en
Feedback

Don't get caught by a cheater! Telemetrio finds and tags such channels 👉 If you want to see the tag, subscribe

چەناڵی بـەرنامەكانی مـۆبـایل

چەناڵی بـەرنامەكانی مـۆبـایل

Open in Telegram

سڵاو هاورێیان چەناڵی تایبەت بۆ به رنامەكانی IOS & Android ئيمه نالين باشترين بس باشترين بيشكش ده كين

Show more
518
Subscribers
No data24 hours
-27 days
-730 days
Posts Archive
ناساندنی بەرنامەی... ❤ بەرنامەی (Quizlet) یەکێکە لە باشترین و گرنگترین بەرنامەکان بۆ هەر خوێندکارێک لە هەر قۆناغێکدا بێت ئەم بەرنامەیە شێوازی سەختی لەبەرکردن و خوێندن دەگۆڕێت بۆ شێوازێکی زیرەکانە و خێرا بەتایبەتی بۆ فێربوونی زمانەکان و ئەو بابەتانەی کە پێویستیان بە لەبەرکردنی زۆرە گرینگ ترین سوودەکانی ١- لەبەرکردنی خێرا بەکارهێنانی فلاش کارد بۆ ئەوەی زانیارییەکان زۆر بە خێرایی بچنە مێشکتەوە. ٢- تەرکیزکردنە سەر لاوازییەکان سیستەمەکەی خۆی دەزانێت چیت باش بۆ لەبەر نەکراوە بۆیە ئەوانەت زیاتر بۆ دووبارە دەکاتەوە. ٣- ئامادەکراوی زۆر ملیۆنان کارتی دروستکراوی خوێندکارانی تری تێدایە کە دەتوانیت ڕاستەوخۆ بۆ سەعیکردنەکانی خۆت بەکاریان بهێنیت . ٤- مامۆستای زیرەکی دەستکرد دەتوانیت تاقیکردنەوە بە خۆت بکەیت و بپرسیت تا بزانێت چەندە لە بابەتەکە تێگەیشتوویت. ٥- چێژبەخشین بە خوێندن لە ڕێگەی یارییەوە سەعی دەکەیت کە ئەمەش ڕێگری دەکات لەوەی زوو بێزار بیت. بۆ هەردوو سیستەم و لاپتۆپیش بەردەستە

ئەپڵیکەیشنی akam tv بۆ سەیرکردنی کەناڵەکانی کوردی و وەرزشی بەخۆڕایی بۆ سیستەمی ئەندرۆید بەستەری داگرتن بۆ مۆبایل APK PURE : apkpure.com/p/com.saad.akamtv.mob بەستەری داگرتن بۆ تیڤی Apk pure : apkpure.com/p/com.saad.akamtv.plus

Photocall tv…. ماڵپەڕێکە کە دەتوانیت لێرەوە سەیری هەموو کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان بکەیت ... لینکی وێب سایت: https://photocall.tv/

ئەپڵیکەیشنی نوور ئەپڵییکەیشنێکی ئاینی یە تایبەت بە ئاینی ئیسلام ، بەخۆڕایە هەیە کە پێک دێن لەمانە. قورئانی پیرۆز. فەرموودە. ژیاننامەی پێغەمبەرﷺ. هاوەڵانی پێغەمبەر. حەج و عومرە. پایەکانی باوەڕ. ناوە کانی خودا. زیکرەکان. تەسبیح. پێغەمبەران. نوێژکردن. کتێبە ئاسمانییەکان. قیبلە نما. کاتەکانی بانگ. زەکات. میرات. لێرە دابەزێنە تەنها بۆ ئەندرۆید https://play.google.com/store/apps/details?id=com.dya.noor یان لە ئایفۆن دابەزێنە https://apkpure.net/com.dya.noor/downloading #بەهار

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە گشتاندنێکدا بە ژمارە (١٥٩٠٠) لە ڕێکەوتى (١٦/ ٩/ ٢٠٢٦) بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، مەرج و پێوەرەکانى وەرگرتن و خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى (2026-2027) ئاراستەى گشت زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان دەکات بۆ ئەنجامدانى کارى پێویست. بۆ ئەم مەبەستە لە رۆژى دەرچونى ئەم گشتاندنە پرۆسەى پێشکەشکردن بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان دەستپێدەکات. پێویستە خوێندکاران/ قوتابیان لەکاتى سەردانیکردنى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بە وردى مەرج و پێوەرەکانى وەرگرتن بخوێنەوە کاتێک داواکارى پێشکەش دەکەن بۆ وەرگرتنیان لە خوێندنى تایبەت. بۆ خوێندنەوەى دەقى مەرج و پێوەرەکان کلیک لەسەر ئەم بەستەرەى خوارەوە بکەن: https://drive.google.com/file/d/1aQT15vSigrCF7TA8WD9fxSZqM2jKx8tA/view?usp=sharing

باشترین بەرنامە بۆ دابەزاندنی ڤیدۆ بە بەلاش لە هەموو شوێنێکەوە فەیسبووک ، انستاگرام ، … هتد ) تا نەبوە بە پارە دایبەزێنە 💸💵 https://apps.apple.com/us/app/blackhole-spliter/id1624635075

موژدە بۆ هامووتان ئەپی تابان کارس بلاوکرایەوە بۆ تەواوی خەلکی کوردستان ئەتوانیت سەیارەکەت بەخۆرایی بفرۆشیت و بلاوی بکەیتەوە یاخود سەیارەی دڵخوازت بکریت هەمووی بەخۆرایە برۆ دایبەزێنە 500$ دۆلار کراوەتە خەڵات بۆ ئەوانەی ئەپەکە دائەبەزێن و ئەکاونت دروست ئەکەن 💸🔥 بۆ ئەندرۆید https://play.google.com/store/apps/details?id=tabancars.com بۆ ئایفۆن https://apple.co/4hxBXWb

سڕینەوەی گێگا زیادەكانی مۆبایل سناپچات و تێلیگرام زۆر گێگا دەبەن، بەتایبەت ئەو كەسانەی زۆر بەكاریدەهێنن ، وە لە تێلیگرام سێری فیلم دەكەن بۆ سناپ: Snapchat Setting Clear data Clear cache تێلیگرام: Telegram Setting Data and storage Storage usage Clear Entire cache ئەمجار، data usage Reset statistics دواتر دەبینیت چەند گێگات بۆ دەگەڕێتەوە Galar بۆ جەماعەتی ئایفۆن، وێنە سڕاوەكان لە Recently delete بسڕەوە، وە لە بەشی Duplicates وێنە دوبارەكانی تیایە، بیسڕنەوە بۆ هەردوو سیستەم~ وێنە و ڤیدیۆی ناپێویست و دووبارە بسڕنەوە بەتایبەت ڤیدیۆ گۆگڵ و تیكتۆك ویوتیوب و هەر بەرنامەیەك كە زۆر بەكاری دەهێنیت clear data بكە وا باشترە دوو هەفتە جارێك یان ماوە ماوو ئەم هەنگاوانە دووبارە بكەیتەوە

ئەپی SquashPDF بۆ کەمکردنەوەی قەبارەی فایلی PDF ئەم ئەپە قەبارەی فایلە گەورەکانی PDF کەم دەکاتەوە بە مەبەستی ئاسانکردنی ناردن و پاشەکەوتکردنیان، بە شێوازێک کە ڕوونی و خوێندنەوەی ناوەڕۆکەکە تا ڕادەیەکی باش دەپارێزێت. داگرتن بۆ ئایفۆن: https://apps.apple.com/app/compress-pdf-fast-squashpdf/id6747497350

ئەپڵ لەسەر کات و بەڵێنی خۆی بوو😌 لە کاتژمێر 8 و بە کاتی کوردستان iOS 27 بە فەرمی بۆ زۆرینەی بەکارهێنەران بەردەست بوو🔥✅ ئەوانەشی تا ئێستا بۆیان نەهاتووە کەمینەن و چاوەڕێ بن بۆتان یەت ئەمەش لیستی فەرمی ئەو مۆبایلانەیە کە نوێکارییەکەیان پێئەگات👇🏽✅ iPhone 17e iPhone 17 iPhone Air iPhone 17 Pro iPhone 17 Pro Max iPhone 16e iPhone 16 iPhone 16 Plus iPhone 16 Pro iPhone 16 Pro Max iPhone 15 iPhone 15 Plus iPhone 15 Pro iPhone 15 Pro Max iPhone 14 iPhone 14 Plus iPhone 14 Pro iPhone 14 Pro Max iPhone 13 iPhone 13 mini iPhone 13 Pro iPhone 13 Pro Max iPhone 12 iPhone 12 mini iPhone 12 Pro iPhone 12 Pro Max iPhone 11 iPhone 11 Pro iPhone 11 Pro Max iPhone SE 2 iPhone SE 3

😍..لۆکسێن یەکێک لە باشترین ماڵپەڕەکان بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی و چەند زمانێکی تر بە خۆڕایی. ئەوەی جیای دەکاتەوە، پێگەی ئەفسانەییە، زمانەکان پێشکەش دەکات کە لە هیچ سایتێکی تردا نەدۆزراوەتەوە. بەستەری ماڵپەڕ:👇 https://www.loecsen.com/en

ئەپی Later بۆ بەڕێوەبردنی ئەرک و بیرۆکە کورتخایەنەکان ئەم ئەپە بۆ تۆمارکردن و ڕێکخستنی بیرۆکە، پڕۆژە و کارە کورتخایەنەکان بەکاردێت بە ڕووکارێکی سادە بۆ هاوکاریکردنی بەکارهێنەر لە بەدواداچوون و جێبەجێکردنیاندا. تایبەتمەندییەکان: - تۆمارکردنی خێرا: نووسینی ئەرکەکان بە شێوازێکی خێرا و بەبێ ئاڵۆزی. - ڕێکخستن: مەیژوویەک و بەدواداچوون بۆ پرۆژە بچووکەکان دەستنیشان دەکات. داگرتن بۆ ئایفۆن: https://apps.apple.com/app/later-set-intentions/id6742691976

ئەپی Reminde بۆ پاشەکەوتکردنی لینک و بابەتەکان ئەم ئەپە تایبەتە بە پاشەکەوتکردنی بەستەر، ڤیدیۆ، بابەت و کاڵاکان، بۆ ئەوەی لە کاتی دیاریکراودا سەیریان بکەیتەوە و بیرت بهێنێتەوە. تایبەتمەندییەکان: - ڕێکخستنی بابەتەکان: جیاکردنەوە و پۆلێنکردنی لینکەکان بەپێی جۆرەکەیان. - بیرهێنانەوە: ناردنی ئاگادارکردنەوە (Notification) لەو کاتەی کە خۆت دیاری دەکەیت بۆ خوێندنەوە یان تەماشاکردنی بابەتە پاشەکەوتکراوەکان. داگرتن بۆ ئایفۆن: https://apps.apple.com/us/app/reminde/id6746091728

ناساندنی دووەم بەرنامە ...🤎 بێزار بوویت لە ناردنی وێنە و ڤیدیۆکانت بە تێلیگرام یان ڤایبەر بۆ کۆمپیوتەرەکەت کە کواڵیتییەکەی دادەبەزێنێت، یان دەتەوێت فایلەکانت بە خێراییەکی زۆر لە نێوان ئایفۆن و ئەندرۆید ئاڵوگۆڕ پێ بکەیت؟ ئەوا چیدی پێویستت بە کەیبڵ و بلوتوز یان خەزنکردن لە ئینتەرنێت نییە بۆ گواستنەوەی فایلەکانت! بەرنامەی LocalSend یەکێکە لە بەهێزترین و باشترین بەرنامەکانی گواستنەوەی فایل کە بە شێوەیەکی سەرچاوە کراوە کار دەکات و تایبەتە بە گواستنەوەی خێرای فایلەکان لە ڕێگەی وایفای ناوخۆییەوە🤝 لەسەر سەرجەم سیستەمەکانی Android و iOS لەگەڵ Windows و Mac و Linux بەردەستە ئەم کارە سەرەکییانە دەکات: گواستنەوەی خێرا بەبێ ئینتەرنێت: دەتوانیت هەر جۆرە فایلێک، وێنە یان ڤیدیۆیەک بە قەبارەی گەورە بگوازیتەوە بەبێ ئەوەی یەک مێگابایت ئینتەرنێتت بڕوات، تەنها پێویستە هەردوو ئامێرەکە بە هەمان شەبەکەی وایفایەوە پەیوەست بن پاراستنی کوالێتی بنەڕەتی: بە پێچەوانەی بەرنامەکانی چاتەوە، فایلەکانت ڕێک بە هەمان کواڵیتی و قەبارەی ئۆرجیناڵی خۆیان دەگوازرێنەوە بێ ئەوەی کواڵیتییان کەم بکرێتەوە ئاڵوگۆڕی ئاسان لە نێوان سیستەمەکان: کێشەی ناردنی فایل لە ئایفۆنەوە بۆ ئەندرۆید یان لە مۆبایلەوە بۆ کۆمپیوتەر بەتەواوی چارەسەر دەکات و تەنها بە یەک کلیک فایلەکان دەگەنە ئامێرەکەی تر لەبەر ئەوەی هیچ سێرڤەر و کڵاودێکی دەرەکی بەکارناهێنێت، داتاکانت سەدا سەد پارێزراون و تەنها لە نێوان ئەو دوو ئامێرەدا ئاڵوگۆڕ دەکرێن بەرنامەکە بەتەواوی خۆڕاییە هیچ ڕیکلامێکی تێدا نییە و پێویستی بە هیچ بەشداریکردنێکی مانگانە نییە

بە زیرەکی دەستکرد وێنە بگۆڕە بۆ ڤیدیۆ کەسێکت لێ مردووە حەز دەکەیت بیکەیت بە ڤیدیۆی جوڵاو بفەرموون ئەم سایتە تایبەتە بە ئێوە ‌سایتی Ai stodio google کە وێنە دەگۆڕی بۆ ڤیدیۆی جوڵاو بە ئاسانی لینکی سایتەکە: 👈https://aistudio.google.com/prompts/new_chat فێرکاری هەر کە سایتەکەت کردەوە لای سیلەی سەرەوە سێخەتەکە لێبدە دوای بەشی Generate Media دوای بەشی veo دوای لە خوارەوە وێنەکە لێبدەو دواتر وێنەیەک هەڵ بژێرەو دایبنێ

ماڵپەڕی Vectorizer.ai بۆ گۆڕینی وێنە بۆ ڤێکتەر ئەم ماڵپەڕە ژیریی دەستکرد بەکاردێنێت بۆ گۆڕینی وێنە ئاساییەکان (Pixel) بۆ گرافیکی ڤێکتەر (Vector)، کە ڕێگە دەدات بە گەورەکردنی وێنە و لۆگۆکان بەبێ تێکچوونی ڕوونییەکەیان. تایبەتمەندییەکان: - گۆڕینی فۆرمات: وێنەی جۆری PNG و JPEG وەردەگرێت و دەیگۆڕێت بۆ فۆرماتی SVG یان EPS. - ڕێکخستنی لێوارەکان: هێڵ و لێواری وێنەکان ڕێک دەکاتەوە و تەڵخییەکەیان کەم دەکاتەوە. - گونجاو بۆ دیزاین: فایلە دەرچووەکان بۆ بەکارهێنان لە بەرنامەکانی وەک Illustrator و بۆ کارەکانی چاپ گونجاون. بەستەری ماڵپەڕ: https://vectorizer.ai

ئەگەر بە ئەکاونتی ساختەش هەڕەشە بکەی دەدۆزرێیتەوە 🚨⚠️ بزانن چۆن👇 https://www.instagram.com/reel/Dc9Q1hju6gx/?stkn=MTh5ZXl3dGZna3psOA==

یەکێ لەناوازە ترین سایتەکانم بۆ هێناون کەدڵنیام ئیشتان پێدەبێ بۆخۆتان سایتی: logo maker ئەم سایتە دەتوانی بەدڵی خۆت لۆگۆی تایبەت بە ئیشەکەت دروست بکەیت تەنها ناوی ئیشەکە و کاری ئیشەکەت بنوسەو بە سەدان لۆگۆی ناوازەت بۆ دروست دەکات و تۆی بەکارهێنەر دەتوانی هەڵیان بژێری لینکی سایتەکە : https://www.brandcrowd.com/