564
Subscribers
No data24 hours
-17 days
-230 days
Posts Archive
564
157 بۆ 151، %4+ بەرزبویەوە، ئێستا لە مانای پریمیەم پرایس تێدەگەن؟
خەلک لە خۆرا بازار دەشەلەقێنێ ئەم قسەیە بۆ زێر و زیوش راستە چاوەرێ بکە تا خەلکی ئاسای پارە پێ نامێنێ و زێری تر بکرێ،ئەبێ چیی رووبدا؟
564
ئەمە کۆتا جارە شیکردنەوە بۆ بابەتی کانزاکان بکەم، من یەک مسقال کانزام نیە و خۆت بەرپرسی لە زەرەر و قازانج، ئەمانە شیکردنەوە و تێروانینی منن، بۆیەش هاوبەشی دەکەم دەزام مەترسیێکی گەورە لە رێگایە
ئەم ماوەیە هەموو کەسێک ئەم قسانە دەکا
- بە حەیاتی زێر نایەتەوە خوارێ
- زێری بکرە دەرێن هەتا دوو ملیۆنیش دەروا
- دەرێن زیویش دەگاتە ملیۆنەک
.....
564
لە زانستدا شتێک هەیە پێێ دەوترێ Premium & Discount price
ئەوەی ئێستا لە کانزاکان دەگوزەرێ بریتیە لە پریمیەم پرایس واتە نرخەکەی زۆر زیاترە لە نرخی ئاسای بەرزبونی زیاتر بە مانای ئەوە نایە ئەم شیکاریانە هەڵەیە بەڵکو ئەمانە هەمووی دەرفەتی فرۆشتنن
ئەم نرخانە هیچی دەرفەتی کرین نیە، دەرفەتی کرین لە رێگایە بۆیە تا زووە خۆت لەم بۆمبی تەوقیت کراوانە بپارێزە
564
هەمان بابەت چەند رۆژێک پێش ئێستا لە دۆلار پەیابو بینیتان چیان بە دۆلاری سپی قور بەسەر کرد؟ سوک و رسوایان کرد خەلک دەهات دۆلاری سپی دەفرۆشت بە 3 هەزار خوار نرخی بازار و دەیکرد بە شین منیش شینم دەفرۆشت و دەمکرد بە سپی ئەمرۆ لە بۆرصە بووم وتیان ئێسا فەرقەکە نەماوە، تێدەگەیت؟
564
با واز لە زێر بێنین وەرن باسی زیوتان بۆ بکەم، ئەزانن نرخی زیو لێرە و لە دەرەوە چەنێکی فەرقە؟ من نازانم چەنێکە بەس ئەزانم سەروی 20% واتە کە زیوت کرێ لە کوردستان ئۆتۆماتیکی 20% ئەچیتە زەرەر، لەگەل رێزم بەس لە زانست و ریسک مانجمێنتدا کەریش مامەڵەی ئاوا ناکا
564
نرخی بەرهەم هێنانی ئۆنسێک زێر لە نێوان 1400-1600 دۆلارە
نرخی بەرهەم هێنانی ئۆنسێک زیو لە نێوان 15-19 دۆلارە
مارکێت مەیکەرەکان نرخ بەرزدەکەنەوە تاوەکو سەری تۆی پێ بتەقێنن و خۆیان ساف بکەن ئەوەی هەیانە بیفرۆشن و خەڵکی گەمژەش بیکرێ
564
کاتێک نرخ بەرزدەبێتەوە بەبێ هۆکار دوو هۆکاری هەیە:
١-دروستکردنی ترسی لە دەست چون کە خەلکی ئاسای توشی دەبێ ئەمە شڵەژانی بازاری لێدەکەوێتەوە و نرخ دەچێتە شوێنێک نە زانست نە عەقل بەرگەی ناگرێ
٢- دەرچونی زەبەلاحەکانە لە نرخی خەیاڵی
564
بیرتانە کاتی خۆی باسی ئەوەم بۆ دەکردن کاتێ بازار پێویستە دابەزێ بەڵام مارکێت مەیکەرەکان نرخ بەرز دەکەنەوە؟
بیرتانە بیتکۆین لوتکەی نوێێ شکاند وتم بیرشە؟ کەس هەیە لە لوتکە بیرش بێ؟
ئەمە هەمووی پلانە
564
ئەمرۆ دایکم هاتە لامەوە وتی بۆ زیو ناکری ئەڵێن زۆر بەرزدەبێتەوە، ئەزانن ئەمە واتای چیە؟ واتە لوتکەی کانزاکان لەرێگایە
564
من دژی زێر نیم بەلام بیتکۆین لە زێر گەورەترە و باشترە لە زۆر لایەنەوە، زۆر کەس پێی وایە لەم بول مارکیتە بیتکۆین هیچ جولەیێکی گەورە نەکرد بەلکو زیر کردویەتی، چارت درۆ ناکا لە ٣ ساڵێ رابردو بەرزبونی بیتکۆین بەراورد بە زێر 3.8 واتە تا زێر ١٪ بەرزبۆتەوە بیتکۆین ٣.٨٥ بەرزبۆتەوە بە نزیکەی ٤ هێندەی بەرزبوونی زێرە بەلام بەهۆی میدیا و نەبوونی خاوەنداریەتی لەناو کەسی ئاسای ئەم شتانە ئەشاردرێتەوە
بەرزبوونی زێر و زیو شتێکی ئاسایە گەر تا قیامەتیش بەرزببنەوە چونکە زێر و زیو باوکی دراوی کاغەزین بەلام ئەم بەرزبونانە تەلەی بانک و دەولەتانە .....
تارگێتی داهاتووی بیتکۆین سەروی ٢٥٠ هەزار دۆلارە بۆیە لەم بیرمارکێتە کرینی بیتکژۆین لە پێسینەی وەبەر هێنانەکانتان بی
