en
Feedback
فەرمووده | Farmuda

فەرمووده | Farmuda

Open in Telegram

قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ: «بَلِّغُوا عَنِّي وَلَوْ آيَةً» بیگەیێنن لەمنەوە ئەگەر بە ئایەتێکیش بێت. صحیح البخاري ٦٥٧.

Show more
1 483
Subscribers
No data24 hours
-157 days
-4730 days
Posts Archive
کامە سورەتە لە هەموو ئایەتەکان ناوی ❪اللە❫ هاتووە...؟
Anonymous voting

55- (حَنِيفًا مُسْلِمًا) واتە:
Anonymous voting

کام ئافرەت بوو سزا دەدرا لەبەر گەرمای ڕۆژ(کە بەسترابوویەوە)کاتێك لەلای دەڕۆیشتن،فریشتە دەهاتن سێبەریان بۆ دەکرد بە باڵەکانیان؟
Anonymous voting

ئایا پێغەمبەر(ﷺ)کاتێک کام نوێژی دەکرد و ڕووی تێ دەکردن،دەیفەرموو: (ئایا شەوی ڕابردوو هیچ یەکێکتان خەونی بینیوە)؟
Anonymous voting

ڪەناڵیڪ تایبەت بە پرسیار و وەڵامۍ ئاینۍ قورئان و فەرموودە تەوحید و عەقیدە و فیقهـ و زمانۍ عەرەبۍ و پرسیارۍ تەجوید و چەندین بابەتۍ ترۍ زانستۍ ئیسلام https://t.me/regayrast09

باسێك دەربارەی وشکبوونی فوڕات و دەرکەوتنی گەنجینەی زێڕ.
ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌ خوا لێی ڕازی بێت ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ فه‌رموویه‌تی: «نزیكه‌ فوڕات گه‌نجینه‌یه‌ك له‌ ئاڵتوونی لێ ده‌ركه‌وێت ، هه‌ر كه‌سێك ئاماده ‌بوو ، با هیچی لێ نه‌بات». گەوهەرەکانی سونەنی ئەبوداود: 734 📚✍

خۆپاراستن لە فیتنەی دەججال
ئه‌بو ده‌ڕداء خوا لێی ڕازی بێت له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ﷺ ده‌گێڕێته‌وه‌‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی: «هه‌ر كه‌سێك ده‌ ئایه‌ت له‌ سه‌ره‌تای سووڕه‌تى كه‌هف له‌به‌ر بكات، ئه‌وه‌ ده‌پارێزرێت لە ئاشووبی دەججال». گەوهەرەکانی سونەنی ئەبوداود: 738 📚✍

گیرانی خۆر و مانگ
ئه‌بو به‌كڕه‌ خوا لێی ڕازی بێت ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌رى خوا ﷺ فه‌رموويه‌تى: «به‌ڕاستى خۆر و مانگ دوو نيشانه‌ن له‌ نيشانه‌كانى خوا له‌به‌ر مردن و ژيانی هيچ كه‌سێك ناگيرێن، به‌ڵام خوا به‌نده‌كانى خۆی پێ ده‌ترسێنێت». گەوهەرەکانی سونەنی نەسائی: 194 📚✍

ئەو زیکرەی کاتێك لە سەرئاو دێیتە دەرەوە
عائیشه‌ خوا لێی ڕازی بێت ده‌گێڕێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ر ﷺ كاتێك دەهاتەدەر لە سه‌رئاو ده‌یفه‌رموو: «❪غُفْرَانَكَ❫ خوایه‌ داوای لێخۆشبوونت لێ ده‌كه‌م». گەوهەرەکانی سونەنی ئەبوداود: 5 📚✍

باسی یادی خوای گەورە بەبێ دەست نوێژ
عائیشه‌ خوا لێی ڕازی بێت ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌رى خوا ﷺ له‌ هه‌موو حاڵه‌ت و كاته‌كانی یادی خوای ده‌كرد . گەوهەرەکانی سونەنی ئەبوداود: 4 📚✍

تـاوانۍ ئەو ڪەسەۍ نوێژی عەسرۍ بچوێنێ
پێغەمبەر️ ﷺ فەرموویەتی: ❪ئەو كەسەی نوێژی عەسری بچێت وەك ئەوە وایە كە ماڵ و منداڵی لە بەین بچێت❫ رواە البخاري ٥٥٢. ئەوەی تەنها نوێژی عەسری بچێت تووشی ئەم ماڵ وێرانیە دەبێت, ئەی ئەگەر هەر نوێژ نەكات دەبێ چی بەسەر بێت!!!. 📚✍

تـاوانۍ قسە هێنان و بردن چیە...؟
پێغەمبەر️ ﷺ فەرموویەتی: ئەو كەسەی قسە دەهێنێت و دەبات-دووزمانی دەكات-ناچێتە بەهەشت. رواە مسلم ١٠٥. 📚✍

چاڪترین ڪەس ڪێیە...؟
واتە: ❪چاكترین كەس ئەوەیە كە فێری قورئان خوێندن بێت و خەڵكیش فێر بكات❫ رواه البخاري ٥٠٢٧. *واتە: چاكترینی خەڵكی ئەو كەسەیە ئەم دوو وەسفەی تێدا بێت. ١- خۆی فێری بەڕەوانی خوێندنەوەی قورئان بێت ٢- خەڵكیش فێر بكات. *هەروەها زانایان دەفەرموون ئەم چاكێتی یە بۆئەو كەسانەیشە كە لەگەڵ بەڕەوان خوێندنەوەی خۆیان لە ڕاڤە و ماناكەیشی بەهرەمەند دەكەن و خەڵكیش بە هەمان شێوە فێردەكەن. 📚✍

لە ڪاتی دوعا ڪردن دا مەڵێ ❪ إن شاءاللە
پێغەمبەر️ ﷺ فەرموویەتی: ئەگەر یەكێك لە ئێوە دوعای كرد با پێداگری بكات لە دوعا كردنەكەی دا , وە نەڵێ: خوایە ئەگەر دەتەوێ ئەوا پێم ببەخشە واتە مەڵێ ( إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه ) , چونكە خوای گەورە زۆر لێكەری نی یە. رواه مسلم ٢٦٧٨. 📚✍

پاداشتۍ بەخێوڪردنۍ ڪچ
پێغەمبەر️ ﷺ فەرموویەتی: هەر كەسێك دوو كچ پەروەردە بكات-لەسەر ئاینی ئیسلام-تاوەكو پێدەگەن وباڵغ دەبن ، ئەوا لە ڕۆژی قیامەت پێكەوە دەبین ئاوا هەردوو پەنجەی جووت كرد. رواه مسلم ٢٦٣١. *واتا لە ڕۆژی قیامەت دا زۆر لێك نزیك دەبین بە ئەندازەی نزیكی پەنجەكان. 📚✍

گەورەیۍ و ترسناڪۍ دۆزەخ
پێغەمبەر️ ﷺ فەرموویەتی: لە ڕۆژی قیامەت دا دۆزەخ دەهێنن كە حەفتا هەزار قولابی پێوەیە ، هەر قولابێك حەفتا هەزار فریشتە ڕایدەكێشن. رواە مسلم ٢٨٤٢. 📚✍

پاداشتۍ نوێژۍ بە ڪۆمەڵ
پێغەمبەر️ ﷺ فەرموویەتی: نوێژی بەكۆمەڵ چاكترە لە نوێژی تاك بە بیست و حەوت پلە. رواه البخاري ٦٤٥. 📚✍

پەناگرتن بە خوا لە چوار شت پێش سەلام دانەوە لە نوێژ
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) يَدْعُو وَيَقُولُ ((اللَّهُمَّ إنِّي أَعُوذُ بِكَ مِن عَذَابِ جَهَنَّمَ، وَمِنْ عَذَابِ القَبْرِ، وَمِنْ فِتْنَةِ المَحْيَا وَالْمَمَاتِ، وَمِنْ شَرِّ فِتْنَةِ المَسِيحِ الدَّجَّالِ)) رواه البخاري ١٣٧٧. پێغەمبەر️ ﷺ فەرموویەتی دوای تەحیات ئەم نزایە بکەین ، خوایە پەنات پێ دەگرم لە سزای جەهەننەم وە لە سزای ناو گۆڕ ، وە لە فیتنەی زیندووان و مردووان ، وە لە فیتنەی مەسیحی دەججال. بە عەرەبی لەبەری بکەن و دوای تەحیات بیڵێن ، رواه البخاري ١٣٧٧. 📚✍

پەناگرتن بە خوا لە چوار شت پێش سەلام دانەوە لە نوێژ
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) يَدْعُو وَيَقُولُ ((اللَّهُمَّ إنِّي أَعُوذُ بِكَ مِن عَذَابِ جَهَنَّمَ، وَمِنْ عَذَابِ القَبْرِ، وَمِنْ فِتْنَةِ المَحْيَا وَالْمَمَاتِ، وَمِنْ شَرِّ فِتْنَةِ المَسِيحِ الدَّجَّالِ)) رواه البخاري ١٣٧٧. پێغەمبەر️ ﷺ فەرموویەتی دوای تەحیات ئەم نزایە بکەین ، خوایە پەنات پێ دەگرم لە سزای جەهەننەم وە لە سزای ناو گۆڕ ، وە لە فیتنەی زیندووان و مردووان ، وە لە فیتنەی مەسیحی دەججال. بە عەرەبی لەبەری بکەن و دوای تەحیات بیڵێن ، رواه البخاري ١٣٧٧. 📚✍