Kozhan Mohsen-کۆژان محسین
Open in Telegram
پەڕەی فەرمی کۆژان محسین -شارەزای بازارە دارایەکان . -دامەزرینەری سەنتەری دراوە ئەلیکترۆنیەکان لە کوردستان (KCC). ئامانجم گەیاندنی زانیاری دروستە بە ئیوە و هۆشیاریتانە
Show more803
Subscribers
No data24 hours
+137 days
+5530 days
Posts Archive
ئه‌م پۆسته مێژووه‌كه‌ی بۆ 2022 ئه‌گه‌ریته‌وه
سه‌یری چارت بكه‌ن و بزانن چیبووه !!
به‌راستی ئه‌م بازاره زانسته نه‌ك قومار
هاوریكانتان بانگیشت بكه‌ن
https://t.me/KozhanMohsen
ئه‌م ده‌رفه‌ته له ده‌ستی خۆتان مه‌ده‌ن
ئه‌گه‌ه ئاره‌زووی فه‌ندی و ئه‌ته‌ویت تواناكانی خۆت تاقیبكه‌یته‌وه ئێستا به داشكاندنی ٤٠% ئهكاونتیكی نیكسس فه‌ند بكڕه و داهاتووت بوونیادبنی ....
لینكی داخلبوون :
https://my.funded.nexus/challenge?affiliate=3000077
به‌رنامه‌ی greenwood داخرا به‌داخه‌وه
تكایه تكایه
كاتیك هۆشیاری ئودهین له‌سه‌ر بابه‌تیك به قسه‌مان بكه‌ن , ئێمه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له پێش قازانجی خۆمانه‌وه ئه‌بینین
97,500$
به چه‌ند سه‌عاتیك نزیك 50 وه‌ره‌قه بهرزبۆووه و هه‌ر شتێكت هه‌بیت له قازانجی .....
به ڕای من مرۆڤ سالێ ١٠ تریدی سه‌ركه‌وتوو بكات زۆر باشتره له‌وه‌ی هه‌موو رۆژ خه‌ریك بیت
Btc:93,000$
🚨🚨
هه‌فته‌ی رابردوو له دوو كه‌ناڵی ئاسمانی ئاماژه‌م به شكانی دراوه ئه‌لیكترۆنیه‌كان داوا , له‌و كاته‌وه تا ئێستا بیتكۆین 15,000$ دابه‌زیوه و هه‌موو ئالتكۆینهكان به نزیكی 40% نزم بوونه‌وه .
ئیستا كاتی كڕین به وه‌جبه واتا ئه‌گه‌ر دهفتهریكت هه‌یه 3000$ داخل بكه به بێ ترس
چاوپیكهوتنیكم له‌گه‌ل كه‌ناڵی ئاڤا (Ava) له زه‌نگی بازار
له‌م چاوپیكه‌وتنه زۆر بابه‌تمان باس كرد
یه‌ده‌گی بیتكۆین چیه
ئه‌و كۆمپانیا سكامهنی ئێستا له كوردستان هه‌ن ناویان چیه
Pi چی به‌سه‌ر دیت
زۆر بابه‌تی تر كه شایه‌نی گوێ گرتنه ئه‌گه‌ر له بازاره دارایه‌كان كار ئه‌كه‌یت
له یوتیوب بینه‌ری ته‌واوی چاوپێكه‌تنه‌كه بن
https://youtu.be/-rQrI6CgZP8?si=uI470clKv2kxyZEQ
له كه‌ناڵی رووداو باسمان كرد بۆچی بیتكۆین گه‌شته ١٠ ده‌فته‌ر !! هۆكاره‌كانی ئه‌م به‌رزبوونه سه‌ركه‌وتنی ترامپ و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا نیه به‌لكوو شتی تره ....
له یوتیوب بینه‌ری ته‌واوی چاو پیكهوتنهكه بن
https://youtu.be/uhGe5Iqv1ls?si=WOV1h6VOskHKYKYJ
سبه‌ی له رووداو
چه‌ند بابه‌تیكی جیاواز باس ئه‌كه‌ین كه پێشتر باس نه‌كراوه
كاتژمێر ٩ به‌یانی
+1
سلاو من بیتكۆینم
نرخم ته‌نها ١٠ ده‌فته‌ر و ٤٠ وه‌ره‌قه‌یه,
من یه‌ك جۆرم و كۆپی ناكریم,
من دیجیتالم و به‌رده‌ست نیم
به‌لام خه‌یالی نیم و بوونم هه‌یه !!!
من بیتكۆینم و زانستم وه له‌سه‌ر بلۆكچه‌ین كار ئهكهمگۆرانكاری دروست ئه‌كه‌م له سیسته‌می دارایی جیهان , تاك و كۆمه‌لگا و كۆمپانیاكان و حوكمه‌ت ئه‌توانن سود له‌م زانسته‌م ببین و به‌ره‌وه پیشه‌وه بچن
شه‌فاف , نامه‌ركه‌زی , نه‌گۆڕی
https://korex.co/
+7
Who’s who event
به‌ژداریمان كرد له‌م ئێڤینته جوانه له شاری هه‌ولێر له هۆتیل دیڤان
به‌شیك له مامۆستا و خاوه‌ن بڕۆكهر و تره‌یده‌ران كۆبوونه‌وه و چه‌ند پرسیكی گرینگمان له‌سه‌ر فۆریكس و دراوه‌ی دیجیتالیه‌كان باس كرد .
فێرببن و بخوێنه‌وه
ئه‌مه تاكه هۆكاری قازانج دلنیابن , هه‌رگیز چاوه‌ری مه‌به كه‌سیك به گروپیكی سیگنال و پیشبینی تۆ بكات به ملیۆنه‌ر !!!
ئێستا داوای بكه‌ن
Korex.co
BTC : 99,500$
چه‌ند كه‌س دراوه‌كه‌ی له جێگه‌ی خۆیه‌تی یان له زه‌ره‌ده !!!!!
بیتكۆین هه‌ر به‌رزئه‌بیته‌وه و دراوه‌كان ئه‌شكێن به‌داخه‌وه
سوودە ئەگەرییەکانی BRICS Pay
*ئەم پلاتفۆرمە ڕێگە بە وڵاتانی بریکس دەدات کە سەربەخۆیی زیاتر لە کارکردن بەدەست بێنن لە بەرامبەر سیستەمی دارایی زاڵی ڕۆژئاوا ، ئەمەش کاریگەرییەکانی سزا ئابوورییەکان کەمدەکاتەوە و پەیوەندییە ئابوورییە بەهێزەکان لەناو بلۆکەکەدا بەرەو پێش دەبات .
*هاندەری بەکارهێنانی دراوە ناوخۆییەکانە بۆ مامەڵە نێودەوڵەتییەکان، پشتگیری لە هەوڵەکانی ئەندامانی بریکس دەکات بۆ بەهێزکردنی دراوەکانیان و هەمەچەشنکردن دوور لە دۆلاری ئەمریکی.
*سیستەمی BRICS Pay دەتوانێت بازرگانی نێوان وڵاتانی ئەندام بەرز بکاتەوە بە ئاسانکردنی پرۆسەی پارەدان، کە بازرگانی نێودەوڵەتی زیاتر دەستڕاگەیشتن پێ ئاسان و سەرنجڕاکێشتر دەکات.
*لە ساڵی ٢٠٢٣دا قەبارەی پارەدانی دیجیتاڵی لەناو ئابوورییەکانی بریکسدا بەرچاو بوو و گەیشتە نزیکەی ٣.٢٥ تریلیۆن دۆلار. ئەم قەبارە زۆرە تیشک دەخاتە سەر گەشەی بەرچاوی مامەڵە دیجیتاڵییەکان لە سەرانسەری ئەم وڵاتانەدا، بە زیادبوونی ساڵ بە ساڵ بە ڕێژەی 26.1%. پێشبینییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم بازاڕە دەتوانێت تا ساڵی ٢٠٣٢ بۆ نزیکەی ٣٩.٣ تریلیۆن دۆلار فراوان بێت و پێشبینی دەکرێت چین نزیکەی نیوەی خەرجییەکان بەشداری بکات.
ئەم گەشەکردنە خێرایە قەبارەی گۆڕانکاری دیجیتاڵی لەناو بریکسدا نیشان دەدات، کە بناغەیەکی بەهێز دادەنێت بۆ وەرگرتنی سیستەمەکانی وەک BRICS Pay بۆ پشتگیری‌کردن لە مامەڵە بێ کێشەکانی نێوان بلۆکەکان.
ئەو ئاڵەنگاریانەی کە دەبێت چارەسەر بکرێن بۆ جێبەجێکردنی سەرکەوتووانەی BRICS Pay
*دەستپێشخەرییەکەی BRICS Pay ڕووبەڕووی ئاستەنگەکانی پەیوەست بە سیستەمی دارایی جیاواز و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و ناجێگیری دراوەکان دەبێتەوە، بەڵام سەرکەوتنەکانی دەتوانێت ڕێگە بۆ سیستەمی هاوشێوە و جیهانێکی دارایی فرە جەمسەری خۆش بکات.
*هەریەکێک لەم وڵاتانەی بریکس سیستەمی دارایی و ستانداردی ڕێکخراوەیی جیاوازیان هەیە، کە دەتوانێت یەکگرتنی بێ کێشە کە پێویستە بۆ بریکس پەی ئاڵۆزتر بکات.
*هێشتا زۆربەی ئەم وڵاتانە چەند ساڵێکە تاقیکردنەوە لەسەر CBDC دەکەن. بۆیە پێشبینی دەکرێت ئەوانەی بەرپرسیارن لە بەدەستهێنانی ئەمە ڕووبەڕووی هەندێک تەحەدای پەیوەست بە گونجان و ستانداردکردن ببنەوە.
*بەرژەوەندییە نیشتمانییە جیاوازەکان و گرژییە ناوچەییەکان ڕەنگە کاریگەرییان هەبێت لەسەر هاوکاری و جێبەجێکردنی بێ کێشەی بریکس. بە دڵنیاییەوە گرژییە سیاسی و ماکرۆ ئابوورییەکان هۆکارێکن. هیندستان و چین لە پرسە سنوورییەکانیاندا پێشکەوتنیان بەدەستهێناوە، ئەمەش بەهۆی گفتوگۆی بەردەوام لە چوارچێوەی بریکسدا.
*دراوەکانی بریکس دەتوانن ناجێگیر بن، مەترسی لە مامەڵەکاندا دروست بکەن بەبێ ئەوەی میکانیزمێکی سەقامگیری وەک دۆلاری ئەمریکی هەبێت.
*سەرکەوتنی BRICS Pay دەتوانێت وڵاتانی دیکەی دەرەوەی بلۆکەکە هان بدات بۆ گەشەپێدانی سیستەمی هاوشێوە یان یەکخستنی، ئەمەش ڕێگە خۆش بکات بۆ جیهانێکی دارایی فرە جەمسەری. لەگەڵ پەرەسەندنی دراوە دیجیتاڵییەکان و تەکنەلۆژیای بلۆکچەین، ڕەنگە BRICS Pay ئەم داهێنانانە لەخۆبگرێت بۆ زیاتر بەرزکردنەوەی کارایی و گەیشتن بە جیهانی.
تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی BRICS Pay
ئامانجی BRICS Pay دروستکردنی پلاتفۆرمی پارەدانی دیجیتاڵی یەکگرتووە کە بتوانێت لە سەرانسەری وڵاتە جیاوازەکانی ناو بلۆکەکەدا کاربکات. بەئەمەش بەکارهێنەران دەتوانن پارە ڕاستەوخۆ بە دراوە ناوخۆییەکان بدەن، ئەمەش پێویستی گۆڕینی دراو کەمدەکاتەوە و ئەزموونێکی بێ کێشەی پارەدانی نێودەوڵەتی پێشکەش دەکات.
سیستمیBRICS Pay سوود لە تەکنەلۆژیای جزدانی دیجیتاڵی، پارەدان لەسەر بنەمای کۆدی QR و چوارچێوەی کارکردنی هاوبەش وەردەگرێت کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە بانکە ناوخۆییەکانەوە بکەن.
لە کاتێکدا کە دیاریکردنی وردەکارییەکان لەسەر ژێرخانی بنەڕەتی درواکە هێشتا لە پەرەسەندندان، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت پرۆتۆکۆڵی مامەڵەی پارێزراو و توخمەکانی بلۆکچەین یان تەکنەلۆژیای کتێبی دیجیتاڵی دابەشکراو بەکاربهێنێت بۆ دڵنیابوون لە شەفافیەت و کەمکردنەوەی تێچووی مامەڵەکردن لە سنوورەکاندا.
یەکێک لە گریمانەکان بریتییە لە بەکارهێنانی Ripple’s XRP ،هۆکارەکانی وەک ڕوونی ڕێکخراوەیی، ڕێوشوێنی ئەمنی بەهێز و ئامادەیی تەکنەلۆژی ڕۆڵی گرنگ دەگێڕن لە دیاریکردنی ئەوەی کە ئایا XRP دەتوانێت پەسەندکردنی بەرفراوان لە ناو سیستەمی دارایی وڵاتانی بریکسدا بەدەستبهێنێت.
لێرەدا تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی BRICS Pay دەخەینەڕوو:
*دەستڕاگەیشتن بە جزدانی دیجیتاڵی: بەکارهێنەران دەتوانن لە ڕێگەی جزدانێکی دیجیتاڵییەوە دەستیان بگات بە BRICS Pay کە ڕەنگە بەسترابێ بە ئەژمێری بانکی ناوخۆیی خۆیانەوە، ئەمەش بەڕێوەبردنی ئاسانی پارەکان دەکات.
*شێوازەکانی پارەدان: جزدانەکە پشتگیری لە پارەدان دەکات لە ڕێگەی کۆدی QR و شێوازە دیجیتاڵیەکانی ترەوە، مامەڵە نێودەوڵەتییەکان ڕێکدەخات و ھاوشێوەکردنی ئاسانکاری پلاتفۆرمی پارەدانی دیجیتاڵی تەقلیدی
*مامەڵەی دراوی ناوخۆیی: BRICS Pay مامەڵەی ڕاستەوخۆ بە دراوە ناوخۆییەکانی وڵاتانی ئەندام ئاسان دەکات، ئەمەش پێویستی بە دۆلاری ئەمریکی نامێنێت و مەترسییەکانی ئاڵوگۆڕکردن بە دراوی بیانی کەمدەکاتەوە.
*بەهێزکردنی ئابووری: بە پێشخستنی بەکارهێنانی دراوە ناوخۆییەکان، BRICS Pay ئامانجی بەهێزکردنی ئابوورییە ناوخۆییەکان و بەرزکردنەوەی سەربەخۆیی دراوەکانە.
*سوودەکانی تێچوون و کارایی: سیستەمەکە بۆ گۆڕینەوەی ڕاستەوخۆی دراو لە ناو ئابوورییەکانی بریکسدا داڕێژراوە، کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی کرێی مامەڵەکردن و کاتی یەکلاکردنەوەی خێراتر بە بەراورد بە سیستەمی بانکی ئاسایی.
ڕەگ و ڕیشەی سیاسی و ئابووریی BRICS Pay
پاڵنەرەکانی پشت BRICS Pay هەم ڕەگ و ڕیشەی ئابووری و هەم سیاسی هەیە و هەمووی دەگەڕێتەوە بۆ باڵادەستی دۆلاری ئەمریکی.
بۆ دەیان ساڵە دۆلاری ئەمریکی دراوی یەدەگی سەرەکی جیهانە، ئەمەش واتە زۆربەی بازرگانی و دارایی نێودەوڵەتی پشتی پێدەبەستێت. ئەم باڵادەستییە کاریگەرییەکی نائاسایی بە ئەمریکا دەبەخشێت بەسەر مامەڵە داراییە جیهانییەکان. هەروەها بەو مانایەیە کە وڵاتانی دیکە دەکرێ رەوبەڕووی سزا یان لەقاڵبدانی ئابووری ببنەوە کە ڕەنگە کاریگەری خراپ لەسەر بەرژەوەندییەکانیان بەجێ بێلێت.
ئاماری وڵاتانی بریکس
بۆ وڵاتانی بریکس پشتبەستن بە دۆلار بووەتە شمشێرێکی دووسەرە. لە ڕووی ئابوورییەوە، ئەوان یاریزانی سەرەکین و کاریگەرییان پەیوەستە بە گەشەکردنیانەوە، بەڵام هێشتا بەستراونەوە بە سیستەمێکەوە کە دۆلار ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت تیادا.
ئەگەر ئەمریکا بڕیاری سەپاندنی سزا بدات، وەک چۆن لە ساڵانی ڕابردوودا لەگەڵ ڕووسیادا کردوویەتی، دەتوانێت دەستڕاگەیشتن بە سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی وەک سویفت سنووردار بکات و مامەڵەی دۆلار ببەستێت لەسەر هەر وڵاتێک کە سزاکەی بەسەردا دەسەپێندرێت. ئەمەش وڵاتان دەخاتە مەترسی پچڕانی ئابووری و سنووردارکردنی ئۆتۆنۆمی داراییان.
سێستەمی BRICS Pay تەنها سیستەمێکی پارەدان نییە؛ ڕێگایەکە بۆ بەرگرتن لەم مەترسیانە. بە دروستکردنی کەناڵێکی پارەدانی ڕاستەوخۆ کە دەتوانرێت دراوە ناوخۆییەکان بەکاربهێنرێت لەبری ئەوەی پشت بە دۆلار ببەسترێت، ئەم وڵاتانە بەدوای کۆنترۆڵی زیاتری مامەڵەکانیاندا دەگەڕێن و کەمکردنەوەی بەرکەوتن بە گۆڕانکارییەکانی سیاسەتە ئابوورییەکانی ئەمریکا.
بە وەاتایەکی تر ئەمە پەیوەندی بە دروستکردنی “پلانی B”ی ئابوورییەوە هەیە. ئەگەر وڵاتانی بریکس بتوانن ڕاستەوخۆ بازرگانی لەگەڵ یەکتردا بکەن و پارەدان بە دراوی خۆیان یەکلایی بکەنەوە، ئەوا پشتبەستنیان بە دۆلار کەمتر دەبێتەوە و ئیکۆسیستەمێکی دارایی خۆبەڕێوەبەرتر بنیات دەنێت.
لە ڕووی سیاسییەوە پەیامێکی ڕوون دەنێرێت. ئەم وڵاتانە بە پەرەپێدانی BRICS Pay بە کۆ دەڵێن سەقامگیری ئابووری خۆیان لە ژێر ڕەحمەتی سیاسەتەکانی وڵاتێکی دیکەدا ناوێت. بۆیە ئەوان ڕێگە خۆش دەکەن بۆ جیهانێکی دارایی فرە جەمسەری کە ئەوەندە ئەمریکا سەنتەری نەبێت و ڕێگای بەدیل بۆ بازرگانی پێشکەش بکات.
سیستەمی پارەدانی BRICS Pay چییە؟
دەستپێشخەرییەکی سیستەمی پارەدانە،لەلایەن وڵاتانی بریکس (بەرازیل،ڕووسیا،هیندستان،چین و باشووری ئەفریقا) پەرەی پێدراوە بۆ ئاسانکاری مامەڵەی نێودەوڵەتی نێوان ئەم وڵاتانە.
ئامانجی سەرەکی بریتییە لە تێپەڕاندنی ژێرخانی دارایی تەقلیدی، بە تایبەت ئەوانەی کە دۆلاری ئەمریکی و دامەزراوە داراییەکانی ڕۆژئاوا تیادا زاڵن، بەم شێوەیە سەربەخۆیی دارایی لەناو بلۆکەکەدا پێش بخات.بریکس سیستەمێکی ئەزمونی (دیمۆی) نوێی پارەدانی خۆی پەرەپێداوە.
ئەم دەستپێشخەرییە بەشێکە لە ئامانجە فراوانترەکەی کەمکردنەوەی پشتبەستن بە سیستمە داراییە هەنوکەییەکان،وەک سویفت،کە ڕووبەڕوی سزا و کاریگەریی وڵاتانی ڕۆژئاوایی دەبێتەوە.
کۆی گشتی بەرهەمی ناوخۆیی وڵاتانی بریکس لە ساڵی ٢٠٢٤دا دەگاتە زیاتر لە ٢٦ تریلیۆن دۆلار کە دەکاتە نزیکەی ٣٦.٧%ی ئابووری جیهانی. ئەمەش مانای وایە کە ئەگەر BRICS Pay بەتەواوی لە سەرانسەری ئەم ئابورییانەدا یەکبخرێت، ئەوا توانای گۆڕینی بنەڕەتی داینامیکی بازرگانی جیهانی دەبێت، کەمکردنەوەی پێویستی بە دراوی ناوەند و کەمکردنەوەی تێچوونەکانی پەیوەست بە گۆڕینی دراو و مامەڵەکردن لەسەر بنەمای دۆلار.
بلۆکچەین چییە و تایبەتمەندییەکانی چین کە وای لێدەکات ڕێگایەکی پارێزراو بێت بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری؟
له‌م لینكه بینه‌ر بن
ئه‌مرۆ كاتژمێر ٦:٣٠ له كه‌نال ٨ میوانین
له‌م به‌رنامه‌یه چه‌ندین زانیاری نه‌بیستراو و خالی جه‌وهه‌ری بۆ به‌ره‌و ۆیشبردنی گه‌نجان و كۆمهلگامان باس كردوه .
وه گرینگی كتێبی ئابووری و ته‌كنه‌لۆژیا بۆ داهاتووی ئێمه چیه
