en
Feedback
Kurd Pump

Kurd Pump

Open in Telegram
565
Subscribers
No data24 hours
-17 days
-230 days
Posts Archive
دوای چەندین ساڵ خزمەت و ماندووبن گەیشتینە یەک خاڵ، پێدانی سیگناڵ لە زەرەر زیاتر هیچیتر نیە، پێدانی ماسی وەک یارمەتی ئەمە خراپ
دوای چەندین ساڵ خزمەت و ماندووبن گەیشتینە یەک خاڵ، پێدانی سیگناڵ لە زەرەر زیاتر هیچیتر نیە، پێدانی ماسی وەک یارمەتی ئەمە خراپترین یارمەتیە لەبری پێدانی ماسی فێری ماسی گرتنی بکە، سەدان رۆژ و شەومان بە نووسین لێرە بەسەر برد دەیان جار ئاگاداریم دا لە کراشی گەورە و یارمەتی دەیان خەلکمان داوە، دوای دەیان گەران و دەیان مناقەشە لەگەل دەیەها ترەیدەر و پسپۆر بریارمان دا ئاکادیمیایێکی کریپتۆ دابمەزرێنین، دوای زیاتر ساڵەک لە کارکردن و تێچوی دەیان هەزار دۆلار ئەمرۆ بە کرۆفیتان پێ دەناسێنم کرۆفیت یەکەم ئەکادیمیای کوردیە کە سەرنجی تەواو دەخاتە سەر فێرکردن و بلاوکردنەوەی زانیاری و کۆکردنەوەی هەموو ترەیدەرێک لە یەک شوێن. وێبسایتی کرۆفیت سۆشیال میدیاکانی کرۆفیت؛ فەیسبووک ئینیستەگرام یوتوب تیکتۆک تیلیگرام خاوەنداریەتی کرۆفیت بۆ کورد پەمپ ناگەرێتەوە.

حەیف و مەخابن، من تێناگەم ئیدانەکردنەکانتان سودی تورێکی قوراوی ناهێنێ، بۆخۆتان راتان کردووە و ئەم خەلکەشتان لە ژێر رەحمی درۆن
حەیف و مەخابن، من تێناگەم ئیدانەکردنەکانتان سودی تورێکی قوراوی ناهێنێ، بۆخۆتان راتان کردووە و ئەم خەلکەشتان لە ژێر رەحمی درۆن جێ هێشتوە، من تێناگەم بۆچی ناچنە دۆخی نا ئاسای ئێمە کە لە دۆخی ئاسای بە نائاسای دەژیێین ئێستا چۆن لە دۆخێکی ئاوا دەتوانن بە ساغی دەرچین؟ کارەساتی زۆر گەورەتر لە رێگایە بەم زوانە هەرێم باجی زۆر گەورەتر دەدا لەسەر ئەو لوت بەرزیەی، وا ئەزانێ ئەمریکا …. خودایە کوردستانمان بپارێزی لە دەستی دوژمن و دۆستی بێ بەرپرسیار.

ئەمرۆ کرۆفیتان پێ دەناسێنم، یەکەم ئەکادیمیای کریپتۆ. دوای زیاتر لە ساڵێک کارکردن و شەونوخونی لەلایەن ئەزموندارترین و پر زانسترینەکانەوە، بەمزوانە پلاتفۆرمەکانی کرۆفیت ئەخەینە خزمەتان.

جەنگی جیهانی ٣ ئەمە باسی جەنگی جیهانی سێیەم و ئەتۆم دەکات لە دەستپێکەوە تا کۆتای ئەم پۆستە ساڵی پار کراوە لە لایەن کەسێکەوە،
جەنگی جیهانی ٣ ئەمە باسی جەنگی جیهانی سێیەم و ئەتۆم دەکات لە دەستپێکەوە تا کۆتای ئەم پۆستە ساڵی پار کراوە لە لایەن کەسێکەوە، کە سینارۆیێک باس دەکا ئەگەری روودانی زۆر زۆرە، ان شاء اللە لە مەجالێک وەریدەگێرین بۆ سەر زمانی کوردی، کاتێک ئەم شتانە روودەدا هیچ شتێک بەهایان نامێنێ نە هەلگرتنی زێر نە پارە تەنها سەلامەتی گیان لە پێش هەموو شتێکە. ٢٠٢٧ و مردنی ٥ بلیۆن کەس؟! با ئەمە سەردێر بێ.

باشە وا بریار بوو زێر و زیو بفرێ، ئەیان نەیان وت گەر ببێتە جەنگی ئێران و ئەمریکا ئەوا زێر و زیو وەک باڵندەیەک بە ئاسماندا دەف
باشە وا بریار بوو زێر و زیو بفرێ، ئەیان نەیان وت گەر ببێتە جەنگی ئێران و ئەمریکا ئەوا زێر و زیو وەک باڵندەیەک بە ئاسماندا دەفرێ؟

نەوت سەبارەت بە نەوت دوێنێ گەیشت بە 120$ ئەمە پریمیەم پرایسە بۆ نەوت واتە مارکێت هەلی فرۆشتنی پێت داوە، پێشوتریش باسی پریمیەم
نەوت سەبارەت بە نەوت دوێنێ گەیشت بە 120$ ئەمە پریمیەم پرایسە بۆ نەوت واتە مارکێت هەلی فرۆشتنی پێت داوە، پێشوتریش باسی پریمیەم پرایس و دیسکاونت پرایسمان کردووە، گرانبوونی نەوت تەنها کاریگەری لەسەر نەوت نیە هەموو شتێک لەگەل خۆی گران دەکا گرانبوونی نەوت واتە جەنگی گەورە ئەم دابەزینە دوای کۆمەلێک قسەی پروپوچی ترەمپەوە هات دەکرێ ناوچەکانی ٨٠-٩٠ یش دیسکاونت پرایس بێ.

دۆخی زۆر سەخت لە رێگایە هاورێیان.
دۆخی زۆر سەخت لە رێگایە هاورێیان.

زانکۆ بورهان چەند رۆژێک پێش ئێستا زانیاری دا لەبارەی هێرشەکانی ئێران کە شوێنە ئەمنیەکان دەکەنە ئامانج و رێنمای دا…. بە هەموان
زانکۆ بورهان چەند رۆژێک پێش ئێستا زانیاری دا لەبارەی هێرشەکانی ئێران کە شوێنە ئەمنیەکان دەکەنە ئامانج و رێنمای دا…. بە هەموانی وت زانیاری هەوالگیری هەیە…. داوای کرد کە زیانی گیانی نەبێ بارەگاکان چۆلبکەن بەڵام بەداخەوە ئەم شەو دوو ئاسایشی خێر لەخۆ نەدیو شەهید کران کەسێکی ئاسای ئەم زانیاریانەی لابێ، دەزگا هەوالگیریەکانی نیشتیمان لە کوێن؟ یان هەر بۆ مندالە فەقیر و هەواڵ لێدان ئازان، پێویستە بە زوترین کات هەرێم فریای خۆی بکەوێ تا زیانەکە نەبۆتە سەدان هێندە، ئێمە ئەوەندە پێشکەوتو نین بتوانین لە کاتی جەنگدا ژیان بکەین لای هەموان رونە کاتی ئاسای نەماتوانیوە ژیان بکەین، تاوەکو ئەم شەرە بەردەوام دەبێ پێویستە هەرێمی کوردستان بچێتە دۆخی نائاسای!

شەر رانەوەستێ ئەم هەفتەیە 100$ لە نەوت دەبینین.

2026
2026

ئەمە چارتی نەوتە 90 دۆلاری تێپەراند کارەساتی ئابوری زۆر گەورە لە رێگایە گرانبوونی هەموو شتێک، گرانبونی نرخی دۆلار یانی کارەسا
ئەمە چارتی نەوتە 90 دۆلاری تێپەراند کارەساتی ئابوری زۆر گەورە لە رێگایە گرانبوونی هەموو شتێک، گرانبونی نرخی دۆلار یانی کارەساتی زۆر گەورە! ئەم دۆخە خراپتر دەبێ گەر زوو دانەمرکێتەوە ئەم نرخانە کاریگەری گەورە لەسەر ژیان و ئابوری جیهان دەکا بە تایبەت ئەو وڵاتامەی خاوەنی نەوت نین وەک چین و هیند…. ئەم ئاگرە پرشکی هەیە، خودا کوردستان و کوردستانیانمان بپارێزێ.

ساڵی پار هەموو شتێکم زۆر بە وردی بۆ باسکردن و بە تایبەت باسی ئاگربەستم بۆکردن کە وتم ئەم ئاگر بەستە تەنها بۆ رێکخستنەوە و خۆ ئامادە کردنە باسی داخستنی گەروی هورمزم کرد و گرەوم کرد کە دادەخرێ هەمووی هاتۆتە دی تەنها ئەوە نەبێ کە ئێران ئەتۆمی نەتەقاند چونکە نەیانبوو هەیانبوایە ئەمیشیان دەکرد.

ئەم دۆخە ئاوا بروا دابەزینی هەموو شتێک دەبینین جگە لە دۆلار و نەوت، بە زێر و زیویشتەوە.

بیتکۆین زیاد لە %50 دابەزیوە و هێشتان بیر مارکێتی قورسمان نەدیوە هێشتان ئیفلاسبوونی کۆمپانیا و بانکەکانمان نەدیوە، بۆیە چاوەرێی دۆخی زۆر خراپتر بکەن.

بارودۆخی لە هەموو لایەک سەختە، بازار، ژیان، دەروونی مرۆڤ. ئێستا تەنها کاتی بەرەوپێشبردنی خودی خۆتە نەوەک بازار یاخود شتێکی تر ، بازار هەر بەرزبونێک بکا بۆ دابەزینی زیاترە دڵنیابن، بیرتان بێ لە ناوچەکانی 125 هەزارەوە کە لە لوتکە بووین وتم بیرشین و بیر مارکێتە وتم ئەمما سوری نەتانخەلەتێنێ، ئێستاش سوری نەتانخەلەتێنێ بە دەرفەتی کرین تێبکەون، بازار زۆر لەوە زیاتر دادەبەزێ پێم وایە بنی بیرمارکێت یەک لەم دوو سیناریۆیە دەبێ باشترین حالەتی ناوچەکانی 50-40 هەزارە و خراپترین حالەتیش ناوچەکانی 30-40

دۆخی ئێران زۆر سەختە، هەژموونی ئێران هەرچەندە دردانەبوو بەرامبەر کورد بەڵام دوای ئێران کەس نامێنێ لە ناوچەکە بە ئیسرائیل و ئەمریکا بلێ لە پشت چاوت دوو برۆیە دوای ئێران کۆمەلێک جورج و جانەوەر دێن نە بەشەریەتیان تیایە نە ئەخلاق ئەمریکا دەیەوێ شەری زەمینی دەستپێبکا لە ناوخۆی ئێران لە رێگای کوردەکانەوە، ئەوەی ئەقلی هەبێ یەک فیشەک ناتەقێنێ، دوای روخانی حوکمەت وەک رۆژئاوا پەراوێز دەخرێنەوە و دەتاوێندرێنەوە ئەوەی هەیە تەنها گە**** بە کوردی دەکەن.

photo content

مانگی شەشی ساڵی رابردوو

photo content

بیتکۆین زیاد لە ٥٠٪ بەهاکەی لە دەستداوە کاتێک لوتکەی نوێێ تۆمار کرد و وتم ئەمە زۆر بیرشە بۆ بازار، جەندین ساڵە ئاماژە بەوە دەدەم کە ٢٠٢٦ سالێکی خراپە بۆ مارکیت.