TAFSIRI_QURAN
https://t.me/tafsiri_qurani_piroz
Show more206
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
- Subscribers
- Post coverage
- ER - engagement ratio
Data loading in progress...
Subscriber growth rate
Data loading in progress...
وَعَسَىٰ أَن تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ ۞
وَعَسَىٰ أَن تُحــِبُّوا شَيْئًا وَهُوَ شَـرٌّ لَّكُمْ ۞
وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ ۞
"له‌وانه‌یه شتێکتان لا ناخۆش بێت
که‌چی خێر له‌وه‌دا بێت"
"له‌وانه‌یه شتێکتان پێ خۆش بێت
که‌چی شه‌ڕ له‌وه‌دا بێت"
"بێگومان هه‌ر خوا خۆی ده‌زانێت
(خێر له چی دایه) ئێوه نایزانن.
وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِي أَنفُسِكُمْ فَاحْذَرُوهُ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ غَفُورٌ حَلِيمٌ.
بزانن به‌ڕاستی خوا ده‌زانێت به‌وه‌ی که له دڵ و ده‌روونتاندایه،که‌واته خۆتان بپارێزن (له قه‌ده‌غه کراوه‌کانی خوا)، دڵنیابن و چاک بزانن که خوا زۆر لێخۆش‌بوو و خۆڕاگر‌و له‌سه‌رخۆیه.
(البقرة 235)
[ نوسينى عمر بن عبد العزيز بۆ خەڵكی ئەو شارەی توشی بومەلەرزە بوون ]
قال ابن أبي الدنيا في العقوبات [ 23 ] :
أخبرنا إسحاق بن إسماعيل , قال : أخبرنا سفيان , قال : أخبرنا جعفر بن برقان , قال :
كتب إلينا عمر بن عبد العزيز :
أما بعد , فإن هذا الرجف , شي‌ء يعاقبُ الله تعالى به العباد , وقد كتبتُ إلى الأمصار أن يخرجوا يوم كذا من شهر كذا , فمن كان عنده شيءٌ فليتصدق
قال الله عزوجل : { قد أفلح من تزكى , وذكر اسم ربه فصلى }
وقولوا كما قال أبوكم آدم عليه السلام : { ربنا ظلمنا أنفسنا وإن لم تغفر لنا وترحمنا لنكونن من الخاسرين }
وقولوا كما قال نوح عليه السلام : { وإلا تغفر لي وترحمني أكن من الخاسرين }
وقولوا كما قال يونس عليه السلام : { لا إله إلا أنت سبحانك إني كنت من الظالمين }
عومەری كوڕی عبدالعزیز نوسی بۆمان :
لەپاشان ، ئەم بومەلەرزەیە شتێكە خوای گەورە بەندەكانی پێ سزا دەدات ، نوسیومە بۆ شارەكان كە لە ڕۆژی فڵان و مانگی فڵان دەربچن ، ھەركەسێك شتێكی ھەبوو با بیبەخشێت
خوای گەورە فەرموویەتی :
{ قد أفلح من تزكى , وذكر اسم ربه فصلى }
( بێگومان ئه‌و که‌سه سه‌رفرازه که ده‌روونی خۆی پاك ڕاگرتووه و ناوی په‌روه‌ردگاری ده‌بات و نوێژی بۆ ده‌کات و کڕنووش و سوژده‌ی بۆ بردووه. )
ئێوەش وەك باوكتان ئادەم عليه السلام بڵێن :
{ ربنا ظلمنا أنفسنا وإن لم تغفر لنا وترحمنا لنكونن من الخاسرين }
( په‌روه‌ردگارا ئێمه سته‌ممان له خۆمان کرد، خۆ ئه‌گه‌ر لێمان خۆش نه‌بیت و به‌زه‌ییت پێمان‌دا نه‌یه‌ته‌وه، ئه‌وه به‌ڕاستی ئێمه سوێند به خوا له خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانین.)
ئێوەش وەك نوح عليه السلام بڵێن :
{ وإلا تغفر لي وترحمني أكن من الخاسرين }
( خۆ ئه‌گه‌ر لێم خۆش نه‌بیت و به‌زه‌ییت پێم‌دا نه‌یه‌ته‌وه ئه‌وه ده‌چمه ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ندانه‌وه. )
ئێوەش وەك يونس عليه السلام بڵێن :
{ لا إله إلا أنت سبحانك إني كنت من الظالمين }
( پەروه‌ردگارا هیچ خوایه‌ک نیه شایستەی پەرستن بێت جگه له تۆ، پاکی و بێگه‌ردی هه‌ر بۆ تۆیه، به‌ڕاستی من له سته‌مکاران بووم )
ڕاستە بومەلەرزە ڕووداوێکی سرووشتییە ، بەڵام هۆکاری سەرەکی زۆربوونی تاوانە و یەکێکە لە نیشانەکانی کۆتایی هاتنی دنیا!!
خوای گەورە فەرموویەتی:
يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمْ إِنَّ زَلْزَلَةَ السَّاعَةِ شَيْءٌ عَظِيمٌ (الحج: 1)
ئه‌ی خه‌ڵکینه له په‌روه‌ردگارتان بترسن و خۆتان له خه‌شمی بپارێزن ، چونکه به‌ڕاستی زه‌وی له‌رزه‌ی قیامه‌ت و کاول بوونی بوونه‌وه‌ر کاره‌ساتێکی زۆر گه‌وره‌یه و ڕووداوێکی سامناکه.
پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: قیامەت هەڵناسێت تاکو بومەلەرزە زۆر دەبێت.
ئیمام عومەر (خوا لێی ڕازی بێت) دەڵێ: زەوی لەژێر ھیچ قەومێکدا نالەرزێت تەنھا بەھۆی زۆری تاوانەکانیان نەبێت!
#سێ_لە_گرینگ‌ترین_ئەركەكانی_ئافرەت:
1- ئه‌ركی به‌رانبه‌ر په‌روه‌ردگاری، له پابه‌ند بوون به فه‌رمانه‌كانی و دوور كه‌وتنه‌وه له قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی، به تایبه‌تیش پابه‌ند بوونی به عیباده‌ته‌كانی و له‌سه‌روویشیانه‌وه نوێژ كه ئه‌نجامدانی له ماڵه‌وه خێری زۆرتره بۆی تاكو ئه‌وه‌ی له مزگه‌وت ئه‌نجامی بدات.
هه‌روه‌ها خۆ داپۆشینی و له‌به‌ركردنی حیجابی شه‌رعی و، دووركه‌وتنه‌وه له خۆڕازاندنه‌وه‌و (تبرج) بۆ غه‌یری مێرده‌كه‌ی، چونكه تبرج یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی ده‌ركردنی ئافره‌ت له ره‌حمه‌تی خوا‌و شاییسته‌بوونی به سزای سه‌ختی په‌روره‌دگاری، الله تعالی فه‌رموویه‌تی: (وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَىٰ ۖ وَأَقِمْنَ الصَّلَاةَ وَآتِينَ الزَّكَاةَ وَأَطِعْنَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ ۚ ) له فه‌رموده‌یه‌كی صحیح یشدا هاتووه كه به‌یهه‌قی ڕیوایه‌تی ده‌كات: (خير نسائكم الودود الولود المواتية المواسية ، إذا اتقين الله ، وشر نسائكم المتبرِّجات المتخيِّلات ، وه‌ن المنافقات ، لا يدخل الجنة منهن إلا مثل الغراب الأعصم) هه‌روه‌ها پێویسته له‌سه‌ری له تیكه‌ڵ بوون له گه‌ڵ كه‌سانی نامه‌حره‌مدا به بێ پێویستی خۆی بپارێزیت.
2- ئه‌ركه‌كانی به‌رانبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی: گوێرایه‌ڵی كردنی و ڕێزلێگرتنی و پاراستنی له كاتی ئاماده نه‌بوونیدا و ئه‌گه‌ر بێت مافی مێرده‌كه‌ی نه‌دات وه‌كو ئه‌وه‌یه مافی په‌روه‌ردگاری نه‌دابێت.
الله تعالی فه‌رموویه‌تی: ﴿ الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاءِ بِمَا فَضَّلَ اللَّهُ بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ وَبِمَا أَنْفَقُوا مِنْ أَمْوَالِهِمْ ﴾ هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: ( انصرفي أيتها المرأة ، وأعلمي من وراءك من النساء أن حسن تبعل إحداكن لزوجها ، وطلبها مرضاته ، واتباعها موافقته ، يعدل ذلك كله- أي يعدل الجهاد في سبيل الله – )
3- ئه‌ركه‌كانی به‌رانبه‌ر مناڵه‌كانی به‌وه‌ی به شیوه‌یه‌كی جوان وه‌كو ئه‌وه‌ی له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا هاتووه په‌روه‌رده‌یان بكات و بایه‌خ به په‌روه‌رده‌كردنێكی ڕێك و جوان و ته‌ندروستیان بدات، الله تعالی له قورئاندا فه‌رموویه‌تی: (يُوصِيكُمُ اللَّهُ فِي أَوْلَادِكُمْ.)
هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌یه‌كی متفق علیه دا هاتووه: (كلكم راع، وكلكم مسؤول عن رعيته، الإمام راع ومسؤول عن رعيته، والرجل في أهله راع ومسؤول عن رعيته، والمرأة في بيت زوجها راعية ومسؤولة عن رعيتها).
ئه‌م سێ ئه‌ركه نابێت هیچ ئافره‌تێك لێی بێ ئاگا بێت و پێویسته ڕه‌چاویان بكات، بۆ ڕازی كردنی په‌روره‌دگاری و دووركه‌وتنه‌وه‌ی له كه‌وتنه نێو هیچ جۆره یاخیبوون و (نشوز) ێك.
پرسیار کرا لە یەکێک لە پیاوچاکان: چەند کاتت پێدەچێت نێوانی ماڵەکەت وئیشەکەت؟
فەرمووی: لەکاتی قەرەباڵغیدا 800 تەسبیحە، وکاتی چۆڵی 250 تەسبیحە!.
⬅ تەسبیحەیەک بریتیە لە وتنی یەکیک لە زیکرەکانی "سبحان الله، الحمدلله، لا إله إلا الله، الله أكبر، أستغفر الله".
✅ سەرنج بدەن چۆن پیاوچاکان کاتەکانیان وبەڕێگا ڕۆیشتنیان قۆستۆتەوە لە زیکری الله دا!!.
🖋 مەبەست کاژاوی🌿
{ من عمل صالحا من ذكر أو أنثى وهو مؤمن فلنحيينه حياة طيبة ولنجزينهم أجرهم بأحسن ما كانوا يعملون }
{ئه‌وه‌ی کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه‌ی کردبێت، پیاو بێت یان ئافره‌ت له کاتێکدا بڕوادار بێت، سوێند به خوا به‌ژیانێکی کامه‌ران و ئاسووده له دنیادا ده‌یژێنین، له قیامه‌تیشدا پاداشتیان به‌جوانتر ده‌ده‌ینه‌وه له‌وه‌ی که ئه‌وان ده‌یانکرد. }
قال التابعي المفسر محمد بن كعب القرظي :
الحياة الطيبة : بالقناعة
ژیانى کامه‌ران و ئاسووده : بەكەم ڕازی بوون
[ المخلصيات٨٩٤ ]
عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ): أُمِرْتُ أَنْ أَسْجُدَ عَلَى سَبْعَةِ أَعْظُمٍ عَلَى الجَبْهَةِ،
←وَأَشَارَ بِيَدِهِ عَلَى أَنْفِه
←ِ وَاليَدَيْنِ
← وَالرُّكْبَتَيْنِ،
← وَأَطْرَافِ القَدَمَيْن
←ِ وَلاَ نَكْفِتَ الثِّيَابَ
← وَالشَّعَرَ
واتە:من فەرمانم پێ كراوە كە سوژدە ببەم لە سەر حەوت ئێسقان:
← لە سەر نێوچەوان وە بە دەستی ئیشاڕەتی بۆ لوتیشی كرد ،
←وە هەردوو دەستەكان ،
← وە هەردوو ئەژنۆكان ،
←وە هەر دوو سەری پەنجەكانی پێ ،
← وە فەرمانم پێ كراوە كە-لە كاتی سوژدە بردن دا-جلەكانم و قژم كۆ نەكەمەوە.
رواه البخاري ٨١٢.
موسڵمان برای موسڵمانـہ
عَنْ ابن عمر (رضي الله عنه): أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) قَالَ: (الْمُسْلِمُ أَخُو الْمُسْلِمِ لَا يَظْلِمُهُ وَلَا يُسْلِمُهُ، مَنْ كَانَ فِي حَاجَةِ أَخِيهِ كَانَ اللَّهُ فِي حَاجَتِهِ، وَمَنْ فَرَّجَ عَنْ مُسْلِمٍ كُرْبَةً فَرَّجَ اللَّهُ عَنْهُ بِهَا كُرْبَةً مِنْ كُرَبِ يَوْمِ الْقِيَامَةِ، وَمَنْ سَتَرَ مُسْلِمًا سَتَرَهُ اللَّهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ)
[بخاري / المظالم/ ٢٣١٠]📚🕯️🕯️
له (إبن عمر)ه‌وه (خوای لێ ڕازی بێت) كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (موسڵمان برای موسڵمانه سته‌می لێناكات و، وازی لێناهێنێت كه‌سته‌می لێبكرێت، ئه‌وه‌ی پێویستی براكه‌ی جێبه‌جێ بكات، خوای گه‌وره پێویستییه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات هه‌ر كه‌سێكیش یارمه‌تی موسڵمانێك بدات و ناڕه‌حه‌تیه‌كی بۆ سوك بكات، ئه‌وه خوای گه‌وره ناڕه‌حه‌تیه‌ك له ناڕه‌حه‌تیه‌كانی ڕۆژی دوایی له‌سه‌ر سووك ده‌كات هه‌ر كه‌سێك كه‌م و كوڕی موسڵمانێك بشارێته‌وه و ده‌ری نه‌خات ئه‌وه خوای گه‌وره كه‌م و كوڕییه‌كانی له ڕۆژی دواییدا ده‌شارێته‌وه...)
Choose a Different Plan
Your current plan allows analytics for only 5 channels. To get more, please choose a different plan.