en
Feedback
𝚒𝚗𝚏𝚒𝚗𝚒𝚝𝚢 ❥ 𝙰 | نا کۆتا

𝚒𝚗𝚏𝚒𝚗𝚒𝚝𝚢 ❥ 𝙰 | نا کۆتا

Open in Telegram

‎موعجيزە تۆيت • كاتێك نيت • زياتر ھەيت

Show more
1 313
Subscribers
No data24 hours
-67 days
-3430 days
Posts Archive
ئەڵێن هەموو سەرەتاکان جوانن ؛ من ئەو جوانیەم نەبینی ئەو چۆن ئاوا خۆی لە من دا نەخشاند چۆن بوو بەم جوانە ، ئیستاش وەڵامەکەی نازانم ئایە ئەبێت ئەوەنە خۆشمبوێی بێ ئەوەی چاوەرێی هیچت لێ بکەم ئاخر تۆ بێ ئەوەی من ، بمەوێ یان نەمەوێت لە هەموو رۆژێکی مندای..

بەڵێنم دابوو کە خۆشم نەوێیت دواتر لە بەرامبەر‌ ئەم بڕیارە گەورەیە ترسنۆک دەرچووم..!! بەڵێنم دابوو کە نەگەڕێمەوە بەڵام گەڕامەوە.. بەڵێنم دابوو لە پەرۆشیتدا نەمرم بەڵام مردم.. بەڵێنم دابوو کە شیعر بۆ چاوەکانت نەڵێم بەڵام وتم.. بەڵێنم دابوو کە بەرامبەرت لاواز نەبم بەڵام بووم.. بۆیە چیتر‌ بە ڕاستی وەری مەگرە هەر چەند تووڕەبووم، هەر چەند هەڵچووم، هەر چەند داگیرسام، هەر چەند دامرکامەوە.. چونکە لەوپەڕی ڕاستگۆیمدا درۆم کرد..!! وە سووپاس بۆ خوا کە درۆم کرد.. بیرت ئەکەم...زیاتر لە زۆر :(

دێمەوە، ڕۆژێک دێمەوە ، بۆ ساتێک بەرامبەرت ئەوەستم تاکوو ئەمبینی کە بەرەو ڕووت وەستاوم ، بەڵام ئەو ڕۆژە هیچ ناڵێم بۆ ئەوە دێمەوە کە بیسەلمێنم هێشتا لە یادم ماوی ، هەر دوای ئەوەی کە منت بینی ئیدی ئەو شوێنە جێ ئەهێڵم و خاڵی کۆتایی لەسەر ژیانم دائەنێم

ونبوو چی خەونم هەبوو هەموویم كۆ كردەوە تا بە ئاگایەك دروست بكەم چی هەستم هەبوو هەموویم كۆ كردەوە تا ئەوینێك دروست بكەم چی پارچەی شكاوم هەبوو هەموویم كۆ كردەوە تا دڵێكی پڕ دروست بكەم هەموو شتێكی ژیانم كۆكردەوە تا خۆم دروست بكەم كەچی.. نەك خەونەكانم نەك ئەوینەكەم نەك دڵم تەنانەت بەشە روناكەكەی خۆشم لە تۆدا ونبووم.. ‌ 'نەبەز گۆران

ئەگەر شانسی ئەوەم هەبێ بگەڕێمەوە بۆ دوواوە ئەڕۆشتم بۆ یەکەم ڕۆژێ کە ناومی هێنا.. بۆ یەکەمین جار کە ئەیویست قسەیەک بکات و نەیتوانی بە ڕۆژێ کە خۆشی ویستم و نەیگوت ئەوەندە لەو ڕۆژەدا ئەمێنمەوە کە لەو جێگایا بمرم مەگەر مرۆڤ چەند جار ئەو شانسەی هەیە کە خۆی لەچاوی کەسێکدا ببینێ؟ ..

له‌ناو ئه‌م هه‌موو خه‌ڵكه‌دا هه‌میشه‌ كه‌سێك هه‌یه‌،له‌وانی تر ناچێت له‌هه‌مووكه‌س زیاتر بیری ئه‌كه‌یت له‌هه‌مووكه‌س زیاتر دڵت ته‌نگده‌بێت بۆی له‌هه‌موو كه‌س زیاتر خۆشت ئه‌وێ كه‌چی ئه‌و كه‌سه‌ هه‌رگیز نابێت به‌هی تۆ ! نه‌به‌ز گۆران

ئینسان پێی وایە کە پەیوەندی کۆتایی دێت و کاتێکیش کە کۆتایی ھات ئیتر کۆتایی ھاتووە و بێگومان شتی دیکە ھەن کە جێگەی ئەم پەیوەند
ئینسان پێی وایە کە پەیوەندی کۆتایی دێت و کاتێکیش کە کۆتایی ھات ئیتر کۆتایی ھاتووە و بێگومان شتی دیکە ھەن کە جێگەی ئەم پەیوەندیە کۆتایی ھاتووە پڕ بکەنەوە. دواتر ھەفتەیەک، مانگێک، ساڵێک، یانیش با بڵێین تەمەنێک تەرخان دەکات بۆئەوەی شتێک دروستبکات کە جێگەی ئەو پەیوەندیە کۆتاییھاتووە پڕ بکاتەوە. ھەر لەبەر ئەمەیشە کە ئینسان فریوی ھیواو ئومێدی دەخوات. چۆن دەکرێت وابیربکەیتەوە کە شتێک تەمەنتت بۆ تەرخانکردووە، کۆتایی دێت!؟ ئەسڵەن پەیوەندی کاتێک کۆتایی ھات، دەستپێدەکات! لە خەیاڵتدا، لە دڵتدا

نـە دەبــوو دەستم لێ بەر بدەی تـۆ پەتی نێوان من و ژیــان بووی

«ماندووم خوا گیان ئیتر ئەمەوێ کەسێک هەبێ کە هێزی دەستەکانی میهری تۆیان هەڵگرتبێ.. ئیتر ئەمەوێ کە کەوتم، کە دڵم دووبارە ورد بوویەوە کە لە لێواری نائومێدی بووم کەسێک هەبێت دەستەکانم بگرێت و بڵێت: “ مەگەر لە چی دەترسی کاتێ من لێرەم؟ هەستە و دەستەکانتم پێ بدە»

ئەم ڕۆژانەی من باشتر ئەبوو گەر لەم بارودۆخە قورسەی تێیدام هەبوویتایە.. هەبوونێڪ ڪە بمتوانیایە نامەیەڪ بنێرم بڵێم خراپم ئەڪرێ لامبی💔

من بەبێ تۆ نە لە دونیای کەسدام و نە کەس لە دونیای مندا ئەمێنێتەوە من بەبێ تۆ نە کەسێک خەونم پێوە ئەبینێت نە کەس بۆی هەیە بێتە
من بەبێ تۆ نە لە دونیای کەسدام و نە کەس لە دونیای مندا ئەمێنێتەوە من بەبێ تۆ نە کەسێک خەونم پێوە ئەبینێت نە کەس بۆی هەیە بێتە خەومەوە من بەبێ تۆ نە کەسێک هەیە شەڕی بێتاقەتیم لەگەڵ بکات و نە کەسێکم هەیە شەڕی بێتاقەتیەکانم بەو بفرۆشم من بەبێ تۆ نە کەسێک هەیه لەگەڵم بیر لە پیاسە بکاتەوە منیش بۆ ئەبەد پیاسە لە بیر خۆم ئەبەمەوە من بەبێ تۆ ‘مردووم’ ‘گۆران سعید’

تۆ ڕێک لە شوێنێک وازت لێهێنام کە من تەواوی ڕێگاکە لەبەر تۆ هاتبووم..💔😞

من و تۆ ویستمان ژیانمان بگۆڕین بەڵام ژیان ئێمەی گۆڕی💔

نازانم تۆ بێ من چۆنیت ؟ وەلێ دەزانم من بێ تۆ جەستەیەکم بێ ڕۆح تۆفانێکم بێ نوح هەنگێکم بەبێ هەنگوین دڵێکم دوور لە ئەوین ڕێگایەکم بەبێ مەودا سەرێکم خاڵی لە سەودا من بێ تۆ بێ خۆمم 💔😞

هەموو ئەو قسانەی لە دڵت ماوەتەوە و بۆ کەست نەکردووە، لەسەر بەرماڵەکەت بۆ خودای باس کە..! هیچ هەستێک لەوە خۆشتر نییە وا هەست
هەموو ئەو قسانەی لە دڵت ماوەتەوە و بۆ کەست نەکردووە، لەسەر بەرماڵەکەت بۆ خودای باس کە..! هیچ هەستێک لەوە خۆشتر نییە وا هەست بکەی خودا گوێی ڕاگرتووە بۆت و دەردە دڵی لەگەڵ دەکەی! وەک شتێکی سەروو خەیاڵ و سەروو بیستن هەستی پێ دەکەی، بە جۆرێکی سەیر ئاسوودە دەبی، وا دەزانی ئەو وشانەی درکاندووتە لە ڕەگەوە دەگەشێنەوە یان گووڵ دەگرن یان ون دەبن وەک ئەوەی قەت لە ناو سەری تۆ نەبوون…!🧡

خودایە گەر لە دووعاکردن باش نەبووم تۆ ئاگات لە دڵمە دەزانی چی له دڵمدایە🧡🤲🏼

چی ئەگەر پێت بڵێم قسەکردنم لەگەڵت هەر برینێک لە دڵم بێت ساڕێژی دەکات ..🫀 ..

- ئەفسانەیەک هەیە ئەڵێ خۆر و مانگ ئاشقی یەک بوون بەڵام هەرگیز نەیان دەتوانی بە یەک بگەن، بەهۆوی جیاوازی کاتەکەیانەوە بۆیە خود
- ئەفسانەیەک هەیە ئەڵێ خۆر و مانگ ئاشقی یەک بوون بەڵام هەرگیز نەیان دەتوانی بە یەک بگەن، بەهۆوی جیاوازی کاتەکەیانەوە بۆیە خودای گورە مانگ گیران و(خۆر گیران)یـ دروس کرد تا بیسەلمێنێ کە هیچ خۆشەویستیەک مەحاڵ نیە . تەمەنێک لێک دور دەکەوەنەوە بۆ ئەوەی دوو سەعات بە یەک بگەن لەو ماوەیەدا بە باوەشێک گوزارشت لە خۆشەویستیەکەیان دەکەن.

لەتۆ هیچم ناوێت بەڵام لە خودا تۆ♥️♾️
لەتۆ هیچم ناوێت بەڵام لە خودا تۆ♥️♾️