەم باسەدا ڕەچاوکردنی لایەنی پەروەردەییە لە قوتابخانە و لایەنی ڕەفتاری قوتابی، لە ئەگەری بەکارهێنانی تەنوورە بۆ کچ دەبێ مەرجی درێژی و بەکارهێنانی کۆڵۆن و گۆرەوی درێژی لەگەڵدا بێت، نەک فەرزکردنی پانتۆڵ بەسەر تەنوورە وە بە پێچەوانەوە، وە لە ئەگەری کڕینی پانتۆڵ بۆ قوتابی نابێ (کاوبۆی) بێت و تەسک بێت. 2 ــ سەبارەت بە تیشێرتی کوڕان و کچان، قۆڵ کورت یان درێژ، دوو ڕەهەندی هەیە، یەکەمیان سەبارەت بە پابەندبوونی ڕێکپۆشی و پەروەردەیی ئەوە هیچ مشتومڕێک هەڵناگرێت هەم لە لایەن قوتابخانەکان و دایکان و باوکانیشەوە کە پێداگربن لەسەر تیشێرتی قۆڵ درێژ، بەڵام بۆ ڕەچاوکردنی کەش و هەوای وەرزەکانیش بۆ قوتابی لە ڕووی گەرم و ساردییەوە هەردوو بژاردەکە گونجاوە و هیچیان بە مەرج نەگیراوە بە مەرجی ڕەچاوکردنی وەرزەکان. 3 ــ سەبارەت بە هەبوونی (لۆگۆ)ی وەزارەتی پەروەردە لەسەر جل و بەرگی قوتابی، سەرەتا بزانین (لۆگۆ چییە؟) لۆگۆ (Logo) بریتییە لە هێما، نیشانە یان ڕووکەشێکی گرافیکی کە بۆ ناساندن و پێناسەکردنی کۆمپانیا، براند، ڕێکخراو یان کەسێک بەکاردێت. ​ئامانجی سەرەکی لۆگۆ ئەوەیە کە بە شێوازێکی بینراو و خێرا سەرنجی بینەر ڕابکێشێت، ناسنامەی کارەکە پیشان بدات و لە هۆش و یادگاری بەرامبەردا بمێنێتەوە. بەداخەوە بەشێک لە دەستەی کارگێڕی ناوەندەکانی خوێندن دەڵێن دەبێت لۆگۆ لەسەر تیشێرت و پانتۆڵ یان تەنوورەی قوتابی هەبێت، یان دوکاندارەکان بەزۆر بەسەر دایکوباوکدا دەسەپێنن بە مەبەستی ساغکردنەوەی کاڵاکانیان، ئەمە هەڵەیەکی ئاشکرا و ناواقعییە، چونکە شوێنی دانانی لۆگۆی نەک وەزارەت هەر شتێکی دیکە تەنها لەسەر سینگی بلووز یان تیشێرت یان کراس دادەنرێت و لۆگۆ دەبێ شوێنەکەی بەرچاو بێت، چونکە ئاماژەی ڕێزی تێدایە، گەر پێداگری لەسەر ئەم هەڵەیە بکەن ئەوا ساڵانی دیکە دەڵێن قوتابی پێویستە لۆگۆی وەزارەت لەسەر پێڵاوەکانیشیان دابنێن، بۆیە دایکان و باوکان ئەگەر پێداگری ئەم داوایەتان لێکرا لەلایەن دوکاندار یان ناوەندەکانی خوێندن ئەوا دەستبەجێ ڕەتیبکەنەوە. چونکە لۆگۆ تەنها دەبێت لەسەر تیشێرت بێت و بەس. لە دەقی فەرمانە وەزارییەکەی وەزارەتی پەروەردەش هاتووە: (دەستەی کارگێڕی ناوەندەکانی خوێندن نابێت فشار لەسەر قوتابی و خوێندکار دروست بکەن). سۆران ڕەسوڵ پسپۆڕی پەروەردەیی

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی: تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان زۆر بەخێرایی سەرقاڵی کارکردنن تا بەزووترین کات شکاوی بۆری هێڵی دووی ئ
+3
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی: تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان زۆر بەخێرایی سەرقاڵی کارکردنن تا بەزووترین کات شکاوی بۆری هێڵی دووی ئاوی دوکان - سلێمانی چاکبکەنەوەو دابەشکردنی ئاو دەستپێبکاتەوە.