War News
Open in Telegram
2 386
Subscribers
+624 hours
+137 days
+2930 days
Posts Archive
2 386
کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل:
بەرپرسانی ئەمریکی ئاگادارییەکی ئامادەباشی بەپەلەیان بە هاوتاکانیان لە ئیسرائیل ڕاگەیاند.
2 386
شرۆڤەکارانی تۆڕی فۆکس نیوز لێدوان لەسەر لیستی ئەو ئامانجانەی ژێرخان دەدەن کە لەوانەیە ئەمریکا لە ئێران‌دا بکاتە ئامانج:
١. وێستگەی کارەبای دەماوەند - لە پاکدەشت
٢. وێستگەی کارەبای شەهید ڕەجایی لە قەزوین
٣. وێستگەی کارەبای شەهید سەلیمی
٤. وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر
٥. ناوچەی ئەتۆمی کێوی-قوڵینگ لە ئەسفەهان
٦. بەنداوی کارون - خوزستان
٧- بەنداوی شەهید عەباس پور لە خوزستان
٨. کۆمەڵگەی غازی پارسی باشور
2 386
🔻له واشنتۆن (48) رێككه‌وتن؛ له تاران ته‌نیا (4) رێككه‌وتن
🔻راكێشانی هێڵی ئاسنی كرماشان- خوسره‌وی- خانه‌قین- به‌غداد
عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له واشنتۆن (48) رێككه‌وتن و یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان ئیمزاكرد، به‌ڵام له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئێران ته‌نیا (4) رێككه‌وتن و یاداشتی ئیمزا كرد.
زه‌یدی و مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران له تاران سه‌رپه‌ره‌شتی مه‌راسیمی ئیمزاكردنی (4) رێككه‌وتن و یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنیان كرد، كه ئه‌مانه‌ن:
🔹رێككه‌وتنی گواستنه‌و گه‌یاندنی نێوده‌وڵه‌تی زه‌مینی كاڵا.
🔹یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ درێژکردنەوەی هێڵی ئاسنی کرماشان- خوسرەوی- خانەقین- بەغداد.
🔹یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی ده‌سته‌خوشك له‌نێوان شاره‌وانی به‌غدادو تاران.
🔹یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌بواری به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌ت و راهێنانی توانا مرۆییه‌كان.
له‌لایه‌نی عێراق ئه‌وانه‌ی ئیمزایان له‌سه‌ر رێككه‌وتن و یاداشته‌كان كرد بریتی بوون له هه‌ریه‌كه له وه‌زیرانی (ده‌ره‌وه، كاره‌با. دارایی، پلاندانان به‌وه‌كاله‌ت).
سه‌باره‌ت به‌و قسه‌وباسانه‌ی له‌باره‌ی هه‌وڵی نێوه‌ندگیری عه‌لی زه‌یدی له‌نێوان ئه‌مریكاو ئێران ده‌كران، به‌وپێیه‌ی زه‌یدی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له واشنتۆن سه‌ردانی تارانی كرد، عه‌باس عێراقی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به ته‌له‌ڤزیۆنی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كێشه‌ی نێوه‌ندگیریان نییه‌و وڵاتانێك هه‌ن كه نێوه‌ندگیریان له‌نێواندا ده‌كه‌ن، كێشه‌ی ئاڵوگۆڕی په‌یامیشیان نییه.
2 386
بەگوێرەی ئەلعەرەبیە، سەرایا ئەولیا دەمی عێراقی ژمارەیەک لە هێرشەکانی سەر کوەیت و ئوردنی ئەنجام داوە.
2 386
هێزی تایبەت لەگەڵ یەکەی زرێپۆش لە ناوچەی سەدری بەغداد بڵاوبوونەتەوە، کە پێدەچێت بۆ دەستگیرکردنی گەندەڵکاران بێت.
2 386
ئیسرائیل لە دژی تورکیا، بە کوژمەی ٣.٥ ملیار دۆلار، سیستەمی بەرگری ئاسمانی و دژە درۆن دەداتە یۆنان
2 386
ترەمپ هەڕەشە لە حوسییەکان دەکات:
ئەگەر جارێکی تر موشەک لە کەشتیەکان بدەن، ئەوا ئێران و حوسییەکان سزایەکی قورسی سەربازی دەچێژن
2 386
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە دەنگی 214 بەرامبەر 208 دەنگیاندا بۆ سنووردارکردنی توانای ترەمپ لە بەردەوامبوون لەسەر کردەی سەربازی لەدژی ئێران بێ ڕەزامەندیی کۆنگرێس.
چوار کۆماری بەشداربوون لەگەڵ دیموکراتەکان بۆ پشتیوانیکردنی بڕیارنامەکە، چاوەڕوان دەکرێت ئەنجومەنی پیران درەنگانی ئەمشەو دەنگ لەسەر بڕیارێکی هاوشێوە بدات.
2 386
سوپای پاسداران:
دوای دەستپێکردنەوەی فەرمی جەنگەکە، سوپای ئه‌مریکا مووشەکی کروزی لە کەشتییە جەنگییەکانی لە ئۆقیانووسی هیندییەوە بەکاردەهێنا.
دوای ئەوەی کۆگای مووشەکی ئەو کەشتییانە تەواو بوو، دوێنێ پەنای بردە بەر بەکارهێنانی فڕۆکە بۆمبەرەکانی جۆری B-1 کە لە بنکەی RAF Fairford لە بەریتانیا فڕیون.
وەک بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەش ڕایانگەیاندووە، هر بنکەیەک بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر خاکی ئێران بەکاربهێنرێت، لەلایەن ئێمەوە بە ئامانجێکی ڕەوا دادەنرێت.
2 386
بەداخەوە ئەمڕۆ لەسەر سنووری تەوێڵە كۆڵبەرێكی كورد بەتەقەی هێزەکانی ئێران گیانی لەدەستدا.
- سوهەیل وەیسی تەمەنی 16 ساڵە و خەڵكی ئاوایی دزاوەرە لەشاری پاوە.
2 386
نووسینگەی ناتانیاهۆ:
پەیوەستبوونی سعودییە بە ڕێککەوتنەکانی ئەبراهام لەسەر بنەمای دەرئەنجامی شەڕی دژی ئێران و لە پێگەیەکی بەهێزەوەیە.
2 386
نازانم چی ڕوودەدات بەڵام بە هەزاران کەس لە فڕۆکەخانەی بنگۆریۆنن، وەکو باس دەکرێت ٥٠ هەزار بلیتی گەشت بڕدراوە، گەورەترین قەرەباڵغی لە مێژوی فڕۆکەخانەکە دروست بووە، ئیدارەی فڕۆکە خانەکە دەڵێن بەهۆی ئەوەی لە بەر فڕۆکەی جەنگی جێگەی فڕۆکەی مەدەنی نەماوە، بەڵام هەندێ ڕاپۆرت باسی شەڕێکی گەورە دەکەن
