en
Feedback
فەرموودە و ووتە

فەرموودە و ووتە

Open in Telegram

✵ پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: خوا ڕوومەتی ئەو ڪەسە درەوشاوە بڪات ڪەفەرموودەیەڪمان لێوە دەبیستێت و ئینجا لەبەری دەڪات تاوەڪو دەیگەیەنێتە ڪەسێڪی تر جگە لەخۆی . 🅹🅾︎🅸🅽 ▽ ⇒ @payame_raste@saday_minbar@nza_channel ⁴ 𝓜𝓐𝓨 ²⁰²³ ✍︎

Show more
3 902
Subscribers
No data24 hours
-87 days
-2130 days
Posts Archive
پێغەمبەری نازارمان ️ﷺفەرموویەتی: خوێندنی ئەم زیڪرە  پاداشتی خێرترو چاڪترە لەشەوڕۆژێڪ زیڪرڪردن سُبْحَانَ اللّٰه‌‎ عدد ما خلق ، سُبْحَانَ اللّٰه‌‎ مِلْءَ ماخلق ، سُبْحَانَ اللّٰه‌‎ عدَدَ ما في الأرضِ والسماءِ، سُبْحَانَ اللّٰه‌‎  ملء ما في الأرض والسماء سُبْحَانَ اللّٰه‌‎  عدَدَ ما أحصى كتابه سُبْحَانَ اللّٰه‌‎ ملء ما أحصى كتابه سُبْحَانَ اللّٰه‌‎  عدَدَ كلّ شيءٍ ، سُبْحَانَ اللّٰه‌‎  مِلْءَ كُلِّ شَيءٍ♡︎

چی دەبێتە ڕێگر لە سزای ناو گۆڕ؟ پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی: سورەتی "الملک" ڕێگـرە لە سزای ناوگـۆڕ  بۆ کەسێک کـە شەوانە پێش خەوتن دەیخوێنێ ...

ڕزق هەمیشە پارە نییە : ئەڪرێ پێڪەنینی دایڪت بێ ئەو ماڵە بێ خەمە بێت كە تیایە ئەخەویت ئەو لەشساغیە بێت ڪە خاوەنیت ئەو هاوڕێییەتە ڪە لەگەڵتە لە هەموو ڪاتێڪ باوڪێڪ بێت ڪە هەرگیز پێت ناڵێت خۆشمدەوێت بەڵڪو بۆت ئەسەلمێنێت دەنگێڪی مناڵ بێت ڪە بانگت ئەڪات دڵێڪ بەڕاست و بێ مەرج تۆی بووێت.

ڕۆژێڪ دادێت٠٠٠ هەمووان جێت دەهێڵن !ڕەسولی ئەڪرەم محمد(ﷺ) نـەبێ.. دێت و شەفاعەتت بۆ دەڪا.. بۆیە سەڵاوات لەدیداری ئەو نازدارە لەبیرمەڪە.. {اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ}

( إِنَّ اللهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا ) «اللَّهُمَّ صَلِّ وَسَلِّمْ عَلَى نَبِيِّنَا مُحَمَّدٍ»

پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی هەر کەسێک گوێ لە قسەی کەسانێک بگرێت کە پێیان ناخۆش بێت گوێیان لێ بگرێت یاخود لێی ڕاکەن ئەوا قورقوشمی تواوە دەکرێتە گوێیەکانی لە ڕۆژی دواییدا . | صحيح البخاري 7042 |

پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: لە دونیادا وەکوو غەریب بە یان وەکوو ڕێبوارێک بە! (ڕێبوار زەهیدانە ترو دونیا نەویست ترە لە غەریب” چونکە غەریب بۆ ماوەیەک لە شوێنێک دەمێنێتەوە بەڵام بە هی خۆی نازانێ، کەچی ڕێبوار لە هیچ شوێنێک نامێنێتەوە هەردەم دەڕوا…)

ئەگەر مردن کۆتایی هەموو شتێک بووایە، ئەوا ستەمکار بە ستەمەکەیەوە و مەزڵوم بە ئازارەکەیەوە دەڕۆشتن و کارەکە تەواو دەبوو، کەواتە پێویستە دادگایەکی مەزن هەبێت (ڕۆژی قیامەت) بۆ ئەوەی حەق بگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی. « بەدیعوزەمان سەعیدی نوورسی »

صەڵاوات ناردن بۆ پێغەمبەری خواﷺ پاداشتـی زۆرن، یــەڪێڪ لەوانـــە لابردنی خەمـی دونیا و دواڕۆژتـــە. بەمەرجێڪ صەڵاوات دانــت بەئــاگـاییــەوە بێـت.

‌ ( وَمَاۤ أَرۡسَلۡنَـٰكَ إِلَّا رَحۡمَةࣰ لِّلۡعَـٰلَمِینَ ) ئه‌ی محمد ﷺ ئێمه تۆمان ڕه‌وانه نه‌کردووه ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێت که ببیته ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌که‌ت بۆ هه‌موو جیهانه‌کان، جیهانی ئاده‌میزاد و گیاندار و ڕووه‌ک. "سورەت الأَنبِيَاءِ: ۱۰۷"

پێغەمبەر ﷺ کێیە؟ مەزنترین ئایەتی ناو کتێبی گەورەی گەردوون و.. گەورەترین ناو لەو قورئانە مەزنەدا و.. تۆوی درەختی گەردوون و.. ڕووناکترین بەروبوومەكانی ئەو درەختە و.. خۆری کۆشکی ئەم جیهانە و.. مانگی چواردە و ڕووناکی بەخشی جیهانی ئیسلام و.. ڕێ پیشاندەری خەڵکی بۆ لای دەستەڵاتدارێتی پەروەردگارێتیی خوای گەورە و.. دانای نهێنی دەرخەر و شی کەرەوەی گشت نهێنی و مەتەڵەکانی بوونەوەران، تەنها سەروەرمان حەزرەتی محمدی ئەمینە ﷺ کە سەرجەمی پێغەمبەرانی لە ژێر باڵی پێغەمبەرایەتییەکەیدا و هەموو "جیهانی ئیسلامی"شی لە ژێر باڵی ئایینی ئیسلامدا جەم کردووە و، بەم دوو باڵەوە بەناو چینەکانی "حەقیقەت"دا فڕیوە و، بووە بە ڕابەر و سەرقافڵەی کاروانی: هەموو پێغەمبەران و گشت ئەولیا و صیدديقان و سەرجەمی زانایانی لێکۆڵەر و دڵ خاوێن و، بەوپەڕی ئەو توانا و هێزەش کە خوا پێی بەخشیوە "یەکتایی" خواوەندی بە جوانی ڕوون کردووەتەوە و بەمەش ڕێیەکی تەخت و ئاسانی بەرەو عەرشی "تەنیایی" خستووەتە سەر پشت و، ڕێنمایی گرۆی مرۆڤی لە ڕێی: ئیمان بە خودا گرتووەتە ئەستۆ و، "یەکتایی ڕاستەقینە"ی چەسپاندووە.
بەدیعوززەمان سەعیدی نوورسی
#پەیامەکانی_نوور
وتەکان - لاپەڕە/ ٤٤٣

{ وَمَاۤ أَرۡسَلۡنَـٰكَ إِلَّا رَحۡمَةࣰ لِّلۡعَـٰلَمِینَ } [سورەت الأَنبِيَاءِ: 107] (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) ئێمه تۆمان ڕه‌وانه نه‌کردووه ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێت که ببیته ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌که‌ت بۆ هه‌موو جیهانه‌کان,جیهانی ئاده‌میزاد و گیاندار و ڕووه‌ک …🤍

اللّهُمَّ ‌صَلِّ ‌عَلَىٰ‌ مُحَمَّد ‌وَعَلَىٰ ‌آلِ‌ مُحَمَّد‌🤍

◈ چۆن پێغەمبەرمانﷺ خۆش بوێت .؟ خۆشەویستمانﷺ فەرموویەتی : ئەوەی سوننەتی من زیندوو بکاتەوە بەدڵنیاییەوە خۆشی دەوێم، ئەوەشی خۆشی بوێم لەگەڵ من دایە لە بەهەشت . ئیمامی بوخاری)ـیش ڕەحمەتی خوای لێبێت فەرموویەتی: باشترینی موسڵمانان کەسێکە کەوا سوننەتێک لەسوننەتەکانی پێغەمبەری خوداﷺ زیندوو بکاتەوە، کە مرێندراوە لەناو خەڵکیدا، ئارام بگرن ئەی ئەو کەسانەی لەسەر سوننەتن ڕەحمەتی خواتان لێبێت چونکە بەڕاستی  ئێوە کەمترینن لەناو خەڵکیدا ...

⁨ یادی لەدایکبوونی مەزنی مرۆڤایەتی پیرۆز بێت ، با لەم یادەدا سڵاواتێکی زۆر بنێرین بۆ گیانی پاکی... اللهم صل على محمد وعلى آل محمد⁩

ل ە نزاکانی پێغەمبەری خوداﷺ ؛ (اللَّهُمَّ أَصْلِحْ لِـي دِينِـي الَّذِي جَعَلْتَهُ عِصْمَةَ أَمْرِي، وَأَصْلِحْ لِـي دُنْيَايَ الَّتِـي جَعَلْتَ فِيهَا مَعَاشِي، وَأَصْلِحْ لِـي آخِرَتِـي الَّتِـي جَعَلْـتَ إِلَيْهَا مَعَادِي، وَاجْعَلِ الْـحَيَاةَ زِيَادَةً لِي فِي كُلِّ خَيْرٍ، وَالْمَوْتَ رَاحَةً لِـي مِنْ كُلِّ شَرٍّ). خوایە دینداریەكەم بۆ چاك بكە كە پاراستنی گوزرانمی پێوە بەندە وە بواری دونیاشم بۆ چاك بكە كە ژیانمی تێدایە وە بواری دواڕۆژشیشم بۆ چاك بكە كە گەڕانەوەمی تێدایە وە ژیانم بكە بە مایەی زیاد بوونی هەموو خێرێك بۆم وە مردن بكە بە مایەی ئیسراحەت بۆم لە هەموو خراپەیەك.

چ مەدحێکت بکەم کەوا خالق ئاوا وەسفت بکا.. لە وەسفی پاکێتی عەقڵیدا دەفەرموێت: ﴿مَا ضَلَّ صَاحِبُكُمۡ وَمَا غَوَىٰ﴾ پێغەمبەرەکەتان گومڕا وسەرلێشێواو نیە بەڵکو خاوەنی ڕوشد وژیریەکی گەورەیە. لە وەسفی پاکێتی زوبانیدا دەفەرموێت: ﴿وَمَا یَنطِقُ عَنِ ٱلۡهَوَىٰۤ﴾ ئەوەی دەیڵێت لە هەوا وئارەزووی خۆیەوە نیە هیچ کات، ﴿إِنۡ هُوَ إِلَّا وَحۡیࣱ یُوحَىٰ﴾ بەڵکو هەمووی سروش ووەحی خوایە. لە وەسفی پاکێتی چاویدا دەفەرموێت: ﴿مَا زَاغَ ٱلۡبَصَرُ وَمَا طَغَىٰ﴾ چاوەکانی بەملاولادا لا نادات ولە سنور دەرناچێت. لە وەسفی پاکێتی دڵیدا دەفەرموێت: ﴿مَا كَذَبَ ٱلۡفُؤَادُ مَا رَأَىٰۤ﴾ هەرگیز دڵەکەی درۆ ناکات لەوەی بینیویەتی. لە وەسفی پاکێتی سنگیدا دەفەرموێت: ﴿أَلَمۡ نَشۡرَحۡ لَكَ صَدۡرَكَ﴾ ئایا سنگ ودەرونمان فراوان وگەورە نەکردووی. لە وەسفی پاکێتی زیکر ویادیدا دەفەرموێت: ﴿وَرَفَعۡنَا لَكَ ذِكۡرَكَ﴾ یاد وزیکری تۆمان بەرز کردۆتەوە تا رۆژی قیامەت. لە وەسفی پاکێتی لە تاواندا دەرفەرموێت: ﴿وَوَضَعۡنَا عَنكَ وِزۡرَكَ﴾ هیچ تاوانێکمان بە تۆوە نەهێشتووە وپاکی لە هەموو شتێک. لە وەسفی رەحم وسۆزیدا دەفەرموێت: ﴿بِٱلۡمُؤۡمِنِینَ رَءُوفࣱ رَّحِیمࣱ﴾ بەرامبەر ئیمانداران زۆر بەڕەحم وسۆزە. لە وەسفی عیلم وزانستەکەیدا دەفەرموێت: ﴿عَلَّمَهُۥ شَدِیدُ ٱلۡقُوَىٰ﴾ ئەوەی کە مامۆستای بووە وفێری کردووە کەسێکی زۆر بەهێز وبەتوانا بووە کە مەلائیکەتی بەڕێز جبریلە عليه السلام. لە وەسفی پاکیتی وبەرزێتی ڕەوشتیدا دەفەرموێت: ﴿وَإِنَّكَ لَعَلَىٰ خُلُقٍ عَظِیمࣲ﴾ بێگومان تۆ لەسەرو هەموو ڕەوشتە بەرزەکانەوەی. فەزڵی بەسەر تەواوی پێغەمبەرانەوە هەیە ومەقام وپلەیەکی پێدەدرێت لە قیامەت کە تەنها تایبەتی یەک کەسە و گەورەترین و بەرزترین پلە و شەرەف و ڕێزە، ئەویش مەقامی مەحمودە کە بریتیە لە بەرزکردنەوە و دانیشاندنی لەسەر عەرشی خۆی ...