Hawkar Abdulhaq
Open in Telegram
ئەو کەناڵەی من کەناڵەکی هەواڵی تەکنەلۆجیا و ژیری دەستکرد نیە، بەڵکو کەناڵەکە لەبۆ تێگەیشتن لەوەی ژیری دەستکرد و گۆڕانکاریە سەردەمیەکان چۆن کاریگەریمان دەخاتە سەر! کۆمەڵگەی بەرەو کێندەر دەبات؟ چی بەسەر هەلی کار دەهینێت؟ دەرفەتەکان چین و چۆن بیانقۆزینەوە.
Show more835
Subscribers
+124 hours
+17 days
-330 days
Posts Archive
ئیلۆن مەسك هاتیە بەو سایبەرکەپەی خۆی لە بازاڕی ئەو تەپلەحۆلەیدایە کە چەند ساڵەکە بەبێ شوفێر ئیشی تەکسی دەکرد!
جارەکیدی شیکاری لەبۆ هەنگاوەکانی ئیلۆن مەسکی.
ئێف شازدە زۆر شتی گەورەتری پێدەکرێت، خۆی حەیفە بەکار بهینی لۆ ئەوەی جگەرەی پێ دابگرسینی. 😁
بەکارهێنانی چات جیپیتی لۆ ئیمەیڵ نوسینی وەکی جگەرە پێکردنی ئەو برادەرەیە بە قونکی ئێف شازدەی.
ڕێك ئەوها دێتە پێشچاوم؛ کاتێك ئەم مۆدێلە نوێیەی چات جیپیتی دەخرێتە بەر دەستی مرۆڤایەتی!
ئەو مۆدێلە نوێیەی چاتجیپیتی زەنگەکی مەترسیدارە لەبۆ ئەوانەی وەکو ژمێریار، سەرچاوەی مرۆیی، لۆجستیك! پشتڕاست کرایتەوە، ئەو مۆدێلە دەتوانیت هەموو ئەو ئیشانە بکات کە ئەو بوارانە دەیکەن.
دونێ یوئێن دەنگی لەسەر ئەو نەخشەیەی دایە، پێشتر نەخشەی جیهان بەجۆرێكبوو ڕووبەری وڵاتەکان وەکو خۆیان نەبوو، هەندەك گەورەتر بەدیار دەکەوتن، هەندەك بچوکتر، لەم نەخشەیە هەمووی وەکو خۆی دەرکەوتووە
نەحەقیشی نیە کە سەردەکەویت، بیرۆکەی ئۆتۆمبێلی کردیتە کردارێکی هاوشێوەی سواردبوونی مەسعەد، ئەوەی لەسەرەتووە یەك دوگمەك داگری، مەسعەدەکە بەخۆی دەتباتە ئەو نهۆمەی دەتەوێت، سایبەرکاپیش ئەوهایە، دوگمەی دەرکەقەپاتبوونی دادەگری، دەتباتە ئەو جێیەی کە دەتەوێت.
ئیلۆن مەسک شەیتانە، ناهێت شتەکی نوێ لەخۆیەوە بخاتە بازاڕ، دێت جێگرەوەی شتێك دەخاتە بازاڕ کە کڕیار و گۆڕەپانی خۆی هەیە. هەموو بزنسەکانی لەسەر بنەمای شکستپێهێنانی ئەوانیدی دەباتە پێشەوە.
تەمەشای خۆ چەند ساڵە تەکسی بێ شوفێر لە ئەمریکا هەیە، ئوبەر هەیە، هەموو ئەوانە بەخۆیان هەنە، ئەو هەستایە سایبەرکاپی خستیتە بازاڕ تاوەکو شکست بەوانە هەر هەمووی بهینیت.
گرفتەکانی ژیری دەستکرد پێ دەنێنە ناو ئاستێكی ئەوەندە ئاڵۆز تەنانەت قورسە بزانین چ دەگوزەرێت.
ئەم ترێندە ناشنالیزمە سروشتی نیە، بەریەك کەوتنی بەدوادادێت، بە قازانجی کۆمپانیا سۆشیال میدیاکان تەواو دەبیت.
ئەو ئەلگۆریمە میدیا گەورەکانیش ناچار دەکات وەبەرهێنان لەو کۆنتێنتانە بکەن کە ناشنالیزمە، چونکە ئەو کۆنتێنتانە بینەریان هەیە، پێگەی میدیاییان بەهێز دەبێت.
لەبەر ئەو ئەلگۆریسمەی ئێستا پرسی ناشنالیزم زۆر زەقتربوویتەوە لەچاو پێشوو، کاریگەری ئەوە ئەلگۆریسمەیە پرسە نەتەوەییەکان ئێستا زیاتر دەبینین، نەك تەنها تۆ وەکو کوردەك، ئەو قسەیە لەبۆ تورکمانەکیش ڕاستە، تورکمانەکیش زیاتر پرسی نەتەوەیی خۆی دەبینیت، لۆ عەرەبەکیش ڕاستە. بە کورتی، ئەوەی سۆشیال میدیای بەکاربهینی، خۆی لەناو گروپەك دەبینیتەوە، ئەو گروپەی لێ دەبیتە 'ئێمە، جیا لە ئەوان'.
ڕاستیەك بزانە، کۆمپانیاکانی سۆشیال میدیای ئەلگۆریسمەکانیان ئیش لەسەر دروستکردنی ئەو هەستەت دەکەن کە ئەتو لەناو گروپەکی، ئەو گروپە جێگەی شانازی تووە، زوڵم لەسەر ئەو گروپەی لۆت زەق دەکەنەوە، پێداگرت دەکەن کە لەسەر ئەو گروپەت بەجواببێ. بەبێ ئەویە بەخۆت داوا بکەی، بەردەوام گروپەکت لۆ دەبینیتەوە کە پێی وایە گروپی تووە لەسەر بنەمای لایك و کۆمێنت و ڤیوەکانت.
چاتجیپیتی شەش هاتیە، ئەو مۆدێلە ئەگەر دە ساڵ پێش ئێستا کرابایە فلیم، دەمانگۆت ئەوە ژیری دەستکردی گشتیە، واتە AGI
