8 440
Subscribers
-924 hours
-247 days
-10730 days
Posts Archive
🔻 وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: دابەزینی نرخی بەنزین بۆ ٤٥٠ دینار تەنها بە یەک مەرج دەکرێت
پردمیدیا
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دابینکردنی بەنزین بە نرخی ٤٥٠ دینار بۆ هەر لترێک تەنها لە یەک بارودۆخدا دەکرێت و جێبەجێ دەبێت، ئەویش لە کاتێکدایە کە حکومەتی فیدراڵی عێراق نەوتی خاو بە نرخی تەنها ٤ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابین بکات.
بەپێی ڕوونکردنەوەکانی وەزارەتەکە، نرخی ئێستای سووتەمەنی و تێچووی هاوردەکردن و پاڵاوتن لە ئاستێکدایە کە دابەزاندنی نرخی بەنزین بۆ ئەو ئاستە بەبێ پشتگیری و دابینکردنی نەوتی خاو بەو نرخە رەمزییە لەلایەن بەغداوە، لە ڕووی داراییەوە لە توانای هەرێمدا نییە و ناتوانن لیترێک بەنزین بە 450 دینار دابین بکەن
🔻 پارتی و یەکێتی نزیک دەبنەوە؛ مەحمود محەمەد: بەستەڵەکی نێوانمان شکێنراوە
پردمیدیا
مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا بەستەڵەکی نێوان پارتی و یەکێتی شکێنراوە و بەمنزیکانە هەردوولا کۆدەبنەوە، هاوکات جەختی لە پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت لە زوترین کاتدا کردەوە.
مەحمود محەمەد ئەمڕۆ شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە دا کە کۆبوونەوەی لوتکە دەمێنێتەوە بۆ دوای کۆبوونەوەکانی تر، و سوپاسی ئەو لایەنە سیاسییانەی کرد کە ڕۆڵیان هەبووە لە شکاندنی چەقبەستوویی سیاسی و بەشداریکردن لەو ئەرکە نیشتمانی و نەتەوەییەدا.
سەبارەت بە پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمان، ناوبراو ڕوونی کردەوە کە ئەگەر بگەنە ئەو باوەڕەی ڕێگەیەک هەیە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێ، ئەوکاتە پێویست ناکات پێشوەختە بڕیار لەسەر ماوەی مانەوەی پەرلەمان بدرێت، بەڵکو لە کاتی خۆیدا بڕیاری لێ دەدرێت.
🔻 مەسعود پزشکیان: پێویستە لەبەر جێبەجێ نەکردنی بەڵێنەکان داوای لێبوردن لە خەڵک بکەین
پردمیدیا
لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە دۆخی ئابووریی وڵات، مەسعود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، ڕەخنەی لە خۆی و حکومەتەکەی گرت بەهۆی جێبەجێ نەکردنی بەڵێنەکانی پێشوویان تایبەت بە باشترکردنی سەبەتەی خۆراکی هاووڵاتییان و جەختیکردەوە کە پێویستە لەبەر ئەمە داوای لێبوردن لە خەڵک بکرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە هاوتا نەبوونی داهات و خەرجییەکان باری ئابووریی حکومەتی قورس کردووە. کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی دراوی بیانی یەکێکی ترە لەو کۆسپە سەرەکییانەی ڕووبەڕووی پلانە ئابوورییەکان بوونەتەوە.
دەشڵێت: فشارە سیاسییەکانی ناوخۆ و دەرەوە ڕۆڵیان هەبووە لە دروستکردنی ئاستەنگ لەبەردەم کارەکانی حکومەتدا. پزشکیان جەختیکردەوە کە حکومەت ڕێگە ئاسانەکە کە بریتییە لە بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین هەڵنابژێرێت، چونکە ئامادە نییە باری گوزەران و دۆخی ژیانی هاووڵاتییان فەرامۆش بکات یان پشتگوێ بخات.
🔻 گۆڕانی کەشوهەوا لە هەرێمی کوردستان، بارانبارین و دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما
پردمیدیا
شارەزایانی کەشناسی پێشبینی دەکەن لە ئەمڕۆ شەممە 29/8/2026، بارستەهەوایەکی سارد و شێدار ناوچەکە بگرێتەوە، کە لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی چالاکبوونی با، پەیدابوونی هەورەبروسکە و بارانبارین لە ناوچە جیاوازەکاندا.
کاریگەری ئەم ناسەقامگیرییە لە کەشوهەوادا لە کاتەکانی نیوەڕۆوە دەست پێدەکات و تا ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 30/8/2026 بەردەوام دەبێت.
لەم ماوەیەدا، ئاسمانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و ئەگەری بارینی بارانی کەم تا مامناوەند لەگەڵ هەورەبروسکە لە هەندێک کات و شوێنیدا دەبێت، بەتایبەتی لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و سۆران ڕێژەی بارانبارینەکە زیاتر دەبێت.
هاوکات بای باشوور بە خێرایی (15 تا 30) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا چالاک دەبێت.
لە ڕۆژی دووشەممەوە 31/8/2026، بە تەواوی گەیشتنی بارستەهەوا ساردەکەی دەریای ناوەڕاست بۆ ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، پلەکانی گەرما بە ڕێژەیەکی بەرچاو (5 تا 7) پلەی سەدی نزم دەبنەوە و کەشێکی فێنک باڵ بە سەر ناوچەکەدا دەکێشێت.

Unlock for
10
" بەســـە پەرلەمانتـــــــــاران خواردنی مەعاشی حەرام"...
مامۆستا تاهیر کەلەباشی
🔻 وەزارەتی پەروەردەی سووریا:
زمانی کوردی هاوشێوەی زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی دەخوێندرێت
گەڕانەوەی سووریا بۆ سیستمی دارایی جیهانی؛ ئەحمەد شەرع بە کارتی بانکی لە قاوەخانەیەک پارە دەدات
پردمیدیا
دوای بڕیاری ئەمریکا بۆ لابردنی سزاکانی سەر سووریا و گەڕانەوەی ئەم وڵاتە بۆ ناو سیستمی دارایی جیهانی، دیمەنێکی نوێ لە دیمەشق تۆمار کرا؛ تێیدا ئەحمەد شەرع لە قاوەخانەیەکدا لە ڕێگەی کارتی بانکییەوە خەرجییەکەی دایەوە.
ئەم گۆڕانکارییە خێرایە لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە و ڕەخنەگران ئاماژە بەوە دەکەن که بەرژەوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی سیستمی دارایی جیهانی لە بەرامبەر ئەم گۆڕانکارییەدا پێش ڕابردووی کەسایەتییەکان کەوتوون.
🔻عەبدولەتیف ئەحمەد پەیامێک ئاراستەی کاربەدەستانی هەرێم دەکات
پردمیدیا
لە وتارێکدا، د. عەبدولەتیف ئەحمەد، ڕەخنەی لە دۆخی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان گرت و داوای لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کرد کە بە هانای خەڵکەوە بێن.
ناوبراو لە پەیامەکەیدا جەختی لەسەر دوو خاڵی سەرەکی کردەوە بۆ باشترکردنی دۆخەکە، داواشی کرد بە زووترین کات مووچەی مووچەخۆران بدرێت و کێشەی بژێوی خەڵک چارەسەر بکرێت.
هەروەها داوای کردوە نرخی سووتەمەنی و بەنزین هەرزان بکرێت تا باری ئابووریی هاوڵاتییان سووکتر ببێت.
د. عەبدولەتیف ئەحمەد ئەوەشی خستەڕوو کە پێویستە کاربەدەستان کار بۆ ئاسانکردنی ژیانی خەڵک بکەن و ئەرکی سەرەکییان خزمەتکردنی هاوڵاتییانە لەم دۆخە سەختەدا.
🔻 عەباس عراقچی پەیامێک ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات
پردمیدیا
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەنامەیەکدا بۆ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕەخنەی توند لە سیاسەتە ئابورییەکانی ئەمریکا دەگرێت و ڕایگەیاند کە ئەو جۆرە ڕێکارانە بنەمای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان تێکدەدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە "تیرۆری ئابوریی ئەمریکا" دژی ئێران، حکومەتە سەربەخۆکان ناچار دەکات بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان دەستکاری پەیوەندییە بازرگانییە ڕەواکانیان بکەن.
جەختیکردەوە کە ئەم جۆرە ئۆپەراسیۆن و گەمارۆیانە، بە ئەنقەست و بێ جیاوازی خەڵکی مەدەنی و ژیانی ڕۆژانەیان دەخەنە ئامانج.
لە کۆتاییدا داوای لە ئەمریکا کرد دەستبەجێ سەرجەم هەڕەشە و کردەوە شەڕانگێزییەکانی لە دژی وڵاتەکەی ڕابگرێت.
ئەم لێدوان و هەڵوێستانەی تاران لە کاتێکدایە کە گرژییە ئابوری و سیاسییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە ئاستێکی بەرزدا دەمێننەوە؟
🔻زانیاریی پردمیدیا: پڕۆژەی لابردنی سفرەکانی سەر دینار مەترسیی سەرنەگرتنی لەسەرە
پردمیدیا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە پردمیدیا لە پەرلەمانی عێراقەوە دەستیدەخات، پڕۆژەی لابردنی سفرەکانی سەر دیناری عێراق و گۆڕینی دراوی نیشتمانی ڕووبەڕووی بەربەست دەبێتەوە و ئەگەر هەیە کۆتاییەکەی سەرکەوتوو نەبێت.
سەرەڕای ئەوەی پێشتر باس لەوە دەکرا کە حکومەتی عێراق دەیەوێت لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوودا هەردوو وەزارەتی دارایی و پلاندانان ڕابسپێرێت بۆ داڕشتنی نەخشەڕێگەی پڕۆژەکە و تاوەکو مانگی تشرینی یەکەمی (10) ڕەوانەی پەرلەمانی بکات.
بەڵام شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە پڕۆژەکە پێویستی بە ماوەیەکی زۆر هەیە بۆ چاپکردن و ئاڵوگۆڕپێکردنی پارە نوێیەکان، ئەمەش وایکردووە پرسی سەرکەوتنی پڕۆژەکە بخاتە ژێر پرسیارەوە.
لە ئێستادا ئەم بابەتە بووەتە یەکێک لە تەوەرە گەرم و گرنگەکان لە شەقامی عێراقیدا، لە کاتێکدا شارەزایانی دارایی جەخت لەوە دەکەنەوە کە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە هیچ کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی لەسەر یاسای بودجەی عێراق نابێت و ڕەهەندی تری ئابووری هەن کە ڕەنگە ڕێگر بن لەبەردەم سەرگرتنیدا.
🔻 ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر کەشتییە نەوتهەڵگر و بارهەڵگرەکان لە دەریای ڕەش فراوانتر دەکات
پردمیدیا
مۆسکۆ ڕایگەیاند، لە چەند هێرشێکی مووشەکیدا بۆ سەر بەندەرەکانی دەریای ڕەش، چەندین کەشتیی بارهەڵگر و نەوتهەڵگریان کردووەتە ئامانج، کە بە وتەی ئەوان پێداویستییان بۆ سوپای ئۆکرانیا دەگواستەوە.
بەپێی زانیارییەکان، لە بەندەری «پیودنی» سێ کەشتیی بارهەڵگر کراونەتە ئامانج، هاوکات نەوتهەڵگرێکیش لە هەمان بەندەر بۆردومان کراوە. لە لایەکی دیکەوە، هێرشێکی هاوشێوە کەشتییەکی تری بارهەڵگری لە بەندەری «ئۆدێسا» کردە ئامانج.
ئەم هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی بەندەرەکانی پیودنی و ئۆدێسا زیانی لێکەوتووەتەوە، هەروەها لە پەرەسەندنێکی تردا، کۆگاکانی سووتەمەنی لە بەندەری «چۆرنۆمۆرسک»یش کراونەتە ئامانجی هێرشەکان.
🔻 " هـەرکەس دەڵێت مــەولودنامە بیدعەیە لێی تێـــنەگەیشــــتووە."
مامۆستا عەلی باپیر ــ سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان......
🔻 "بەکارهێنانی کارتی نیشتمانی ڕێکارەکانی دەنگدان ئاسانتر دەکات"
پردمیدیا
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێنمایی دا کە لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بەتەواوی پشت بە کارتی نیشتمانیی یەکگرتوو ببەسترێت، بە ئامانجی ئاسانکاری بۆ هاوڵاتییان و بەرزکردنەوەی ئاستی وردبینی لە داتاکاندا.
لە چوارچێوەی ئامادەکارییە بەردەوامەکان بۆ پرۆسەکانی هەڵبژاردنی داهاتوو لە عێراقدا، حکومەتی فیدراڵ جەخت لەسەر یەکخستن و پێشکەشکردنی ئاسانکاریی زیاتر بۆ دەنگدەران دەکاتەوە.
لەم چوارچێوەیەدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێنمایی دەرکردووە کە لە داهاتوودا پرۆسەی ناسینەوە و دەنگدانی هاوڵاتییان لە ڕێگەی کارتی نیشتمانیی یەکگرتووەوە ئەنجام بدرێت و ببێتە بنەمای سەرەکی.
لێپرسراوان جەخت لەوە دەکەنەوە کە بەکارهێنانی ئەم کارتە نەک تەنها ڕێکارەکانی دەنگدان بۆ هاوڵاتییان لە ناوەندەکانی وەگرتنی دەنگدا خێرا و ئاسانتر دەکات، بەڵکو ڕۆڵێکی باڵاش دەبینێت لە بەرزکردنەوەی وردبینیی داتاکان، رێگریکردن لە هەر کێشەیەکی ئەلیکترۆنی یان دووبارەبوونەوەی دەنگدان، و مسۆگەرکردنی شەفافیەتی زیاتر بۆ سەرجەم لایەنە بەشدارەکان.
#سبەی_شەوـکاتژمێر9
د.فەهمی حسێن کاکەمەد ـ پسپۆڕی نەشتەرگەریی سنگ و بۆرییەکانی خوێن، میوانی ( پرد میدیا ـــ Prd Media )دەبێت و باس لەزۆرێک لەنەخۆشیی و چارەسەرەکانی وەک جەڵتەی قاچ، دەرچەی سنگ، سڕبوونی دەست و قاچ، دەوالی، مەترسی ڤەیپ و هەندێک نەخۆشی و مەترسیەکانی نێو گەنجان و تەمەنە جیاوازەکان دەکات....
🔻 بەرپرسێکی عێراق:
گەل و حکومەتی عێراق لە پاڵ ئێراندا دەوەستن و خوێنی کوژراوانمان تێکەڵ بووە
#پردمیدیا
ئاژانسی هەواڵی (تەسنیم)ی ئێرانی بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، فایەق زێدان، هەڵوێستی فەرمی و توندی عێراقی بەرامبەر بە گرژییە ناوچەییەکان و هەڕەشەکانی سەر ئێران خستەڕوو.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، زێدان جەختیکردەوە که گەل و حکومەتی عێراق لە پاڵ گەل و حکومەتی ئێراندا دەوەستن و ڕووبەڕووی ئەو دوژمنکارییە تاوانکارییە دەبنەوە کە ئیسرائیل و ئەمریکا دەیانکەنە سەر ئێران.
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ڕایگەیاند کە عێراق هەرگیز هاوکاری و پشتیووانییەکانی ئێران لە ساڵی 2003 و لە جەنگی دژ بە تیرۆردا لە یاد ناکات.
ناوبراو ئیدانەی جەنگی ئابووریی ئەمریکای دژ بە ئێران کرد. لە درێژەی وتەکانیدا، زێدان ئاماژەی بەوەدا کە خوێنی کوژراوانی ئێران و عێراق لە سەردەمی شەڕی دژ بە تیــــ،ـرۆردا تێکەڵ بووە و ئەمە فاکتەرێکی بەهێزی هاوخوێنی و هاوبەشیی نێوان هەردوو وڵاتە.
+9
بە وێنە
بەرز ڕاگرتنی یادی مەولود و لەدایکبوونی پێغەمبەر ﷺ
لە مزگەوتی گەورەی سلێمانی......
فۆتۆ: پرد میدیا ـ Prd Media
بەڤیدیۆ
دیمەنی ئەمڕۆ سێشەممە 25ی ئابی 2026 یادی مەولود لەناو مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
ڤیدیۆ: پرد میدیا ـ Prd Media
🔻پێش یارییەکە هێرش کرایە سەر نامۆ فازڵ؛ "کێشەکەم کەسییە و لەگەڵ گەلی چیچان هیچ کێشەیەکم نییە"
#پردمیدیا
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
هیچ کێشەیەکم لەگەڵ گەلی چیچان نییە و ڕێزێکی زۆریان لێ دەگرم، هەروەهابە شێوەیەکی تایبەتی لەگەڵ شەڕکەری چیچانی (ئیسلام دولاتۆڤ) قسەم کردووە و ناکۆکییەکانمان بە تەبایی و پیاوانە چارەسەر کردووە، دڵنیای ئەدەم کە کێشەکەم تەنیا لەگەڵ یەک کەسی دیاریکراودایە و پرسەکە بە تەواوی کەسییە نەک نەتەوەیی.
لە شەوی پێش یارییەکە و لە کاتی دابەزاندنی کێشدا، کاتێک لە ڕووی جەستەییەوە زۆر بێهێز بووم و لەناو بەتانیی سۆنادا دەستەکانم بەستراو بوون، نزیکەی ١٥ کەس هەڵیانکوتاوەتە سەر ژوورەکەم لە هۆتێل و لە بەردەم هاوسەرەکەم و ستافی ڕاهێنەرانم دا لێم دراوە.
سەرەڕای ئەوەی کە ڕووداوەکە کاریگەریی دەروونی و جەستەیی لەسەر ئامادەکارییەکانم دروست کردووە، نامۆ دووپاتی کردەوە کە نامەوێت ئەم ڕووداوە بکاتە بیانوویەک بۆ دۆڕانی یارییەکەی، بەڵکو بەرپرسیاریەتیی ئەنجامەکەی لە ئەستۆ دەگرم و بەڵێنم داوە لە داهاتوودا بەهێزتر بگەڕێمەوە بۆ گۆڕەپانی یارییەکان.
