مەدرەسەی سوننە
Open in Telegram
بۆ بڵاوکردنەوەی بیروباوەڕی ئەهلی سوننەت و جەماعەت، و وەڵامدانەوەی لایەن و گروپە گومڕابووەکان، موسڵمانێکی بێ لایەنی ڕاستیخوازم من لە فەیسبوک: https://www.facebook.com/salar.daudy.9 من له یوتوب: https://youtube.com/channel/UCpr6dBAb33R6JTDgvtpVSnQ
Show more1 129
Subscribers
No data24 hours
-17 days
-1630 days
Posts Archive
1 129
Repost from کتێبخانەی حوجرە ـ مكتبة الحجرة
کتێبخانە دادەخەم، کتێبەکانیش بەهەرزان دەفرۆشمەوە.
إِنْ شَاءَ اللّٰه کەمێکی تر ئەوانەی ماون بەنرخێکی هەرزان دایدەنێم.
1 129
شێخ نەزار حەمادی دەڵێت:
چاوەڕێی ئەو قەصیدەیە سەلەفیەین؛
يا صهاينة يا أسافلة الورى...
فارس عباد بیلێتەوە بە نەشید، ولید سەعێدان وئەوانی تر شەرحی بکەن.
ما زلنا إلى الآن ننتظر قصيدة سلفية فيها:
يا صهاينة يا أسافلة الورى...
ينشدها فارس عباد ويشرحها وليد السعيدان أو نحوهما.
1 129
🔰کچە کوردێک بە شاڵ و فەقییانەی کوردەوارییەوە، دەسماڵی کوردایەتی بەسەر سەریدا داوە، و کۆڵوانەی دینداری له شان کردووه.
🔰کچه کوردی کۆیەیی، خاتوو زەینەبی مەلا ڕەئووف، خوشکە گەورەی دڵداری شاعیر، کە خۆشەویشتی خاک و نیشتمان لە لایەک، دینداری وعیرفانییەتی لە لایەکی تر، لە سەر لوتکەی هەیبەت سوڵتان لەناو کۆڵوانەکەی دەرهێناوە و بەسەریدا بڵاوی کردۆتەوە.
🔰ئافرەتێک لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا، کە ناڕەحترین ڕەوش و نالەباری خاکی پاکی کوردەواری و جەرگسوتانی کۆتر و کەو و کوڕکوڕ و باڵندەکانی کوردستان بووە بەڵام توانیویەتی ئەم دیوانە پڕ لە زێڕ و گەوهەرە بنوسێت، بۆیە شایەنی خۆیەتی له زانکۆ و پەیمانگاکان گرنگی پێ بدرێت.
1 129
پێشەوا طاش کوبری زادە دەڵێت؛
سەرۆکی ئەهلی سوننە لە زانستی کەلام دوو پیاون؛
یەکێکیان حەنەفی یە؛ ئەبو مەنصوری ماتوریدی.
کە ناسراوە بە (علم الهدى).
ئەوەی تریان ئەبو حەسەنی ئەشعەری شێخ ـی سوننەت وسەرۆکی جەماعەت سەرخەری سوننەت، ئەوەی گومانی لابرد لەسەر دین ، هەموو هەولێکی دا بۆ پاراستنی عەقیدەی مسوڵمانان.
1 129
Repost from کتێبخانەی حوجرە ـ مكتبة الحجرة
+1
🔺بقیت 3 نسخ فقط.
إسم الكتاب: شرح مقاصد الكلام في عقائد الإسلام مع حواشي الخيالي والسينابي والبروسوي والفاروقي
السعر :115,000
المؤلف: مجموعة من المؤلفين
دار النشر: دار النور المبين
-----
للطلب والمراسلة، پەیوەندی بکەن:
📬@Xalynaujuly
📲07728918940
📲07506698940
*صفحة المکتبة علی التیلیجرام:
https://t.me/Ktebsunna
*لدینا توصیل الی کافة محافظات العراق.
1 129
🔰کۆبوونەوەیەکی زۆر موبارەک، لە خزمەتی تەفسیرەکەی عەلامەی موتەکەلیم شیخ الإسلام والمتکلمین ابن فورك الأشعري( ت: 406هـ).
1 129
جەهمیەکان عەدەم دەپەرستن، موجەسیمەش صەنەم، کۆمەلێک بانگەشەی تەجسیم لە کتێبی (نقض عثمان بن سعيد الدارمي على بشر المريسي الجهمي) هی عثمان ـی کوڕی سەعید.
1 129
مەفهومی وەلی ئەمر:
وەلی ئەمرەکانیان ئەمریکا وئیسرائیل دایان ناون وپشتگیریان لێ دەکەن بۆیەش خزمەتەکانیان دەچێتە نێو یەک ڕووبار:
ئەو لێدوانانەی ئەم دواییە بەرامبەر فەتوای جیهاد دژی جولەکە شتێکی غەریب ونامۆ نییە، چونکە ڕەبیع مەدخەلی دەڵێت؛ خەتەری ئیخوان زۆرترە لە یەهود ونەصارا.
مەدخەلیەت وعەقڵ پێکەوە کۆ نابنەوە (عەقڵ دابنێ دواتر ببە بەمەدخەلی).
هەر کاتەک پێشەوا ومەلا بوون بە بەشێک لە شاردنەوەی ڕاستیەکان وداپۆشینی حەقیقەت، بێگومان بە وڵات بەرەو ئاقارێک دەڕوات خەلکی ڕەش وڕووت لە دین سارد دەبنەوە چونکە ئەو کات دەبینن لە کاتێک دین دەبێ ببێ بە داکۆکەری مافەکانیان،دەبینێت دەبێتە پاساو بۆ ئەو زوڵم وستمەی لێیان دەکرێت.
خوای گەورە دەفەرمووێ: (وَأُولِي الْأَمْرِ مِنْكُمْ) ئیمامی ڕازی دەڵێت: قەولی صەحیح ئەوەیە بریتیە لە زانایان.
کەواتە: دەسەلات دار دەبێت بە شوێنکەوتەی زانایان نەک تۆ ببیت بە چەواشەکار وخیانەت کار بەرامبەر وەلی ئەمرەکانت.
لەو کاتەی مەدخەلیەت وجامیەت: سعودیە دروستی ئەکات بۆ خزمەت کردنی بەرەژەوەندیەکانی ئەمریکا، بۆ ئەوەی بۆی بشەرعێنن کە ئەمریکا بێتە ناوچەکە وڵاتانی ئیسلامی داگیر بکات و وەلاء وبەراء یان واز لێ هێنا بۆ بەرژەوەندی ئەمریکی، ئێوەمان هەر بینیوە دژی ئومەت بوەستنەوە، دەرکردنی شێخی ئەلبانیش باشترین بەلگەیە.
ئایە زاراوەی وەلی ئەمر کاتی ماوە:
یەکەم: شتێک نەماوە بە ناوی وەلی ئەمر کە کاروباری مسوڵمانان بەرێوە ببات و بەرگری لە دین وژیان ومافەکانیان بکات.
وشەی وەلی ئەمر ئەصلەن کاتەکەی تەواو بووە، چونکە ئومەتی ئیسلام بۆ دەیان پارچە دابەش بووە، دیموکراسی وپەرلەمان حوکم دەکات هەر چوار سالێک کۆمەلە کەسێک هەولی بەدەست هێنانی دەسەلات دەدەن.
خودی بەیعەتەکە صەحیح نییە چونکە موقەدیماتی لەسەر باطل هاتووە دەنگی داوێن پیسەک و شێخێکی عالیم وەک یەکە ئایە ئەوە شەرعیەت پێ دانە؟!
دووەم: زارەوەی (دار الكفر ودار الإسلام) بەسەر چووە چونکە شتێک نەماوە بەو ناوە جزیە نەماوە وکافر لە نێو وڵاتی مسوڵمان هەموو حەقێک وەر دەگرێ مسولمانیش هەر وەها، ئەوەی حوکمیش دەکات لەسەر ئەساسی نەتەوەی خۆی حوکم دەکات نەک لەسەر ئەساسی شتی تر بەڵکو ئەتوانین بلێین هەمووی بریتیە لە (المعاهدة).
سێیەم: لای حەنابیلەکان ئیبن حەمدان دەڵێت: وەلی ئەمر دەبێ مسوڵمان بێ، موکەلەف بێ، زانا بێ بە ئەحکامی شەریعەت، خەبیر بێ لە کاروباری سەربازی، حەق بەخاوەنەکەی بگەیێنێت، حوکم وشەریعەت جێ بەجێ بکات.
سەیری ئەو سەرچاوەنەش بکە (الاحكام السلطانية) ص٢٠ | حواشي الاقناع ٢/١٠٧٥ | كشف القناع ١٤/٢٠٣-٢٠٥. قلائد العقيان ٢٥٨.
لە هەموو مێژووی مەدخەلیەت تەنیا دژایەتی مسوڵمانیان کردوە بۆیە ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو زبڵدانی مێژوو دەڕۆن.
پێشەوا جوەینی دەڵێت دەبێت: وەلی ئەمر موجتەهید بێ ئەوەندە شارەزایی هەبێ پرسیار نەکات لە بابەتی لاوەکی شەریعەت.
نووسین:
محمد عزالدين
قوتابی دکتۆرا لە اصول فیقهـی ئیسلامی .
1 129
ئیبن عساکر نەقل دەکات؛
ئەبو حەسەنی ئەشعەری پێغەمبەری خوا- صلى الله عليه وسلم- دەبینێت لە خەو پێی دەلێت؛ ئەبو حەسەن ئەو مەزهەبە سەربخە کە لە منەوە ڕیوایەت کراوە ئەوە حەقە، هەستام لەخەو زۆر خەمبار و پەشیمان بووم، وازم هێنا لە کەلام شوێن قورئان و حەدیث کەوتم.
چوومە سەر مینبەر، پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: مەزهەبی ئەهلی حەدیث سەربخە، چۆن ئەو بوردەیەم داکەند ئاواش وازم لە ئیعتزال هێنا.
کاتێک ئەبو حەسەن دەرکەوت موعتەزیلە وحەشەوی و هەرچی ئەهلی بیدع هەیە خۆیان دەشاردەوە.
1 129
شێخ محمد زاهد کەوثەری دەڵێت:
ئەشاعیرە دادپەروەرن وعەدلن لە نێوان موعتەزیلە وحەشەویەکان، نە نەقڵیان دوور خستۆتەوە وەکو موعتەزیلە، ونە عەقلیانیش پشت گوێ خستووە وەکو حەشەویەکان، خێری پێشینانیان لە خۆیان کۆکردۆتەوە، وازیان هێناوە لە باطل ی هەموو گروپێک، پارێزگاریان کردوە لەوەی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم لەسەری بووە لەگەل هاوەلەکانی، هەموو زەوییان پری زانست وعیلم کردوە.
1 129
غەززە - تاقیکردنەوەیەکی خوا بۆ ناساندنی صادیقان ومونافیقەکان:
سوڵطان عبد الحميد: [ڕەحمەتی خوای لێبێت] کاتێک شیرزل برە پارەیەکی زۆری پێشەکەش کرد بۆ ئەوە ڕێگە بدات لەسەر خاکی فەلەستین دەولەتێک دروست بکات بۆ یەهودیەکان، لە کاتێک ئەوەندە پارەکە زۆر بوو ئەیتوانی هەموو قەرزەکانی خەلافەتی عوثمانی باتەوە، بەڵام ڕازی نەبوو بەڵکو هەلوێستێکی زۆر مەردانە وپیاوانەی نواند ووتی:
ئەوە مولکی من نییە، ئەهلی ئیسلام بە خوێن فەتحیان کردوە وبەخوێن پاراستویانە و بەرگری لێ دەکەن، یەک شەقاو لە قودس هی موساهەمە نییە.
بەڵام سعودیایە ڕێکەوتن دەکات لەگەل ئەمریکا ( ترۆمان) هەموو سەروەتی ئەهلی ئیسلام دەدات بەوان بەس بۆ ئەوەی خۆیان بمێنەوە لەسەر حیسابی مسوڵمانان.
سعودیایە هێزەکانی ئەمریکای هێنا بۆ داگیر کردنی عێراق و کوشتنی یەک ملیۆن سوننەی عێراق.
سعودیا بوو سەدان هەزار کەسی بێتاوانی لە یەمەن شەهید کرد.
سعودیا ٥٠٠ ملێاری دایە ترامپ کاتێک هاتە سعودیە.
سعودیا سەری ساڵی ئەم ساڵ یەک تریلیۆن دۆلار دا ئەمریکا.
حوثیەکانی یەمەن ڕێگە نادان بە دەریا هێج شتێک بۆ ئیسرائیل بچێت، سعودیا وئیماراتن خواردن و کەل وپەلی بۆ دەنێرن.
یەمەنە ساروخ دەگرێتە ئیسرائیل سعودیە دەی هێنێتە خوارەوە بەس بۆ ئەوەی بە ئەسیاد وباب وباپیرانی نەکەوێت لە ئیسرائیل.
بۆیە شێخ خالد با حمێد ووتی سەلەفیەتی معاصر:
صیناعەیەکی سعودین بۆ خزمەت کردنی بەرژەوەندیەکانی ئیسرائیلی وئەمریکی.
لەوەتەی هەن دژایەتی ئەهلی ئیسلامتان کردوە، شێخ یاسر و شێخ سالم وشێخ ڕەسلان شێخ ڕەیس هەموو مەدخەلەکیانیش وا بە ئاشکرا بەرگەی لە ئیسرائیل دەکەن.
ئەوەی فکرە بۆگەنەکەی ئال سەلول چوبێتە نێومێشکی ناتوانێت دژایەتی ئەهلی ئیسلام نەکات.
بۆیەش دیسان خۆیان لە مسولمانان جیا کردوە و بەس بۆ ئەوەی یەهود لە خۆیان ڕازی بکەن!
ڕۆژنامە نووسی ئیسرائیلی دەلێت:
#ئیدی_کۆهین :
هەتا لەسەر بابەتی جیهادیش ناکۆکن، کێمتڕ لە 24 کاتژمێڕ لەسەر فەتوای تیڕۆڕست #عەلی_قەرەداغی لەلایان یاسر بڕهامی ووڵامدڕایەوە کەئەڵێت :
#شتێك_نییە_بەناوی_جیهاد_دژی #جوولەکە !!
ئێستا زانیتان غەز.زە چۆن ئابڕۆی مونافیقان برد .
نووسین
محمد عزالدين
1 129
لەو کاتەوەی خەنجەری ژەهراوی نەجد بەر پشتمان کەوت تا ئەمرۆ تیمار نەبووە:
—————————-
فەتوای کۆتایی ڕاگەیاندی جیهادی یەگرتووی ئوممەت، لەم کاتەوە جیهاد ڕانەگەێنراوە.
لەم وێنەیە شێخ عەلی حەیدەر ئەفەندی دەردەکەوێت کە فەتوای شیخ ئیسلام مصطفی خیری دەخوێنێتەوە کە جیهادی گەورەی ڕاگەیاند بەوەی خەلافەتی عوثمانی چوو نێو جەنگی جیهانی یەکەم ١٩١٤م.
مەدخەلیزم وهاو فکرە وهاو بۆنەکانی هەر لە مێژەوە موتەخاذیل بوون هەر وەکو چون شێخی صاوی دەڵێ: گروپێک پەیا بوون لە نەجد لە خەواریجەوە نزیکن.
هەر وەکو چۆن موفتی مەکە شێخ دەحلان ووتی ئەمانە فیتنەن وکتێبی لەسەر نووسین.
هەر وەکو چۆن شێخ محمد کوڕی سولیمانی کوردی، عەلامە وشێخی زۆر گەورە خاوەنی کەرامات وکۆمەلێک کتێبی بەسودی زۆر ،سەبارەت بە ئیبن عبدالوهاب دەڵێت ونامەیەکی بۆ دەنێرێت:
ئەی کوڕی عبد الوهاب سلاو لەو کەسەی شوێن هیدایەت دەکەوێت، من ئامۆژگاریت دەکەم لە پێناو خوا زمانت بپارێزیت بەرامبەر مسوڵمانان، و دواتر پێی دەڵێت واز بێنە لە کافر کردنی ئەهلی ئیسلام.
﴿وَمَنْ يُشَاقِقِ الرَّسُولَ مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ الْهُدَى وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ الْمُؤْمِنِينَ نُوَلِّهِ مَا تَوَلَّى وَنُصْلِهِ جَهَنَّمَ وَسَاءَتْ مَصِيرًا ١١٥﴾ [النساء:115]
و لەو کاتەی دروست بوون بەوەی یەکەم شمشێریان لە پشتی دەولەتی عوثمانی نا هەتا ئەمرۆ یەک فیشەکیانیش بەرامبەر کوفری عالەمی نەناوە.
جیهادی فیکری بۆگەنی نەجد وحیجاز:
کوشتنی مسوڵمانان لە عێراق و کوردستان بە ناوی داعش وهاو مەشرەبەکانی.
کوشتنی مسوڵمانان لە سوریا بە ناوی داعش وبەرەی نوصرە گروپەکانی تریش.
کواستنی مسوڵمانان لە لیبیا.
کوشتنی مسوڵمانان لە ئەفغانستان بە ناوی گروپی خوراسانیەکان.
کوشتنی مسولمانان لە پاکستان بە ناوی ئەهلی عەدل.
کوشتنی مسوڵمانان لە ئەفریقیا بە ناوی بۆکۆ حەرام
ئەوە جیهادی ئێوەیە یەک فیشەکتان بە کوفری عالەمی نەناوە.
ئەوە پێغەمبەری خوایە دەفەرمووێت: ئەهلی ئیسلام دەکوژن وواز لە ئەهلی کوفر دێنن.
بەلام سەیر بکە لە غەزە حەماس جیهاد ئەکات خەلکیش لەگەلێتی .
لە ئەفغانستان ٥٠ ساڵە دژی ڕوس وئەمریکا جیهاد دەکەن (ماتوریدین).
دەیان ساڵ برایانی چیچان وقەوقاز وداغستان شافیعین.
و هەموو مەلا و شۆرەشەکانی کورد لە ١٠٠ ساڵی ڕابردوو بریتی بوون لە ئەو شێخانەی لەبەردەم مەلای حوجرە پەروەردە ببوون.
بۆیە پێمان سەیر نییە ئەگەر ئێستاش هەلوێستان هەر دژی مسوڵمانان بێت، چونکە تاریخی ڕەشی ئێوە هەر ئەوە بووە.
بۆیە ئەمرۆ دەوستنەوە بەرامبەر فەتوای یەکێتی زانایانی مسوڵمانان چونکە زەرەر بە نیفاقی ئال سەلول دەگەیێنێت!!!.
نووسین
محمد عز الدين
1 129
Repost from کتێبخانەی حوجرە ـ مكتبة الحجرة
بقیت نسخة فقط، سارعوا بالحجز.
الکتاب: الشرح الکبیر علی العقیدة الطحاویة.
المؤلف: الدکتور سعید فودة.
الناشر: دار الأصلین.
نوع الکتاب: مجلد شاموا.
عدد المجلد: مجلدان کبیران.
للطلب والمراسلة، پەیوەندی بکەن:
📬@Xalynaujuly
📲07728918940
📲07506698940
*صفحة المکتبة علی التیلیجرام:
https://t.me/Ktebsunna
*لدینا توصیل الی کافة محافظات العراق.
