414
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
لە پەرلەمانی عێڕاقەوە :
هەنگاوێک هەیە بۆ پێدانی قەرزی دارایی بە قوتابیانی زانکۆ و کۆلێژە حکومی و ئەهلیەکان، بە هەماهەنگی لەگەڵ بانکە حکومی و ئەهلیەکان
#تەکنیکی_ڤار لەیاریگاکانەوە بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە :
بەشێک لەزانکۆ و کۆلێژە حکومی و ئەهلیەکان کارمەندی تایبەتیان لەشێوەی دادوەری ڤاڕی یاریگاکان دابینکردووە بۆ چاودێریکردنی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە و ئاشکراکردنی ئەو قوتابیانەی گزی ئەنجام دەدەن .
جا وەرە بایی ناجحبوونت نەقڵکردبێ و بێت و پێت بڵێ ئۆف ساید بوو😂
#نوێکردنەوە
هەڵوەشاندنەوەکە هەریەک لە پزیشکی گشتی و دان و دەرمانسازیش ئەگرێتەوە لەو کۆلێژانەی بابەتی ئینگلیزیان هەبوو .
#پیرۆزە
هەفتەی داهاتوو فۆڕمی پێشکەشکردن بۆ دامەزراندنی دەرچووانی 2022 ی بەشە پزیشکیەکان کارا دەبێت .
بۆ زانینی دواین هەواڵ و گۆڕانکاریەکانی پەیوەست بەوەزارەتی خوێندنی باڵا و زانکۆ و پەیمانگاکان جۆینی چەناڵی زانکۆ نیوز بن.
https://t.me/zankonews2023
بەمزووانە لەڕێگەی پلاتفۆڕمی (فەیسبووک_انستاگرام) لەگەڵتان دەبین .
بابەتێک هەڵوەشێنرایەوە ..
وەزارەتی خوێندنی باڵای ناوەندی بابەتی ئینگلیزی لە قۆناغەکانی "2_3_4" ی کۆلێژی تەکنیکی تاقیگە پزیشکیەکان(شیکاری نەخۆشیەکان) هەڵوەشاندەوە .
وەزارەتی دارایی : 2869 نمرەی دامەزراندنی وەزارەتی خوێندنی باڵای زیاد کرد بۆ پارێزگای کەرکوک
https://t.me/zankonews2023
سەبارەت بە دەرچووانی بەشە پزیشکیەکان(حکومەتی ناوەند) :
کارانەبوونی لینکی دامەزراندن هۆکارەکەی نەناردنی فەرمانی زانکۆیی و دیکۆمێنتە پێویستەکانە لەلایەن بەشێک لە زانکۆکان و دوای گەیشتنی سەرجەم داتاکان لینکەکە کارادەکرێت و ئەتوانن فۆڕمی دامەزراندن پێشکەش بکەن .
هیچ پێویست بە دوو دڵی ناکات ..
سیستمی مۆدیۆڵ " مقررات " لەساڵی داهاتووە لەسەرجەم کۆلێژ و پەیمانگاکان و بەسەر هەموو قۆناغە جیاوازەکان پەیڕەو دەکرێت .
پەیڕەوکردنی لە "قۆناغی یەکەم"ی کۆلێژ و پەیمانگاکان الزامیە .
پەیڕەوکردنی لەقۆناغەکانی دی لەدەسەڵاتی ئەنجومەنی کۆلێژەکانە .
#خشتەی ساڵی وەزارەتی خوێندنی باڵای ناوەندی بۆ سەرجەم قۆناغەکان جگە لە قۆناغی یەکەم
🔴بەرواری دەستپێک و کۆتایی وەرزی خوێندنی یەکەم
15 هەفتەی خوێندن و کە لە بەرواری
2/10/2022 دەستپێدەکات و تاکو 12/1/2023 بەردەوام دەبێت .
🔴هەفتەی قەرەبوو لە 12\1\2023 تاکو 21\1\2023
🔴بەرواری دەستپێکی تاقیکردنەوەکانی وەرزی خوێندنی یەکەم کە تاقیکردنەوەی نیوەی ساڵە بۆ ئەو کۆلێژ و پەیمانگایانەی سیستمی ساڵانە پەیڕەو دەکەن و تاقیکردنەوەی کۆتایی کۆرس/وەرز ە بۆ ئەو کۆلێژ وپەیمانگایانەی سیستمی وەرزی _ کۆرسات _ مۆدیۆڵ پەیڕەو دەکەن :
بۆ ماوەی دوو هەفتە و لە بەرواری 22\1\2023 دەستپێدەکات و تاکو 4\2\2023 بەردەوام دەبێت.
🔴بەرواری دەستپێک و کۆتایی پشووی بەهارە
بۆ ماوەی 2 هەفتە و لە 5\2\2023 دەستپیدەکات و تاکو 18\2\2023 بەردەوام دەبت
🔴بەرواری دەستپێک و کۆتایی وەرزی دووەمی خوێندن
بۆ ماوەی 15 هەفتە و لە 19\2\2023 دەستپێدەکات و تاکو 1\6\2023 بەردەوام دەبێت
🔴هەفتەی قەرەبوو لە بەرواری 2\6\2023 تاکو 10\6\2023 بەردەوام دەبێت
🔴بەرواری دەستپێک و کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی بۆ سەرجەم سیستەمەکان
بۆ ماوەی دوو هەفتە لە بەرواری 11\6\2023 دەستپێدەکات و تاکو 1\7\2023 بەردەوام دەبێت
🔴بەرواری دەستپێکی پشووی هاوینە و هەروەها وەرزی اختیاری ئەو کۆلێژ وپەیمانگایانەی سیستمی مۆدیۆڵ پەیڕەو دەکەن
بۆ ماوەی دوو مانگ و لە بەرواری 2\7\2023 دەستپێدەکات و تاکو بەرواری 31\8\2023 بەردەوام دەبێت .
🔴بەرواری تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەم
بۆ ماوەی دوو هەفتە و لە3\9\2023 وە دەستپێدەکات و تاکو 17\9\2023 بەردەوام دەبێت .
تێبینی /
_هەندێک لە کۆلێژ و پەیمانگاکان زووتر دەستپێدەکەن بەتایبەت ئەو کۆلێژانەی وانەی پراکتیکیان هەیە بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوە پراکتیکیەکان
_مەبەست لەهەفتەی قەرەبوو هەفتەی نێوان وەرز و تاقیکردنەوەی کۆرسە و بۆ تەواوکردنی ئەو بابەتانە تەرخانکراوە کە تەواونەکراون .
_ئەم خشتەیە قۆناغی یەکەم ناگرێتەوە .
#ئاگاداری
سبەی یەکشەمە بەرامبەر بە 22\1\2023 تاقیکردنەوەکانی وەرزی خوێندنی یەکەم دەستپێدەکات و بەردەوام دەبێت تـاکـو 4\2\2023 .
بەنسبەت ئەو کۆلێژ و پەیمانگایانەی سیستمی ساڵانە پەیڕەو دەکەن تاقیکردنەوەی نیوەی ساڵ دەبێت و هەروەها تاقیکردنەوەی کۆتایی کۆرس و سیسمتەرشەبێت بەپێی ئەو کۆلێژ و پەیمانگایانەی سیستمی وەرزی و کۆرسات و مۆدیۆڵ پەیڕەو دەکەن .
کەمێکی دی خشتەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ئەمساڵی خوێندن دادەنەین .
#بەوێنە
پەرستار و پزیشکەکانی نەخۆشخانەی رەمیسە لە پارێزگای سەماوە ژیانی گەنجێکی 30 ساڵە ڕزگار ئەکەن کە تەواوی ڕووخساری بە قیـر بریندار بووە .
#بالصور
كوادر مستشفى الرميثة بمحافظة السماوة تنقذ حياة شاب ثلاثيني، انسكبت مادة القير على وجهه بالكامل.
دەربارەی سیستمی مۆدیۆڵ :
لە سیستمی مۆدیۆڵدا هەر کۆلێژێک دابەشکراوە بەسەر چەند مۆدیۆڵێکدا
بۆ نموونە : کۆلێژی پزیشکی 42 مۆدیۆڵ و کۆلێژی دەرمانسازی 38 مۆدیۆڵ و بەم شێوازە ...
لە سیستمی مۆدیۆڵدا کۆرسی هاوینە هەیـە کە قوتابی سەرپشکە لەوەی بیخوێنێت یا نا کەبەهۆی ئەمەشەوە قوتابی ئەتوانێ بەماوەیەکی کەمتر کۆلێژ تەواوبکات بەنمونە کۆلێژی پزیشکی بە 4 بۆ 5 ساڵ و دەرمانسازی بە 3 بۆ 4 ساڵ و کۆلێژەکانی تر بە 3 ساڵ .
لەسیستمی مۆدیۆڵدا خوولی دووەم و تحمیل و نمرەی بڕیار و ئەمانە نییە بەڵکـو لەهەر مۆدیۆڵێکدا بۆت هەیە سێ جار امتحان ئەنجام بەیتەوە و لە ئەگەری دەرنەچوونت " ترقین قید" دەکرێت .
لەئەگەری دەرنەچوونت و دووبارەکردنەوەی هەر مۆدیۆڵێکدا دەبێت کرێی مۆدیۆڵەکە دووبارە بەیتەوە ئەمە بەنسبەت موازی و ئەهلی ...
لە سیستمی مۆدیۆڵدا هەموو مۆدیۆڵەکە بەیەک تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەیت و وەک ئاماژەمان پێ کرد خولی دووەمی نییە و دوای سێ " محاولە " ترقین قید ئەکرێیت .
ئەم سیستەمە لەساڵی داهاتووەوە پەیڕەو دەکرێت و هێشتا ڕوون نییە بەس بۆ قۆناغەکانی یەکەمە یا سەرجەم قۆناغەکان ئەگرێتەوە .
لەدوای پەیڕەوکردنی ئەم سیستەمە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکان دەبنە یەک سیستمی یەکگرتوو و بەهۆی ئەمەشەوە گواستنەوە لەنێوان سەرجەم زانکۆکان ئاسایی و ئاسان دەبێتەوە .
https://t.me/zankonews2023
سەبارەت بەهەرێمی کوردستان پەیوەندیمان بە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە کردووە وبەمزووانە وردەکاریتان پێ ڕادەگەیەنین .
https://t.me/zankonews2023
پاش کەمێکی دیکە ڕێبەری سیستمی مۆدیۆڵات بڵاودەکەینەوە کە وەزارەتی خوێندنی باڵا پەیڕەوی دەکات لە زانکۆ و پەیمانگاکان .
بعد قلیل تنشر لكم دليل نظام المقررات كاملا ، والذي ستتبعه وزارة التعليم في الجامعات العراقية قريباً .
https://t.me/zankonews2023
#بەفەرمی
وەزارەتی خوێندنی باڵای عێڕاق سیستمی (مۆدیۆل / مقررات) لەساڵی داهاتووە بۆ سەرجەم کۆلێژ و پەیمانگا حکومی و ئەهلیەکان پەیڕەو دەکات .
#رسمیا
وزارة التعليم العالي تعتمد نظام المقررات الأوروبي في الجامعات والكليات الحكومية والاهلية بدءا من هذا العام الدراسي
https://t.me/zankonews2023
Repost from تیمی پزیشکیWST
بەناوی خوای گەورەومیهرەبان
بەخێربێن بۆ گروپی medical student بە ئامانجی خزمەتکردن و گەیاندنی زانیاری پزیشکی بۆ سەرجەم فێرخوازانی بەشە پزیشکییەکان .
پزیشکی گشتی ، پزیشکی دان . سەیدەلانی ، پەرستاری ، شیکاری نەخۆشی .
لەم گروپەدا هەموان هاوکاردەبین بۆ بەهێزکردن وە پرەودان بە زانیاری پزیشکیەکانمان ....
https://t.me/Medicalstudentiraq
