War News
Open in Telegram
2 364
Subscribers
+124 hours
-137 days
-2330 days
Posts Archive
2 364
ئاژانسی تەسنیمی سوپای پاسداران:
هەندێک سەرچاوە باس لە کارێکی سەربازیی دەوڵەتی ئیمارات دەکەن لە لەنگەری "بەهمەن" لە قەشم.
تا ئێستا ئەم بابەتە بە فەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە، لە ئەگەری پشڕاستکردنەوەی ئەم بابەتە، ئیمارات باجی ئەم کارەی دەدات
2 364
کاتژمێر ٢٢:١٤ی پێن جشەممە؛ تەقینەوەیەکی زۆر بەهێز لە بەندەری "سیریک"ی پارێزگای هورمزگان/ باشوری ئێران
2 364
ئەمریکا بەتەواویی پاڵپشتی سەدامی کردووە لە درووستکردنی چەکی کۆمەڵکوژ
- بەشێوەیەکی فەرمی حکومەتی ئەمریکا هاوکاری عیراقی کردووە لە پێدانی کەرەستەی دیاریکراو بۆ درووستکردنی چەکی کیمیایی و چەکی بایەلۆجی کە تێیدا عیراق بەرامبەر هەڵەبجە و بەسڕە و چەندین ناوچەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بەکارهێنا.
- لەبری سەرزەنشت کردنی عیراق لەسەر ئەوکارەی ، ئەوکات ڕۆناڵد ڕیگان سەرۆکی ئەمریکا پاڵپشتی سەدام حوسێنی کرد وە خۆی لە ئاست تاوانە قێزەونەکانی ڕژێمی بەعس کوێرکرد.
- نەتەوەپەرستەکان ئەوانەی کەوا بەردەوام ئەمریکا دەپەرستن ئاگەداری ئەم ڕاستییانە نین وە کاتێکیش ئاگەداربن هەستی دووڕوویی بەسەریان دا زاڵ دەبێت.
2 364
ڕاپۆرتی Foreign Policy بەڵگەنامەکانی CIAـی ئاشکراکرد کەوا ئەمریکا پاڵپشتی ڕژێمی بەعسی کردووە لە کیمیابارانکردن.
2 364
مارکۆ ڕوبیۆ بە توندی هێرشی کردە سەر ئێران و ڕایگەیاند کە ئابوورییان داڕماوە و هەڵاوسان گەیشتووەتە %70 ئەو بەرپرسانی ئێرانی بە شێت وەسف کرد و هەڕەشەی سزای قورسی لە هەر لایەنێک کرد کە هاوکارییان بکات. سەبارەت بە ناوچەکەش، جەختی کردەوە کە دەبێت گەرووی هورمز ئاسایی بێتەوە و ئیسرائیلیش هیچ کێشەیەکی لەگەڵ حکومەتی لوبنان نییە.
2 364
بارەگای ناوەندی خاتەمولئەنبیا: هێزەکانمان لە چەند رۆژی رابردوودا هیچ ئۆپەراسیۆنێکی موشەکی و درۆنیمان دژی ئیمارات ئەنجام نەداوە.
2 364
بەڕێوەبەرایەتی بزووتنەوەی ئاپۆییزم بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە ئەوان پابەندی بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان بوون و هەنگاوی گەورەیان بۆ چارەسەری دیموکراتی ناوە، بەڵام دەوڵەتی تورکیا هیچ هەنگاوێکی یاسایی و سیاسی جدی نەناوە و تەنها چەند دیدارێکی سادەی لە زیندانی ئیمرالی ئەنجام داوە. بزووتنەوەکە جەختی کردەوە کە هەر پێشکەوتنێک لە پرۆسەی ئاشتیدا بەستراوەتەوە بە ناساندنی فەرمی ئۆجەلان وەک لایەنی سەرەکی دانوستان و ڕەخساندنی ژینگەیەکی یاسایی بۆ کارکردنی سیاسی، هەر بۆیە داوای لە دەسەڵاتدارانی تورکیا کرد پەلە بکەن لە جێبەجێکردنی ئەو هەنگاوانەی بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە پێویستن.
2 364
پەکەکە ناوی خۆی گۆڕی؛ لە ساڵیادی خۆ هەڵوەشاندنەوەیدا سەرکردەکانی پەکەکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان کرد و ناوی پەکەکەیان بۆ "بزووتنەوەی ئاپۆیی" گۆڕی
2 364
ئۆکرانیا:
زێلێنسکی شەوی ڕابردوو ڕاگەیاندنی ئاگربەستی لە
شەڕی دژی ڕووسیا ڕاگەیاند کە لە نیوەشەوەوە دەست پێدەکات، و هیچ کاتێکیش بۆ کۆتاییهاتنی دیاری نەکرد.
ئەمە هەنگاوێکی سەرنجڕاکێشە کە پێویستی بە ڕونکردنەوە هەیە چی لە پشتەوە هەیە -
ئایا پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەی ترەمپ و پۆتین و مامەڵەی بە ئێران و ئۆکرانیا کراوە؟
جارێ بۆ ئەوە نازانین بەڵام بێگومان ئەمە بەو مانایە نییە کە شەڕ کۆتایی هاتوە، ئەم ڕاگەیەندراوەی زێلێنسکی بۆ ئاگربەستێکی یەکلایەنە، وەکو دەوترێ ئامانجی تاقیکردنەوەی پوتینە ڕێک پێش نمایشی "ڕۆژی سەرکەوتن" لە ڕوسیا لە نۆی ئایار، شەممەی داهاتوو.
چەند کاتژمێرێکی پێشتریش وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند کە بەپێی بڕیاری سەرۆک پوتین، ڕوسیا ئاگربەستێکی یەکلایەنەی ڕووسی لە ٨-٩ی ئایاردا ئەنجام دەدات بۆ ڕێزگرتن لە گرنگی "ڕۆژی سەرکەوتن"، و ئاماژەی بەوەش کرد کە
"ڕوسیا چاوەڕوانە ئۆکرانیاش بە هەمان شێوە وەڵام بداتەوە". لەو ڕاگەیەندراوەدا وەزارەتی بەرگری هۆشداریی دا بە ئۆکرانیا لە هێرشکردنە سەر مۆسکۆ لە کاتی نمایشەکەدا لە ٩ی
ئایار:
"ئەگەر سوپای ئۆکرانیا هەوڵ بدات پلانە تاوانکارییەکانی جێبەجێ بکات، هێزە چەکدارەکانی ڕوسیا وەک تۆڵەسەندنەوە هێرشێکی موشەکی بەرفراوان بۆ سەر ناوەندی کیێڤ
دەستپێدەکەن، ڕوسیا، سەرەڕای تواناکانی، پێشتر لەبەر هۆکاری مرۆیی خۆی لەم جۆرە کارانە پاراستووە".
هەروەها ڕاگەیەندراوەکە دەڵێت: "ئێمە هۆشداری دەدەینە
دانیشتوانی مەدەنی کیێڤ و کارمەندانی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییە بیانییەکان کە پێویستە دەستبەجێ شارەکە بەجێبهێڵن".
پاشان دوا وەڵامی زێلێنسکی بەم شێوەیە هات:
"تاوەکو ئەمڕۆ هیچ داواکارییەکی فەرمی بۆ ئۆکرانیا سەبارەت بە ڕاگرتنی کردەوە جەنگییەکان نەگەیشتوە، وەک ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ڕوسیادا باسی لێوە دەکرێت، ئێمە لەو بڕوایەداین کە ژیانی مرۆڤ بەهایەکی بێ کۆتایی لە
هەر 'ئاهەنگگێڕانێکی' ساڵیادێکی وەها زیاترە.
لەبەر ئەوە، ئێمە ئاگربەست ڕادەگەیەنین، کە لە کاتژمێر ٠٠:٠٠ی
شەوی نێوان ٥ و ٦ی ئایارەوە دەست پێدەکات، لەو کاتەی کە تا ئەو ساتە ماوە، دەتوانرێت بە شێوەیەکی ڕاستەقینە دەستپێکردنی بێدەنگییەکە گەرەنتی بکرێت، ئێمە بە شێوەیەکی هاوتەریب کار دەکەین، لەو ساتەوەی کە دیاریکراوە و کاتی ئەوە هاتووە کە سەرکردایەتی ڕوسیا هەنگاوی کۆنکرێتی بنێت بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکەیان، ئەگەر وەزارەتی بەرگری ڕوسیا پێی وایە ناتوانێت بێ خواستی باشی ئۆکرانیا نمایشێک لە مۆسکۆ ئەنجام بدات."
بابزانین ئەم ئاگربەستە تا کەی بەردەوام دەبێت ؟
2 364
دوو کەشتی جەنگی ئەمریکی لەلایەن ئێرانەوە هێرشییان کراوەتە سەر جگە لە هێرشەکەی دوێنێ بەپێی ڕاپۆرتی فۆکس نیوز و ئاژانسی CBS.
Available now! Telegram Research 2025 — the year's key insights 
