cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

Mêrgî Zam|مێرگی زام

لە ساردیم بەم شەوە کە سەما دەکەم بەم شەوە کە برین "قاقا پێدەکەنێ" پەنجەرە پێکەنینی هەڵمە:) "زانە ڕەوا" 🎬 🎭 📙 🎼 🌍 ☕ 🍷 13ی بەفرانباری 2721 ئەم کەناڵە دامەزرا

Show more
The country is not specifiedThe language is not specifiedThe category is not specified
Advertising posts
458
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

نازانم کێی، چیم نییە بۆ کوتن ئازیز، تەنیا سپاسێک و وشەدانێک لە گوڵبژێری وشە جوانەکان پێشکەشت🖤🍁🙂
Show all...
‌ ‌ ‌‌‌ ‌ سڵاو زانە گیان باشی باوانەکەم. یانی هەها لەمێژە دەمهەوێ نامە بدەم پێت، بەڵام کوتیان حاڵی خراوە تاقەتی قسە کردنی نییە. هاتووم بڵێم پێت، یانی هەها لەو ڕۆژەوە کە ناسیمی، ئەو تۆنی دەنگە و ڕوخسارێکی هێمن و پڕ لە متمانەتم دیت و بیست، کوتم خۆزگە بەو کەسانەی هاوڕێتن یان لە نزیک ڕا دەتبینن. نامناسی بەڵام من لە دوورەوە دەتناسم. دەزانم ناڕەحەتی، ڕووداوەگەلێکی ناخۆشت چێشتووە و لەوپەڕی نائارامێکان دا دەژی، بەڵام گیانی ئەو کەسانەی خۆشت دەوێن زوو باش بەوە باشە، ئێمە هەین لە لات، دەزانم حەزت لە وشەی چاوەڕوانی نییە، بەڵام من چاوەڕوانی گەڕانەوەی شۆخ‌ و شەنگیتم، خۆزگە هێندە مێهرەبان نەبای 😘خۆشمان دەوێ مەلۆل گیان
Show all...
#گۆرانی #زۆر_تایبەتە🥂🍾 🎙چیا محەمەد 🎼کۆڵانی ئاوپڕژێن دەکەم ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ تۆزقاڵێکی نەرمی دەنگی لە دادار دەچێ،،، @Mergi_Zam
Show all...
#شیعر 🎼ون بوونێ لە ڕووناکی 🎙✍زانە ڕەوا ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ڤاریۆنا مەمپێوە لەم نیشتمانی ون بوونەدا من مەندترم لەوەیکە لەگەڵ تۆوە ئامێز ئاوەڵـــــــە بە ڕوح بفڕم،،،،، @Mergi_Zam
Show all...
Photo unavailableShow in Telegram
#شیعر #وێنە شیعر: ون بوونێ لە ڕووناکی ✍زانە ڕەوا 14ی ڕەشەمەی ‌2721 📝دەقی تەواوی شیعرەکە لە بۆچوونی ژێر ئەم پۆستە دا هەیە👇 @Mergi_Zam
Show all...
#تێکست هیچ‌وقت بابت عشق‌هایی که نثار دیگران کرده‌اید، افسوس نخورید. حتی اگر بعدها به این نتیجه رسیده‌اید ذره‌ای برای عشق شما ارزش قائل نبوده‌اند. شما آن چیزی را که باید به زندگی ببخشید، بخشیدید. چه چیزی زیباتر از عشق؟ هر رنج دوست‌داشتن صیقلی است بر روح و با هر تمرین دوست‌داشتن، روح تو زلال‌تر می‌شود.+ وە تەنیاتر 👤شل سیلور استاین @Mergi_Zam
Show all...
02:02
Video unavailableShow in Telegram
#ڤیدیۆ🇬🇪 🇮🇹 #زۆر_تایبەتە 👥🎙Trio Mandili 🎼 Bella Ciao / بێڵەچاو ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ماڵئاوایی لە زمان کچەکانەوە هەمیشە بۆم دڵتەزێن‌تر بووە، چوون تێکەڵاو بووە بە چاوەکانی چاوەڕوانی،،،، @Mergi_Zam
Show all...
#مووزیک_بێکەلام 🎻♫♩♪♬♭♮ 🎻Gavin Luke & Ian Urbina 🎼Inflection Point @Mergi_Zam
Show all...
#نامیلکە دۆینێ‌شەو خەریک بووم نامەکانتم دەخوێندەوە، بەر لەوەیەکە لێم ببیتە بیرەوەی. سڵاو ئەوین، نازانم مەرگ مانای کام بێدەنگێکانت، کام گوێ‌شل‌کردنەکانت دەگێڕێتەوە بۆم. سێ‌ نامە بوون، سێ نامە، کە لەسەر پاکەتەکانیان نووسرابوو«بۆ براکەم، هاوڕێکەم وە ئەو کەسەی خۆشم دەوێت؛ زانە». لە ماڵەوە دانیشتبووم، چاوم لە فیلم ئەکرد کە براکەت تەلەفۆنی کرد و کوتی ئەگەر دەتوانی وەرە شاری هەندێک کارم پێتە و.... نامەکانتم کە وەرگرت نەگەڕامەوە ماڵێ چوومە کافەتریا و لەسەر کورسیەک دانیشتم و پەرداخێکم ئاو داوا کرد. کە کردمەوە لەسەر دێڕی نامەی یەکەم نووسرابوو«هاوڕێم، پیرۆزەوشەکەی ژیانم»، کۆڵێکت وشە لە پەنای یەکە جووت کردبوو تا بتوانی مانای هەستەکانت بگەیێنی، مانای ئەو هەستانەی کە هێشتا نەببوون بە ئەوین، تەنیا هەست بوون هیچی‌تر. نووسیبوت نەمتوانی دیاری ڕۆژی لە دایکبوونت بدەمە دەستی نەخۆش کەوتم، بۆ مەگەر ئەوین گیان تۆ چەندومین کەسی کە دیاریم دەدەیەی خۆت دەزانی نە کەسێ لە دایکبوونمی لە بیرە و نە دیاریشم دراوەتێ، با ئەم دیارە هەر بۆ خۆتبێ😄. نامەی دووهەمم کە کردەوە سەر دێڕەکەیت نووسیبوو «خوشکتم، ئەوینم، بێ‌کۆتایی و بەردەوام» لەم نامەیەدا، چەن دێڕێکت لە شیعرەکانی شێرکۆ نووسیبو بەس هێشتاش نەمزانی ئەم شیعرەت بە چ ڕوانینێکەوە گوڵبژێر کردبوو، بەڵام جوان بوو، هاها شیعرەکە بۆ کەسێ ناخوێنمەوە بۆ براکەت نووسیوە بۆ براکەشت دەمێنێتەوە، دیار بوو خەریکی پۆفەک خواردن بوویت😄قەراغ نامەکە سوور بوو هەڵبەت ڕەنگە هەویش نەبێ، بەڵام وەکی ئاگادار بووم پۆفەک‌خۆرێکی بێتام بوویت، حەتمەن ئەو بیرەوەریەت زۆرباش لەبیرماوە کە هاتیتە مەهاباد بە لای دوکانێکە ڕۆیشتی و حەزت کردە پۆفکێک منیش کیفە پوڵەکەم کە لە تەکسیەکە دا لێ‌بەجێمابوو، چ کارەساتێ بوو😂لەبەر دەرکی دوکانەکە دوو پۆفەکەم دزی و کوتم ڕاکە با بڕۆین تا بەر دەرکی کتێب‌فرۆشی مێهرەگان هەڵاتین و دواتر خۆمان لەوێدا ون کرد. بەڕاستی ئەوکات لەوپەڕی پێکەنین دابووین، دڵتەنگیانم :). بەڵام نامەی سێهەمت بە بێ هیواییەوە نووسیبوو نازانم بۆ، نامەی سێهەمت لەخۆت نەدەچوو، زۆرم بیر لێکردەوە، سەردێڕەکەت نووسیبو «عەشق،» ئەم کامایەی پەنا ئەم وشەیە چییە؟ مانای هەیە؟..زۆرم بیر لەو نامەیەت کردەوە بۆوا خەمبار، عەشق خەمۆکی هێنا بۆت ئەوین. عەشق ئەوە نەبوو کە تەنیا هەستی یەک لایانە بێت، چۆن توانیت خۆشت لە من بێ لە کاتێکە لەوپەڕی گومانەکانی خۆمدا دەژیام. بۆ نەتکوت پێم؟ بۆ بەر لەوەیکە ئەم کۆچەی کە ڕوویدا لە ژیانم، کۆچی خۆم دەڵێم، بۆ بەرلەو هیچت نەدرکاند، بۆ نەبوویتە ئومێدم بۆ مانەوە، بۆ نەڕۆیشتن؟ نا تاوانبار تۆ نیت، هیچمان نین، ئێمە هەردووکمان لە گومان دابووین بەڵام بە جیاوازییەک؟ من زووم هەنگاو هەڵێناوە و تۆیش درەنگ. من ڕووخام ،تۆیش ڕووخای. من گەڕامەوە لە کۆچ، تۆ کۆچت کرد. من چەن بار مەرگم بە چاوی خۆم بینی و چێشتم و زیندوو مامەوە، تۆ یەکبار کۆچت کردوو بە یەکجاری ڕۆیشتی. منو تۆ پێچەوانەی یەکتری ڕۆیشتین تۆ بە من نەگەیشتی و منیش بە ئامانجەکانم. «لە لایان هاوڕێت، برات و...... زانە» @Mergi_Zam
Show all...
#گۆرانی #زۆر_تایبەتە 🎙عەدنان کەریم 🎼ئارەق چین ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ئێمە ڕەنگی هیواکان بووین، هیوا نەبووین، کاڵ بووینەوە،،، :) زانە @Mergi_Zam
Show all...