یادی پەروەرێنم📿🤍
Open in Telegram
أَلَا بِذِكۡرِ ٱللَّهِ تَطۡمَىِٕنُّ ٱلۡقُلُوبُ🫀 چەناڵێک تایبەت بە باس و یادی پەروەرێنەکەم🥹
Show more1 019
Subscribers
No data24 hours
-37 days
-1930 days
Posts Archive
1 019
ئەمەوێت بڵێم پیرمەبە بەڵام هەر زوو مووەسپیەکانت بەجواب هاتن..!!
خوزگەم بەو کاتانەی تۆ مامۆستام بویت و دەرست پێ ئەوتمەوە قسەکانت گەوهەربوون بۆم💔😔
1 019
دڵەکـەم تامەزرۆی گەشـتێکی دوورە، دوورێك کـە ئیتر دەستی خەم و ژانی دونیا پێی نەگات، دورێك کـە ئیتر ترپەیی پێی مرۆڤەکـانیش نەبیستێت، دورێك کـە ئیتر دووریـم ببڕێتەوە و ماندوێتی ڕێگام دەربچێت بەڵێ دورێکی زۆر دوور لە چاوان دوور
ئەی پەروەردگـارم دووریم لە دونیا پێبدە و نزیکـی لە خۆت🕊️🤍
1 019
ئەمە حاڵی صالحانی ئوممەتمان بوونهەرچەندە بەردەوام قورئانیان لە ئامێزدەگرت بەڵام خەوفیان لەڕیا وای لێ ئەکردن کە تیلاوە و تەدەبور و قیرائەتیان لەخەڵکی بشارنەوە .. کان الربیع بن خیثم -رحمە الله- يدهل عليه الداخل وفي حجره المصحف يقرأ فيه فيغطيه . واتا : زانای خواناس وصالح رەبیعي کوڕی خوسەیم -ڕەحمەتی خوای لێبێت- هەرکاتێک قورئانی بخوێندایەو یەکێک لەوکاتەدا خۆی بکردایە بەژوردا بەپەلە قورئانەکەی دادەپۆشی . قال وکیع : سمعت الاعمش یقول : (( استأذن رجل علی ابراهیم وهو یقرأ في المصحف فغطاە فقال : لا یری هذا اني اقرأ کل ساعة )). واتا : ئەعمەش دەڵێت : پیاوێک داوای یارمەتی هاتنەژوورەوەی کرد لە ئیبراهیم النخعی و ئەویش لەوکاتەدا قورئانی دەخوێند قورئانەکەی داپۆشت و گوتی : باوانەزانێت من هەموو وەختێک قورئان دەخوێنم . •صالحانی ئەم ئومەتتە بەڕێزە حەزیان نەکردووە جگە لە خوای باڵادەست کەس بە بەندایەتی و قورئان خوێندنەکەیان بزانێت •
1 019
Repost from مٰہٰٖرٰدٰنٰہٰٖ نٰہٰٖزٰیڪە🌚🥀
دائیم ئەشاعیرە جەهمیەکان پیشتیوانی طاغوتان بوون........
ئەبێت ئەم عەمامە پیسانە لەکوێ بن
باشە چون خەڵک نوێژی لە پشت ئەمانەوە کردوە ، دینی لێ وەرگرتون؟؟!!!!
لەکاتێدا زانیویانە ئەوە حاڵیانە.... یان وەلی ئەمری و دیموکراسی خوازەکان کە هیچیان لەمان کەمتر نیە ...
هەمو خەمی ئێمە هۆشیار کردنەوەی خەڵکیە لەم دەجال و کەذابانە...
1 019
Repost from الطَالب العِلْم🖋️📚
قال الإمام الشافعي: «يحتاج طالب العلم إلى ثلاث خصال: أولها: طول العمر، والثاني: سعة ذات اليد، والثالث: الذكاء»
ئیمامی شافعی دەفەرمووێت: «فێرخوازی عیلم پێویستی بە سێ شتە: یەکەمی: تەمەن درێژی، وە دووەم: دەوڵەمەندی، وە سێیەم: ژیری»
#طالب_العلم
1 019
سقط الأسد وبقي الواحد الأحد
لە دیوارەکە نوسراوە خواکەت دەکەوێت بەڵام ئەسەد ناکەوێت (پەنا بەخوای گەورە لەم کوفرە)!!
ئەسەد کەوت و خوای تاک و تەنهاش ماوە
الحمدلله ثم الحمدلله دیمەشق ئازاد کرا ☝🏻
1 019
لەو باوەڕەدام کە خوای گەورە ئیرادەی خێری بە ڕاستکردنەوە یان دانانی بناغەیەکی ڕاست و درووستی عقیدەی بە هەر کەس هەبێت ئاشنای دەکات بەم گەوهەرە بە شەرحی مامۆستا احمد خۆیەوە بەشێوەی شەرح و کتێب بە چاپێکی جوان و ھەرزان کە پارەی دوو پیتزایە کە بە دیلڤەری داوای دەکەیت بۆ بەردەم دەرگاکەت .
لە پێشانگا لە کتێبخانەکەی مامۆستا ناصح سازانی دەستان ئەکەوێت(ژمارەی شوێن / F-2 )
جگە لە پێشانگا لەم شوێنانەش هەیە:
سلێمانی / کتێبخانەی ئاویار ناصح سازانی ،دارەسوتاوەکە بەرامبەر بینای کەشتی نوح ،پاسەکانی مامۆستایان
هەولێر/ مکتبة صلاح الدین
1 019
تامی ڕاستەقینەی هیدایەتت نەچەشتووە ئەگەر بەتەواوی دەستت لەهۆکاری سەرەکی تاوانەکانت هەڵنەگرتووە..!!لەزۆربەی کاتەکانیشدا هۆکاری سەرەکی تاوانەکانت هەمان ئەو شتەیە کە دەستهەڵگرتن لێی زۆر قورس و ناڕەحەتە لەسەرشانت..!!
ئەکرێت:(ئەو ڕسقەبێت کەبەحرامی دەستت ئەکەوێت)..
ئەکرێت( ئەو کەسەبێت کە بەحرامی پەیوەندیت لەگەڵی بەستووە)..
ئەکرێت:(ناوبانگەکەت بێت کەبەڕێگایەکی حرام بەدەستت هێناوە)..
ئەکرێت:( خۆشویستنی کەسێک بێت کە لەپێناو الله تعالی دا نەبێت - یاخود ڕق و بوغز بەرامبەر کەسێک کە لەپێناو الله تعالی دا نەبێت)..
ئەکرێت:( بڵاوکردنەوەی وێنەکانت بێ وەک ئافرەتێک لەکاتێکدا الله تعالی هیدایەتی دابوویت بۆباڵاپۆشیت کەچی لەبری دەست پێوەگرتنی ، بەکارت هێنا بۆ ویستێکی دونیاییت)..
ئەکرێت:(سەیرکردن و تێڕوانینی زۆرت بێ بۆ نامەحرەم و بەراوردکردنیان بەهاوسەری ژیانت و بەمەش نەئەوان بەدەستدێنی و نە ئاسوودەش دەبی لەگەڵ هاوسەرەکەت)..
ئەکرێت:(مامەڵە و کڕین وفرۆشتنێک بێت لەسەر بنەمایەکی پێچەوانەی شەرع یاخود فێڵکردن و فریودانی خەڵکی تێیدا )..
هۆکاری زۆری تر هەن کەگەورەترینیان و سەرەکیترینیان کە تامی هیدایەت ناچێژی هەتا دەستی لێهەڵنەگری :(شِرک - هاوەڵ بڕیاردان بۆ الله تعالی)..
کەسەرچاوەی سەرەکی هەموو تاوان و لادانەکانە و تاکە ڕێگای نەجات بوونت لێیشی تەنها (دەستگرتنتە بەزانستی عقیدە و فێربوونی بنەماسەرەکییەکانی ئیمان و باوەڕەکەت و دەستگرتنت بەمەنهەجی ڕاستی سەلەف کە ئەویش دەستگرتنە بەقورئان و سوننەتەوە)..
1 019
باشە بۆچی دڵم بە فڵان هاوسەرگیرییەوە هەبوو سەری نەگرت..؟!! ئەی بۆچی فڵان شت بە نسیبی من نەبوو..؟!!
تاکۆتایی گوێبگرن لە حیکمەتی هەموو ئەو شتانە تێئەگەن کە بۆچی بۆتان نەبووە🤍
1 019
تەوحید لە دیندا وەک و سەر وایە لەجەستەدا هەروەک چۆن جەستە بوونی نییە بەبێ سەر ئیسلامێکی بێ تەوحیدیش ڕێگە خۆشکەرە بۆ تێکەڵبوون بە هەموو جۆرەکانی بەتاڵ و گومڕایی..!!
سوێند بە الله تعالى ئەگەر شارەزای تەوحید و شرک نەبیت ژیانی خۆت بەدەستی خۆت لەناوئەبەیت ئەوکاتە هەموو کەسێکت پێ راست ئەبێت💔
1 019
..📥!
بۆ باڵاگرتن لە زانستدا فڕێدانی هەستی پڕێتی پەرداخی پێویستە..
کاتێک کە هەستدەکەیت پەرداخەکەت پڕی ئاوە ئیتر لەهەوڵی پڕکردن وبەردەوامی دان دەکەویت.
ئەو هەستە شەیتانیەی کە پێتان وایە زۆر دەزانن یان ئاستێکی باڵاتان هەیە لە زانستدا فڕێبدەن، دڵنیابن ئەو هەستە بەتاڵە دەلیلی خاڵێتی حەقیقی وسەرابی پڕێتی پەرداختانە.
تەنها ئەوانە دەتوانن بەردەوامی بە فێربوون ونوێکردنەوەی زانستیان بدەن کە هەمیشە هەست بە خاڵێتی پەرداخی زانستیان وتینوێتی ووشکێتی قورگ ولێویان دەکەن بۆ ئاوی زانست.
• | مەبەست کاژاوی
1 019
لە نیشانەکانی تەوفیقی رب العالمین بۆ عەبدەکەی،ئەوەیە تێی بگەیەنێت،کە ئەم علمە شەریفە تنۆک تنۆک و وردە وردە ئینسان ئەتوانێ فێری بێت و هەرگیز بەیەک جار و ماوەیەکی کەم بەدەست نایەت، تاکو دوای ساڵانێ ئەم تنۆکە کەمانە دەبنە بەحرێک لە عیلم،هەروەک چۆن لافاو بریتیە= لە چەند تنۆکێکی بارانی بچووک بەڵام [بەردەوام].
1 019
خَيْرُ النِّسَاءِ امْرَأةٌ إِذَا نَظَرْتَ إِلَيْهَا سَرَّتْكَ، وَإِذَا أَمَرْتَهَا أَطَاعَتُكَ، وَإِذَا غِبْتَ عَنْهَا حَفِظَتُكَ فِي نَفْسِهَا وَمَالِكَ
واتە: باشترین ئافرەت ئافرەتێکە ئەگەر تەماشات کرد پێی دڵخۆشبی، وە کە فەرمانت پێکرد گوێڕایەڵت بکات، وە ئەگەر لە لاى نەبووى بتپارێزێ، لە نەفسى خۆی (ئاگادارى خۆى بێ) ، وە ماڵەکەت بپارێزێ و (زێدەڕۆیی نەکات لە ماڵ سەرف کردن).
رواه أحمد📚
1 019
ڕەحمەتی خوداتان لێبێت کتێبێک بکڕن کە پێویست و گرنگە بۆ ژیان و بارودۆخی ئێوە و دەبێتە ھۆی گۆڕانکاریتان .
نەوەک کتێبێک بکڕن تەنھا لەبەر ھەرزانییەکەی .
با یەک کتێب یان کتێبێکی چەند بەرگی بکڕن کە نرخەکەی ٥٠ ھەزار دینارە وگۆڕانکاری درووست دەکات ئێوەدا زۆر لەوە باشترە بەو نرخە ١٠ کتێبی ٥ ھەزاری بکڕن لەبەر ھەرزانیەکە و سوودێکی وەھایی نەبێت و لەماڵەوە فڕێی بدەن .
ھێندەش گرنگی دەدەن بە بڵاوکردنەوەی ڕەسمەکانتان بۆ خەڵکی تا بزانن کەسێکی خوێنەریت بە نیوەی ئەوە گرنگی بدە بە گۆڕانکاری لەخۆتدا ، چونکم ئەوەی بەلای خەڵکیەوە گرنگ نەبێت تۆیت ئەوە باش بزانە ، خەڵکی ئەو سوودەیان لەلا گرنگە کە پێیان دەگەیەنیت و ئەمەش بە گرنگیدان بە خودی خۆت و پڕ زانستکردنی خۆت دەکرێت .
