𝐁𝐄𝐂𝐇𝐀𝐑𝐀 | بــێــچــارە
Open in Telegram
سلاو به خێربێن بۆ ئەم چەناله ليره دا چه ن دين جۆره ڤيدۆ پۆست دەكەين 1-کۆدی ڤیدۆستار 2-overlay 3-تێکستی ڕەش 4-ئیدتی بێ لۆگۆ ❤️✨❤️✨❤️✨❤️✨❤️✨❤️✨
Show more765
Subscribers
+124 hours
-17 days
-530 days
Posts Archive
دوا جار مەرگ دێت،
بەڵام پێش ئەوە،
هێشتا زۆر ڕۆژ هەن کە دەبێت بژین.
هێشتا شەوێک هەیە کە بۆنی بەیانی دەدات،
هێشتا کەسێک هەیە کە لەوانەیە بە هاتنەوەی تۆ دڵخۆش بێت،
هێشتا قسەیەک هەیە کە نەوتراوە،
و هێشتا هیوا، هەرچەندە بچووکە،
لە گوشەیەکی دڵدا ماوە.
مەرگ دوا جار دێت.🖤🪦
هەرچەند کاتی پۆستیش نییە 3:39 AM
ژیان هەمیشە ئەوە نییە کە دەتوێت ببێت، هەندێ جار ژیان ئەوەیە کە فێرت دەکات چۆن لەگەڵ ئەوەی ناتوانیت بیگۆڕیت بەردەوام بیت.🖤🌪️
کەمێک ئەکتیڤ بن💔
زیادە ڕەویم کرد…
لەو ڕێگایەی کە هەموو شتێکی تێدا جێهێشت،
لەو شوێنەی کە هەر هەنگاوێکم
لە خۆم شتێکی کەم کردەوە.
گەیشتم بەوەی تێبگەم،
هەندێک جار مرۆڤ نابێت هەموو ڕێگایەک بڕوات،
چونکە هەندێک ڕێگا تەنها فێرت دەکەن
چۆن بە تەنیا بگەڕێیتەوە.
زۆر شتم هەبوو بۆ وتن، بەڵام نەکرا بیڵێم…
وشەکان لە دڵمدا مایەوە، چونکە هەندێک هەست هەن، بە زمان نایەن.
لەوانەیە ئەگەر ئەوکاتە قسەم کردایە، زۆر شت جیاواز بوایە…
بەڵام ئێستا تەنها ئەوە ماوە کە بڵێم:
هەموو ئەو شتانەی نەمتوانی بڵێم، هێشتا لە دڵمدا ماون. 🖤
بھێڵە ڕاستییەکت پێ بڵێم
ژیان
گەیشتن نییە بۆ شوێنی مەبەست
ژیان ڕێگای گەیشتن بۆ شوێنی مەبەستە
ژیان
ڕێگایە
ھەمووی ڕێگایە
ئەمەت لەیادبێت و ھەوڵی تەواوی خۆت بدە تا چێژ لەم ڕێگایە وەربگری
چاوەڕێی گەیشتن نەبیت تا شادی بگێڕیت!
چون گەیشتنێک نییە
ژیان ھەمووی ڕێگایە ...
🤎🌚.
ئەم شەو درێژی جگەرەکەم تا سنووری ئێرانیش بێت،
خەمم کەم ناکات.
چونکە خەمەکەم لە دووکەڵی جگەرەکە نییە،
لەو شوێنەیە کە تۆ لە دڵم بەجێت هێشتووە.
دووکەڵ دەڕوات و لە هەوادا ون دەبێت،
بەڵام یادەوەرییەکانت
هەر لە دڵمدا دەمێننەوە؛
و من هەر شەوێک
لە نێوان دووکەڵ و بێدەنگی،
بەدوای ئارامییەک دەگەڕێم
کە ڕەنگە تۆ تەنیا کلیلەکەی بوویت.🖤🌪️
زۆر شتم هەبوو بۆ وتن، بەڵام نەکرا بیڵێم؛
وشەکانم هەموویان لە دڵمدا مابوونەوە، هەر یەکەیان چیرۆکێکی هەبوو، بەڵام من توانای گوتنیانم نەبوو.
لە کۆتاییدا، هەموو ئەو قسانەی دەمویست پێت بڵێم، بوون بە بێدەنگییەکی درێژ؛ بێدەنگییەک کە لە دەرەوە ئارام بوو، بەڵام لە ناوەوە پڕ بوو لە هەزاران قسەی نەگوتراو.🖤🌪️
زۆر شتم هەبوو بۆ وتن، بەڵام نەکرا بیڵێم؛
زۆر قسە لە دڵمدا مابوونەوە، زۆر هەست هەبوو کە نەبووە وشە. هەر جارێک ویستم دەستم بە قسە بکەم، بێدەنگی پێش من کەوت. لە کۆتاییدا هەموو ئەو شتانەی دەمویست بڵێم، بوون بە قسەیەکی بێدەنگ لە ناخمدا؛ قسەیەک کە تەنها من دەیزانم چەند قورس بوو.
من ئیتر
مرۆڤەکەی جاران نیم
ئێستا تەنانەت
بە ماندووێتیش لە
خەو هەڵدەستم،
منداڵ بووم
دەمزانی دایکم بۆیە
دەمخەوێنێت تاکو
ئیسرەحەت بکەم،
گەورەبووم ئێستا
دایکمم ئاگادار نییە،
من کاتێک دەخەوم
ئەوکاتەی هیچ چارەیەکی
ترم پێ نییە
بیکەم بەسەر ئازارەکانمدا
خەو نەبێت،
دەڵێن
مرۆڤ کاتێک
دەخەوێت دەمرێت،
بەڵام من تا خەوم لێ
دەکەوێت مێشکم هەزار جار دەمکوژێت،
من بە خەوتوویش برینەکانم بەخەبەرن ..
🖤🌚.
زۆر شتم هەبوو بۆ وتن، بەڵام نەکرا بیڵێم؛
نەک چونکە وشەم نەبوو، بەڵکو چونکە هەستم زۆر قووڵتر بوو لەوەی بتوانم بیخەمە ناو وشەکان. هەموو ئەو قسانە لە ناخمدا مایەوە، و من فێربووم بێدەنگ بم، چونکە هەندێک جار بێدەنگی، ئازارێکی کەمترە لەوەی قسە بکەیت و نەفهمرێیت.🖤
خاکی بێگوڵ
من خاکێکی گونجاو نیم بۆ هیچ گوڵێک؛
نەک لەبەر ئەوەی خاکەکەم خراپە، بەڵکو زۆر ساڵە کە بارانی خۆشحاڵی بەسەرم نەباریوە. هەر گوڵێک هاتە ناوم، هەوڵم دا بیپارێزم، بەڵام لە ناو مندا هەموو شتێک زوو پژمێت.
شاید کێشەکە لە گوڵەکان نەبوو،
شاید من زۆر وشک بووم بۆ ئەوەی شتێک لە ناخمدا بژیێت.
بۆیە هەرکات گوڵێک نزیکم دەبێتەوە،
پێی دەڵێم: «لە من دوور بە، من خاکێکی گونجاو نیم بۆ تۆ.»
بەڵام لە قووڵایی ناخمدا،
هێشتا هیوام بەو بارانەیە کە ڕۆژێک ببارێت…
تا لە شوێنی ئەو هەموو وشکبوونەوەیە،
یەک گوڵ، تەنها یەک گوڵ،
لە مندا بڕوێت.
دڵتەنگی
هەندێک جار دڵتەنگی تەنها بەوە نییە کە کەسێکت لە تەنیشت نییە؛
دڵتەنگی ئەوەیە کە زۆر شتت هەیە بڵێیت، بەڵام هیچ کەسێک نییە کە بەڕاستی تێت بگات.
شەوانە لەگەڵ بیرەکانم دادەنیشم،
لەگەڵ یادەوەرییەکان دەدوێم،
و بە بێدەنگی چاوەڕێی شتێک دەکەم کە خۆشم دەزانم لەوانەیە هەرگیز نەگەڕێتەوە.
دڵم زۆر قسەی هەیە،
بەڵام زمانم بێدەنگە…
چونکە هەندێک ئازار بە وشە ناوترێن؛
تەنها دەژین لە ناو دڵدا،
و هەر شەوێک کەمێک زیاتر مرۆڤ لە خۆی دوور دەخەنەوە.
ژیان چییه؟
ئەگەر پێکەنینه، بۆچی دەگرین؟
ئەگەر گریانه، بۆچی پێدەکەنین؟
ئەگەر ژیانه، بۆچی دەمرین؟
ئەگەر مردنه، بۆچی دەژین؟
ئەگەر ئەڤینه، بۆچی پێی ناگەین؟
ئەگەر ئەڤین نییه، بۆچی ئەڤیندار دەبین؟
بەڕاست،
ژیان چییه؟؟؟
#حوسێن_پەناهی
📚 ئەڤینم خۆش دەوێت، بەڵام لە ژن دەترسم!
لەگەڵ ئەوەی ڕێگایەکی دورو دڕکاویم بڕی و نەگەشتم بە هیچ،هێشتا ئازارەکەی لە ناو دڵم دێتو دەچێت سەرسنگم لول دەخواتو هەناسەم دەگیرێ، ئەزانم ئەم دەردە بەرۆکم بەر نادات ، تاشەوێک سەرم دە خوات و شەوێک دێت ئەم کابوسە ڕۆحم لە جەستەم دێنێتە دەروە.🌪️🖤
-لێرە پاساکان بە پێچەوانەوە جێی دەکرێن
ڕاستگۆیی بووەتە پەلەیەکی شەرمەزاری و
دروغ جۆرێکە لە لێهاتویی
لێرە، ئەوانەی تەنها سەرایەکی ئەبەدیان دراوە، چونکە نەیانتوانی وەک میگڵ ڕەفتار بکەن و دڵیان بۆ کەسانێک کردووە کە تەنها هەوڵی وردەخاشکردنیان دەزانن
سەیر بکە، چ شانوێیەکی تالة مرۆڤە درۆزنەکان لوتکەی دڵخۆشییان گرتووە، چونکە لە بازاری وەهمدا، هەرزانترین شت وێژدانە .. 🖤
تەمەنی 20 کانم… تەمەنێک کە پێم وا بوو دەبێت جوانترین بەشی ژیانم بێت، بەڵام بو بە قورسترین بەشی ژیانم.
ئێستا زۆر شت لەدڵما کۆبۆتەوە خێزان ،خوێندن ،کێشەکانی ژیان ،داهاتوو ، هەر یەکەیان بەشێک لە ئارامیان بردوم.
هەندێک شەو ئەوەی کە ئەتوانم بیکەم ئەوەیە لە تاریکیدا سەیری سەقفی ژورەکەم بکەم چاوەڕێی ئەوەبم کە خەوم لێ بکەوێت بەڵام بیرەکانم ڕێم پێ نادەن..
زۆر جار لەخۆم دەپرسم: من چیم لە ژیان دەوێت؟ بۆکوێ دەڕۆم؟! وەڵامی هیچ کامم نیییە. تەنها دەزانم ماندوم…
ماندوم لەوەی هەموو شتێک لەدەروە ئاسای نیشان بدەم لەکاتێکدا لە ناوەوە هەمو شتێک ئاڵۆزە.🖤
دەبێ منیش بڕۆم ژیان بدۆزمەوە!
خەمگين وەك چرايەك نەوتى تيدا نەمابێت بارى ئەو هەموو تاریکییە هەڵ دەگرێت کە گوناهی ئەو نییە..
لە نیشتیمانێکدام هێندە دڵتەنگیم بە خۆمەوە بینی لە دڵ خۆشی ئەترسم هێندە بەتەنیا گەڕام هێندە بە تەنیا چووم هێندە بەتەنیا مامەوە لەنزیکی مرۆڤ ئەترسم🖤!
