en
Feedback
محمود ياسين كوردي

محمود ياسين كوردي

Open in Telegram

ناچاری هەرچی ڤیدیۆ و وێنە هەیە لێرە بڵاوی دەکەینەوە لە ترسی ریپۆرتی فەیسبووک https://www.facebook.com/share/18vMyUCgEf/?mibextid=wwXIfr

Show more
6 726
Subscribers
-224 hours
-237 days
-6530 days
Posts Archive
🔻رۆژنامه‌نوس مەحمود یاسین کوردی؛ 🔷ماوەیەک بەشێک لە مامۆستایانی ئایینی، دکتۆر، لێکۆڵەرەوەی دادی… هتد ، نهێنی و شتی تایبەت خە
🔻رۆژنامه‌نوس مەحمود یاسین کوردی؛ 🔷ماوەیەک بەشێک لە مامۆستایانی ئایینی، دکتۆر، لێکۆڵەرەوەی دادی… هتد ، نهێنی و شتی تایبەت خەڵک و چەندین کەسی هەستیاری خەڵک لە سۆشیالمیدیا و بەرنامە تەلەفزیۆنەکان باس دەکەن لە پێناو بونە “ترێند” کۆکردنەوەی لایک و ڤیو. 🔷باسکردنی هەندێک بابەت بۆ وەرگرتنی پەندو ئامۆژگاری و هۆشیارکردنەوەی خەڵک ئاساییە، بەڵام باسکردنی وردەکاری و هەمو نهێنییە رێگا پێدراو نییە. من نەخۆشم لای دکتۆر باسی دەکەم ناکرێت دکتۆر لە بەرنامەی تەلەفزیۆنی حەیام ببات! 🔷من کێشەیەکی کۆمەڵایەتیم هەیە یان لەگەڵ خێزانەکەم ناکۆکییەکم هەیە داوای یارمەتی لە مامۆستایەکی ئایینی دەکەم قسەی خێری تێدا بکات ناکرێ لە خوتبەی جومعە یان لە لایڤی تیکتۆک مامۆستا باسی بکات! 🔷من توشی هەڵەیەک دەبم لەگەڵ کەسێک لە بنکەیەکی پۆلیس دەستگیر دەکرێم ناکرێ (لێکۆڵەرەوەی دادی) هەمو ئیفادەکانم لە بەرنامە باس بکات و حەیام ببات! 🔷هەر بە جدی بونە ترێند و ناسراو بون و هەوڵدان بۆ خۆ کاندیدکردن بۆ پەرلەمان بە هەڵدانەوەی نهێنی خەڵک دەبێت؟! https://www.facebook.com/share/p/19PPa5cSd1/?mibextid=wwXIfr

لێرە هەمووی بخوێنەوە 👇🏼 https://www.facebook.com/share/p/19HNwbnQbT/?mibextid=wwXIfr
لێرە هەمووی بخوێنەوە 👇🏼 https://www.facebook.com/share/p/19HNwbnQbT/?mibextid=wwXIfr

بۆچی پارتی ویەکێتی راست ناکەن؟! بیخوێنەوە 👇🏼 https://www.facebook.com/share/p/1CswxVZap7/?mibextid=wwXIfr

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (گوتەبێژی)ـی وەکو کاک پێشەوا هەورامانی هەبێ دوژمنی بۆ چییە! لە سەر شاشە دەڵێ: مووچەی مانگی شەش بە ئاسانی نایە بەڵام هەر دێ! ئێ کاکە تۆ حسابی میزاجی خەڵک و بازاڕ ناکەی؟! ئەنە کەی قسەیە؟! ئەمە کەی دیبلۆماسییەتە؟! برام تۆ بێژەری تەلەفزیۆن و پەرلەمانتاری جاران نی، بەڵکو گوتەبێژی حکومەتی قسەی ئێستا زۆر جیاوازە لەگەڵ قسەکانی کۆنت، چونکە وەزیفەی ئێستات جیاوازە! قسەی تۆ قسەی حکومەتە، کاریگەری لە سەر بازاڕ و مامەڵەی خەڵک و دڵ و دەروونی مووچەخۆران هەیە. کاک مەسروور لێرەو لەوێ گلەی دەکات بۆچی نوخبەو خەڵک بە ئیشە باشەکانی نازانن و بە ویژدانەوە باسی ناکەن؟! ئێ برام بەشێک لە ستافەکەت قورئانی پیرۆزیش بخوێنن خەڵک گوێی خۆیان دەگرن! خیتابی میدیات بە تەلەفزیۆنەکانیشەوە لە جیاتی پەیامەکەت بگەیەنن، دوژمنت بۆ زیاد دەکەن! *بە داوای لێبووردنەوە کۆمێنتم داخستووە، چونکە کاک پێشەوا هاوڕێمە و چوار ساڵ بە یەکەوە ئیشمان کردووە، خۆشم دەوێ بەس خۆی و خزمەکەی (کاک سەمیر هەورامی) گوتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەت نوێنەرایەتییەکی ناشیرین حکومەت دەکەن! مەحمود یاسین کوردی

بیخوێنەوە و رای خۆت بنوسە بە جوانی بزانە قسەکانم حەقە یان نا 👇🏼 https://www.facebook.com/share/1NuC5x2iXM/?mibextid=wwXIfr
بیخوێنەوە و رای خۆت بنوسە بە جوانی بزانە قسەکانم حەقە یان نا 👇🏼 https://www.facebook.com/share/1NuC5x2iXM/?mibextid=wwXIfr

ئامۆژگاری بۆ خوشکان 1️⃣ ئەگەر مێردت شەو لە سەر جێگا نەبوو، خەم مەخۆ کابرا خیانەت ناکات، بەڵکو سەیری مۆندیال دەکات، چونکە یاری
ئامۆژگاری بۆ خوشکان 1️⃣ ئەگەر مێردت شەو لە سەر جێگا نەبوو، خەم مەخۆ کابرا خیانەت ناکات، بەڵکو سەیری مۆندیال دەکات، چونکە یارییەکان درەنگە بە کاتی ئەمریکایە. 2️⃣ ئەگەر دەنگ دەنگ بوو ئەو دز نەهاتووە، بەڵکو کابرا خەریکی حازرکردنی چا و چەرەزات، دەنگی عیسام شەوالی و حەفیز دەراجییە. 3️⃣ نێوان تەلەفزیۆن و مێردەکەت وەکو گەرووی هورموز مەترسیدارە لێی نزیک مەبەوە، تکایە. 4️⃣ ماڵ پاککردنەوە و سەفەر و ئیشی ناوماڵ ئەو ماوەی هەمووی دوابخە لە پێناو پرۆسەی ئاشتی. 5️⃣ تەماشاکردنی دراماو بەرنامە لە یوتیوب لە سەر مۆبایل تەماشای بکە نەک لە کاتی یارییەکان لە تەلەفزیۆن. 6️⃣ تکایە مەڵێ: پیاوەکە من گرنگم یان مۆندیال؟ ئێ وەڵامەکەی روونە تۆ گرنگی، هەموو پیاوێکی ژنەکەی خۆش دەوێ 🫢 7️⃣ ئەو ماوەیە لە هەموو بەرەکان ئاگربەستە، شەڕو بایکۆت مەمنووعە و بەکارهێنانی کارت وەکو چەکی ئەتۆمی قەدەغەکراوە جائیز نییە، 39 رۆژ تەحەمول بکەن وەکو ترەمپ پشوو درێژبن. ئێوەش مەعاناتەکانی خۆتان زیاد بکەن 😂 مەحمود یاسین کوردی

☝🏻 سی ڤی وەزیرەکانی حکومەتی عەلی زەیدی بخوێنەوە

CV حكومة علي الزيدي.pdf8.01 MB

بیخوێنەوە بزانە بە ئینسافەوە نووسیوومە یان نا 👇🏼 https://www.facebook.com/share/p/18Wu4uevvB/?mibextid=wwXIfr
بیخوێنەوە بزانە بە ئینسافەوە نووسیوومە یان نا 👇🏼 https://www.facebook.com/share/p/18Wu4uevvB/?mibextid=wwXIfr

☝🏻 کارنامەی حکومەتەکەی (عەلی زەیدی) بە چاک و خراپ باسی ماددەی 140 تێدا نییە! کارنامەکە لە 14 بڕگە پێکهاتووە، نازانم شەش لایەنە کوردستانییەکە لە بەغداد چ دەکەن؟!

‎المنهاج النهائي 5-5-2026.pdf4.52 KB

پارتی داوای هەموو وەزارتەکانی بەغداد دەکات، نێچیرڤان بارزانی ئەمەی بە گوێی لایەنە عێراقییەکانداوە! وردەکارییەکەی لەم لینکە بخ
پارتی داوای هەموو وەزارتەکانی بەغداد دەکات، نێچیرڤان بارزانی ئەمەی بە گوێی لایەنە عێراقییەکانداوە! وردەکارییەکەی لەم لینکە بخوێنەوە 👇🏼 https://www.facebook.com/share/p/1CKuNpA8Bt/?mibextid=wwXIfr

1️⃣ حیزب دروستناكات. 2️⃣ به‌شداری هه‌ڵبژاردن و پشتیوانی هیچ قه‌واره‌یه‌ك ناكات. 3️⃣ هیچ بڕیارێكی ستراتیژی و په‌یوه‌ندی دو قۆڵ
1️⃣ حیزب دروستناكات. 2️⃣ به‌شداری هه‌ڵبژاردن و پشتیوانی هیچ قه‌واره‌یه‌ك ناكات. 3️⃣ هیچ بڕیارێكی ستراتیژی و په‌یوه‌ندی دو قۆڵی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئیتاڕ ده‌رناكات. پرسیارم كرد ئایا ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به‌ نوسراوه‌ ئیمزا كردوه‌ یان ته‌نیا زاره‌كی؟ هیچ وه‌ڵامێكم وه‌رنه‌گرت، به‌ڵام سه‌یری سه‌ردان و كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی (عه‌لی زه‌یدی)ـم كرد له‌گه‌ڵ هێزه‌ شیعی و سونییه‌كان له‌ به‌غداد له‌ هه‌موی (عه‌باس عامڕی) ئه‌مین سڕی ئیتاڕ له‌گه‌ڵ بوه‌! له‌ هه‌فته‌ی داهاتو عه‌لی زه‌یدی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له‌گه‌ڵ حیزب و لایه‌نه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌، كه‌سێكی ئاگادار له‌ به‌غدا پێی گوتم 75% ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ پۆست و وه‌زاره‌تی پێكهاته‌كان وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه‌، ره‌نگه‌ ئاڵوگۆڕ له‌ چه‌ند پۆستێك بكرێ له‌گه‌ڵ دروستكردنی پۆستی دیكه‌ (پێده‌چێت پۆستی وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بیت بۆ رازیكردنی لایه‌ناكانی دیكه‌). له‌باره‌ی پۆستی وه‌زاری كورد، له‌ نێوان (نه‌وت، دارایی، ده‌ره‌وه‌، ناوخۆ، به‌رگری) یه‌كێكی بۆ كورد بێت (دارایی و ده‌ره‌وه‌) یه‌كێكیان ده‌بێت، 👇🏼 https://www.facebook.com/share/p/18M3J6RFbs/?mibextid=wwXIfr

خالید وەلید یەکێک لە سەرکردەکانی لیستەکەی سوودانی دەڵێ: ئەمشەو عەلی زەیدی وەکو کاندیدی سەرۆکوەزیران ناوەکەی رادەگەیەندرێت! جا من و ئوستاز وەلید لە گرووپێک بە یەکەوەین پێم گوت: ئێوە لە لیستی ئاوەدانی قەشـ،ـمەری بە گەلی عێراق دەکەن؟! پیاوی دەوڵەتان نییە پێشکەشی بکەن!؟ دەڵێ: ئەی تۆ کێی !!!؟؟؟ هەست دەکەم تەکلیف کردنی ئەو کەسە بۆ پێکهێنانی حکومەت بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی دەستووریە تا شیعەکان زیاتر گفتوگۆ بکەن هەموویان دەزانن کە ئەو کەسە حکومەتی پێ دروست ناکرێ، دوای راسپاردنی سەرۆکوەزیران 30 رۆژی لەبەردەمە بۆ پێشکەشکردنی ناوی کابینەکەی بە پەرلەمان، بە واتەیەکی دیکە لایەنە شیعییەکان 30 رۆژیان هەیە! خۆزگە سیڤی کاندیدی سەرۆکوەزیران دەخوێنەوە!

‎⁨السيرة الذاتية⁩.pdf1.75 KB

+2
هەواڵی درۆ بە ناوی بافڵ تاڵەبانی و مەنسوور بارزانی! دەزانی زۆر عەیبە خۆت بە سیاسی، پەرلەمانتار و رۆژنامەنووس بزانی کەچی بڕوا بە فەیک نیوز و هەواڵی بێ سەرچاوە بکەی! ئێستا لە نێو سۆشیالمیدیای (پارتی و یەکێتی) باو باوی ئەوەیە لێدوان و گرافیک بەناوی خەڵک و بەرپرسان بنووسی و بڵاوبکەیتەوە پاشان کۆمێنت و بەرنامەی تەلەفزیۆنی لە سەر بکەی. بۆ نموونە لە مەوزعی توڕە بوونی دۆناڵد ترەمپ و بزربوونی چەکەکانی ئەمریکا بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران. درێژی بابەت لەم لینکە بخوێنەوە https://www.facebook.com/share/19CbUGjkz9/?mibextid=wwXIfr مەحمود یاسین کوردی

غیرەت سـ،ـەگ بتخوا مەعقولە لە شارێکی گەورەی وەکو سلێمانی مزگەوتێک نەبێ تەرمی کچە پێشمەرگەیەکی رۆژهەڵاتی تێدا بشورێت و کف بکرێ
غیرەت سـ،ـەگ بتخوا مەعقولە لە شارێکی گەورەی وەکو سلێمانی مزگەوتێک نەبێ تەرمی کچە پێشمەرگەیەکی رۆژهەڵاتی تێدا بشورێت و کف بکرێت و نوێژی لە سەر بکرێ!؟ ئەی (دادە شاناز، دادە لیلۆز و دادە هەتاو) کچانی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد کە خۆپیشاندانیان بۆ رۆژئاوای کوردستان دەکردو دەگریان بۆ شەڕڤانانی رۆژئاوا بۆ تەرمی ئەو کچەی رۆژهەڵاتیان نەبردەوە ماڵی خۆیان؟! درێژەی بابەت 👇🏼 https://www.facebook.com/share/p/1DovsZg6ww/?mibextid=wwXIfr

بۆچی کچە پێشمەرگەکەی رۆژهەڵاتتان نەبردە نەخۆشخانەی فارووق؟ ئەگەر نەخۆشخانەکەی دەسەڵات بووایە کەمپین دەکرا؟! نووسراوەکەی بەرێوەبەری تەندروستی سلێمانی هۆکاری شەهیدبوونی ئەو پێشمەرگەیە! ئەگەر غەزاڵ مەولان شەڕڤانی رۆژئاوا بووایە؟! تکایە هەتا کۆتای گوێی لێبگرە بە ئینسافەوە رای خۆت بنووسە 👇🏼 https://www.facebook.com/share/v/1ECBxDTVpb/?mibextid=wwXIfr