War News
Open in Telegram
2 343
Subscribers
-224 hours
-67 days
-3330 days
Posts Archive
2 343
گراهام:
کاتێک ئەم ڕژێمە ڕووخا، ئێمە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێمان دەبێت، تەنێک پارە بەدەست دەهێنین، جارێکی تر کەس هەڕەشە لە گەرووی هورمز ناکات.
2 343
ئەرکی سپای پاسداران تایبەتە بە پاراستنی کۆماری ئیسلامی وە هیچ بریارێک له هیچ کەسێک وەر ناگرێت تەنیا رێبەری باڵا نەبێت، بەپێی دەسوریش کاتێک ڕێبەر نەماوە کارەکانیان لەسەر ئەساسی بەرژەوەندی کۆمار ئیسلامی بەرێوەدەبەن وە هەندێک کاتیش دەگەڕێنەوە بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی کۆماری ئیسلامی.
بۆیە پاسدار فشار له بریارەکانی لێژنەی کاتی حکومەت دەکات بە خێرایی رێبەرێک دابنێن، چاویان له کەسێکە نزیک له خۆیان بێت.
2 343
هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە
-هێرشەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیادی کردووە
-پێشمەرگەی کۆمەڵە ئیسماعیل ڕەحمانی و ئەفسەری ئاسایشی حکومەتی هەرێم وڵات تاهیر شەهید بوون
-ژمارەیەک پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کۆمەڵە و یەکێتی بریندار بوون
-سەرکوتی ڕێژیمی ئێران بەرەو کۆتایی دەڕوات
-با کورد درێژە بە خەباتی خۆی بدات بۆ ڕووخاندنی دەسەڵات و بەدەستهێنانی مافەکانی
-لەناوبردنی کۆماری ئیسلامی بەدیهێنانی ئامانجی شەهیدانە.
2 343
هەوڵی تیرۆرکردنی حوسێن یەزدان پەنا سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان دراوە بەڵام خۆشبەختانە سەلامەتە، هێرشەکە بۆسەر نوسینگەکەی بوە
2 343
سوپای ئیسرائیل شەوی ڕابردوو هێرشکرایە سەر بارەگای بۆشایی و مانگە دەستکردەکانی سوپای پاسداران و ٥٠ ژێرزەمینی کۆگاکردنی تەقەمەنی بۆردومان کرا
ڕاگەیەندراوی سوپای ئیسرائیل:
«هێرشکرایە سەر بارەگای بۆشایی و مانگە دەستکردەکانی ڕژێمی تێرۆریستی ئێران کە وەک ناوەندێکی وەرگرتن، پەخشکردن و توێژینەوەی ڕێکخراوی بۆشایی ئاسمانی ئێران سەر بە هێزەکانی ڕژێم بەکاردەهێنرا، ناوەندەکە باڵەخانەی کۆنترۆڵ و بەگەڕخستنی مانگی دەستکردی "خەیام"ی لەخۆدەگرت، کە لە ئابی ٢٠٢٢ هەڵدرا و لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بۆ پەرەپێدانی کردەوە تێرۆریستییەکان و چاودێریکردنی دەوڵەتی ئیسرائیل و وڵاتانی ناوچەکە بەکاردەهێنرا.
جگە لەوەش، سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر دەیان ژێرخانی دیکەی ڕژێمی تێرۆریستی ئێران، لەوانە:
* نزیکەی ٥٠ ژێرزەمین کە تەقەمەنییان تێدا کۆگاکرابوو لە ناو یەکێک لە بنکەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ.
* بنکەیەکی هێزەکانی یەکەی بەسیج.
* بارەگاکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ.
* کۆمەڵگەیەکی سەر بە هێزە وشکانییەکانی سوپای پاسداران.»
2 343
تڕەمپ:
ئێران پلانی هەبوو هێرش بکاتە سەر تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ ئەوەی دەست بەسەر تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگرێت.
2 343
عەباس عەراقچی:
هاوکارییە سەربازییەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا شتێکی نوێ نییە، نهێنیش نییە، لە ڕابردوودا هەبووە، ئێستاش بەردەوامە و لە داهاتووشدا هەر دەبێت.
من ئەو زانیارییە وردە سەربازییانەم لا نییە، کە ڕووسیا شوێنەکانی ئەمریکامان بۆ دیاری بکات، ئەوەندەی من بزانم هاوبەشییەکی زۆر باشمان لەگەڵ ڕووسیادا هەیە.
2 343
هێرشێکی گەورەی ئەمریکا بەڕێوەیە...
سێنتکۆم بۆ هاوڵاتیانی ئێران: لە ماڵەکانی خۆتان بمێننەوە
