🕌نوری ئیسلام🕌
بەخێربێن بۆ کەناڵی 🕌نوری ئیسلام🕌 ئامانجی ئەم کەناڵە بۆ هەماهەنگی و ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و بابەتە ئاینیەکانە لە چوارچێوەی ئاینی ۑیرۆزی ئیسلام. 🌼🖤 اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد🖤🌼
Show more198
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
- Subscribers
- Post coverage
- ER - engagement ratio
Data loading in progress...
Subscriber growth rate
Data loading in progress...
اللَّهُمَّ إنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ سَمْعِي، وَمِنْ شَرِّ بَصَرِي، وَمِنْ شَرِّ لِسَانِي، وَمِنْ شَرِّ قَلْبِي وَمِنْ شَرِّ مَنِيِّي
اللَّهُمَّ إنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ العَجْزِ وَالكَسَلِ، وَالجُبْنِ وَالهَرَمِ وَالبُخْلِ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابِ القَبْرِ، وَمِنْ فِتْنَةِ المَحْيَا وَالمَمَاتِ
💠 سوره الطور
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
🔸وَالطُّورِ
🔹( طور: ئه‌و شاخه بوو كه خوای گه‌وره قسه‌ی له‌گه‌ڵ موسادا كرد - علیە السَّلام - له‌سه‌رى ) سووڕەتێكى مه‌كکی یه و ( 49 ) ئایه‌ته
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ وَالطُّورِ ( 1 ) ]
واتە:ـ خوای گه‌وره سوێند ئه‌خوات به كێوی ( طور ) ، ئه‌و شاخه‌ی كه خوای گه‌وره قسه‌ی له‌گه‌ڵ موسادا كرد - علیە السَّلام - له‌سه‌رى.
🔸 وَكِتَابٍ مَسْطُورٍ
🔹 [ وَكِتَابٍ مَسْطُورٍ ( 2 ) ]
واتە:ـ وه سوێند بێ به‌و كتابه‌ی كه نووسراوه‌ته‌وه كه قورئانی پیرۆزه ، یان ( لوح المحفوظ )ه ، یاخود ئه‌و له‌وحانه‌یه كه خوای گه‌وره ته‌وراتی تیادا نووسیبووه‌وه و به موسای - علیە السَّلام - به‌خشی ، یان سه‌رجه‌م كتابه ئاسمانیه‌كانه كه نوسراونه‌ته‌وه و به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا خوێندراونه‌ته‌وه.
🔸 فِي رَقٍّ مَنْشُورٍ
🔹 [ فِي رَقٍّ مَنْشُورٍ ( 3 ) ]
واتە:ـ نووسراونه‌ته‌وه له پێستی ته‌نكى ڕاخراودا ، كه له سه‌ره‌تادا قورئان له‌و شتانه ئه‌نووسرایه‌وه.
🔸 وَالْبَيْتِ الْمَعْمُورِ
🔹 [ وَالْبَيْتِ الْمَعْمُورِ ( 4 ) ]
واتە:ـ وه سوێند بێت به‌و ماڵه ئاوه‌دانه‌ی كه فریشته‌كان ئاوه‌دانی ئه‌كه‌نه‌وه ، ( الْبَيْت الْمَعْمُور ) له ئاسمانی حه‌وته‌مه و فریشته‌كان عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ی تیادا ئه‌كه‌ن و ته‌واف به‌ده‌وریدا ده‌كه‌ن چۆن موسڵمانان له‌سه‌ر زه‌وى ته‌واف به ده‌ورى كه‌عبه‌دا ده‌كه‌ن ، ڕۆژانه حه‌فتا هه‌زار فریشته ده‌چنه ناوى و دواتر ده‌رناچن ، له سه‌رووی كه‌عبه‌ی پیرۆزه‌وه‌یه له ئاست كه‌عبه‌ی پیرۆزه.
🔸 وَالسَّقْفِ الْمَرْفُوعِ
🔹 [ وَالسَّقْفِ الْمَرْفُوعِ ( 5 ) ]
واتە:ـ وه سوێند بێت به ئاسمان كه خوای گه‌وره وه‌كو سه‌قفێك به‌رزی كردۆته‌وه به‌سه‌ر زه‌ویدا ، یاخود سوێند بێت به عه‌رشی پیرۆزی خوای گه‌وره كه له سه‌رووی هه‌موو ئاسمانه‌كانه‌وه‌یه.
🔸 وَالْبَحْرِ الْمَسْجُورِ
🔹 [ وَالْبَحْرِ الْمَسْجُورِ ( 6 ) ]
واتە: وه سوێند بێ به ده‌ریا گڕ گرتووه‌كان كه له ڕۆژی قیامه‌ت هه‌موویان گڕ ئه‌گرن ، یاخود وتراوه: ئه‌و ده‌ریایانه‌ی كه پڕ له ئاون ، یاخود ئه‌و ده‌ریایانه‌ی كه خوای گه‌وره نایه‌ڵێت بده‌ن به‌سه‌ر زه‌ویدا و سه‌ر زه‌وی نقوم بكه‌ن.
🔸 إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ لَوَاقِعٌ
🔹 [ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ لَوَاقِعٌ ( 7 ) ]
ئه‌مه وه‌ڵامى سوێند خواردنه‌كه‌یه..
واتە:ـ به‌دڵنیایی سزای خوای گه‌وره جێبه‌جێ ئه‌بێت و ڕوو ئه‌دات و گومانی تیادا نیه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه شایه‌نی بێت.
🔸 مَا لَهُ مِنْ دَافِعٍ
🔹 [ مَا لَهُ مِنْ دَافِعٍ ( 8 ) ]
واتە: كه‌س نیه سزای خوای گه‌وره بگه‌ڕێنێته‌وه له‌و كه‌سانه‌ی كه شایه‌نین.
( ئیمامى عومه‌ر شه‌وێك له كۆڵانه‌كانى مه‌دینه ده‌گه‌ڕا گوێى لێ‌بوو كه‌سێك شه‌ونوێژى ده‌كرد و ئه‌م دوو ئایه‌ته‌ى ده‌خوێنده‌وه زۆر كاریگه‌رى له ئیمامى عومه‌ر كرد ، گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه مانگێك نه‌خۆش كه‌وت و خه‌ڵكى سه‌ردانیان ده‌كرد و نه‌یانده‌زانى بۆچى نه‌خۆشه و نه‌خۆشییه‌كه‌ى چییه ).!
پێشەوا ابن القيم - ڕەحمەتی خوای لێ بێت - دەفەرمووێت:ـ
"ٳذا أحب الله عبدا اصطنعه لنفسه واجتباه لمحبته واستخلصه لعبادته ،
فشغل همه به ، ولسانه بذكره ، وجوارحه بخدمته"..
واتە:ـ "ئەگەر خوای گەورە بەندەیەكی خۆش‌ویست ھەڵی دەبژێرێت بۆخۆی
خۆشەویستی خۆی ئەخاتە دڵیەوە و تایبەتی ئەكات بۆ بەندایەتی كردنی خۆی ،
تا وای لێدێت ھەموو خەمی خوای گەورە دەبێت ، وە زمانی خەریكی زیكر و یادكردنی دەبێت ، وە ئەندامەكانی دەكاتە خزمەتی".❤️
[ الفوائد ].📘
Photo unavailableShow in Telegram
پێشەوای مرۆڤایەتی ـ محمد
دەفەرمووێت:ـ
"تعوذوا بالله من عذب القبر ، تعوذوا بالله من عذاب القبر ، تعوذوا بالله من عذاب القبر"..
واتە:ـ پەنا بگرن بە خوا لە سزاى گۆڕ ، پەنا بگرن بە خوا لە سزاى گۆڕ ، پەنا بگرن بە خوا لە سزاى گۆڕ".
أَعُوذُ بكَلِمَاتِ اللَّهِ التَّامَّةِ، مِن كُلِّ شيطَانٍ وهَامَّةٍ، ومِنْ كُلِّ عَيْنٍ لَامَّةٍ
Choose a Different Plan
Your current plan allows analytics for only 5 channels. To get more, please choose a different plan.