en
Feedback
War News

War News

Open in Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

Show more
2 340
Subscribers
-124 hours
-57 days
-3630 days
Posts Archive
- ئەمرۆ بۆ یەکەم بنکە و بارەگاکانی سوپای پاسداران لە نزیک سنووری تورکیا بۆردوومان کراون.

جوڵەی ڕاستەوخۆی کەشتیەکان لە گەروی هورمز لەم لینکەوە ببین: https://www.marinetraffic.com/en/ais/home/centerx:56.1/centery:26.2/zoom:7

سووپای پاسداران: لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەست دەکەین بە بەکارهێنانی کۆمەڵێک چەکی نوێ.

ئێرانییەکان دەڵێن بەم موشەکە هێرشمان کردە کەشتی جەنگی لینکۆڵنی ئەمریکا

- تایوان دەزانێت ناتوانێت لە ڕووی ژمارەی سەربازەوە ڕکابەری چین بکات، بۆیە ستراتیژییەک پەیڕەو دەکات کە پێی دەوترێت پوورەی چەقەڵ، واتە دوورگەکە پڕ دەکات لە مووشەکی بچووک، مینی دەریایی، و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ئامانجەکە ئەوەیە کە تێچووی هێرشەکە بۆ چین هێندە بەرز بکاتەوە کە شی جین پینگ بترسێت لە ئەنجامدانی، چونکە شکستی سەربازی دەبێتە هۆی ڕووخانی پارتی کۆمۆنیست لە ناوخۆی چین.

- ئەمریکا بەپێی یاسایەک Taiwan Relations Act، پابەندە بەوەی یارمەتی تایوان بدات بۆ بەرگریکردن لە خۆی، سێ هۆکاری سەرەکی هەن: - پاراستنی دیموکراسی، بۆ ئەوەی نیشانی بدات کە هاوپەیمانێکی جێی متمانەیە. - ڕێگریکردن لە هەژموونی چین، ئەگەر تایوان بکەوێت، ژاپۆن و کۆریای باشووریش دەکەونە ژێر هەڕەشەی ڕاستەوخۆی چین و ناچار دەبن پاشەکشە بکەن. - بەرژەوەندی ئابووری، ئەمریکا نایەوێت کلیلی پیشەسازی چیپ بکەوێتە دەست چین.

- ​چین بڕیاری هێرش بدات، جیهان ڕووبەڕووی قەیرانێک دەبێتەوە کە لە جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا زۆر گەورەتر دەبێت، بەهۆی ئەوەی زیاتر لە 50%ی بازرگانی دەریایی جیهان بە ناو گەرووی تایواندا تێدەپەڕێت، جەنگ دەبێتە هۆی پچڕانی زنجیرەی دابینکردن، نرخی شتومەک لە هەموو جیهان بە شێوەیەکی خەیاڵی بەرز دەبێتەوە، ئەگەر کارگەکانی TSMC زیانیان پێ بگات یان ڕابوەستن، دروستکردنی ئۆتۆمبێل، مۆبایل، و ئامێرە پزیشکییەکان لە هەموو جیهاندا بۆ ماوەیەکی نادیار دەوەستێت.

- گرنگی سیاسی و مێژوویی: شوناس و شەرعییەت، ئەمە لایەنی هەرە هەستیارە بۆ پارتی کۆمۆنیستی چین، پەکین وا سەیری تایوان دەکات کە پارێزگایەکی یاخییە و دەبێت بگەڕێتەوە سەر وڵاتی دایک، بۆ سەرۆک شی جین پینگ، دووبارە یەکگرتنەوە بەشێکی سەرەکییە لە خەونی چینی و سەلماندنی هێزی وڵاتەکەی، وەک لە کتێبەکانیدا هاتووە، بوونی تایوان وەک وڵاتێکی دیموکرات و چینی زمان، مەترسییە بۆ سەر شەرعییەتی سیستەمی سیاسی چین، چونکە دەیسەلمێنێت کە کلتووری چینی دەتوانێت لەگەڵ دیموکراسیی ڕۆژئاواییدا بگونجێت.

- گرنگی سەربازی و ستراتیژی: تایوان وەک قەڵایەکی دەریایی وایە، زنجیرەی یەکەمی دوورگەکان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی هێڵێکیان هەی
- گرنگی سەربازی و ستراتیژی: تایوان وەک قەڵایەکی دەریایی وایە، زنجیرەی یەکەمی دوورگەکان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی هێڵێکیان هەیە لە ژاپۆنەوە بۆ فلیپین کە تایوان لە ناوەڕاستیدایە، ئەم هێڵە وەک بەربەستێک وایە کە ڕێگری لە کەشتیگەلی چین دەکات بە ئازادی بچنە ناو قووڵایی زەریای هێمن، ئەگەر چین دەستی بەسەر تایواندا بگرێت، دەتوانێت بنکەی ژێردەریایی و موشەکی لێ دابمەزرێنێت، بەمەش ڕاستەوخۆ دەتوانێت هەڕەشە لە گوام و کەناراوەکانی ئەمریکا بکات.

کێشەی نێوان چین و تایوان تەنها ململانێی خاک نییە، بەڵکو یەکێکە لە ئاڵۆزترین کێشە جیۆپۆلیتیکییەکانی سەدەی 21. - گرنگی ئابووری:
کێشەی نێوان چین و تایوان تەنها ململانێی خاک نییە، بەڵکو یەکێکە لە ئاڵۆزترین کێشە جیۆپۆلیتیکییەکانی سەدەی 21. - گرنگی ئابووری: تایوان (دڵی تەکنەلۆژیای جیهان) بزوێنەری پیشەسازییەکی یەکجار گرنگە کە تەواوی جیهان و لەنێویاندا چین، پشتی پێ دەبەستێت، چیپ و نیوەگەیەنەرەکان، کۆمپانیای TSMCی تایوانی گەورەترین بەرهەمهێنەری چیپە لە جیهاندا، زیاتر لە 90%ی پێشکەوتووترین چیپەکانی جیهان (ئەوانەی لە ئایفۆن، زیرەکی دەستکرد، و فڕۆکە جەنگییەکاندا بەکاردێن) لە تایوان دروست دەکرێن. چین دەیەوێت ببێتە هێزی یەکەمی تەکنەلۆژیا، بەڵام هێشتا لە بەرهەمهێنانی چیپی پێشکەوتوودا لە دواوەیە، کۆنترۆڵکردنی تایوان واتە کۆنترۆڵکردنی نەوتی سەدەی 21.

⚡️ سەرجەم مووشەکەکانی بەرەو ئیسرائیل ڕێگرییان لێکراوە

ئەگەر سەرنجتان دابێت ئاژانسە جیهانییەکان کاتێک وێنەی راستەوخۆی تەلئەبیب و شارەکانی تری ئیسرائیل دەگوازنەوە، پاش زەنگی ئاگادارکردنەوە کامێراکانیان بۆ ئاڕاستەیەک دەگوازنەوە کە دیمەنی گەیشتنی موشەکەکان دەرنەکەوێت. 964 گەڕانێکی بۆ هۆکاری ئەم حاڵەتە کرد دەرکەوت ئەمە بڕیاری هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیلە کە ئاژانس و میدیاکان ناچار دەکەن دیمەنی موشەکەکان پیشان نەدەن. ئیسرائیل چەند مەرجێکی بۆ ئەو میدیایانە داناوە کە رووماڵ دەکەن: 📌 بۆیان نییە دیمەنی گەیشتنی موشەکەکان پیشان بدەن. 📌 بۆیان نییە ژمارەی ئەو موشەکانە بڵێن کە بەرپەرچ دەدرێنەوەو ئەوانەش کە ئامانجەکە دەپێکن. 📌 بۆیان نییە بە دیاریکراوی بڵێن کە موشەکەکە بەر کام ناوچە کەوتووە، بۆ نموونە دەتوانن بڵێن بەر ناوەندی تەل ئەبیب کەوتووە، بەڵام بۆیان نییە ناوی شەقام و ناوچەکە بڵێن. 📌 دیمەنی شوێی پێکانەکان تەنیا دەبێت بە رەزامەندی دەسەڵاتدارانی ئەمنی بێت.

کەناڵەکانی ئیسرائیڵ : ئیستا دەتوانن پەناگەکان جێبهێڵن.

🇺🇸🇮🇶⚡️- تەقینەوەیەک لە نزیک بنکەی ڤیکتۆریای ئەمریکا، بەغداد، عێراق.

یەکەم مووشەک ڕێگری لێکرا.

خرمشهر
خرمشهر

کەناڵ ١١ی ئیسرائیل: هەڵسەنگاندنی ئیسرائیل وایە کە ئازەربایجان بەمزوانە بەشداری جەنگ دەکات.

دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ئازەربایجان: هەوڵی پلانی تیرۆری سوپای پاسدارانمان لە پایتەخت پووچەڵکردەوە

- هێزەکانی حەشد بە چەکی دۆشکە تەقە لە کۆپتەرەکان دەکەن.

تەورێز ، شیراز ، ئەسفەهان ، بەندەر عەباس ، بەچڕی بۆردومان دەکرێت