War News
Open in Telegram
2 349
Subscribers
-224 hours
-97 days
-2730 days
Posts Archive
2 349
The Times of Israel:
"ترەمپ ناچارە بژاردەی هێرشی زەمینی بەکاربهێنێت تاوەکو ئێران ناچار بە دانوستان بکات."
2 349
ئەو کەشتییە پاکستانییانەی ئێران رێگەی پێداون بە گەرووی هورمزدا تێپەرن نەوتیان بۆ ئەمریکا ناردووە و بەرپرسێکی سەربازی ئێرانیش لەکارەکەیان تورەیە...
2 349
وەزیری بەرگری بەریتانیا:
"17 کەشتی جەنگیمان هەیە بەڵام یەک دانەیان توانای هەیە ئەرک وەربگرێت."
2 349
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: هەموو شتێک پاڵمان پێوە دەنێت بۆ ئەو باوەڕەی کە ڕووسیا یارمەتی ئێران دەدات لە هەوڵە سەربازییەکانیدا، کە دژی ئامانجەکانی ئەمریکا بەکاردەهێنرێن.
2 349
گەلەکۆمەیەکی گەورە بۆ سەر ئێران بەڕێوەیە:
وەزارەتی بەرگری فەرەنسا ڕایگەیاند کە ٣٥ وڵات لە کۆبوونەوەیەکی ڤیدیۆییدا بەشداربوون، کە تەوەرە سەرەکییەکەی کردنەوەی ڕێڕەوی کەشتیوانی بوو لە گەروی هورمز.
ئەم گفتوگۆیە لە نێوان سەرۆک ئەرکانی بەرگری وڵاتان ئەنجامدراوە و ئامانج لێی لێکۆڵینەوە بووە لە چۆنیەتی کردنەوەی ڕێڕەوی کەشتیوانی .
لە بەیاننامەکەی فەرەنسادا هاتووە کە ئەم هەنگاوە دەکرێت جێبەجێکردنی ئەرکێکی «تەواو بەرگری» بگرێتە خۆ بۆ یاوەریکردنی کەشتییە بازرگانییەکان و گەڕاندنەوەی ئازادیی کەشتیوانی.
2 349
نەفتالی بینت: پشتیوانی ئەو بانگەشەیەم کە دەڵێت؛ هەرگیز کەس نەبووە هێندەی نەتانیاهۆ دەربارەی پرسی ئێران زۆر قسە بکات و کەمترین کرداری هەبێت.
2 349
نەفتالی بینت سەرۆک وەزیرانی پێشوی ئیسرائیل: ئێمە لە هیچ بەرەیەکی جەنگدا سەرکەوتو نین. نە لە غەززە، نە لە لوبنان؛ لە ئێرانیش هێشتا ماویەتی بیبینین.
2 349
هۆشەنگ یەکێکە لە پێشمەرگە بریندارەکانی سۆران و چیرۆکی رزگاربوونی خۆی دەگێڕێتەوە؛ "چووم بۆ جگەرەکێشان و ئاگر هاتە خوارەوە"
2 349
دیمەنی لێدان لە تانکێکی جۆری مێرکاڤا Mk.3ی سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان لە ڕێگەی درۆنێکی خۆکوژ کە کڵاوەی جەنگی دژە تانکی هەڵگرتووە.
2 349
وۆڵ ستریت جۆرناڵ :
ئیسرائیل گەیشتوەتە ئەو قەناعەتەی کە ڕەنگە ترەمپ هەوڵ بدات لە ماوەیەکی نزیکدا کۆتایی بە جەنگ بهێنێت، بۆیە ئاڕاستەی سەرەکیی هێرشە ئاسمانییەکانی لە 'لەرزۆککردنی ڕژێمی ئێران'ـەوە گۆڕی بۆ 'وەشاندنی گورزێکی کوشندە لە سوپاکەی'. ئەم گۆڕانکارییە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئیسرائیل دەستبەرداری خەونی ڕووخاندنی ڕژێم بووە لە ڕێگەی هێرشی ئاسمانییەوە.
2 349
ئێستا شارەکانی هورمزگان و بوشەهر و تاران بە چڕی بۆردومان دەکرێت، بە جۆرێکە کە ٣٠ فڕۆکە زیاتر لە ئاسمانی تارانە
2 349
بەڕێوەبەری FBI: تەقەمەنییەکی چێنراومان لە بنکەی ئاسمانی 'ماکدیڵ' دۆزیوەتەوە - کە بارەگای فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ( سێنتکۆم) و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی ئەمریکایە. گومانلێکراوی سەرەکی لە ئێستادا لە چینە.
2 349
+2
فرۆکەی دیکە بۆ جیبۆتی:
- ئەمجارەیان بۆینگی ئەتڵەس هاتووە کە جێگەی 374 کەسی تێدادەبێتەوە و لە فۆرت لیبرتیشەوە هاتووە کە بارەگای یەکەی 82 ی هێزی ئاسمانی ئەمریکایە، واتە ئەوانەی دەهێنرێنە جیبۆتی هەموویان هێزی تایبەتن.
2 349
- بەپێی ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی، یەک ملیۆن سەرباز و بەسیج ئامادەکراون بۆ ئەگەری ئۆپراسیۆنی زەمینی ئەمریکا.
2 349
وەزیری دەرەوەی ئێران داوا لە وڵاتانی کەنداو دەکات هۆتێلەکان بەڕووی ئەفسەرانی ئەمریکیدا دابخەن، چونکە دەیانەوێت هاووڵاتییانی مەدەنی وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاربهێنن.
2 349
ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل بە زیاتر لە ٦٠ فڕۆکەی جەنگی، زیاتر لە ١٥٠ بۆمبیان بەسەر بنکە سەرەکییەکانی بەرهەمهێنانی چەک لە تاران و ناوەڕاستی ئێراندا باراندوە، لەنێویاندا ئەو شوێنە گرنگانەی کە تایبەتن بە پەرەپێدانی مووشەکی بالیستی
Available now! Telegram Research 2025 — the year's key insights 
