en
Feedback

Don't get caught by a cheater! Telemetrio finds and tags such channels 👉 If you want to see the tag, subscribe 👈

War News

War News

Open in Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

Show more
2 403
Subscribers
No data24 hours
+187 days
+4730 days
Posts Archive
نەتانیاھۆ: هاوڵاتییە خۆشەویستەکانی ئیسرائیل، دوێنێ پێش هاتنی شەممە ئێمە دەستکەوتێکی مێژوییمان بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل بەدەستهێنا، دوای دانوستانی ڕاستەوخۆ لە نێوان ئیسرائیل و لوبنان، بە نێوەندگیریی ئەمریکا، گەیشتینە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنێک کە ڕێگامان بۆ خۆش دەکات کۆتایی بە ململانێکان بهێنین، و بە پشتیوانیی خودا بەره و ئاشتییش هەنگاو بنێین لە داهاتودا لە نێوان هەردوو دەوڵەتدا. لە چوارچێوەی ئەم لێکتێگەیشتنەدا، ئەمریکا و لوبنان دانیان بە مافی ئیسرائیلدا ناوە بۆ پاراستنی ناوچەی ئەمنی لە ناو خاکی لوبناندا تا ئەو کاتەی بۆ ئاسایشمان پێویست بێت، ئێمە لەو ناوچەیە دەمێنینەوە تا کاتی چەکداماڵینی حیزبوڵڵا و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە، و تا ئەو کاتەی هیچ هەڕەشەیەک لە لوبنانەوە لەسەر ئیسرائیل نەمێنێت. دەمەوێت بزانن - ئەمە گورزێکی گەورەیە بۆ ئێران و حیزبوڵڵا، ئێران کە هەوڵی دا کشانەوەمان لە باشوری لوبنان بەسەردا بسەپێنێت، ئێوە بەردەوام گوێتان لەو داواکارییانە دەبوو، و گوێتان لە نائومێدیی ئەوانیش دەبوو، ڕەخنەکانیان لەم ڕێککەوتنە، هی خۆیان و هی حیزبوڵڵا، من لەسەر بەرژەوەندییە بنەڕەتییەکانمان وەستام و بە توندی دژی ئەو بیرۆکەیەی کە کشانەوەمان بەسەردا بسەپێنن وەستامەوە. لوبنان، ئیسرائیل و ئەمریکا بە کردەوە بە ئێرانی دەڵێن: ئەمە کاری ئێوە نییە، هیچ پێگەیەکتان لێرە نییە، هیچ بەشداری و هیچ ڕۆڵێکتان نییە – نە بۆ ئێوە، نە بۆ حیزبوڵڵا و نە بۆ هیچ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی. ئیسرائیل و لوبنان ڕێککەوتن لەسەر دوو ناوچەی نزیک لە "هێڵی زەرد"، کە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە پێشنیار کراون، کە تێیدا پڕۆژەیەکی تاقیکاری بۆ چەکداماڵینی حیزبوڵڵا و گواستنەوەی دەسەڵاتی ناوچەکە بۆ سوپای لوبنان ئەنجام دەدرێت. ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە، چونکە ئەوان چییان دەکرد؟ هەوڵیان دەدا بە هەر ڕێگەیەک، بە هەر فشارێک ئێمە لەوێ دەربکەن، ئەمە بە دڵنیاییەوە ڕوونادات. سوپاسی سەرۆک ترەمپ و وەزیری دەرەوە ڕۆبیۆ دەکەم بۆ ڕۆڵ و بەشدارییان لە بەدەستهێنانی ئەم لێکتێگەیشتنانە. سوپاسی حکومەتی لوبنان و گەلی لوبنان دەکەم، ئەوان ئازایەتییەکی زۆریان نواند. سوپاسی باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا، یاخیئێل لایتەر و تیمەکەمان دەکەم، ئەوان بە دڵسۆزی نوێنەرایەتیی ئیسرائیلیان کرد لە دانوستانەکاندا. ئێمە بەرەی تیرۆری ئێرانی تێکدەشکێنین، بەڵام هاوکات بەرەی سیاسیی ئێرانیش تێکدەشکێنین. سەرکەوتوو بووین لە گەیشتن بەم چوارچێوەی لێکتێگەیشتنانە بە هۆکارێکی سادە: چونکە حیزبوڵڵامان بە توندی تێکشکاند، و حیزبوڵڵا کە چاوەڕێی یارمەتیی ئێرانی دەکرد، بەدەستی نەهێنا، چونکە ئێرانمان بە توندی تێکشکاند، و هەموو ئەمانەمان بەهۆی ئازایەتیی شەڕڤانانمان و هەروەها بەهۆی ئەو بڕیارە وریایانە و ئازایانەی کە دامانن، ئەنجامدا. دەمەوێت بیرتان بخەمەوە چی لە لوبنان هەبوو: حیزبوڵڵا ١٥٠ هەزار مووشەک و ڕۆکێتی هەبوو، و ئێمە نزیکەی ٩٠ لەسەدی ئەم کۆگایە زەبەلاحەمان لەناوبرد. ئێمە بە پەیجەر و بیپەرەکان شۆکیانمان کردن، نەسڕوڵڵامان کوشت، فەرماندەکانی هێزی ڕەزوانمان کوشت. تەنها لە دوو هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠٠ تیرۆریستمان کوشت، و لە سەرەتای جەنگەوە زیاتر لە ٩,٠٠٠ تیرۆریستی حیزبوڵڵا! کۆنترۆڵی بۆفۆرمان کردوە و لە بۆفۆر دەمێنینەوە، کۆنترۆڵی زنجیرە چیای عەلی تاهیر و بنت جبێلمان کردوە، ئەوان لەژێر کۆنترۆڵی ئێمەدان، ئێمە هەموو ژێرخانی تیرۆریستیی ئەوان لە هەموو ئەو ناوچەیە لەناودەبەین، لە هەموو ئەو ناوچەیەی "زەرد"دا، ئێمە بە سادەیی ژێرخانی تیرۆریستی لەناودەبەین، لەوێ بنکەی ژێرزەوی، تونێل، گوندە تیرۆریستییەکان هەن، ئێمە هەمووی لەناودەبەین. هێشتا تەواو نەبووین، هێشتا کارمان ماوە بیکەین، بەتایبەت بەرامبەر بە کێشەی جیهانیی درۆنە بۆمبڕێژکراوەکان، لەمەشدا دەبینە یەکەم وڵات لە جیهاندا کە چارەسەرێک دێنێت. بەڵام ئەوەی ڕوونە یەک شتە: لێرە دەستکەوتێکی مێژویی هەیە، ئەم ڕێککەوتنە ئیسرائیل و لوبنان بەهێز دەکات، و ئێران و حیزبوڵڵا لاواز دەکات، و بە پشتیوانیی خودا، ئەمە نیشانەی داهاتوە. ئێمە بەردەوام دەبین لە ئەنجامدانی هەموو ئەوەی پێویستە بۆ گێڕانەوەی ئاسایش بۆ دانیشتوانی باکور، هەروەک چۆن بە سەرکەوتویی لە باشور ئەنجاممان دا. ئێمە ئەمەمان دووبارە بەهۆی ئازایەتیی شەڕڤانان و فەرماندەکانمان ئەنجام دا، و هەروەها بەهۆی ڕاوەستان و خۆڕاگریی ئێوەی دانیشتوانی باکور، و ئێمە نەک تەنها هاوکاریی ئاسایشی، بەڵکو زیاتر لە ٢٠ ملیار شیکلمان بۆ گێڕانەوەی خۆشگوزەرانی بۆ باکوور هێناوە. ئەمە ئەوەیە کە دەمەوێت بیبینم - سنورێکی ئارام لە نێوان ئێمە و لوبناندا، سنورێکی ئاشتی، و لە باکور دەمەوێت ئاسایش، ئاشتی و خۆشگوزەرانی ببینم. ئەوەی لە باشور ڕوویدا کە ئێستا گەشە دەکات، لە دەوروبەری غەززە، لە باکوریش ڕودەدات، ئەمە ئامانجی منە، بە هاوکاریی ئێوە و بە پشتیوانیی خودا ئێمە بەدەستی دەهێنین.

نەتانیاهۆ: حکومەتی لوبنان ئازایەتییەکی گەورەی نواند؛ ئەم ڕێکەوتنە گورزێکی کوشندەیە بۆ ئێران و حیزبوڵڵا

ئەو دوو ناوچەیەی کە ئیسرائیل لەخاکی لوبنان دەکشێتەوە، سورەکان، بەڵام لە هێڵە زەردەکان ناکشێنەوە
ئەو دوو ناوچەیەی کە ئیسرائیل لەخاکی لوبنان دەکشێتەوە، سورەکان، بەڵام لە هێڵە زەردەکان ناکشێنەوە

ئەمشەو شێرە کوڕانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان توانیان له هێرشێکی بازگەی بانە 8 پاسدار کوژراو بریندار بکەن
ئەمشەو شێرە کوڕانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان توانیان له هێرشێکی بازگەی بانە 8 پاسدار کوژراو بریندار بکەن

ڤانس: توندوتیژی لە ئێرانەوە کاردانەوەی توندی بەدوای خۆیدا دەهێنێت. ڤانس: ئێران دەتوانێت لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندیمان پێوە بکات ئەگەر ناکۆکییان هەبێت سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن

تەلەفزیۆنی ئێران: دەستدرێژییەکانی ئەمریکا دوورگەی قشمیشی کردە ئامانج

ئیبراهیم عەزیزی جارێکی تر ئەمریکا لە ناوەڕاستی دانوستانەکاندا هێرشی کردە سەر ئێران. سەرۆکی دۆڕاوی ئەمریکا جارێکی دیکە سەلماندی کە پابەند نییە بە بنەماکانی دانوستان و ئاگربەستەوە. ئەم پێشێلکارییە خراپانەی ئاگربەست لەلایەن ئەمریکاوە بە دڵنیاییەوە وەک هەمیشە پاشەکشە و پەشیمانییان لێدەکەوێتەوە.

photo content

ئەمریکا کۆتایی هاتنی وەڵامدانەوەی ئەمریکا بۆ ئێران ڕادەگەیەنێت.

ئێران | سوپای پاسدارانی ئێران: ئێمە دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم دەستدرێژییە بێ وەڵام نابێت، و کات و شوێنی گونجاو هەڵدەبژێرین هۆشداری دەدەین کە هەر گەمژەیییەکی نوێ بە وەڵامێکی توند بەرەوڕوو دەبێتەوە کە وەهمەکانی هێرشبەرانی ناوچەکە دەشکێنێت

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا: فڕۆکەکانمان کۆگاکانی مووشەک و درۆن و بنکە رادارەکانی کەناراوەکانی ئێرانیان کردە ئامانج، لە وەڵامی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر کەشتییەکی بازرگانی لە تەنگەی هورمز

هێرشی سنوردار"

ترەمپ: «میدیا درۆزنەکان (فەیك نیوز) دەڵێن ئێران ئەمڕۆ زۆر لەوە بەهێزترە لە چوار مانگ لەمەوبەر . ئەوان مردون بۆ ئەوەی ڕێککەوتنێکمان لەگەڵ ئەنجام بدەن. ئەوان شتێکی زۆرمان پێشکەش دەکەن. "تەواوە تۆ درۆ بکە و ئێمەش بڕوا ئەکەین"

حەسەن فەزلەڵڵا، ئەندامی پەرلەمانی لوبنان لە پشکی حیزبوڵڵا، سەبارەت بە واژۆکردنی ڕێککەوتننامەکە لەگەڵ ئیسرائیل: «ئەوەی لە واشنتۆن ڕوویدا (واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە)، هەوڵێکە بۆ تێکدانی ڕێڕەوی ئەو ڕێککەوتنەی لە ئیسلام ئاباد بەدەستهاتووە (یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمریکا). بەبێ ڕەزامەندیی بەرەی "بەرگری"، هیچ شتێک تێپەڕ نابێت. ڕێگە نادەین ئەم دەسەڵاتە لوبنان وێران بکات، چارەنوسی خۆمان و وڵاتەکەشمان ڕادەستی ئەوان ناکەین. ئەم دەسەڵاتە ناتوانێت ئیرادەی خۆی بەسەر گەلی لوبناندا بسەپێنێت. فاکتەری سەرەکی مەیدانەکەیە؛ ئێمە کۆنترۆڵی مەیدانەکە دەکەین و ئێمە خاوەن مەیدانین. دەسەڵات دیارییەکی پێشکەشی دوژمنی ئیسرائیلی کردوە، بەڵام ئەم دیارییە هیچ دەرەنجامێکی لە مەیداندا نابێت.

باڵیۆزی ئیسرائیل لە واشنتۆن، یاخیێل لایتەر لە ڕێوڕەسمی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ لوبناندا ڕایگەیاند: ئێران و حیزبوڵڵا لە گەمەی لوبنان دەرکران

نەتانیاھۆ: ئێمە لە ناوچەی ئەمنیدا لە لوبنان دەمێنینەوە هەتا ئەو کاتەی حیزبوڵڵا بەتەواوی چەک دەکرێت. پڕۆژەیەکی تاقیکاری هەیە کە لە دوو ناوچەدا ئەنجامی دەدەین، سوپای ئیسرائیل لێی دەکشێتەوە و سوپای لوبنان تێیدا جێگیر دەبێت. ئەم ناوچانە بە پێشنیاری سوپای ئیسرائیل دیاری کراون.

لوبنان دانی بە دەوڵەتی ئیسرائیلدا نا

جەزیرە: ڕێککەوتنێک لەسەر "ڕاگەیاندنی نیازپاکی" لە چوارچێوەی دانوستانەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان کە لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، بەدەستهاتووە، پێشبینی دەکرێت لە داهاتویەکی نزیکدا بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕۆبیۆ، ڕێکەوتنەکە واژۆ بکرێت.

ئەو کەشتیەی بە درۆن لێی دراوە ئیماراتیە

وەزیری بەرگری ئیسرائیل: قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران، لەم دواییانەدا زۆر جار هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات. وادیارە کەسایەتی "بەکرێگیراو" زۆر زیاتر لەم جلوبەرگە گاڵتەجاڕانەیەی هەڕەشەکردنەی ئێستای لێ دەهات. بە هەر حاڵ، ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، ئەوا گەورەترین هەڵەی دەبێت تا ئێستا. لێرەدا نە گەروی هورمز و نە موشەکبارانکردنی دانیشتووان فریای ناکەوێت، هیچ شتێکیش ڕێگریمان لێ ناکات. هێزەکانمان ئامادەن بۆ ئەوەی کارەکە تەواو بکەن.