ئـارامـی دڵانـــ❤🌿
Open in Telegram
990
Subscribers
-124 hours
-87 days
-1530 days
Posts Archive
دە وەرە ئەم شەو شەوی هەینیە با بەیەکەوە سەڵاواتێک لێبدەین 🥺☝️(( ﮼اللّهُم﮼صَلّ﮼علی ﮼محمد﮼وعلی ﮼آل﮼مُحَمّد ﷺ))🫀
"هەڵبژاردنەکانی ئینسان لەهەموو کایەکانی ژیان پارچەیەکن لە عەقڵی
بۆیە زۆر جار پێویست ناکات کەسەکە بناسیت لەنزیکەوە،تەنها هەڵبژاردنەکانی بزانە ڕادەی ڕەوشت و عەقڵی دەزانیت"
ئافەرم بۆ ئەو کچ و کوڕانەی لەو سەردەمی فەسادە بەدەستی بەدەسنوێژەوە دەخەون ،زەنگیان چالاک کردوە بۆ نوێژی بەیانی یاڕەبی پیرۆزتان بێ ئەو پاک بوونە😍"
#سونەتی_وتر
#سورەتی_الملک
#شەونوێژونزاکانتان❤️
"نۆ جۆری زیرەکی لە ئینسان هەیە یاخود زیاتر،مەرج نییە تۆ لەهەموویدا باش بیت،ئەکرێ کەسێکی لاواز بیت لە بیرکاری و عەبقەری بیت لە زمانەکان،حوکم لەسەر خۆت مەدە بەیەک بوار و یەک ئەزموون،تاقی بکەوە بزانە کام جۆرەی زیرەکیت بەرزە ئیشی لەسەر بکە،ئەوەی لاوازە قبوڵی بکە ئاساییە،کەس کامڵ نییە"
"قۆناغی منداڵی ئینسان گرنگترین قۆناغێکە لە درووستبوونی دەروونی یاخود تێکچوونی و خراپی کاتێک گەورە ئەبێت،ئەو کەسانەی لە خێزانێکی تەندرووست ژیاون لەکاتی گەورەبوون زۆر باشتر و ئاسانتر ئەتوانن لە ژیان و ماناکانی تێ بگەن،پێچەوانەی ئەو کەسانەی منداڵییەکی تەندرووستیان نەبووە،بۆیە یەکەم بناغەی بنیادنانی ئومەت و گەلێکی تەندرووست بنیادنانی دایک و باوکێکی تەندرووستی دەروونییە تا مناڵێکیان لێوە بەرهەم بێت پێکهاتەی بەرز و پاک بێت،خەڵکیش پێکهاتەن باشترینیان لەزەمەنی کوفر باشترینیانە لەزەمەنی ئیمان"
"مەزاج و دەروونی خۆت مەکەرە کێڵگەیەکی بێ پەرژین کە هەموو کەس ئەتوانێ بێتە ناوی و تێکی بدات،
هەموو وشەیەکی خەڵکی بێتاقەتت بکات،هەموو ڕەفتارێکی خەڵکی تووشی خەمۆکیت بکات،
بەو شێوازە هەموو وزەی ژیانت ئەڕوات،
ئەی چی بکەم؟
قبوڵی بکە،قبوڵی بکە کە ژیان قسەی خراپی تیا ئەوترێ و ڕەفتاری خراپی هەر تیا ئەکرێ،گرنگ ئەوەیە فێری تغافل بیت،حسابی بۆ نەکەیت،تێی پەڕێنە
چێژ لەو سافیە ببینە لە ژیان و خەڵکی هەیە،ئەوەشی خراپ و لێڵیە بە بێدەنگی تێیپەڕێنە،هەموو وشەیەک شایەنی جواب نییە،هەموو ڕەفتارێک شایەنی وەستان لەسەری نیە،فێری تێپەڕاندیان ببە بێ ئەوەی دەروون و مەزاجت لێڵ بن"
"مانای سەفەر تەنها بریتی نییە لە بڕینی مەوداکان و بینینی شارە نوێکان،بەڵکو سەفەری حەقیقی بریتیە لە سەفەرکردن لە ناو کوچە و کۆڵانەکانی دەروونت لە خەڵوەتی شەوان،وە گەشت کردن بەجیهانی عوقەلاکانی پێش خۆت تاکو پریشکی عەقڵت بدات لە پریشکی عەقڵیان،وە بینینی جیهانەکانی پێشوو لەڕێی دەروونی ئەوانەوە،ئەمە بریتیە لەسەفەری حەقیقی درێژمەودا کە سنورەکان و زەمانەکان تێدەپەڕێنێ."
"دەرگایەکی گەورەی ئاگرت لەخۆت داخستووە،کاتێ ئەگەیتە ئەو پلە بەرزەی ناوی هیچ کەسێک بەخراپە لەسەر زمانت نایەتە دەر،وە تاقیکردنەوەی زمان ئەولیای پێ تاقی ئەکرێتەوە"
"هەستەکان بەشێکی سەرەکی دەروونی ئینسانن،بەڵام ناکرێ بکرێنە پێوەر بۆ بڕیار دان،جیاوازی هەیە لەنێوان هەستەکانت و حەقیقەت،ئەکرێ بڕیارێک هەبێت ٪100 ڕاست بێت،بەڵام هەستەکانت چاک نەبن بەرامبەری،لێرەیا هەست پشت گوێ خە،واقع هەڵبژێرە"
السلام و عليكم خوشەويستان هه وكه سيك حه زده كات ببيت به ئه دمين نامه م بۆبنيري👇
@mahamad_pshtiwan
