Hawkar Abdulhaq
Open in Telegram
ئەو کەناڵەی من کەناڵەکی هەواڵی تەکنەلۆجیا و ژیری دەستکرد نیە، بەڵکو کەناڵەکە لەبۆ تێگەیشتن لەوەی ژیری دەستکرد و گۆڕانکاریە سەردەمیەکان چۆن کاریگەریمان دەخاتە سەر! کۆمەڵگەی بەرەو کێندەر دەبات؟ چی بەسەر هەلی کار دەهینێت؟ دەرفەتەکان چین و چۆن بیانقۆزینەوە.
Show more835
Subscribers
+124 hours
+17 days
-330 days
Posts Archive
حەفتەی دابێت لە دوو ئیڤێنت بەشداری دەکەم، یەکیان لە بوداپێست، ئەویدی لە لاهای.
دوو توێژینەوەی نوێم لە کۆنفرانسی هایدرۆجیۆلۆجی جیهانی دەخەمەڕوو.
دوو مۆدێلی ژیری دەستکردم بە کەرتی جیۆلۆجی هۆڵەندا دەناسێنم.
کە ئەتو شتەکی بەو ڤێرژنە نوێیەی چاتجیپیتی دەڵێی، ئەو بەخۆی پڕۆمپتی لەبۆ دەنوسی، ئەگەر شتەك لێی دڵنیا نەبوو، پرسیارت لێدەکات. نەحەقم نیە بڵێم پڕۆمپت نوسین کۆتایی هات؟
کاك ئەحمەد دەرێت ئەوها بڕوات ژیری دەستکرد لەناومان دەبات. گۆتم کاکە مادەم حەزت لەو بابەتەیە با بە ئۆنلاین کاتەك ڕێكبخەین، کێ حەزی لێبوو با ئەوانیش بێنە ناوی.
https://calendar.app.google/zy7wBVx2ZJfm1uj58
ئەمن لەناو کۆمەڵگەیەکی ڕێکخراو دەژیم، دەزانم چ نیعمەتەکە ڕێکخراوبوون، هەموو شتەك پێشبینی کراوە، شۆكبوونمان نیە، ئەوەی هەیە بریتیە لە ڕوودانی شتەکان لەسەر بنەمایەکی ڕێکخراو.
وەکی دەچمە ناو سۆشیال میدیای، کەم خۆم پێ ڕادەگیرێ، ڕاست هەردێم.
ئەگەر لێم بپرسن بە یەك وشەی ئەکادیمی وەسفی ئەو دۆخەی بکە کە کۆمەڵگەی کوردستانی تێیدایە، دەڵێم 'ناڕێکخراوین' هەر ئەوەندە، هیچیدی نا.
ئەگەر ڕێکخراوبووین، هەموو شتەك ڕێی تێدەچوو قبول بکرێت، بەبێ ئەوەی ئەو شتە پرسیاری بکەویتە سەر. ئەگەر ڕێکخراو نەبووین، هەموو شتەك دەکرێت ڕەت بکرێتەوە، تەنانەت ئەو شتە هەر چبیت.
لەبیر نەکەم، ئەوە تەنها جیمەیڵەکەمە، باسی چوار ئیمەیڵیدی ناکەم کە ئەوانیش بەردەوام بەکار دەهینم.
بەخۆم شۆكبووم کە تەمەشای ئەو داتایەم کرد
ژمارەی ئەو ئیمەیڵانەی کە لە مانگی هەشت ناردیتم لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوو، وەکو دەبینن، مانگی هەشتی ئەم ساڵ پێنج جار زیاتر ئیمەیڵم ناردیە بەراورد بە تێکڕای ساڵەکانیدی.
ئەو ئیمەیڵانە کەمپەین و ئیمەیڵی لیست و ئەو شتانەش نیە. مانگی هەشت تەنانەت هەتاوەکو ناوەڕاستەکەی لە گەشتبووم، مانگی کارنەکردنە.
چ گۆڕایە؟ لەبەرچی ژمارەی ئیمەیڵەکانم زیادی کردیە؟
تەمەنم وا لۆ ٤٠ ساڵی دەڕوا، هیچ پەرەسەندنەکی ئەوها خێرام نەدیتیە لە تەکنەلۆجیا لە ژیانی خۆم، شتەکان کاتەکی زۆری ویستیە هەتا دەچوونە پێش.
چوینە سەردەمەك، هەموومان دەکرێت خاوەن دێوی عەلادینبین، بەڵام مەرج نیە هەموومان بزانین چمان دەوێت، ئەوانە دەزانن چیان دەوێت ئەگەر ڕووچووبونە ناو گرفتەکان، لە ڕەگوڕیشەی گرفتەکان تێبگەن
با پێتان بڵێم، ئەگەر توانیت گرفتێکی ئابووری کۆمەڵایەتی سەردەمیانە بدۆزیتەوە، ئەوە تۆ بەهات هەیە.
لەمەودوا، ئەگەر خاوەن بیرۆکەبیت، هیچ بەهایەکی نیە، خاوەن داهێنانبیت، هیچ بەهایەکت نیە، خاوەن چارەسەربیت، هیچ گرینگیەکی نیە. گرینگترین کەس ئەوانەن کە خاوەن گرفتن، دەتوانن دەستنیشانی گرفتەکان بکەن.
داهێنانەکانی لەسەر بنەمای هەبوونی بازاڕێکە کە پێشتر بەخۆی هەبووە، ئەو دێت جێگرەوەیەك دروست دەکات کە هەرزانتر لەسەر بەکارهێنەرەکان بکەوێت، نەك هەرزانتری ئێستا دەمودەست، بەڵکو هەرزانتر ئەگەر تۆ بۆ ماوەی ساڵێك، سێ ساڵ یاخود زیاتر خاوەنی ئەم شتەبیت.
