ᴛᴀʀᴍᴀɪɪ | تـارمـایـی
Open in Telegram
وەرە خەومەوە لەوێ کەس ڕێگر نیە https://instagram.com/tarmaii__
Show more1 526
Subscribers
-124 hours
-37 days
-1430 days
Posts Archive
1 526
شەخسیترین شەڕ کە تەواوی ژیانت دەی کەیت لە نێوان ئەوەیە کە تۆ کێیت و هەمووان چاوەڕێی ئەوە دەکەن کێ بیت.
1 526
خۆر نەهات بۆ ئەوەی هەموو شاخەکه ڕووناک بکاتەوە
هات بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە تاریکی هەمیشەیی نییە
1 526
تەنهایی لە ژیاندا دەستپێکی گەشتێکە کە تێیدا هەنگاو بەرەو ڕووبەرێکی نادیار دەنێیت و لە قووڵایی ناختا ڕووبەڕووی جیهانێک دەبیتەوە کە هیچ شتێکی پێشوەختەی لەبارەوە نازانیت، چونکە مرۆڤ کاتێک بە تەنیا دەمێنێتەوە ناچار دەبێت خۆی ڕێگا تاریکەکان ڕووناک بکاتەوە و بەبێ پشتگیری دەوروبەر متمانە بە هێزی ناوەکی خۆی بکات، بەڵام ڕاستی کۆتایی ئەوەیە کە تەنهایی لە بنەڕەتدا تەنها درۆیەکی هەرە گەورەیە کە مرۆڤ بەسەر خۆیدا دەیسەپێنێت کاتێک وا هەست دەکات لەم گەردوونە پان و بەرینەدا جیاکراوەتەوە، لە کاتێکدا هەر کە بڕیار دەدەیت کارێک بکەیت یان خەمەکانت دەربڕیت دەبینیت تەنانەت ئەوانەشی کە دەنگت دەبیستن ناتوانن بە قووڵایی ڕاستەقینە لەگەڵت هاوبەش بن یان وەک تۆ هەستی پێبکەن، چونکە تەنهایی سروشتێکی وایە کە قابیلی بەشکردن نییە لەگەڵ هیچ کەسێکی تردا و مۆرکێکی تەواو تایبەتی هەیە، بە جۆرێک کە ئەگەر ڕۆژێک تەنهاییەکەت لەگەڵ کەسێکی تردا بەش بکەیت و ناختی بۆ بکەیتەوە ئیتر ئەو چەمکە بە تەواوی واتا و قورسایی خۆی لەدەست دەدات و چیتر بە تەنهایی نامێنێتەوە.
1 526
نزار قەبانی دەڵێت:
ئەو خۆشەویستیەی بە دورکەوتنەوە زیاد نەکات، هەر لە سەرەتاوە خۆشەویستی نەبووە
1 526
ڕەنگە هێشتان خۆشم بوێیت بەڵام تۆ چیتر شایەنی ئەوە نیت شەڕت بۆ بکەم ئەم قسانە کەسێک پێت دەڵێت کە سەردەمانێک ئامادە بوو هەموو شتێکت پێ بدات پشتی لە هەمووان دەکرد بۆ ئەوەی لەتەنیشت تۆوە بێت دڵی هەمووانی دەشکاند بۆ ئەوەی تۆ دڵخۆش بکات ڕەنگە هێشتان هەستم بۆت مابێت ڕەنگە هێشتان بیرت لێ بکەمەوە بەڵام هیچکات ناتوانم ئەو ئازارە لەبیر بکەم کەتۆ بەمنت گەیاند هیچ کام لەمانەش لەبەر غروورم نیە تەنها بۆ ئەوەی وەک پێشتر هەست بە کەمی خۆم نەکەم گەیشتوومە ئاستێک نە تۆم قبووڵە نە کەسی تر هەر تۆش ئەم مرۆڤەت دروست کرد "بەڵام ئەم ئێوارەیە بە جۆرێکی تر دڵم بۆت تەنگ بووە..&
#H
