915
Subscribers
No data24 hours
-57 days
-2430 days
Posts Archive
915
Repost from مُسْلِمَة ྀ
#خەتەری_بیدعەی_مەولود
وەڵامێك بۆ ئەوانەی یادی مەولود دەکەنەوە و بە جایزی دەزانن
ئایە ئەم یادکردنەوە و ئاهەنگ گێڕانە (خێرە) یان (شەڕ و سەرپێچی خودایە) ؟
ئەگەر بڵێن: (سەرپێچی خودایە) دەڵێین: مرۆڤی ئاقڵ چۆن یادی شتێك ئەکاتەوە کە سەرپێچی خودا بێت .
ئەگە بڵێن: (خێرە) ، دەڵێین: ئایە ئەو (خێرە) پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم (زانی) یان (نەی زانی) .
ئەگە بڵێن: (نەی زانی) دەڵێین: پەنا بە خودا گومڕا بوون چۆن بە پێغەمبەری خودا صلى الله علیه وسلم دەڵێن: عیبادەتێکی نەزانیوە بێ باوەڕ دەبن بەو قسەیە .
ئەگە بڵێن: (زانی) ، دەڵێین: ئایە پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم (گەیاندی) یان (کەتمی کرد و شاردیەوە) .
ئەگە بڵێن: (کەتمی کرد و شاردیە) دەڵێن بێ باوەڕ بوون چۆن پێغەمبەری خودا صلى الله علیە وسلم عیبادەتەکی دەزانی و شاردیەوە و ڕای نەگەیاند و خیانەتی لەو ئومەتە کرد بۆیە دەڵێین: پەنا بە خودا ئەوە کوفرە چونکە خودای گەورە دەفەرموێت: يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ بَلِّغْ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ وَإِنْ لَـمْ تَفْعَلْ فَمَا بَلَّغْتَ رِسَالَتَهُ وَاللهُ يَعْصِمُكَ مِنَ النَّاسِ إِنَّ اللهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْكَافِرِينَ )من سورة المائدة- آية (67)
واتە: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ئه‌و په‌یامه‌ی كه له په‌روه‌ردگاره‌وه بۆت دابه‌زیوه تۆ به‌سه‌رجه‌م خه‌ڵكی بیگه‌نه ئه‌گه‌ر نه‌یگه‌یه‌نی به‌وه‌ی كه بیشاریته‌وه هه‌رچه‌نده هیچی نه‌شاردۆته‌وه وه هه‌مووی گه‌یاندووه ئه‌وه په‌یامی خوای گه‌وره‌ت نه‌گه‌یاندووه بۆیه له زۆر شوێندا پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم - فه‌رموویه‌تی: {اللَّهُمَّ هَلْ بَلَّغْتُ} (أخرجه: البخاري 3/209 ( 2597 )، ومسلم 6/11 ( 1832 ) ( 26 )) ئایا په‌یامی خوای گه‌وره‌م نه‌گه‌یاند صه‌حابه شایه‌تیان بۆ ئه‌دا كه {نَشْهَدُ أَنَّكَ قَدْ بَلَّغْتَ} به‌ڵێ شایه‌تی ئه‌ده‌ین په‌یامی خوای گه‌وره‌ت به‌جوانترین شێواز گه‌یاندووه پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - له ژێر دارێكدا خه‌وتبوو شمشێره‌كه‌ى پیادا هه‌ڵواسیبوو، پیاوێكى ده‌شتنشین هات و شمشێره‌كه‌ى هه‌ڵگرت و نزیك بوه‌وه‌و پێغه‌مبه‌رى خواى- صلى الله عليه وسلم - له خه‌و هه‌ڵساندو وتى: ئه‌ى محمد- صلى الله عليه وسلم - كێ ئه‌مشه‌و رزگارت ده‌كات له ده‌ستم؟ پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: الله، شمشێره‌كه‌ى له‌ده‌ست به‌ربووه‌وه‌و پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - هه‌ڵى گرت و لێیخۆشبوو، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: وه خوای گه‌وره تۆ ئه‌پارێزێ له خه‌ڵكی، كه پێش دابه‌زینی ئه‌م ئایه‌ته صه‌حابه پێغه‌مبه‌ری خوایان- صلى الله عليه وسلم - ئه‌پاراست وه پاسه‌وانیان ئه‌كرد به‌ڵام كاتێك كه ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زی ئه‌و كاته خوای گه‌وره به‌ڵێنی به پێغه‌مبه‌ری خوا دا- صلى الله عليه وسلم - كه خوای گه‌وره له خه‌ڵكی ئه‌تپارێزێ وه ناتوانن لێت نزیك ببنه‌وه، وه پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: ئه‌ى خه‌ڵكى بڕۆن و بڵاوه‌ى لێ بكه‌ن به‌دڵنیایى خواى گه‌وره ده‌مپارێزێت به‌ڕاستى خوای گه‌وره هیدایه‌تی كه‌سانێك نادات كه كافر بن. (67)
ئەگە بڵێن: (گەیاندی) ، دەڵێین: یەك بەڵگەمان بۆ بینن لە قورئان و فەرمودە گەر ڕاست دەکەن گەیاندوتی گەر بەڵگەتان نییە ئەوە حەرامە و داهێنراوە لە دیندا و ڕەت دەکرێتەوە پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم فەرمویەتی: من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد . رواە البخاري ومسلم
واتە: هەر کەسێك شتێکی نوێ لەم دینە دا دابهێنێت کە خۆی تێیدا نەبێت ئەوا لێی وەر ناگیرێ و ڕەت دەکرێتەوە .
هەروەها پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت: من عمل عملا ليس عليه أمرنا فهو رد . في صحيح مسلم
واتە: هەر کەسێك هەر کارێك ئەنجام بدات کە ئێمە فەرمانمان پێ نە دابێت ئەوا ئەو کارە ڕەت دەکرێتەوە .
915
ماڵێک کە گۆرانی وتن تێیدا بەڕێوەدەچێت، نوێژ تێیدا دوادەخرێت، قورئانیش تێیدا نەخوێنرێت، دەبێت دانیشتوانەکەی تەوبە بکەن نەک ڕوقیە بکەن.
915
🌱هُوَ ٱلَّذِيٓ أَنزَلَ ٱلسَّكِينَةَ فِي قُلُوبِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ لِيَزۡدَادُوٓاْ إِيمَٰنٗا مَّعَ إِيمَٰنِهِمۡۗ🌱
🌱هەر ئەو خوایه خۆی ئارامی و هێمنی دابەزاندۆته سەر دڵی ئیمانداران، بۆ ئەوەی کەئیمانیان دامەزراوترو پتەوتر بکات، سەرەڕای ئیمانداری و خواناسیان ئیمانیان زیاد ببێت🌱
🌱🌱
915
پرسیاریان کرد لە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم کێ باشترینە ؟
یەکێ لەوانە فەرمووـی : ئیماندارێکە لە دۆڵێڬ لە دۆڵەکان عیبادەتی اللە دەکات و لێی ئەترسێ ، خەڵکیش لەخەراپیەکانی خۆی دەپارێزێت .
بەڕاستی لەم زەمەن و سەردەم و کاتەدا باشترین شت دابڕین و دووربوونە ، ئینجا عیبادەت و لەخواترسـان ، وە سەلامەت بوونی موسڵماـن لە دەم و زمان و دەستمان.
915
خوشکە ئەزیزەکەم؛ هەرگیز ڕێگە مەدە بۆشایی ڕۆحی پاڵت پێوەبنێت بۆ حەرام، و پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە بە پەیوەندییەکی حەرام، چونکە هەرگیز هەرگیز بەختەوەری و ئاسوودەیی لەسەر حەرام بنیات نانرێت!! بەڵکو تەنها پەشیمانی و دڵتەنگی و بەدبەختی و خەم و پەژارە ئەکاتە بەشت، زاڵبە بەسەر نەفس و خۆڕاگربە، تاڵی ئارامگری زۆر شیرینترە لە چێژی ژەهری حەرام!
915
دەبێ زۆر بترسین لەوەـی گەر بێت و خەمی غەززەمان نەبێ و دڵمان لایان نەبێ و هەوڵ و هەڵوێستمان نەبێ خواـی گەورە غەزەبممان لێبگرـێ !!!.
واللەـی لەسەرمان حیسابە سوێند بە اللە ئەوان لەبرسان بمرن و من و تۆش ڕجێمی بکەین بۆ قەڵەو نەبوون ؟.
وانامێنێ و دەگۆڕـێ دڵنیابن ، واللە ئیمانمان لاوازە و بەدواـی دونیا کەوتوین گەرنا دەبوایە غەززە نان و ئاوـی لێ تاڵ کردباین لە خەم و حەسرەتیاندا !!.
ئەوەـی لەسەرمان بەسەرێکی شۆڕەوە بیکەین
دووعایە بۆیان و خەم خواردنە بۆیان و ناردنی هاوکاری و یارمەتیە بۆیان .
وەرگیراوە
915
هەموومان ئەتوانین بەشدار بین و هەڵوێستمان هەبێت، ئەوەی توانای هەیە ببەخشن ئەی ئیمانداران گەر بەئەندازەی لەتە خورمایەکیش بێت، گەر توانات نییە ببەخشیت ئەوە لەتوانای دوژمن کەم بکەوە و لەخودی خۆتەوە دەست پێ بکە و بایکۆتی کاڵاکانیان بکە و شتەکانیان مەکڕە و کەسانی تریشی لێ ئاگاداربکەوە، هیچ کات هەڵوێستێکی ڕاستگۆیانە بە کەم مەبینە! پاشان دوعاکردن و دەربڕینی هاوسۆزی بۆیان..
915
ئەمڕۆ هەموومان لە تاقیکردنەوەداین، تاقیکردنەوەیەک هاوشێوەیمان نەبینیوە بە چاوەکانمان، و نەیبیستووە گوێیەکان، تاقیکردنەوەیەک بۆ بەدیهێنان و سەلماندنی برایەتی ئیمانی کە بڕبڕەی عەقیدەی ئەهلی سوننە و جەماعەیە، و لە ڕوکنەکانی جەستەی ئوممەتە:
(نمونەی ئیمانداران لە خۆشەویستی و هاوسۆزی و بەزەییان بۆ یەکتر وەک نمونەی یەک جەستە وان...)
915
فوضەیڵی کوڕی عیاض دەربارەی فەرمایشتی اللّٰهُ ﷻ {وَلَا تَقۡتُلُوۤا۟ أَنفُسَكُمۡ} (النساء : ٢٩) وتی: (بێ ئاگا مەبن لە نەفستان).
دواتر وتی: (هەرکەس بێ ئاگا بێت لە نەفسی خۆی ئەوە کوشتوویەتی).
محاسبة النفس لابن أبي الدنیا
