en
Feedback
Haitham Graphic

Haitham Graphic

Open in Telegram

تایبەت بە فێرکاری و پێداویستی گرافیک دیزاین و مۆشن دیزاین بۆ هەر داواکاریەک @HAITHAM_KURDI

Show more
1 864
Subscribers
No data24 hours
-77 days
-3830 days
Posts Archive
یالله چاڵنجە🔥 ئەم وێنەیەم بە زیرەکی دەسکرد دروست کردوە، ئێوە دروستی بکەنەوە بەڵام بەم جیاوازیانە مزگەوتەکە بکەن ژوورێکی ماڵی
یالله چاڵنجە🔥 ئەم وێنەیەم بە زیرەکی دەسکرد دروست کردوە، ئێوە دروستی بکەنەوە بەڵام بەم جیاوازیانە مزگەوتەکە بکەن ژوورێکی ماڵی قوڕ جامانەکەی بکەن بە سور بەس بە هەمان شێوازی بەستن ڕوانگەی وێنەگرتنەنەکە لە جیاتی لە پشتی مامۆستاکەوە بێت با لە پشتی تەلەبەیەکەوە گیرابێت هەرکەس توانی ئەم وێنەیە بەم مەرجانە دروست بکاتەوە و وێنەکەی لە کۆمێنت زۆرترین ریاکتی بۆ بێت، بۆ ماوەی 24 سەعات ریکلامێکی بۆ ئەکەم @haitham_graphic

هەرکەسێک هەلی کاری ڕاگەیاند ئەگەر پرۆژەکەی نەناساند نمونەی کاری بۆ مەنێرە و کاریشی لەگەڵ مەکە کەسانێک هەن تەنها بۆ بینینی کاری دیزاینەران هەلی کار ڕائەگەینن و داوای نمونەی کار ئەکەن لە کاتێکا هیچ پرۆژەیەکیشی نیە یان خۆی دیزاینەرە نایەوێ هیلاک بێت بە دۆزینەوەی بیرۆکەی دیزاینەکەی، یەت هەلی کار ڕائەگەیەنێت و ئەڵێت ئەم کارەم وەکو نمونە بکە و لۆگۆی خۆتی لێبدە دیزاینەکە بشێوێنە ئەگەر ویستم لێت ئەکڕم لە کاتێکدا ئەو نیازی کڕینی نیە تەنها بیرۆکەکەت ئەدزێت، چارەسەری ئەمەش ئەوەیە کە بێ پێشەکەی کار نەکەیت یان ئەوەتا دەڵاڵی بە کاری دیزاینەر ئەکەن واتە خۆی کارێکی کۆمپانیایەک یان پرۆژەیەکی گرتووە یەت دیزاینەکە بە تۆ ئەکات و بە گرانتر ئەیفرۆشێتەوە بە کۆمپانیا ئەم کارە لە شەرعدا جائیزە و هیچ گومانی تیا نیە، بەڵام بۆخۆت وا باشترە و قازانجی زیاتر ئەکەی کە ڕاستەوخۆ لەگەڵ کۆمپانیا کار بکەی، باسی ئەجێنسی ناکەم کە ئیشەکە ئاشکرایە ئەمە بابەتێکی ترە جا بۆیە نمونەی کار بۆ هەلی کاری نەناسراو مەنێرە @haitham_graphic

🔻کەناڵێک تایبەت بە پێداویستی دیزاین https://t.me/dsgn_pro

Repost from bahman graphic
دەروازەی_فریلانس_گرافیک_دیزاینەر_وەشانی_یەکەم_٢٠٢٥.pdf10.77 MB

Repost from bahman graphic
کتێبی دەروازەی فریلانس گرافیک دیزاینەر ئەم کتێبە دەروازەیەکە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت ببنە گرافیک دیزاینەر، یاخود گرافیک دیزاینەرن و دەیانەوێت ئاستیان زیاتر بەرەوپێش بچێت. ئەم کتێبە بۆ فێربوونی چۆنیەتی دیزاینکردن، فێربوونی ئامڕازەکانی نەرمەکاڵایەک، یاخود فێربوونی بابەتێکی دیاریکراوی دیزاین نییە، بەڵکوو بۆ پەیڕەوکردنی ستراتیژێکی تۆکمەیە لە فێربوون (پێویستە چی فێرببیت و چۆن فێری ببیت) و گەشەکردنی بەردەوام، لەکۆتاییشدا بنیاتنانی پیشەیەکی سەرکەوتووی فریلانس. ئەم کتێبە پێکهاتووە لە ئەزموونی ساڵانێکم لەنێو ئەم پیشەیەدا (ئەزموونی کارکردن و وتنەوەی کۆرسی ڕووبەڕوو و ئۆنلاین بە نزیکەی هەزار فێرخواز)، هەروەها سوودێکی زۆر لە چەندین کتێب و سەرچاوەی باش وەرگیراوە. ئەم کتێبە بە پارە نییە، بەڵام بێ بەرامبەریش نییە، داواکارم پێشوەختە چەند کردارێکی ئاسان وەک پشتگیرییەک جێبەجێ بکەیت، ئەمەش وەک ئەرکێکی قورس تەماشا مەکە تەنها وەک پشتگیرییەکی بەنرخی تۆیە بۆ من و هۆکارێک دەبێت تاوەکوو بەردەوام ئەم کتێبە نوێ بکەمەوە، هەروەها بەرهەمی دیکە و باشتر پێشکەش بە ئێوەی ئازیز بکەم، داواکارییەکان: 🔹فۆڵۆوکردن یان سەبسکرایپی هەژمارەکانم لە(یوتیوب، ئینستاگرام، تەلەگرام، فەیسبوک) و بۆ ئەو مەبەستە تەماشای لینکەکان بکە لە پۆستی کتێبەکەدا. 🔹نووسینی کۆمێنت لە پۆستی کتێبەکەدا (فەیسبوک و ئینستاگرام) بۆ چالاککردن و گەیشتن بەزۆرترین بینەر. 🔹سەیڤکردنی پۆستەکە، دانان لە ستۆری، ناردن بۆ پێنج هاوڕێ. ئومێدەوارم ئەم کتێبە لەپاڵ دوو کتێبەکەی ترمدا(دەروازەی گرافیک دیزاین، دەروازەی دیزاینی لۆگۆ) ببێتە خزمەتێکی بچووک بە خوێنەرانی کورد.

لەم گروپە ئەتوانن کارەکانتان بڵاوبکەنەوە بەبێ بێزارکردنی ئەندامانی گروپ وە هەر پرسیارێکیشتان هەیە بیکەن وەڵام ئەدرێنەوە https://t.me/Haitham_Group

کارێکم لە دروستکردنی پۆستەر بۆ یاریزانێک بۆ هەر داواکاریەك @haitham_kurdi
+1
کارێکم لە دروستکردنی پۆستەر بۆ یاریزانێک بۆ هەر داواکاریەك @haitham_kurdi

حسبی الله ونعم الوکیل😢 تازە حەیای بردین ئەم برادەرە

وێنە و ڤیدۆ بە زیرەکی دەسکرد دروست ئەکەیت.. بەکارهێنانی تایبەتمەندیەکانی کامێرا و وردەکاریەکانی فۆتۆ گرافی زۆر پؽویستە بۆ نوس
+7
وێنە و ڤیدۆ بە زیرەکی دەسکرد دروست ئەکەیت.. بەکارهێنانی تایبەتمەندیەکانی کامێرا و وردەکاریەکانی فۆتۆ گرافی زۆر پؽویستە بۆ نوسینەکەت(promt) وردەکاریەکانی ئەم وێنانەی دامناون بەکاریبهێنن جیاوازیەکەی بە چاوی خۆتان ئەبینن ان شاء الله لە ڤیدۆی فێرکاریەکەدا زیاتر ڕونی ئەکەینەوە #زیرەکی_دەسکرد @haitham_graphic

بێجگە لە تێلگرام هیچ پلاتفۆرمێکی ترمان نیە لە ئێستایا ئەگەر ئێوە کەناڵ بڵاونەکەنەوە کەناڵەکەمان ناگات بە کەس، بانگێشتی هاورێکانتان بکەن تا بەردەوام بین❤ https://t.me/Haitham_graphic

چەند پالێتێکی گرادێنت کۆدەکان کۆپی بکەن #gradient @haitham_graphic
+6
چەند پالێتێکی گرادێنت کۆدەکان کۆپی بکەن #gradient @haitham_graphic

کاڵیگرافی تایبەت بە ساڵی هیجری

‎⁨مخطوطة_عام_هجري_سعيد_٫٫_مبارك⁩_1.pdf8.12 KB

nobatmedia@GMAIL.COM

کارێکم بە chatgpt چاوەروانی فێرکاری بن ان شاء الله ئەگەر ئێران و ئیسرائیل بهێڵن😂 #ai_image_generation @haitham_graphic
کارێکم بە chatgpt چاوەروانی فێرکاری بن ان شاء الله ئەگەر ئێران و ئیسرائیل بهێڵن😂 #ai_image_generation @haitham_graphic

🔥وێبسایتێک تایبەت بە سکریپتی ئڵسترەیتۆر🔥 🔻ئیفێکتی زۆر شازی تیایە لەگەڵ سکریپتی کارئاسانی ڕیاکتی ئەم پۆستەتان لەبیر نەچێت❤
🔥وێبسایتێک تایبەت بە سکریپتی ئڵسترەیتۆر🔥 🔻ئیفێکتی زۆر شازی تیایە لەگەڵ سکریپتی کارئاسانی ڕیاکتی ئەم پۆستەتان لەبیر نەچێت❤ https://illustratorscripts.com #illustrator_script @haitham_graphic