en
Feedback
War News

War News

Open in Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

Show more
2 343
Subscribers
No data24 hours
-37 days
-2830 days
Posts Archive
لەم وێبسایتەوە، دەتوانن ئاگاداری تێچووی جەنگی ئێران بن خولەک بە خولەک. https://iran-cost-ticker.com/

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئەمریکا هەڵەیەکی ستراتیژی کرد لە بەکارهێنانی ناوی کورد دژی ئێران. تڕەمپ لە بیرۆکەکەی پاشگەزبۆتەوە و نایەوێت کوردەکان بە کوشت بدات. بیرۆکەی بەکارهێنانی کورد بۆ شەڕی چەکداری نەتەوەی فارس یەک دەخات و دژی دابەشبوونی وڵاتەکەیان دەوەستنەوە. نیگەرانی تورکیا و مەترسی بۆ سەر هەرێمی کوردستان دروست دەبێت لە ئەنجامی بەکارهێنانی کورد لە بارودۆخی ئێران.

پوتن: پەراوێزخستنی ڕووسیا لە ئاسایشی وزە هیچ ئەنجامێکی نابێت، پێشتر ئەمە بە هەمووان وترا.

ئەردۆغان: نابێت کەس لێکدانەوەی هەڵە بکات، نابێت کەس بکەوێتە داوی تۆڕی کۆمەڵکوژیی زایۆنیستییەوە کە دەیەوێت براکان بەگژ یەکتردا بدات. پێشوازی لەو لێدوانانە دەکەین کە لەلایەن براکانمانەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق دراون و لە ناخی دڵمانەوە باوەڕمان وایە کە ناەکەونە ناو ئەم یارییەوە.

پوتن: ئەگەر کڕیارە ئەوروپییەکان لەناکاو بڕیاریان دا ئاراستەی خۆیان بگۆڕن و کارێکی درێژخایەنمان لە بواری وزەدا بەبێ تێوەگلانی سیاسەت بۆ فەراهەم بکەن، ئەوا ئێمە ئامادەین.

پوتن: پێویستە کۆمپانیا نەوتییەکانی ڕووسیا سوود لە دۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەربگرن.

- نرخی نەوتی برێنت بۆ 98 دۆلار دابەزی.

پوتن: ڕووسیا بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی نەوت و گاز بۆ ئەو وڵاتانەی کە کڕیاری جێی متمانەن، لەوانەش سلۆڤاکیا و هەنگاریا.

پوتن: نرخە بەرزەکانی ئێستای سەرچاوەکانی وزە سروشتێکی کاتین و ڕووسیا لەوە تێدەگات. نرخە جیهانییەکانی نەوت لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بە ڕێژەی 30% زیادیان کردووە.

پوتن: ڕووسیا چەندین جار و بەردەوام هۆشداریی داوە لەوەی کە هەوڵەکان بۆ تێکدانی سەقامگیریی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت و گاز.

پوتن: دابینکردنی گازی سروشتیی شل لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە و گەڕانەوەی بەرهەمهێنان بۆ دۆخی ئاسایی، پێویستی بە چەندین هەفتە و مانگ دەبێت.

پوتن: گۆڕانکاری لە لۆجستی گواستنەوە و گەیاندنی نەوت کاتێکی زۆری دەوێت و پێویستی بە تێچوویەکی زۆر هەیە. بەرهەمهێنانی نەوتی پەیوەست بە گەرووی هورمز، هەڕەشەی ڕاوەستانی تەواوەتی لێ دەکرێت لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە.

لەناوبردنی ژمارەیەک راداری ئیسرائیلی لە بنکەیەکی ستراتیژی لە بێت شەمەش لەلایەن حزبووڵاوە.
+1
لەناوبردنی ژمارەیەک راداری ئیسرائیلی لە بنکەیەکی ستراتیژی لە بێت شەمەش لەلایەن حزبووڵاوە.

نیشتنەوەی فڕۆکەی جەنگیB52 لە بنکەی فیرفۆردی بەریتانیا، بۆ هێرشکردنە سەر ئێران لە چەند ڕۆژی داهاتوودا

تڕەمپ: ئوستڕاڵیا پێویستە یاریزانەکان لە وڵاتەکەی خۆی بهێڵتەوە

تڕەمپ: یاریزانەکان هەموویان دەکوژرێن لە وڵاتەکەیان

تڕەمپ : ئوستڕاڵیا هەڵە؟دەکاتن ، یاریزانانی تۆپی بێی ژنانی ئێران بگەڕێنتەوە وڵاتەکەیان

وەزیری دەرەوەی ئێران: نۆ ڕۆژ بەسەر "هەڵە گەورەکە" تێپەڕیوە، لەکاتێکدا نرخی نەوت دوو هێندە زیادی کردووە و نرخی هەموو کەلوپەلەک
وەزیری دەرەوەی ئێران: نۆ ڕۆژ بەسەر "هەڵە گەورەکە" تێپەڕیوە، لەکاتێکدا نرخی نەوت دوو هێندە زیادی کردووە و نرخی هەموو کەلوپەلەکان بە خێرایی بەرز دەبێتەوە. ئێمە دەزانین کە ئەمریکا بە هیوای کۆنتڕۆڵکردنی ئەو شۆکە گەورەیەی هەڵاوسان لە دژی دامەزراوە نەوتی و ئەتۆمییەکانمان پیلان دادەڕێژێت ئێران لە حاڵەتی ئامادەباشی بەرزدایە. هەروەها زۆر سوپرایزمان هەیە تا قۆڵمان

- بنەماڵەی زاکان یەکێکن لەو خێزانە جوولەکە کوردانەی کە ڕەگ و ڕیشەیان دەگەڕێتەوە بۆ ئیدارەی زاخۆ لە هەرێمی کوردستان.

فڕۆکەوانێکی ئیسرائیلی-کوردی کە لە بنەماڵەیەکی جوولەکەی خەڵکی "زاخۆ"یە، لە نێو فڕۆکەکەیەوە کاتێک بەرەو ئێران بەڕێوە بووە بۆ جێ
فڕۆکەوانێکی ئیسرائیلی-کوردی کە لە بنەماڵەیەکی جوولەکەی خەڵکی "زاخۆ"یە، لە نێو فڕۆکەکەیەوە کاتێک بەرەو ئێران بەڕێوە بووە بۆ جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنێک، لەسەر پەڕەیەک نووسیویەتی: "سڵاو لە زاخۆوە، بنەماڵەی زاکان، لە ڕێگاداین بۆ تاران."