War News
Open in Telegram
2 374
Subscribers
+424 hours
+117 days
+2930 days
Posts Archive
2 374
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست:
پاش ئەوەی سەردانەکەی جۆن ڕاتکلیف، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندیی ئەمریکا بۆ مۆسکۆ نەیتوانی هەڵوێستی کریملن بگۆڕێت، ڕووسیا هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا چڕتر کردەوە.
بەرپرسانی ئەمریکا هۆشدارییان دا کە ڕەوشی ڕووسیا خراپتر دەبێت و داوای دانوستانیان کرد، بەڵام ئەو کەسانەی لە دانوستانەکانەوە نزیکن ڕایانگەیاند کە پوتن ئەم دەستپێشخەرییەی بە نیشانەی لاوازی لێکداوەتەوە نەک وەک گوشارێک بۆ سازشکردن.
2 374
مانگی رابردوو ڕووسیا 9 هەزار بۆمبی لە ئۆکرانیا بەکارهێناوە کە بەرزترین رێژەیە لە سەرەتای جەنگەوە.
2 374
سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا:
- لەوەتەی گەمارۆ خراوەتەوەسەر ئێران نەوتی ئەو وڵاتە نەگەیشتوەتە چین
- توانای کۆگاکانی نەوتی ئێران سنووردارە
- داهاتی نەوتی ئێران بەشێوەیەکی خێرا کەمیکردووە
- شادەماری هەناردەی نەوتی ئێران بڕاوە
2 374
+4
سووپای رووسیا بەردەوامە لە لێدان لە کۆگاکانی دەرمان و خۆراک و تەقەمەنی ئۆکرانیا لە کیێڤ...
ئەمڕۆ دوای زیاتر لە چوار ساڵ لە جەنگ بۆ یەکەمجار ڕووسیا بارەگایی ئاسایشی نیشتمانی ئۆکرانیا و سەرۆکی دەزگاکەی کردە ئامانج، زیلینسکیش بە وێنەیەک کە کۆشکی کریملن دەسوتێت پەیامی بۆ ڕووسیا نارد کە وەڵام دەدەنەوە.
بریارە سبەی ویتکۆف و جارید کوشنەر بچنە مۆسکۆ و رۆژی دواتر دەچنە کیێڤ بۆ گفتوگۆکان لەسەر ئاشتی، بەڵام ئەوەی ئێستا دەبینرێت نە پوتن ئاشتی دەوێت نە زیلینسکی، وە جەنگەکەش خەریکە لەو ریتمە لادەدات کە چوار ساڵی رابردوو بەردەوام بووە و بەرەو جەنگێکی قوڵتر دەڕوات و تەنانەت پێگە مەدەنیەکانیش بە چڕی دەکرێنە ئامانج و سوپای ڕووسیا ئامادەکاری دەست پێکردووە بۆ لێدان لە کەرتی وزەی ئۆکرانیا پێش وەرزی زستان، نیازی ئەمریکاش دیار نییە کە بەراستی ئاشتی دەوێت یان تەنها نواندنە.
2 374
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا:
دەسەڵاتی ئێران لەبەردەم دوو بژاردەیە یان دەسەڵاتی ئێران لە ناوخۆ دەگۆڕێت یان خەڵک دەیگۆڕن.
2 374
+1
هێرشەکە ئۆفیسی سەرەکی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی کردۆتە ئامانج، بەڵام رزگاری بووە.
2 374
٥ هەزار ئەندامی کەشتی فرۆکە هەڵگری ئەبراهام لینکن لە شاری پاتایای تایلەندن، سووپای ئەمریکا هۆشداری پێداون ئاگایان لەخۆیان بێت و نزیکی کاری خراپ نەکەونەوە.
ئەم شارە بە پیسترین شاری سەر زەوی دائەنرێ لە ڕووی...... ئەو ی تۆ بە مێشکتا دێت. 😅
2 374
مەزڵوم عەبدی، راوێژکاری سەرۆکایەتی سووریا:
لەم قۆناغە نوێیەدا کاریگەریی تورکیا لە سووریا زیادی کردووە.
پڕسەکانی سووریا بەردەوام دەبن لەوەی جێی بایەخی تورکیا بن و کاریگەریی تورکیا لە سووریا بەردەوام دەبێت.
تورکیا دەتوانێت ڕۆڵێکی ئەرێنی ببینێت لە ئاوەدانکردنەوەی سووریادا، بەتایبەتی لە ڕووی ئابوورییەوە یان لە بوارهکانی دیکەدا.
