War News
Open in Telegram
2 412
Subscribers
+124 hours
+47 days
+4830 days
Posts Archive
2 412
ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا پێی وایە ئەمریکا هەوڵدەدات دانوستان دووبارە وەک تەڵەیەک بەکاربێنێت بۆ هێرشی زەمینی بۆ سەر ئێران.
- لەهەمان کاتدا کەشتی فرۆکەهەڵگری جۆرج دەبلیو بۆش لەکاتی تەواوبوونی ئاگربەستەکە دەگاتە ناوچەی سێنتکۆم بۆ چاڵاکییەکان.
2 412
بنکەی قەسرکی ئەمریکا لە حەسەکە بەتەواوی چۆڵکرا.
بنکەکە ڕادەستی فرقەی 60ی سووپای سوریا دەکرێت لەژێر سەرپەرشتی چیا کۆبانی.
2 412
بڕیارە لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەی تورکیا، سعودییە، پاکستان بەرێوەبچێت و ئەگەر هەیە میسریش بەشداری بکات.
پێکهێنانی ئەم هاوپەیمانییە سوننەیە لە ناوچەکە ئامانجی سەرەکی دژی سیاسەتەکانی ئیسرائیلە، کە تاڕادەیەکی زۆر بەرەیەکی توندڕەوە، بەڵام ئەوەی جێی تێبینیە ئەگەر ئوردن ببچێتە ناو ئەم هاوپەیمانییە ئەگەر هەیە هەمان ڕوداوەکانی سوریا لە عێراق دووبارە ببێتەوە و بەرەکی سونی بەهێز لەعێراق دروست ببێ.
2 412
میریام ئەدێڵسۆن، گەورە سەرمایەداری جولەکە و هاوڕێی نزیکی تڕەمپ، بڕی 40 ملیۆن دۆلاری بەخشیوە بە سندوقەکانی Super PACی سەر بە کۆمارییەکان، بە مەبەستی یارمەتیدانی پارتەکە بۆ پاراستنی کۆنترۆڵکردنی کۆنگرێس.
2 412
لە ماوەی 48 کاتژمێری رابردوو، 3 کاروانی سووپای ئەمریکا لە بنکەکانیان لە حەسەکە بەرەو ئوردن کشاونەتەوە.
2 412
⏺سوپای ئیسرائیل لە چەند ناوچەیەکی باشووری لوبنان کشایەوە دوای پێکدادانی سەخت لەگەڵ حزبوڵا.
2 412
حزب اللە - تۆپبارانی کریات شمۆنە
دیمەنی تەقاندنی ژمارەیەک تۆپی تیرە 130 ملمی هاوێتزەری مەیدانی سۆڤیەتی M-46.
2 412
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا شکستی هێنا لە پەسەندکردنی پرۆژە یاسای کۆتاییهێنان بە جەنگ لەگەڵ ئێران .
2 412
دیمەنی خستنە خوارەوەی درۆنی هێرمس-450، لەڕێی بەکارهێنانی موشەکی بەرگری ئاسمانی سەرشانی HT-16PGJی دروستکراوی کۆریایی باکور.
حزب اللە - باشوری لوبنان
2 412
هەڵبژاردنی ناوخۆیی سەرکردایەتی حەماس دەستی پێکردووە، پڕۆسەی هەڵبژاردنەکە لە ژێر فشاری دەرەکی چەندین وڵاتدایە و کێبڕکێیەکە بەم شێوەیەیە:
قەتەر و تورکیا: فشار دەکەن بۆ گەڕانەوەی خالید مەشعەل، کە پێشتر لە ساڵی 1996 تا 2017 سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بووە.
میسر، ئێران و سەرکردەکانی حەماس لە ناو غەزە، پشتگیری لە خەلیل حەیە دەکەن.
2 412
کەناڵ ١٣:
فشارێکی زۆری ئەمریکا لەسەر ئیسرائیل و ناتانیاهۆیە بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەمشەودا.
2 412
بە پاساوی پارێزگاری لە باکوری قوبرس، تورکیا ژمارەیەکی زۆر تانک و فرۆکەی رەوانەی دوورگەکە کردووە.
