en
Feedback
History of the World

History of the World

Open in Telegram

🎧🫀☄️🪐 .◍کتێبی pdf----------------------◍ ♡ .◍نوسینی ئەکادیمی---------------◍ ❍ .◍سمینار و زانیاری---------------------◍ ⎙ .◍ڕاپۆرت و پۆستەر--------------------◍ ⌲ . 🤍🌙 -𝐎𝐰𝐧𝐞𝐫 𝐨𝐟 𝐭𝐡𝐞 𝐜𝐡𝐚𝐧𝐧𝐞𝐥⬇⬇ -𝐬𝐞𝐧𝐝 𝐚 𝐦𝐞𝐬𝐬𝐚𝐠𝐞 @nihad_ozer

Show more
314
Subscribers
No data24 hours
-27 days
-1330 days
Posts Archive
هه‌روه‌ها پیشاندانی سه‌روه‌ری سیاسی، ئه‌ویش به‌ بەکارهێنانی دروشم و ئامرازی دەوڵەتداری (مەلیکی کوردستان، ڕۆژنامەی فەرمی، بڵاوکراوەی ئۆفیسی)، كه‌ ئه‌مانه‌ش نیشانی دەدات چۆن کۆماری تازە دامەزراوی تورکیا بە گومان و ترسەوە لە جوڵانەوەی رزگاریخوازیی کوردی لە باشووری كوردستان ڕوانیوە. هه‌ربۆیه‌ ئەم بەڵگەنامەیە، بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە لەسەر ئەوەی کە شۆڕش و دەسەڵاتی مەلیک مەحموود، بزووتنەوەیەکی لۆکاڵی یان ناوچەیی تەسک نەبووە، بەڵکو هەڵگری پڕۆژەیەکی ڕزگاریی نەتەوەیی بووە بۆ تەواوی کوردستان، کە توانیویەتی دەوڵەتێکی نوێی وەک تورکیا بخاتە باری ئامادەباشی و نیگەرانیی دیپلۆماسییەوە. ئه‌مه‌ش ده‌قی وه‌رگێڕانی به‌ڵگه‌نامه‌كهیه‌‌ بۆ زمانی كوردی👇 کۆماری تورکیا وەزارەتی دەرەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەنجومەنی نیشتمانیی گەورە (مەجلیسی مەبعووسان) بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەی تایبەت و پەیوەندییە نھێنییەکان (شفرە) ژمارە: ١٠٠ تاران بەرواری ناردن: ٨ی تشرینی دووەمی ١٣٣٩ی ڕۆمی (٨ی نوڤەمبەری ١٩٢٣ی زایینی) بەرواری گەیشتن (ورودی): ١٢ی تشرینی دووەمی ١٣٣٩ی ڕۆمی (١٢ی نوڤەمبەری ١٩٢٣ی زایینی) ژمارەی وەرگرتن: ٣ بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ وەڵامی بروسکەی ژمارە (٢٥)ی بەرواری ٥ی تشرینی دووەمی ١٣٣٩ی ڕۆمی (٥ی نوڤەمبەری ١٩٢٣ی زایینی)یە: ١- شێخ مەحمود بە ناونیشانی "مەلیک مەحموودی یەکەم"ەوە سەربەخۆیی ڕاگەیاندووە؛ ئەمەش لەو ژمارانەی ڕۆژنامەی "امید استقلال" ڕوون بووەتەوە ،کە لە سلێمانی چاپ کراون و بە دەستمان گەیشتوون. تێبینی کراوە لە وەڵامی بەڵگەنامە و نامە ڕەوانەکراوەکاندا، بە ناونیشانی "فەرماندەی باڵای باشووری کوردستان" ئیمزای کردووە، بەڵام هیچ وەڵامێکی نەدراوەتەوە. ٢- وەک پێشتریش پێشکەشتان کرابوو، لە نووسراوەکانیدا مەیلی بەرەو ئینگلیزەکان دەردەکەوێت. بەرامبەر بە ئێمەش بە جۆرێک لە بێباکی و ڕەخنەگرتن بەردەوامە. هەتتا تەنانەت وتاری سەیر و سەمەرەی هەیە کە تێیاندا حەوت ویلایەتەکەمان – هەتا شاری سیواس – لە کوردستان دەژمێرێت (واتە لە خاکی دەوڵەتی تورکیایان بەدەر دەکات). ٣- سەبارەت بە موسڵ و سلێمانی و دەوروبەری، ئەو زانیارییانەی لە کۆنسوڵخانەکانەوە بەدەست دەگەن، لە داهاتوودا پێشکەش دەکرێن. محی الدین (مەحییەددین) له‌ رێكه‌وتی: 13/ تشرین ثانی/ 1339 ڕۆمی (13/11/1923 زاینی)

شێخ مەحمودی نەمر و ڕاگەیاندنی دەوڵەت و سه‌روه‌ری خاكی كوردستان : ترسی توركیا له‌ ده‌سه‌ڵات و دیپلۆماسییه‌ته‌كانی د. بژار عوسمان ئه‌حمه‌د له‌ماوه‌ی ڕابردوودا له‌ سۆشیالمیدیا ڤیدیۆیه‌كمان بینیی كه‌ لێدوانی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ له‌باره‌ی مێژووی شێخ مه‌حمودی حه‌فید و بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌درا، ئه‌ویش به‌ پشت به‌ستن به‌وه‌ی گوایه‌ شاره‌زا و ئاگاداری نێو به‌ڵگه‌نامه‌ به‌ریتانییه‌كانه‌! ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ ئێمه‌ جێگای شۆك نه‌بوو، چونكه‌ له‌ نه‌زانین و هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتنی توێژه‌ران بۆ به‌ڵگه‌نامه‌كاندا، ئه‌م جۆره‌ هه‌ڵانه‌ هه‌ر ڕووده‌دات! به‌تایبه‌ت كاتێك ته‌نها دیوێكی به‌ڵگه‌نامه‌كان ده‌بینینت و دیوه‌كانیتری نابینیی، یاخود به‌جۆرێكیتر بڵێین؛ ته‌نها ئاگاداری به‌ڵگه‌نامه‌كانی یه‌ك ده‌وڵه‌تیت، ئه‌رشیفی وڵاتانیترت نه‌بینووه‌! به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ ئێمه‌ش ئه‌ندامین له‌ ناوه‌نده‌ ئه‌رشیفییه‌كانی به‌ریتانیا و توركیا و زۆرێك له‌ ناوه‌نده‌ ئه‌رشیفییه‌كانی وڵاتانیتر. ته‌نانه‌ت له‌ هه‌ندێك ئه‌رشیفخانه‌كانی وڵاتاندا له‌باره‌ی ئه‌رشیفی ویلایه‌تی مووسڵی سه‌رده‌می عوسمانی و باشووری ئه‌مڕۆی كوردستان پرسمان پێده‌كرێت! بۆیه‌ به‌ پێویستم زانی وه‌رگێڕان و خوێندنه‌وه‌یه‌كی مێژوویی بۆ ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ بكه‌ین، تاكو بزانین ئایا شێخ مه‌حمودی حه‌فید له‌ ڕاستیدا پیاوی ده‌وڵه‌تی توركیا بووه‌؟ یاخود نیشتمان په‌روه‌ر و سه‌ربه‌خۆ خواز بووه‌؟! له‌ڕاستیدا ئەم بەڵگەنامەیە یەکێکە لە بەڵگەنامە دیپلۆماسی و سیخوڕییە بڕیارداڕێژەکانی ناو ئەرشیفی کۆماری تورکیا (لە سەردەمی گواستنەوەدا لە دەوڵەتی عوسمانییەوە بۆ کۆماری توركیا)، کە ڕاستەوخۆ دوای ڕاگەیاندنی کۆماری تورکیا (ئۆکتۆبەری ١٩٢٣) نووسراوە. بەڵگەنامەکە لە لایەن مەحییەددین (دیپلۆماتکار یان باڵیۆزی تورکیا لە تاران) ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی ئەنقەرە کراوە. له‌م نامه‌یه‌دا چه‌ند بابه‌تێكی هه‌ستیاری وروژاندووه‌، له‌وانه‌: بەکارھێنانی ناسناوی سەروەری و داڕشتنی دەوڵەتداری (مەلیک مەحموودی یەکەم): بەڵگەنامەکە داندەنێت بەوەدا کە شێخ مەحموودی حەفید تەنها شۆڕشگێڕێک یان سەرۆک خێڵێک نەبووە، بەڵکو دامەزراوەسازیی بۆ دەوڵەت کردووە. هه‌روه‌ها ناسناوی پاشایەتی "مەلیک مەحموودی یەکەم" به‌كارهاتووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش ئاماژەیە بۆ دروستکردنی سیستەمێکی پاشایەتیی دەستووریی یاخود سەربەخۆ له‌ باشوری ئه‌مڕۆی كوردستان و ئامانجی پیشاندانی خاكی كورده‌ له‌ پارچه‌كانی تری كوردستان. له‌ لایه‌كی تردا، ئاماژه‌دان به‌ دەزگای ئۆفیسی و چاپەمەنی، باسكردنی ڕۆژنامەی "ئومێدی ئیستقلال (سەربەخۆیی)" نیشانەی بوونی میدیای فەرمی و ئامرازی هۆشیاریی نەتەوەیی بووه‌ لە سلێمانی. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا واژووكردنی شێخ مه‌حموود و ناوهێنانی خۆی به‌ پلەی "فەرماندەی باڵای باشووری کوردستان" ئاستی باڵای خۆڕێکخستنی سەربازی و دیاری کردنی سنووری جوگرافیای سیاسیی باشووری کوردستان نیشان دەدات. به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌، تورکیا سیاسەتی "پەراوێزخستن و بێ وەڵامدانەوە"ی بەرامبەر شێخ مەحموود گرتووەتە بەر. ئەمەش لەبەر ئەوەی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی شێخ له‌وكاته‌دا و بەفەرمی داننان بە نامەکانیدا واتای بەفەرمی ناسینی دەسەڵاتەکەی شێخ مه‌حمود بوو لە ئاستی نێودەوڵەتیدا. خاڵێكیتر كه‌ زۆر جێگای تێڕامانه‌، ئه‌ویش خەیاڵدانی بەرفراوانی نەتەوەیی و سنووری کوردستانه‌، چونكه‌ له‌ خاڵی دووەمی بەڵگەنامەکە یەکێکە لە گرنگترین بەڵگە مێژووییەکان؛ ئاماژە بەوە دەکات کە شێخ مەحموود سنووری کوردستانی بە تەنها لە باشووردا کورت نەکردووەتەوە، بەڵکو "حەوت ویلایەتەکە" (کە مەبەست لە ویلایەتە کوردستانییەکانی باکوورە وەک: وان، بەدلیس، ئامەد، ئەرزڕوم، مەئمورەتولعەزیز، سیواس و سیرت) تا شاری سیواس بە خاکی کوردستان ئەژمار کردووە. ئەمەش بۆ تورکیا "مەترسییەکی بوونگەرایی" (Existential Threat) بوو، چونکە پێیان وابووه‌ پڕۆژەی نەتەوەیی کوردی بە ڕابەرایەتیی شێخ مەحموود ئامانجی یەکخستنی پارچەکانی کوردستان بوو، نەشیانتوانیوه‌ خاکی کوردستان لە چوارچێوەی سنووری میساقی ملیی تورکیادا قبوڵ بکات. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش، دیپلۆماتکارە تورکەکە هەوڵیداوه‌ شێخ مەحموود بەوە تۆمەتبار بکات کە "مەیلی بەرەو ئینگلیزەکان" پیشان بدات. ئەمە تەنها پاساوێک بوو بۆ ئەنقەرە تا پەیوەندییەکانی لەگەڵ شێخ مەحموود بپچڕێنێت و وەک هەڕەشەیەک لەسەر بەرژەوەندییەکانی خۆی لە ویلایەتی موسڵ سه‌یری بکات، چونكه‌ ئه‌م نامه‌یه‌ ڕه‌هه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی لای شێخ مه‌حموود پیشان ده‌دات به‌ سەلماندنی ئەوەی کە شاری سیواس و ویلایەتەکانی ڕۆژهەڵات بەشێکی دانەبڕاو بوون لە خەیاڵدانی سیاسیی نەتەوەیی کورد.

ڤیدیۆی بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتی لێدان لە باڵۆنەکە و تەقاندنەوەی…

89264.pdf

Story

2_5219869029811920297.pdf

🔴 چۆن وا لە منداڵەکانم بکەم ھۆگری نوێژەکانیان ببن.؟ پرسیار: سلام علیكم مامۆستای بەڕێز ... من كۆمەڵێك منداڵم هەیە سارد و سڕن لە نوێژەكانیاندا، نوێژێك ئەكەن و دووان ناكەن، نوێژەكان لە كاتی خۆیدا ناكەن، چۆن وایان لێبكەم زیاتر پابەند بن بە نوێژەكانیانەوە ؟!!! وەڵام: بێگومان نوێژ یەكێكە لە پایە گەورەكانی ئیسلام و فەرزە لەسەر مرۆڤی موسوڵمان كە پابەند بێ پێیەوە لە كات و شوێنی خۆیدا. وە ئیسلام واجبی كردووە لەسەر دایكان و باوكان كە منداڵەكانیان ڕابهێنن لەسەر نوێژ كردن و وایان لێبكەن كە پابەند بن پێیەوە، وەكو خوای پەروەردگار لە قورئاندا دەفەرمووێت: ( وَأْمُرْ أَهْلَكَ بِالصَّلَاةِ وَاصْطَبِرْ عَلَيْهَا ) طه / 132 واتە: "ئەی محمد، فەرمان بكە بە ماڵ و منداڵت كە نوێژ بكەن و خۆڕاگر و بەردەوام بن لەسەری" وە لە وەسفی پێغەمبەر اسماعیل (علیه السلام)دا دەفەرمووێت: " وَكَانَ يَأْمُرُ أَهْلَهُ بِالصَّلَاةِ وَالزَّكَاةِ وَكَانَ عِنْدَ رَبِّهِ مَرْضِيًّا " (مريم / 55) واتە: " (پێغەمبەر ئیسماعیل –علیه السلام-) هه‌میشه‌و به‌رده‌وام، فه‌رمانی ده‌دا به خێزانی و خزمانی، که نوێژه‌کانیان (به ڕێک و پێکی و له کاتی خۆیدا) ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کاتیش فه‌رامۆش نه‌که‌ن، بەڕاستی ئه‌و لای په‌روه‌ردگاری شایسته‌ی ڕێزو ڕه‌زامه‌ندی بوو". وە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لە فەرموودەیەكدا دەفەرموێت: " مُرُوا أَوْلَادَكُمْ بِالصَّلَاةِ وَهُمْ أَبْنَاءُ سَبْعِ سِنِينَ ، وَاضْرِبُوهُمْ عَلَيْهَا وَهُمْ أَبْنَاءُ عَشْرٍ". (صححه الألباني في الإرواء /247) واتە : "لە حەوت ساڵیدا فەرمان بكەن بە منداڵەكانتان كە نوێژ بكەن، وە لە 10 ساڵیدا لێیان بدەن لەسەر نوێژ نەكردن" تێبینی: 1- لێدان لە منداڵ لەسەر نوێژ نەكردن دەبێت لێدانی پەروەردەكردن بێت، نەك شكاندنی كەسایەتی، وە پێویستە لێدانێكی سووك بێت و ئاسەواری بە جەستەیەوە دیار نەبێت، وە نابێت بە هیچ شێوەیەك لە دەم و چاو بدرێت. 2- لێدان كۆتا چارەسەرە، واتە هەتا بكرێت پێش لێدان بە ئامۆژگاری و قسەی نەرم ونیان و هەوڵدانی تەواو حەكیمانە هەوڵی لەگەڵ بدرێت. بۆیە دایكان و باوكان دەبێت بزانن كە بەرپرسیارن لە پەروەردەی منداڵەكانیان و واجبە لەسەریان فێری نوێژیان بكەن و وایان لێبكەن كە پابەند بن بە نوێژەكانیانەوە. بەڵام بەداخەوە بەشێك لە دایكان و باوكانی ئێستا زۆر ئیهمال و لاوازن لە پەروەردەی منداڵەكانیان. ئایا لە ڕۆژێك ناترسن كە خوای گەورە لە قیامەتدا ڕاتانبگرێت و لێپرسینەوەتان لەگەڵ بكات لەسەریان ؟؟ بۆیە بۆ چارەسەری كێشەی سستی منداڵەكان لە نوێژ و عیبادەتەكان ئەم چەند خاڵە جێبەجێ بكەن: 1- پێویستە دایك و باوك خۆیان ببنە نمونەیەكی جوان لە ماڵەكەدا و پابەند بن بە نوێژەكانیانەوە، هەتا منداڵەكانیش چاویان لێ بكەن و پابەند بن. 2- باوك هاتوچۆی مزگەوت بكات و منداڵە كوڕەكانی لەگەڵ خۆی ببات، وە دایكەكەش لە ماڵەوە لەگەڵ منداڵە كچەكانی نوێژەكانی بەجێ بگەیەنێت لە كاتی خۆیدا. 3- پێویستە هاوڕێی نوێژكەر بۆ منداڵەكانت بدۆزیتەوە و دووریان بخەیتەوە لەو هاوڕێ و خێزانانەی كە نوێژ ناكەن. 4- هەمیشە دەست خۆشی و پیاهەڵدانیان بۆ بكە لەسەر ئەوەی كە نوێژەكانیان لە كاتی خۆیدا دەكەن. 5- هەندێك جار دیاری و بەخششیان بدەرێ لەسەر نوێژ كردنەكەیان. 6- ئەگەر لە تەمەنێكدان كە بتوانن گوێ لە وتار و وانەی ئاینی بگرن، ئەوە پێكەوە دابنیشن و سەیری هەندێ وانە و وتار بكەن لەسەر گەورەیی نوێژ و مەترسی وازهێنان لە نوێژ. 7- دایك و باوك خۆیان عاجز بكەن لێیان كاتێك كە نوێژەكان دوادەخەن یان دەیفەوتێنن، تا هەست بكەن كە پێتان ناخۆشە نوێژەكانیان دوادەخەن. 8- لە كۆتاییدا و گرنگترین شت بریتیە لە دوعا كردن بۆیان، هەمیشە دوعای خێریان بۆ بكەن و داوای ئیستیقامە و جێگیریان بۆ بكەن لەسەر نوێژ كردن. لیژنەی وەڵامدانەوەی پرسیارە شەرعییەکان لە ماڵپەری دەنگی ئیسلام..

نسکۆی شۆڕشی کورد لە ساڵی ١٩٧٥
لە ژێر ڕۆشنایی چەند بەڵگەنامەیەکی ئەمریکیدا پ.د. سەعدی عوسمان هەورتی ئەم توێژینەوەیە تیشک دەخاتە سەر هۆکار و لێکەوتەکانی ڕێککەوتننامەی جەزائێری ١٩٧٥ و هەڵوێستی ئەمریکا و ئێران لەبەرامبەر شۆڕشی کورددا. توێژەر بە پشتبەستن بە پێنج بەڵگەنامەی نهێنیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە لە نێوان (هینری کیسنجەر)، (سکوو کرۆفت)، (ریچارد هێڵمز) و (ویلیام کۆلبی) ئاڵوگۆڕکراون، ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن محەمەد ڕەزا شای ئێران لەپێناو یەکلاکردنەوەی کێشەی شەتولعەرەب لەگەڵ عێراقدا، پشتی لە شۆڕشی کورد کرد و هاوکارییەکانی بە تەواوی ڕاگرت. ئەمەش بووە هۆی نسکۆ و شکستپێهێنانی شۆڕشەکە، سەرەڕای ئەوەی مەلا مستەفا بارزانی لە نامەیەکدا بۆ کیسنجەر داوای بەوارداچوونەوە و ڕاگرتنی هێرشەکانی عێراقی کرد، بەڵام بەرپرسانی ئەمریکا لەژێر کاریگەریی بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانیان لەگەڵ ئێراندا، کوردریان بە تەواوی خستە دەست قەدەری خۆیان و تەنها لە هەوڵی پاراستنی پێگە و ناوبانگی خۆیاندا بوون. گۆڤاری مێژووناسی، ژمارە (۹)ی زستانی ٢٠٢٥ی، ل ل66- 81. تێبینی: ‏بۆ خوێندنەوەی زانیاری زیاترو ئاگاداربوون لەوتارو توێژینەوەکانی گۆڤاری مێژووناسی

نسکۆی شۆڕشی کورد لە ساڵی ١٩٧٥ لە ژێر ڕۆشنایی چەند بەڵگەنامەیەکی ئەمریکیدا پ.د. سەعدی عوسمان هەورتی ئەم توێژینەوەیە تیشک دەخاتە سەر هۆکار و لێکەوتەکانی ڕێککەوتننامەی جەزائێری ١٩٧٥ و هەڵوێستی ئەمریکا و ئێران لەبەرامبەر شۆڕشی کورددا. توێژەر بە پشتبەستن بە پێنج بەڵگەنامەی نهێنیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە لە نێوان (هینری کیسنجەر)، (سکوو کرۆفت)، (ریچارد هێڵمز) و (ویلیام کۆلبی) ئاڵوگۆڕکراون، ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن محەمەد ڕەزا شای ئێران لەپێناو یەکلاکردنەوەی کێشەی شەتولعەرەب لەگەڵ عێراقدا، پشتی لە شۆڕشی کورد کرد و هاوکارییەکانی بە تەواوی ڕاگرت. ئەمەش بووە هۆی نسکۆ و شکستپێهێنانی شۆڕشەکە، سەرەڕای ئەوەی مەلا مستەفا بارزانی لە نامەیەکدا بۆ کیسنجەر داوای بەوارداچوونەوە و ڕاگرتنی هێرشەکانی عێراقی کرد، بەڵام بەرپرسانی ئەمریکا لەژێر کاریگەریی بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانیان لەگەڵ ئێراندا، کوردریان بە تەواوی خستە دەست قەدەری خۆیان و تەنها لە هەوڵی پاراستنی پێگە و ناوبانگی خۆیاندا بوون. گۆڤاری مێژووناسی، ژمارە (۹)ی زستانی ٢٠٢٥ی، ل ل66- 81. تێبینی: ‏بۆ خوێندنەوەی زانیاری زیاترو ئاگاداربوون لەوتارو توێژینەوەکانی گۆڤاری مێژووناسی جۆینی کەناڵ و گرووپی تێلیگرام بکەن. https://t.me/+FYRcFzpDL0cyNTdi

ئەژین غەفار - زاری كرمانجی بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانكۆی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند، "5ـی 9 دەرگای زانكۆی سۆران بۆ ساڵی نوێی خوێندن 2026-2027 دەكرێتەوە و لە ئێستاوە ئاماددەكاری بۆ وەرزی نوێ دەكرێت." ڕێبەر عەبدوالغەفار، بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانكۆی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت، "زانكۆی سۆران دەستی كردووە بە كاراكردنی سیستمی خۆتۆماركردنی قوتابییان لە مۆدل بۆ وەرزی نوێی خوێندن و هاوكات، بەشە ناوخۆییەكانیش بۆ گەڕانەوەی قوتابییان ئاماددە دەكرێن." ڕێبەر عەبدولغەفار، لەبارەی ڕێژەی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی شەش لە زانكۆی سۆران، ئاماژەی بەوەكرد، "لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوو زانكۆی سۆران نزیكەی دوو هەزار قوتابی وەرگرتووە و ئەمساڵیش پێشبینی دەكرێت نزیكەی دوو هەزار قوتابی وەربگیرێن." لەكۆتاییدا، ناوبراو گووتی،"ئەمساڵ هیچ بەشێكی نوێ لە زانكۆی سۆران نەكراوەتەوە."

ibn qayyim al-jawziyya
ibn qayyim al-jawziyya

t.me/Nihad_ozer . 🎨 گرافیک دیزاین دیزاین تەنها وێنە نییە؛ بەڵکو گەیاندنی بیرۆکەیە بە شێوەیەکی جوان و کاریگەر. ✨ هەر ڕەنگێک،
+1
t.me/Nihad_ozer . 🎨
گرافیک دیزاین
دیزاین تەنها وێنە نییە؛ بەڵکو گەیاندنی بیرۆکەیە بە شێوەیەکی جوان و کاریگەر. ✨ هەر ڕەنگێک، هەر فۆنتێک و هەر وردەکارییەک بە مەبەست هەڵدەبژێردرێت. دیزاینێک کە قسە دەکات، پێش ئەوەی تۆ قسە بکەیت. 🎨 . - @Nihad_ozer

درود بۆ گیانی پاکی گەورەی مرۆڤایەتی هەزاران هەزار سەڵاوات لەدیداری پێغەمبەرمان .. اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آل
درود بۆ گیانی پاکی گەورەی مرۆڤایەتی هەزاران هەزار سەڵاوات لەدیداری پێغەمبەرمان .. اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ🖤🖤.

ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى پۆلی ۱۲ى ئامادەیی دەکەینەوە، ڕۆژانە لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە پرسیارو وەڵامى تاقیکردنەوە وزاری ساڵى خوێندنى (2025-2026) خولی دووەم بڵاو دەکرێتەوە. https://bit.ly/4xwnTSP تێبینى:- ڕۆژانەى تاقیکردنەوەکان پرسیار و وەڵامى تاقیکردنەوەکان نوێدەکرێتەوە ، تاقیکردنەوەی ئەمرۆی بابەتی (زیندەزانى و مێژوو) دانراوە وەزارەتى پەروەردە_ لێژنەى باڵاى تاقیکردنەوە گشتییەکان

باسکردنی خەلڪ👇👇

photo content
+2

teaching-3061-52823-1716905011-1 (1).pdf

فری لانسەر (Freelancer) یان کارمەندی سەربەخۆ، بە کەسێک دەوترێت کە بە شێوەیەکی سەربەخۆ کار دەکات و بەستراوەتەوە بە هیچ کۆمپانیا یان دامەزراوەیەکی دیاریکراوەوە. بەپێی پڕۆژە یان ڕێککەوتنی کاتی لەگەڵ خاوەنکارە جیاوازەکاندا کار دەکات. ### تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی فری لانسینگ: * ئازادی لە دیاریکردنی کات: خۆت کاتی دەستپێکردن و تەواوکردنی کارەکانت دیاری دەکەیت. * دیاریکردنی شوێنی کار: دەتوانیت لە ماڵەوە، لە کافێ، یان لە هەر شوێنێکیت کار بکەیت (بە مەرجێک هێڵی ئینتەرنێت و کۆمپیوتەرت هەبێت). * هەڵبژاردنی خاوەنکار: خۆت بڕیار دەدەیت لەگەڵ کێ کار دەکەیت و کام پڕۆژەیە هەڵدەبژێریت. * داهاتی متغیڕ: داهاتت بەپێی ژمارەی ئەو پڕۆژانەیە کە ئەنجامیان دەدەیت، نەک مووچەیەکی مانگانەی جێگیر. ### دیارترین بوارەکانی فری لانسینگ: 1. گەشەپێدان و بەرنامەسازی (Programming & Web Development) 2. دیزاینی گرافیک و مۆنتاژ (Graphic Design & Video Editing) 3. نووسین و وەرگێڕان (Content Writing & Translation) 4. دیجیتاڵ مارکێتینگ و بەڕێوەبردنی سۆشیال میدیا (Digital Marketing) 5. داتابەیس و داخڵکردنی زانیاری (Data Entry) ### ماڵپەڕە بەناوبانگەکانی کارکردن وەک فری لانسەر: * Upwork * Fiverr * Freelancer.com * مستقل (Mostaql) *(بۆ زمانی عەرەبی)*

شارستانیەتی دۆڵی دوو ڕووبار (میزۆپۆتامیا) یەکێکە لە کۆنترین و گرنگترین شارستانیەتەکانی مێژووی مرۆڤایەتی، کە لە ناوچەی نێوان هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات (عێراقی ئێستا و بەشێک لە سووریا و تورکیا) سەری هەڵداوە. بەهۆی پیتی خاکەکەی و زۆریی ئاو، بە "لانکەی شارستانیەت" (Cradle of Civilization) دەناسرێت. ​ئەم شارستانیەتە لە بەیەکگەیشتن و زنجیرەیەک گەل و دەسەڵاتی جیاواز پێکدووێت کە لە قۆناغە جیاوازەکانی مێژوودا فەرمانڕەوایی ئەم ناوچەیەیان کردووە. ​پێکهاتەی سەرەکی شارستانیەتی دۆڵی دوو ڕووبار ​ئەم شارستانیەتە لەچەند گەل و ئیمپراتۆریەتێکی سەرەکی پێکدەهات: ​سۆمەرییەکان: یەکەم دانیشتووانی ناسراوی باشووری دۆڵی دوو ڕووبار بوون. ئەوان خاوەنی داھێنانی ڕێنووسی بزماری (Cuneiform) بوون کە کۆنترین شێوازی نووسینە لە مێژوودا، هەروەها سیستەمی ئاودێری، شارستانیەتی بەهێزی وەک (ئور، ئوروک، و لاگاش) و تەقویمیان داهێنا. ​ئەکدییەکان: بە سەرکردایەتی سەرجۆنی ئەکدی، یەکەم ئیمپراتۆریەتی ڕاستەقینەیان لە مێژوودا دامەزراند و زمانی ئەکدی بوە زمانی سەرەکی ناوچەکە. ​بابلییەکان: بەناوبانگترین پاشایان حەمورابی بوو کە بە دامەزراندنی "یاساکانی حەمورابی" ناوبانگی دەرکرد (یەکێک لە کۆنترین سیستەمە یاساییە نووسراوەکان). هەروەها باخچە هەڵواسراوەکانی بابل لەم شارستانیەتەدا دروست کران. ​ئاشوورییەکان: لە باکووری دۆڵی دوو ڕووبار سەریان هەڵدا و بەهێزترین هێزی سەربازی و ئیمپراتۆریەتی ناوچەکەیان دروست کرد، شارەکانی وەک نەینەوا و نمرودیان ئاوەدان کردەوە. ​گرنگترین دەستکەوتەکانی ئەم شارستانیەتە ​داهێنانی نووسین: دەستپێکی مێژووی نووسراوی مرۆڤایەتی بە نووسینی بزماری. ​یاسا و ڕێکخستنی کۆمەڵگە: دارشتنی یەکەم یاساکانی ڕێکخستنی ژیانی شارستانی (مەش his وەک یاسای حەمورابی). ​بیرکاری و گەردوونناسی: داهێنانی سیستەمی ژمارەیی لەسەر بنەمای ٦٠ (کە تا ئێستاش بۆ کاتژمێر و پلەی بازنە بەکاردێت). ​بەرەوپێشبردنی کشتوکاڵ: دروستکردنی کەناڵی ئاودێری و بەکارهێنانی خەرمانبڕ و ڕووەکی جۆراوجۆر. ​ئەندازیاری و تەلارسازی: دروستکردنی پەیکەر و پەرستگا گەورەکان بەناوی زیقوورات (Ziggurat).

ڕستەی ئەمڕۆ: 👇 🔸Don't discourage me from studying. 🔹 ساردم مەکەوە لە خوێندن. خوێندنەوەی لەم نامە دەنگییە:👇