War News
Open in Telegram
2 332
Subscribers
No data24 hours
-27 days
-2430 days
Posts Archive
2 332
رۆیتەرز دەڵێت ئێران مەرجەکانی قورسترکردووەتەوە بۆ گفتوگۆکردن، بە حوکمی ئەو فرۆکەیەی کە ئیسلامابادی جێهێشتووە ئەمرۆش ئەگەری زۆرە ویتکۆف و کوشنەر وازیان لە گفتوگۆکان هێنابێ بەهۆی مەرجە قورسەکانی ئێرانەوە و پاکستانیان جێهێشتبێت.
2 332
بۆ گشت ئەفسەر و پێشمەرگەکان
١. جەخت دەکەینەوە، کە بە هیچ شێوەیەک رێگەپێدراو نیە راگەیاندنەکان بێنە ناو بارەگاو شوێنە سەربازییەكانتان، بۆ ئەم مەبەستە داوا لە كەناڵ و میدیاكان دەكەین خۆیان بە دوور بگرن لە گرتنی وێنەو ڤیدیۆی بارەگا سەربازییەكان.
٢. لێدوان و پێدانی زانیاری بە ڕاگەیاندنەکان لە لایەن فەرماندەو ئەفسەران و پێشمەرگەوە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
٣. بە هەموو شێوەیەک بڵاوکردنەوەی وێنە، ڤیدیۆ و زانیاری تایبەت بە سەنگەر و بارەگاکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پۆستکردنیان قەدەغەیە.
٤. بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی زانیاری، تکایە هەر پەیج و ئەکاونتێک دەبینن کە بە ناوی پێشمەرگەوە زانیاریی سەربازی بڵاو دەکاتەوە، لینکی پەیجەکەمان بۆ بنێرن تاوەکو لە ڕێگەی لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە ڕێکاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر.
٥. هەر ئەفسەر و پێشمەرگەیەک پێشێلی ڕێنماییەکان بکات، ڕووبەڕووی توندترین سزای سەربازی و کارگێڕی دەبێتەوە و لەمبارەیەوە چاودێری وردی سۆشیال میدیا دەکرێت.
٦. پێویستە ئەفسەرانی راگەیاندن و هۆشیاری لە یەكە سەربازییەكان، ئۆپەراسیۆنەکان، هەواڵگری، چاودێری وردی تەواوی جموجوڵەکانی پێشمەرگە و ئەفسەران بکەن و هەروەها ئەو ڕێنماییانە پەخش بکەن.
٧. ئێمەش لە بەرێوەبەڕایەتی گشتی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتێمانی چاودێری وردی سۆشیال میدیا دەكەین بۆ هەر سەرپێچییەك لەم خاڵانە و وەرگرتنی رێكاری سەربازی و یاسایی بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرووی خۆمان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی
وەزارەتی پێشمەرگە
٢٤ی ئاداری ٢٠٢٦
2 332
فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران: کەشتی کۆنتێنەری SELEN بە هۆی پابەندنەبوون بە پرۆتۆکۆلی یاسایی و نەبوونی مۆڵەتی ترانزێت لە گەرووی هورمزەوە لەلایەن هێزی دەریایی سوپای پاسدارانەوە گەڕێنرایەوە دواوە
2 332
ڕووسیا خێرایی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرەکانی زیاد دەکات بۆ ئەوەی درۆنە ڕاوکەرەکانی ئۆکرانیا نەتوانن پێیان بگەن، درۆنە ڕاوکەرەکانی ئۆکرانیا ناتوانن بە خێرایی زیاتر لە 300 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بفڕن، لە کاتێکدا ڕووسەکان سەرقاڵی تاقیکردنەوەی درۆنی "جیران-5"ن کە خێراییەکەی دەگاتە 500-600 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
