en
Feedback
War News

War News

Open in Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

Show more
2 342
Subscribers
-124 hours
-47 days
-3730 days
Posts Archive
تاران
+2
تاران

- ژمارەی کوژراوانی ناوچەی نەبی شیتی ئیسرائیل گەیشتە 41 کەس.

حەتمەن سەرۆک پۆتین🫡🖤

دۆناڵد توسک، سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا: جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامە و پشێوی بڵاودەبێتەوە، نرخەکانی نەوت ڕوو لە بەرزبوون
دۆناڵد توسک، سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا: جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامە و پشێوی بڵاودەبێتەوە، نرخەکانی نەوت ڕوو لە بەرزبوونەوەن، ڕەنگە واشنتن سزاکانی سەر نەوتی ڕووسیا هەڵبگرێت، براوەی ڕاستەقینە لێرەدا کێیە؟

بەپێی دیمەنی مانگی دەستکرد، ئێران چوار سیستەمی ڕاداری ثادی کردووەتە ئامانج کە دەکەونە: بنکەی ئاسمانی شازادە سوڵتان لە سعودییە
+3
بەپێی دیمەنی مانگی دەستکرد، ئێران چوار سیستەمی ڕاداری ثادی کردووەتە ئامانج کە دەکەونە: بنکەی ئاسمانی شازادە سوڵتان لە سعودییە، دوو پێگە لە ئەبوزەبی و ناوچەی پیشەسازی ڕوەیس لە ئیمارات، هەروەها بنکەی ئاسمانی مۆفەق سەلت لە ئوردن.

وەزیری بەرگری توركیا 🔻بۆ رێگری لە شەڕكردنی لەگەڵ توركیا؛ پارێزگاری لە كەناڵی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەكەین (درەو): یەشار گولەر وەزیری بەرگری توركیا: 🔹مەترسی راستەقینەوەی روودانی روبەڕووبونەوەی سەربازی راستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیل هەیە، بەڵام لەئیستادا مەترسییەكە لە ئاستێكی زۆر نزمدایە. 🔹توركیا پارێزگاری لە كەناڵەكانی پەیوەندیكردن و هەماهەنگی دەكات لەنێوان دامەزراوەكانی خۆی و هاوتا ئیسرائیلییەكانی؛ بەمەبەستی كەمكردنەوەی مەترسییەكان و رێگریكردن لە هەر پەرەسەندنێكی بێ مەبەست.

تڕەمپ: ئەمڕۆ زۆر بە توندی لە ئێران دەدرێت، ئەو ناوچە و گروپە خەڵکانەی کە تا ئەم ساتە بۆ ئامانجکردن لەبەرچاو نەگیرابوون، ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەی جددیدان بۆ لەناوبردنی تەواوەتی و مەرگی مسۆگەر، ئەوەش بەهۆی ڕەفتارە خراپەکانی ئێرانەوە.

تڕەمپ: ئێران چیتر شەڕانگێزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نییە، ئەوان لەبری ئەوە دۆڕاوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن و بۆ چەندین دەیەی داهاتوو وا دەمێننەوە تا ئەو کاتەی خۆیان ڕادەست دەکەن یان کە ئەگەری زیاترە بە تەواوی دەڕووخێن!

تڕەمپ: ئەوان وتوویانە "سوپاس سەرۆک ترەمپ" منیش وتوومە، "شایەنی نییە!"

ترەمپ: ئێران کە خەریکە تا ئاستی جەهەنەم لێی دەدرێت، داوای لێبووردنی کردووە و خۆی ڕادەستی دراوسێیەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە و بەڵێنی داوە کە چیتر هێرشیان نەکاتە سەر. ئەم بەڵێنە تەنها بەهۆی هێرشە بێوچانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە دراوە، ئەوان بەدوای ئەوەدا بوون کە دەست بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگرن و فەرمانڕەوایی بکەن، ئەمە یەکەمجارە کە ئێران لە ماوەی هەزاران ساڵدا بدۆڕێت بە وڵاتانی دەوروبەری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

باڤڵ تاڵەبانی: ئێرانییەکان، وەک زۆرێک لە گەلان، زۆر ناسیۆنالیستن. ئەگەر بڕوایان وابێت کە هێزە کوردییەکان کە لە دەرەوەی وڵاتەوە دێن، دەبنە هۆی دابەشبوون یان پارچەپارچەبوونی ئێران، ئەوە ڕەنگە لە ڕاستیدا گەل لە دژی ئەوەی کە وەک جووڵانەوەیەکی جوداخواز دەیبینن، یەکبخات. هەروەها ئاڵۆزییەکانی پەیوەست بە تورکیاش هەن، تورکیا نیگەرانییەکی ڕەوای دەبێت و ئەگەری دەستوەردانی تورکیا لە دژی هێزە کوردییەکان هەیە. بە گشتی، ئەمە سیناریۆیەکی زۆر ئاڵۆزە و ڕەنگە ئەوەی کە هێزە کوردییەکان وەک سەری ڕم کار بکەن، باشترین ڕێگە نەبێت.

باڤڵ تاڵەبانی: ئێران وڵاتێکە بەقەد ئەورووپای ڕۆژئاوا دەبێت، ئۆپەراسیۆنی زەمینی تێیدا زۆر قورس دەبێت. ڕەوانەکردنی هێز بۆ ناو وڵاتێکی بەو قەبارەیە ڕەنگە کارێکی نەکردە بێت.

باڤڵ تاڵەبانی: کوردستان پێویستە ببێتە پرد نەک گۆڕەپانی جەنگ. پێموایە ئێمە لە پێگەیەکی بێوێنەداین بۆ ئەوەی ڕۆڵ بگێڕین لە هێورکردنەوەی بارگرژییەکان کاتێک کاتی گونجاو بێت. لەوەی ئێستا دەیبینم، ڕەنگە سیستەمی ئێرانی لاواز بووبێت، بەڵام دامەزراوەکانی هەرچەندە زۆر جیاوازن لە هی ئێمە هێشتا دامەزراوەن و بە پتەوی ماونەتەوە. پێموایە هەر کە ئامانجە سەربازییەکان بەدی هاتن، ئەوا کاتی دیپلۆماسی دەبێت.

باڤڵ تاڵەبانی: لە ئێستادا لە ئێراندا تەسلیمبوونی بێ مەرج نابینم. ڕژێمەکە ماوەی 45 ساڵە خۆی بۆ ئەمە ئامادە کردووە و دەکرێت چاوەڕێی بەرگرییەکی سەخت بیت. هەندێک دەتوانن بڵێن کە لەوانەیە زۆرێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەرکەکە پێشتر بەدی هاتبن.

باڤڵ تاڵەبانی: ئێران پێی وابوو گفتوگۆکان بە باشی بەڕێوە دەچن. ئەوان وتیان ئەمە جەنگێک نییە کە تامەزرۆی بن، بەڵام پێیان وایە دەبێت تێیدا بجەنگن، بۆ ئەوان ئەمە بە ڕوونی پرسێکی بوون و نەمانە. ئەو هەستەم لادروست بوو کە ئەوان کراوەن بۆ جۆرێک لە دانوستانی ئاشتییانە، کە لە واقیعدا تەنها چارەسەری ڕاستەقینەی ئەم کێشەیەیە. سەبارەت بە گۆڕینی ڕژێم، لە ئێستادا وەک ئەوەی من دەیبینم، لە ئارادا نییە. هیچ جۆرە ڕاپەڕینێکمان لە هیچ شوێنێک نەبینیوە تا ئێستا هیچ شتێکی لەو شێوەیە نییە. بەڵام هێشتا لە سەرەتادایە. پێشبینی دەکەم ئەم ئۆپەراسیۆنە درێژخایەن و زۆر سەخت بێت.

چین و سعوودیە گرێبەستێکیان بە بەهای 5 ملیار دۆلار واژۆ کرد بۆ دروستکردنی کارگەیەکی کۆکردنەوە و بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان
چین و سعوودیە گرێبەستێکیان بە بەهای 5 ملیار دۆلار واژۆ کرد بۆ دروستکردنی کارگەیەکی کۆکردنەوە و بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی Wing Loong-3 لە جەدە. گرێبەستەکە مەشق و ڕاهێنانی تەواو، چاککردنەوە و تێکەڵکردنی سیستەمە ئەلیکترۆنییەکانی فڕۆکەوانی لەخۆدەگرێت، ئەمەش وەک وەرچەرخانێکی ستراتیژی دادەنرێت لە فرۆشتنی ڕاستەوخۆوە بۆ هاوکاری پیشەسازی. بەپێی گرێبەستەکە سعودییە ساڵانە 48 درۆن لەناوخۆی وڵاتەکەی بەرهەم دەهێنێت.

هێزێکی پاسەوانی سنووری عێراق گەیشتنە پێنجوێن.
+2
هێزێکی پاسەوانی سنووری عێراق گەیشتنە پێنجوێن.

سوپای پاسداران: بەرامبەر ئەمریکا و ئیسرائیل پاشەکشە ناکەین و هێرشەکانمان درێژەیان دەبێت.

- لەدوای نێوەندگیرییەکانی ڕووسیا و سعودییە، ئێران بریاری دا هێرش بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ رابگرێت، بەمەرجێک لەو وڵاتانەوە هێرش نەکرێتە سەری.

مەسعود پزشكیان: بڕیارمانداوە هێرش بۆ سە وڵاتانی دراوسێ رابگرین. تەسلیمبونی ئێران خەونێكە بەدینایەت.