en
Feedback
Muhamad barznje

Muhamad barznje

Open in Telegram

Show more
The country is not specifiedPolitics17 445
1 363
Subscribers
No data24 hours
-57 days
-1930 days
Posts Archive
کـوردسـتـانـیــم کــوردم و کـورد زوبـانم كوردی ئـەپـۆشـم لە كانیاوی سـازگاری کـوێـسـتـان ئـەنـۆشـم کوردم گوڵـی نێـو بـاخم بـازی سـەر شاخـم هــەر کوردم گەر هــزار تـیر بنـێـنـە نـاخم کوردستانیـم لە کـورد بونم نـاکـەم حـاشـا گەر عـەجـەم بنێتە ســەرم تــاجی پـاشـا کــوردانــە ئـەکــۆشم هـەتا ڕۆژی مەرگم ســەردانـانـوێنم کوردیــە زوبـان و بـەرگم کــوردین زاراوەت هــەورامیــە یا سۆرانــی زازاکی و کرمانجی بێـت یاخــوود گــۆرانی بەوەڵا هــەر کوردیــن لــەم ڕێـیە ئەمریــن تێکڕا یەک ڕەنگ و دەنگ ڕێی خەبات ئەگرین بە تاجـی قەیسـەر نادەم تـۆزی سەر کەوشـت جامانەو شاڵو شەپکـی کـوردی بـێ خەوشـت قـەڵـمی خـودا وایــە کـە هـەموو کوردیــن بۆ گـیـانی بـێـگــانـە تـیــرو ڕمـب و دەردیـن محمد برزنجی

⁨ ⁨ ‎مانگی ڕەمەزان ‎بەخێر بێی مانگی ڕەمەزان ‎مانگی ئاشتی و پێکەوە ژیان ‎بەخێربێی مانگی پڕ لە خێر ‎مانگی ئارامی ڕوح و گیان ‎ ب
+1
⁨ ⁨ ‎مانگی ڕەمەزان ‎بەخێر بێی مانگی ڕەمەزان ‎مانگی ئاشتی و پێکەوە ژیان ‎بەخێربێی مانگی پڕ لە خێر ‎مانگی ئارامی ڕوح و گیان ‎ بەخێربێی لابەری تاوان ‎دەرگاکەی ڕووی تەوبەکاران ‎واڵا کەری دەرگای ڕەیان ‎فریاد ڕەسی گوناهباران ‎تۆ مانگی بژاردەی خودای ‎پڕخێری لەهەر مانگێ جودای ‎تاجی شکۆمەندی ساڵی ‎ڕێ نوێنیکاری ڕێی هودای ‎بەخێر بێی ئەی مانگی تەوبە ‎مانگی ڕزق و ڕۆزی و زەکات ‎مانگی تەراویح و عیبادەت ‎مانگی لێخۆش بوون و بەرەکات   ‎بەخێربێی یاخوا بەخێربێی ‎ئەی جوانترین مانگی ساڵ ‎مانگی بەند كردنی شەیتان ‎مانگی هەژاران و بێ حال   ‎بەخێر بێی مانگی مەغفیرەت ‎مانگی پیرۆز و موحیبەت ‎ئەی رۆشنایی ژینی تارم ‎مانگی میهرەبانی و ڕەحمەت ‎بۆ ژین و ئیمانم نوری ‎بۆ دڵەی ماتم زەروری ‎ئەی مانگی موناجاتی ڕوح ‎ڕۆشنایی ڕێی تار و دووری محمد برزنجی⁩

من ئامادەمە لەپێناو خاكم ببەخشم سەر و گیانی پاكم قەت باكم نییە لەپەت و سێدار ملكەچ نابم بۆ دوژمنی زۆڕدار ئەگەر شەهید بوم لەپێناو خاكم وەسیەت مەكەن شین بۆ گیانی پاكم وەسیەتی منە مەدەن ئیجازە ئەسرین بڕێژن بەدوای جەنازە من ئەم رێیەم گرت هەر خۆم ڕازیمە شەهیدی خاك بم جێی شانازیمە من حاشا ناكەم لەكوردبونم قەت خوێنم بڕێژن بم كەن لەت و پەت لە ژێر ئەشكەنجەو كۆت و زنجیربم تا روح دەرچونیش ئەمن ئەسیربم تا دڵۆپێك خوێن لە لەشدا ماومە دەڵێم و دەڵێم كوردستان ناومە رۆحم خەلاتە لەڕێی وەتەنێ گەر لە سەنگەریش ئەز مام بەتەنێ تا دوا فیشەك چەك دەبێ لەدەستم كوردانەیە بەرخودان و هەستم دوژمن نابینی گیانم بە لەڕزی نابینی ئاڵام كەوێ لە بەڕزی تاكو گیان دەرچێ من هەر بەپێوەم تكا نایەتە سەر ئەم دوو لێوەم لاوێ گیان فیدام بۆ نیشتیمانم سەر بەڕزیە بۆ خاك مان و نەمانم هەڵۆی قەندیل و تیشكی ئازادیم ناخم كوێستانەو دژی نادادیم ببڕن بكوژن خاپوڕكەن ماڵمان لەناو ناچێ ڕیشەی سەدان ساڵمان خاك و زێدمان قەت بۆتان چۆڵ ناكەین لەسەر یەك بستی ئەبەد كۆڵ نادەین نیشتیمان خەمی ، خەمی گشتمانە فەخرو ناسنامەی ورد و دڕشتمانە هەر هەڵدێت خۆر و ئاسۆی ڕونمان خەیاڵە بەدیكەن لەناو چونمان كورد نەبەزیوە هەرگیز نابەزێ (تاپێت لێ نەنێی قەت مار ناتگەزێ) محمد برزنجی

پێشكەش بەڕۆحی پاكی شەهید ئەحمەد كەركوكی
+2
پێشكەش بەڕۆحی پاكی شەهید ئەحمەد كەركوكی

شیعرێكی نوێم ⁨ بێ هەست ‎خۆزگە خەمم بۆت خەم دەبو ‎ئازارت لەدڵ كەم دەبو ‎خۆزگە جارێ تۆ دەهاتی ‎دەتوت بۆ شێواو و ماتی ‎ئەتبینی لەرزینی دەستم ‎پەنجەرەی شكاوی هەستم ‎ئەشكی قەتیس ماوی چاوم ‎مەدهۆش دەبوی چۆنە ماوم ‎گوێت ئەگرت لەم دڵە تاوێ ‎لەحالمت دەكرد هەر چاوێ ‎تێ ئەگەشتی لەبرینم ‎لەشەوانی پڕ گرینم ‎لەدوریت هەر غەم دەچێژم ‎وەك باران ئەسرین دەرێژم ‎خۆزگە ئەشیام تۆ لەیادكەم ‎یان دڵ بەكەسێكتر شادكەم ‎چیدی دڵ لانەی خەم نەبێ ‎یادت بۆ روح هەر سەم نەبێ ‎چیدی قەڵای خەیاڵ نەگریت ‎چیدی دییەم بێناز نەگریت ‎تاكەی من دیلی خەمت بم؟ ‎تۆ خار و من هەر شەمت بم ‎تاكەی بەمن ناكەی هەستێ؟ ‎دەرنابری هیچ مەبەستێ ‎یان وەرە یان روحم بكێش ‎تاچیتر دوریت نەمدا نێش ‎بێی سەوز دەبێ ڕەزی دڵ ‎شادبونە پێت گشت حەزی دڵ ‎تاڤگەی نیگات بۆ دەبری لێم؟ ‎دەرگای سۆزت بۆ دەگری لێم؟ ‎هەتوانی دڵی بێچارە ‎وەرە وەك شنەی ئێوارە ‎یەك بار وەرە بۆ دیدارم ‎ڕەنگم زەردەو لێو بەبارم ‎سەیری ناخی دەروونم كە ‎شیفای داخی دەرونم كە ‎ئەم هەستی سارد و سۆلەیە ‎بلێ باجی كام تۆلەیە؟ ‎خۆ هەر بارانی بەسۆز بوم ‎خۆ هەر بە بەقاو دڵسۆز بوم ‎ئێستا لەچی تۆ بێدەنگیت؟ ‎دەریای ئیهمالی و بێ ڕەنگیت؟ ‎خۆزگە ئەشیام تۆ لەیادكەم ‎دڵ بەكەسێكتر شادكەم ‎چیتر دیڵی خەمت نەبم ‎پەروانەی دۆر شەمت نەبم ‎وەڵێ چیبكەم ئا لەم دڵە ‎هەڵبژاردەی ، تۆ یان گڵە محمد برزنجی

⁨ شیعرێكم بە زاراوەی شیرینی بادینی دەمەكە دەمەكە توژمن دیركەفتی ‎من نەمایە سەبرو هەدار ‎نزانــم چـــیە حالــــێ تە ‎ئەز یێ ما
⁨ شیعرێكم بە زاراوەی شیرینی بادینی دەمەكە دەمەكە توژمن دیركەفتی ‎من نەمایە سەبرو هەدار ‎نزانــم چـــیە حالــــێ تە ‎ئەز یێ مایمە دل بریندار ‎غەریبم ئەز گەلەك غەریب ‎ژ هەمبێز و ژ چاڤێ تە ‎هزر نەكە تە ژبیركەم ‎سەر لێڤایە هەر ناڤێ تە ‎دل حەسرەتا دیتنا تەیە ‎چما تو ناهێی وارێ من؟ ‎شەڤێت من بێ تە نابورن ‎بێـــتە گـرانە بــارێ من ‎بزڤرەڤە ئەی عەشقا من ‎پشتی تە كەس ناحەبینم ‎هەر رۆژەكا تە نەبینم ‎وەك مەجنونا هارو دینم ‎بێتە ئەز گوڵەك مریمە ‎یێ چرمسی و تێنی ئاڤم ‎بێ تە عەسمانێ ژینا من ‎هەر شەڤە بێ هەیڤو تاڤم ‎پشتی تە ئەز عەشقێ ناكەم ‎من حەرام بیت یارەكا دی ‎سۆزی دەمە تە دڵێ خۆ ‎نادەم كەسێ جارەكادی محمد برزنجی⁩

شیعرێكی نوێم خۆشم دەوێی من گەڵێكم خۆشەوێی ‎بێ وێنەو بێ ئەندازە ‎رێگای عەشقت خاریش بێ ‎بۆمن گشت گوڵ و رازە ‎تۆ بارانی بۆ باخچە
شیعرێكی نوێم خۆشم دەوێی من گەڵێكم خۆشەوێی ‎بێ وێنەو بێ ئەندازە ‎رێگای عەشقت خاریش بێ ‎بۆمن گشت گوڵ و رازە ‎تۆ بارانی بۆ باخچەی ‎حەز و هیواو ئاواتم ‎بێ عەشقت من گوڵێكی ‎سیس و ژاكاو و ماتم ‎هەرگیز پەشیمان نیمە ‎دڵم بەتۆ بەخشیوە ‎ناوتم لەسەر لەوحەی دل ‎بەخوێنی خۆم نەخشیوە ‎روخساری جوانی تۆ قەت ‎ون نابێ لەپێش چاوم ‎جوانیت داوە بەژینم ‎بەبونی تۆوە ماوم ‎خۆزگە ئەزانی چەندە ‎شرینی لەبەر دڵم ‎خوا قەت تۆم لێ نەسێنێ ‎بەتۆ خۆشبەختم گوڵم ‎هەستەكەم بەفیرۆ چو ‎ئەو عومرەی بێتۆ ڕۆیی ‎خۆزگە زوتر ئەمناسیت ‎كەی ژینە ژین بێتۆیی محمد برزنجی

⁨ شیعرێكی نوێم👇 ‎رۆژێك دێیتەوە ‎رۆژێك دێیتەوە بەڵام نە هەست و ‎نە هیچ ئارەزوی جارانم ماوە ‎نەهیچ تامەزرۆی بینینی تۆمەو ‎نە ح
+1
⁨ شیعرێكی نوێم👇 ‎رۆژێك دێیتەوە ‎رۆژێك دێیتەوە بەڵام نە هەست و ‎نە هیچ ئارەزوی جارانم ماوە ‎نەهیچ تامەزرۆی بینینی تۆمەو ‎نە حەزی پیاسەی ژێر بارانم ماوە ‎ڕۆژێك دێیتەوە بۆ لای ئەم دڵەم ‎بەڵام دڵی من لە عیشقت خاڵی ‎دێیتەوە بۆسەر تەرمی ئەم عەشقە ‎پەشیمانی و دڵ پڕ ئێش و تالی ‎گوڵ كە وشك بو تازە چ سودە ‎گەر بۆی ببیتە روبار یان باران ‎دڵ وەك شوشەیە كە شكا وردبو ‎چاك نابێتەوە قەت وەكوو جاران ‎دێیتەوە بەس من لام گرنگ نیە ‎ئەوسا گۆراوم من كەسێكیكەم ‎پەڕەی رابردوم گشت دراندوە ‎لەنێو دڵمدا تۆش كەسێكی كەم ‎رۆژێك دێیتەوەو بەدڵ ئەتەوێ ‎وەكو رۆژانی پێشو یارم بی ‎وەلێ ئەوكات درەنگەو دەبێ ‎هەر بە حەسرەتی یەك دیدارم بی ‎بەلێ رۆژێك دێت ئازیز تۆ بیری ‎ئەو دڵە بكەی بێ هۆ شكاندت ‎بیری ئەو دەنگەی خۆت بێدەنگت كرد ‎ئەو چاوانەی كە بەخۆت گریاندت محمد برزنجی⁩

ئێواریەو بۆنی شنەی پاییزە دێت بەخەیاڵیشما یادێكی ئازیزە دێت ئێوارەیەكی پایز بو وەك جۆگەلە خۆی خزاندە نێوان دەشتی هەستمەوە وەك دوو عاشق یەكەم نیگامان تێكەڵكرد دەستی خستە نێو دەستمەوە جوان بوو لەدڵ بەقەت بەهار و تریفە بەقەت زەردە پەڕی مەغریب لەباس نایە هەرچەند بڵێم ئەو زەریفە ئەمێستاكەش عەشقی ئێمە دارێك هەڵكورماوو و ڕوتە خەزان گشت گەڵای هەڵوەراند وەك تەرمێكی نێو تابوتە ئەم ئەوینە چەند گوڵێكی جوان و گەش بوو چڕۆی دەكرد هەر بەئاوی سۆز و وەفا چۆن هێشتت خەزانی بێهەستیت دایپۆشێ؟ لەنێوی بەی بە رەشەبای جەورو جەفا محمد برزنجی

ئێواریەو بۆنی شنەی پاییزە دێت بەخەیاڵیشما یادێكی ئازیزە دێت ئێوارەیەكی پایز بو وەك جۆگەلە خۆی خزاندە نێوان دەشتی هەستمەوە وەك دوو عاشق یەكەم نیگامان تێكەڵكرد دەستی خستە نێو دەستمەوە جوان بوو لەدڵ بەقەت بەهار و تریفە بەقەت زەردە پەڕی مەغریب لەباس نایە هەرچەند بڵێم ئەو زەریفە ئەمێستاكەش عەشقی ئێمە دارێك هەڵكورماوو و ڕوتە خەزان گشت گەڵای هەڵوەراند وەك تەرمێكی نێو تابوتە ئەم ئەوینە چەند گوڵێكی جوان و گەش بوو چڕۆی دەكرد هەر بەئاوی سۆز و وەفا چۆن هێشتت خەزانی بێهەستیت دایپۆشێ؟ لەنێوی بەی بە رەشەبای جەورو جەفا محمد برزنجی

شیعرێكی نوێم پاییز🍂🍁 یەكەم ئێوارەی پایزەو خەزان لەگەڵ ڕەز و چیمەن گفتو گۆیتی گەڵا بەرەو زەردبون دەچێ سیس و بێناز شین و ڕۆیت
+1
شیعرێكی نوێم پاییز🍂🍁 یەكەم ئێوارەی پایزەو خەزان لەگەڵ ڕەز و چیمەن گفتو گۆیتی گەڵا بەرەو زەردبون دەچێ سیس و بێناز شین و ڕۆیتی یەكەم ئێوارەی پاییزەو نم نمەی بارانێ نەرم گڤەی بایەو سەمای گەڵا ئێوارەیەك مەیلەو ساردی شوستەو شەقام،زەردپۆشبووە چەشنی تەڵا بەهاری جوان دوا وەسیەتی خۆی ئەنوسێ و ئەگێڕێ ئاهەنگی مەرگی پاییزیش كراسی زەردی وا ئەكات بە كفنی بەرگی ئێوارەیەو ئاوازێك غەمگین دێتە گوێم دەنگ و هاژەی روبار و چەم دەنگی قڕچەی گەڵاو جریوەی پاساری ئاسمانی شین ، دایپۆشیوە گشت هەور و تەم لە پەنجەرەی ژورەكەما دەنواڕم لە نمەی باران دوا هەنسك و هەلوەرینی گەڵای زەردی لقی داران

ئەڵێم باشم ‌‏‌‎ئەلــــێم باشـــم بەس درۆیـــە ‌‏‌‎زۆر وێرانـــــم وردو خـــاشـــم ‌‏‌‎ئەلێی باشـــــــی بــۆم تاوانـە ‎دە ڕۆژ غەمگین ڕۆژێ بـــاشـم ‌‏‌‎مـــــن ئاوا خـــۆم پێشــانداوە ‎‌کە ھیچ کەس نەزانێ باش نیم ‌‏‌‎دایم خەنـــدە لەســـەر لێـومە ‌‏‌‎بەس درۆیە بەخـوا واش نــیم ‌‏‌‎بزە ئەکەم پــــــێ ئەکـــەنـــم ‌‏‌‎بەس ھیچ وانیم لەنـــاخــەوە ‌‏‌‎کەسێک نیـــــە لێــم تێبــگات ‌‏‌‎گوێم بۆ بگــــرێ بــەداخــەوە ‌‏‌‎خۆم لەگەل خۆم قسە ئەکـەم ‌‏‌‎گوێ لە ئازاری خۆم ئـــەگــرم ‌‏‌‎ئەلێم چ نیە تێ ئـــەپــەرێــت ‌‏‌‎بەخۆم فرمێسکی خۆم ئەسرم ‌‏‌‎چەندان شەو بە گـــــریانــەوە ‌‏‌‎چــــــــاوەکانــــم داخـــستوە ‌‏‌‎چەندین ڕۆژیـــش لە ناخــەوە ‌‏‌‎خۆزگەم بە مەرگ خــــواستوە ‌‏‌‎ھەرخۆم تەبیبی خۆم بـومــەو ‌‏‌‎بــریــــــــــنەکانــــم دوریـوە ‌‏‌‎شـــــەو لـەداخــی ئازاری دڵ ‌‏‌‎رێگـــای درێــــژم بــــریــــــوە ‌‏‌‎بەلێ خراپم ، ھــیچ باش نیـم ‎خەندەم لەســـەر زار نەدیــوە ‌‏‌‎بێھــوایـــی و نائـــومـــــێدی ‌‏‌‎ســـــەرتاپا ژینمـــی تەنـــیوە ‌‏‌‎ھەر حەزەکـەم بەتـــەنــھا بم ‎ڕێ بكـــەم لە كـــۆڵانـــێ تار ‌‏‌‎سیگارەکــــەم داگـــیرسێـــنم ‌‏‌‎گوێ ھەڵخەم بۆ دڵی خەمبار محمد برزنجی

⁨ حەمە عەبدوڵ ”ئەڵێم باشم” شیعر محمد برزنجی

كچە هەولێری دەمێكە هەواڵت نییە ئەی كچی جوانی هەولێری بۆ هێند دڵرەق و بێ هەستی نامەیەكم بۆ نانێری؟ بۆ بێدەنگی لێم ناپرسی؟ هیچ
+2
كچە هەولێری دەمێكە هەواڵت نییە ئەی كچی جوانی هەولێری بۆ هێند دڵرەق و بێ هەستی نامەیەكم بۆ نانێری؟ بۆ بێدەنگی لێم ناپرسی؟ هیچ وەكوو جاران نەماوی.! ئاخر بلێ چ روی داوە؟ بۆ لەگەڵما وا گۆراوی؟ مەیل و هەستت زۆر گۆراوە وەكوو پێشوو بەتاسەم نی گیانە زوو زوو نامدوێنی فیدای رۆح و هەناسەم نی چۆن ئەتوانی لەبیربكەی رابردومان یەكەم ژوانمان پیاسەی دەم عەسری قەڵات و هەزاران یادگاری جوانمان من بەبونی تۆیە ئازیز شارەكەشتم كەخۆش دەوێ ئەی روو شرین شادی دڵم بێرەوە قەزات لێم كەوێ نامە كۆنەكانت لام ماون لەوێدا زۆر خۆشت دەوێم نوسیوتە من بێتۆ ئەمرم بۆ ساتێك ناژیم ناسرەوێم ئێستاش لەبەر گری دوریو بێهەستیت من وا دەسوتێم لەبیرت چو لەیادتت كرد ئاخۆ من بۆتۆ چیم و كێم دڵ ڕەقیەت لە چی ؟رۆژانێ من جوانترین كەست بوم وەرەوە با وەك ئەوسا بین كەمن ڕوح و نەفەست بوم وەرەوە با دەست لەنێو دەست بەئاسودەیی وئارامی بەیادی جاران بۆ پیاسە ڕووكەینەوەپاركی سامی محمد برزنجی

لە ئەرشیفەوە🙂 یەكەم دەركەوتنم بوو لە بەرنامەی بەیەكەوە لەگەڵ سۆڵینا و شاعیر بەڵێن سەنگاوی❤️

⁨ شیعرێكێ نوێم ‎خۆزگە ‎خۆزگە ئازیز رۆحی رەوانم ‎بۆ جارێ یادت دەكردم ‎دەهاتی بۆ كۆنە ژوانو ‎بەدیدار شادت دەكردم ‎خۆزگە ئەتزانی
+1
⁨ شیعرێكێ نوێم ‎خۆزگە ‎خۆزگە ئازیز رۆحی رەوانم ‎بۆ جارێ یادت دەكردم ‎دەهاتی بۆ كۆنە ژوانو ‎بەدیدار شادت دەكردم ‎خۆزگە ئەتزانی لەدوریت ‎ئەمن چۆن ژین بەرێ دەكەم ‎تا ئیستاش بۆ هەواڵێكت ‎تامەزرۆم چاوەڕێ دەكەم ‎تۆ ئەزانی چەند غەریبی ‎بەژن و بالاو دەنگت دەكەم؟ ‎بیری قسە خۆشەكانت و ‎سیمای جوان و رەنگت دەكەم؟ ‎خۆزگە جارێكتر دەهاتی ‎چاوم دەكەوتەوە چاوت ‎بەكامی دڵ لێم دەڕوانیت ‎تێر بۆنم دەكرد قژی خاوت ‎لەو كاتەوەی دوا نامەت نارد ‎ماڵئاوایت هات بەلێوا ‎ئاسمانی شادیم تەم گرتی ‎دڵ وێران بوو ژینم شێوا ‎خۆزگە بۆ لام دەهاتیەوە ‎ئەمێستاكەش چۆلە جێگات ‎گەر بهاتبای ئەبوم بەمۆم ‎گیانە بۆ تاریكی ڕێگات ‎عومرێكە من وا چاوەرێم ‎جوانێ واوە بێی هەنگاوێ ‎بەگری ناخم كەی ئاوێ ‎تا ئاسودە بژیم تاوێ محمد برزنجی⁩

رۆژێك دێیتەوە بەڵام نە هەست و نە هیچ ئارەزوی جارانم ماوە نەهیچ تامەزرۆی بینینی تۆمەو نە حەزی پیاسەی ژێر بارانم ماوە محمد برزن
رۆژێك دێیتەوە بەڵام نە هەست و نە هیچ ئارەزوی جارانم ماوە نەهیچ تامەزرۆی بینینی تۆمەو نە حەزی پیاسەی ژێر بارانم ماوە محمد برزنجی

پەشموردەیی لەكوترێكی ماندوو و تەڕی سەر جڵێك دەچم بە سەرنجێکی حەزینەوە چەند لقێك دوورتر لەهێلانەكەی خۆی دەروانێ كە ڕەشەبا هێرشی بۆ هێناوە و تێكی داوە بەڵێ لە كوترێكی باڵشکاو و كەسیرە دەچم بەچاوێكی پڕ حەسرەتەوە لەم ئاسمانە فراوانە دەروانێ وەک بڵێی ئاسمان حوكمی دابێ و بستێك جێگا نەبێ بۆ فڕینی ئەو شەونمێكم لەسەر گەڵای لقێكی وشك هەڵاتووی نێو ڕەزی پەشموردەیێ ژیان دەستی نوری زەمەن جارێكیش لەكۆڵانە تاریك و پردە تێكشكاوەكانی سەر ڕووباری مەینەت و بێ هیوایی نەی پەڕاندمەوە نا...نەی پەڕاندمەوە بەرەو ئاسۆی روون بە ئەسپایی تنۆك تنۆك وەكوو باران وەكوو فرمێسکی دوودیدەم خەوەنەكانم لەدڵمەو دەڕژێن و هیچم بۆ گرنگ نییە وەكوو مۆمی داگیرساوی سەر مێزی ژوورە تاریكەكەم دەتوێمەوەو هێدی هێدی تاریك دادێم شەونمێكم پاک وەكوو باران وەكوو خوناوی سەر پەنجەرەكان ژیانیش خورەو هەڵدێ سەیرە ئەو هەڵدێت و من هەڵ دێم من نامێنم و ئەبم بەهەڵم ماڵئاوایی لەهەموو شتێك دەكەم لەگەڵ ئاوابوونی خۆر جەنجاڵییەک گەورە لەنێو مندا دروست دەبێ تاریكی فەرشی ئازار لەسەر ڕۆحم ڕادەخا ئاسمانی شادیم كراسی ڕەش دەپۆشیت تریفەی مانگ بەشی خامۆشی ناخم ناكات دەنگی باران و ڕوانینی ئەستێرەكانیش ئارامم ناكەنەوە هەموو شتێك لەمندا خامۆش دەبێ و دەكوژرێت غەریبانە لەخۆم دەڕوانم پەروانەیەكم بەدەوری چرای ژیانەوە چەند نزیک ئەبم زیاتر پەڕوباڵم ئەسوتێنێ چەند دوورئەبم زیاتر وون ئەبم لەنێو شەوە زەنگ وەكوو تاشە بەردی سەر كێوێك تلۆر ئەبمەوە تلۆر ئەبمەوە بەرەو چارەنوسێكی ڕەش تا ئەگەمە خوارەوە ئەنجن ئەنجن ئەبم و ئەبم بە چەنەها پارچە وای لەمن ئەو هەموو تەرمی خەون و هیوایەم لەكام گۆرستانی بێ حورمەتی قەدەر بنێژم؟ ئەو هەموو ئازارەم تاكەی بەفرمێسك بڕێژم؟ ئای قەدەر چەن بێ ئەمەك بووی دەرهەق بەمن ، دەرهەق بە تۆ چ بێژم؟ وەک تۆفانێك كە هەموو شتێک ڕادەمالێت دەمەوێ ناخی خۆم ڕاماڵم لەهەموو شتێک حاشا لەو هەموو یادەوەریە بكەم. خەریكە مێشكم ئەخۆن ڕووخساری شێتانەم لەو ڕەشەبایە دەچێ بەتوڕەییەوەهەموو شتێک ڕادەماڵێت و دەشكێنێ بەڕێگا دەرۆم و ڕقم لە سێبەرەكەشمە ڕقم لە جەنجاڵی شەقام و شارە ڕقم لە ئادەمیزادە وای لەم فەنابونەم من ئەزانم كەس باكی بەسووتانی من نییە ئەبەد كەس نابێتە ئاو بۆ ئەم بوركانەی سەر ڕوحم وەک خۆلەمێش لەدوای سوتان جێ دەمێنم بەلێ جێدەمێنم وەكوو یادەوەری رۆژانی گەنجی پیرە مێردێكی پشت چەماوی ریش فافۆنی جێ دەمێنم لەسەر سەكۆكان لە دورەوە لەسەر كێوی غوربەت بە غەریبیەوە دەڕوانمەوە ژیان دەڕوانمە مرۆڤەكان چ شادو كەیف خۆشن بەدڵێكی شادو خەندەی گەشەوە بەدەم ژیانەوە پێدەكەنن بەڵێ لەو پیرە داهێزاو كەلاوە نشینە ئەچم كە بە دەستە لەرزۆكەكانی جگەرێك دا ئەگیرسێنێ و مژ لە دوكەڵی هزار و یەک خەیاڵ و یادگاری زەمانی تەلاری جەوانی دەدا تازە من بەسەر چووم ، نقوم بووم لەنێو بێبەزەیی پایز لەنێو هەستی ساردی زەمهەریری ژیان تازە قەت نابمەوە بەخۆم ناگەمەوە بەخۆم محمد برزنجی

پەشموردەیی شیعرێكی نوێمە لای خۆم زۆر تایبەتە بەهیوام ئێوەش خوێنەربن
+4
پەشموردەیی شیعرێكی نوێمە لای خۆم زۆر تایبەتە بەهیوام ئێوەش خوێنەربن

‎شیعرێكم بۆ روحی پاكی ماموستا ئاڤێستا🥺 ‎بەدەنگی هونەرمەند بێوار عیزەت ‎داواكارم لەخودای مەزن سەبرو ئارامی بە خانەوادەو ‎كەس و كاری ماموستا ئاڤێستا بدات🥺🤲🏻 ---------------------------------- ‎ئاڤێستا ‎بابت سەبری لێ براوە ‎لەو كەنار و دەشت كێوە ‎وەك دێوانە هاوار دەكاو ‎هەر ناوی تۆی لەسەر لێوە ‎بە قورگی پڕ گریانەوە ‎هاوار دەكا هۆ ئاڤێستا ‎كچە شرینەكەم خۆزگە ‎ئەمزانی لەكوێندەری ئێستا ‎دایەو بابەو هەمو عالەم ‎دەست بەدوعانە رۆژ و شەو ‎دەنگ هەڵبرەو بڵێ ئەوەتام ‎من نەمردوم خەوە خەو ‎ئاڤێستا خان ‎ئەم مەرگەی تۆ بەسەر دڵی ‎پێنج ملیۆن كورد بوە بەداخ ‎هەمو ماڵێك بۆت خەمبارە ‎خۆزگە دەنگت دەبوو سەد ئاخ ‎چاوێك نەما نەگری بۆتۆ ‎لەناسیاو و لە ئەغیاریش ‎گشت عالەم بەمەرگت تاسا ‎بگرە دۆست و ئەما نەیاریش ‎بروا بەمەرگی تۆ ناكەن ‎كەس وكارو هەڤاڵ دۆست ‎وێنەت بەخەتی رەشەوە ‎ببێتن بەهەواڵ و پۆست ‎هەزار خۆزگە ئاڤێستا گیان ‎ئەم هەواڵە درۆ دەبو ‎دایەو بابە جارێكیتر ‎گوێیان لەدەنگی تۆ دەبو‎ ‎ئەو روحەی لەلات میوانە ‎تكایە بیدەرەوە روبار ‎دڵنیام ماسیش دڵی نایە ‎ئەو بخوات و بیدات ئازار ‎شەپۆلت راگرە روبار ‎دوری مەخەوە ئەو نازد