en
Feedback
مامۆستایانی گرێبەست

مامۆستایانی گرێبەست

Open in Telegram

دەستەی وانەبێژانی ناڕازی

Show more
The country is not specifiedReligion & Spirituality38 751
2 530
Subscribers
No data24 hours
-57 days
-3130 days
Posts Archive
ڕۆژی چـوار شەممە : وانەبێـژانی ( ۱٤ پـەروەردەی سنووری سلێـمانی - هەڵەبجـە - ڕاپـەڕین - گەرمیان ) شایستـە داراییـەکانیان وەردەگـرن ! م. مـحمـد ڪمال : نـوێنـەری مامۆسـتایانی وانەبـێـژ

ئەمڕۆمووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێت .. ئەمڕۆدووشەممە ڕێککەوتی ( 15/ 7 / 2024)لە کاتژمێر ( 3)ی نیوەڕۆ مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێت .. تەنهابەڕێوەبەر دەتوانێت مووچەکەوەربگرێت نابێت( تخویل ) بۆکەس بکرێت .. *ڕاگەیاندنی پەروەردەی کۆیە…

قوباد تاڵەبانی لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ و بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رایگەیاند، وەکو حکومەت بڕیاریان داوە فەرمانبەرانی گرێبەست بكرێنە هەمیشەیی و چارەسەر بۆ كێشەی وانەبێژانیش بدۆزنەوە و "گەشبینم لەوەی چارەسەر دەبێت."

➤مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێت .. ئاگاداری مامۆستایانی وانەبێژی سنووری پەروەردەی کۆیە دەکەینەوەئەمڕۆچوارشەممە(22 / 5 / 2024) لەکاتژمێر ( 12 )ی نیوەڕۆ تاوەکو ( 2 )ی دوای نیوەڕۆ سەردانی دیوانی پەروەردەی کۆیە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ .. بەڕێوەبەر یان مامۆستای وانەبێژ بە نوسراوی فەرمی ( تخویل )ی قوتابخانە دەتوانی بێت بۆ وەرگرتنی مووچەکەی .. تکایە پابەندی کاتەکە بن بۆ ئامادەبوون .. *ڕاگەیاندنی پەروەردەی کۆیە #کۆیە #پەروەرد

ئـــێـــســتـــا شــایــسـتـــە دارایـیــەکـانـی مـامـۆسـتـایـانـی وانـــەبـــێــژ دابـــــەش دەکــرێــت ئاگاداری بەڕێوەبەرانی قوتابخانە و باخچەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕواندز دەکەینەوە، ئەوانەی مامۆستایی وانەبێژی دانەمەزراویان هەیە، ئێستا سەردانی دیوانی پەروەردە ــ بەشی وردبینی بکەن، بۆ مەبەستی وەرگرتنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ، بۆ مانگی(۲)ی (۲۰۲٤زایینی.) تێبینی: ٭پێویستە خودی بەڕێوەبەر یان یاریدەدەر ئامادەبێت بۆ مەبەستی وەرگرتنی بڕی شایستە داراییەکە. لەگەڵ ڕێزماندا ... هەواڵ نووسین/ سامان عەزیز ڕەسووڵ چوارشەممە، ڕێکەوتی ۲۲ / ٥ / ۲۰۲٤زایینی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕواندز

سبەی چوارشەممە 22 ی 5 شایستەی مانگی دووی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێت لەسنوری پەروەردەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆی ڕاپەڕین و گەرمیان ... هەفتەی داهاتوو لەڕۆژی یەک شەممەوە 26ی5 سەرجەم پەروەردەکانی سنوری هەولێر و دهۆک دابەش دەکرێت ئەم پەروەردانەی کە ئەم هەفتەیە دابەش ناکرێن . تایبەت بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ .. ئەمڕۆ سێ شەممە 21ی5 کتابی فەڕمی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق کراوە لەلایان زۆر بەڕێز سۆران عمر پەڕلەمانتاری عێراق تایبەت لەسەر کەیسی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و وەڵامی فەڕمی حکومەتی فیدڕاڵ لەسەر نووسراوەکەی حکومەتی هەرێم بۆ ( تخصیص مالی ) تەرخانکاری دارایی لەلایان حکومەتی فیدڕاڵەوە بۆ دامەزراندنی وانەبێژانی هەرێم . هەروەها لەدوای 23ی5 حکومەتی هەرێم دووبارە نووسراوێکی تر دەکات بۆ حکومەتی فیدڕاڵ بۆ وەڵامدانەوەی نووسراوەکەی 23ی4 کە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراقی کردبوو بۆ ئەوەی حکومەتی فیدڕاڵ بەفەڕمی بە بەڵێ یاخود بە نەخێر وەڵامی فەڕمی حکومەتی هەرێم بداتەوە لەسەر تەرخانکاری دارایی ( تخصیص مالی ) بۆ دامەزراندنی وانەبێژانی هەرێم . هەروەها خشتەی بودجەی عێراق چۆتە پەڕلەمان بۆ خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ دەکرێت بەکتاب و یاداشتی فەڕمی داوامان لەسەرجەم پەڕلەمانتاران کردووە بۆ ئەوەی لەچوارچێوەی بودجەی عێراق مافی وانەبێژانی هەرێمیش بەرجەستە بکرێت ، بەردوام لەگەڵیان لەسەرخەتین . حکومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتی ڕێککەوتوون . بەبەردەوام لەپەیوەندیداین لەگەڵ حکومەتی هەرێم و دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ، بەڕێز دکتۆر ئالان و پەڕلەمانتارانی کورد لەبەغدا . چاوەڕێی هەواڵ و زانیاری نوێ بن ، سیستەمی وانەبێژی نامێنێت لەناو وەزارەتی پەروەردە . کارۆخ عبداللە گوڵاوی نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ لەهەرێم 21 ی 5 ی 2024 زاینی

سەرجەم بانکەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجەو ئیدارەی ڕاپەرین و گەرمیان ئاگادار دەکەین سبەی پارەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی ۲ سەڕف بکەن .. =========== @followers

وەزارەتی پەروەردە بەڕێز دکتۆر ئالان بەفەڕمی داوای کردووە دابەشکردنی زەوی مامۆستایانی وانەبێژیش بگرێتەوە ، بەڵام تا ئێستا بڕیاری کۆتای لەسەر نەدراوە ، لەهەوڵدان وانەبێژانیش سوودمەندبن .. سەرچاوە : وەزارەتی پەروەردەی هەرێم کارۆخ عبداللە گوڵاوی نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ 11 ی 5 ی 2024 زاینی

ئەمڕۆ دووشەممە 6ی5ی2024 لەسەرچاوەیەکی فەڕمی باوەڕپێکراو پێیانڕاگەیاندم لەکۆبوونەوەیەکدا محمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیەتی ناتوانین ( تخصیص مالی ) تەرخانکاری دارایی بکەین بۆ دامەزراندنی وانەبێژانی هەرێم . ئەمە لەکاتێکدایە ڕۆژی سێ شەممەی هەفتەی ڕابردوو لە30ی4 بەڕێز دکتۆر ئالان وەزیری پەروەردەی هەرێم لەسەردانی بۆ بەغداد چاویکەوت بە بەڕێز محمد شیاع سودانی ، لەم دیدارە دکتۆر ئالان لیستی هاوپێچی مامۆستایانی وانەبێژی ئاڕاستەی سودانی کرد بۆ دابینکردنی پارەی دارایی پێویست بۆ وانەبێژانی هەرێم تاوەکو حکومەتی هەرێم وانەبێژانی دابمەزرێنێت . حکومەتی هەرێم ، وەزارەتی پەروەردە چاوەڕێی وەڵامی فەڕمی حکومەتی ناوەندە بەفەڕمی بەنووسراو وەڵامی حکومەتی هەرێم بداتەوە . لەسەرخەتین لەگەڵ پەڕلەمانتارانی کورد لەبەغدا بۆ ئەوەی لەتعدیلی بودجەی عێراقدا کەبڕیارە بەم نزیکانە بچێتە پەڕلەمانی عێراق بۆ مناقەشە ، مافی مامۆستایانی وانەبێژ تێدا دیاری بکرێت کە پێویستی بە 18,398,700 هەژدە ملیار و سێ سەت ونەوت وهەشت ملیۆن و حەوست هەزارە بۆ کۆی وانەبێژانی هەرێم کە ژمارەیان 37,734 سیوحەت هەزار و حەوسەت و سی وچوار وانەبێژە . کارۆخ عبداللە گوڵاوی نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ 6 ی 5 ی 2024 زاینی .

« لا يَشْكُرُ اللَّهَ مَنْ لا يَشْكُرُ النَّاسَ» بابەت : ڕێز و سوپاس زۆر کەمن ئەو بەرپرسانەی تەنیا ئامانجیان خزمەتکردن و بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خودایە ، دوور لەچاوی خەڵک و موزایەدات خزمەت دەکات نەوەکو سیاسەت ! جێگای خۆیەتی سوپاسی بێ پایانی زۆر بەڕێز سۆران عمر پەڕلەمانتاری عێراق بکەین ، هەر لەسەرەتای چوونمان بۆ بەغدا هاوڕێیەتی کردین تا چوونەوەمان بۆ کوردستان هەر لەدابینکردنی شوێنی مانەوە و دانانی دیدار لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ناوەند . لەسەرووی ئەمانەشەوە زۆر بەخەم کەیسی مامۆستایانی وانەبێژ بووە بەسەردان و پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدڕاڵ لەسەرخەت بووە ، بەردەوام دەبێت . ئەوەی جێگای شانازەیە بۆ بەڕێز سۆران عمر وەکو هاوڕێیەکی چەندین ساڵە مامەڵەی لەگەڵ دەکردین . شوێنی مانەوەی خۆی پێشکەش کردین . لەبەر ئێمە گەڕانەوەی بۆ کوردستان بۆ ناو ماڵ و مناڵی خۆی هەڵوەشاندەوە تەنانەت تکتی فڕۆکەی چوونەوەی بڕی بوو ، بەڵام لەبەر ئێمە ڕەتیکردەوە و هەڵیوەشاندەوە ! پیاوێک لێوان لێوە لەسادەیی و خاکی ، تاوەکو درەنگانی شەو لەگەڵمان دادەنیشت باسی وانەبێژان و بەقسە خۆشەکانی و هیلاکەتی و خەفەتی وانەبێژی لەبیر دەبردینەوە . ئەم چەند ڕۆژە بەسەیارەی خۆی بەردەوام لەگەڵمان بووە لەکاتی سەردان و دیدار هەروەها کاتی چوونمان بۆ بازاڕ و کتێبخانە و ئاشناکردنی شوێنی مێژووی و گشتی بەغدا . بەناوی خۆمان و دەستەی نوێنەران و مامۆستایانی وانەبێژ زۆر سوپاسی زۆر بەڕێز سۆران عمر دەکەین کە بێ گوێدانە هیچ جۆرە ئینتیمایەکی حیزبی و سیاسیی هاوکاری و پشتیوانی بۆ مامۆستایانی وانەبێژ و نوێنەرەکانیان دەربڕیوە .. دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ 4 ی 5 ی 2024 زاینی .

لەمیانەی زنجیرەی سەردانەکانمان بۆ بەغدا ئەمڕۆ پێنج شەمە 2 ی 5 چاومان کەوت بەڕێز تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لەدانیشتنەکە پەیام و کێشە وگرفتەکانی مامۆستایانی وانەبێژمان گەیاندە بەڕێزیان ، داوامانکرد پشتیوان و پشتگیری مامۆستایانی وانەبێژی هەرێم بێت هاوشێوەی وانەبێژانی تری عێڕاق مافیان پارێزاوبێت . هەر لەکۆبوونەوەکەدا باسی ئەوەمان کرد کەحکومەتی هەرێم ، وەزارەتی پەروەردە بەڕێز دکتۆر ئالان بەنووسراو بەفەڕمی لیست و ناو زانیاری وانەبێژانی هەرێمی گەیاندۆتە بەڕێز سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق . داوامان کرد پارەی پێویست تەرخانبکرێت بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێم کێشەکانمان لەبنەرەت چارەسەر بکرێت . بەڕێزیان ئاماژەی بەمە بدات ، کە ئەم بابەتە بابەتێکی داراییە کە پێویستی بەیاسایی بودجەیە ، هەروەها پێویستی بە دەرچەی قانونی هەیە بۆ تەرخانکردنی پارەی پێویست . حکومەتی هەرێم دەیتوانی پێشتر مامۆستایانی وانەبێژ بەناوی گرێبەست بخاتە ناو لیستی مووچەخۆرانەوە . کۆبوونەوەکە بە ئامادە بوونی هەریەک لە ئەندامانی پەڕلەمانی عێراق سرووە عبدولواحید و دکتۆر ڕێبوار و کاک ئاریان . لەکۆتایدا چاوەڕێی وەڵەمی حکومەتی عێراقین بەنزیکترین کات بەفەڕمی جوابی نووسراوی حکومەتی هەرێم و وانەبێژان بداتەوە بۆ تەرخانکردنی پارەی پێوست بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ . چاوەڕێی زانیاری زیاتربن.... دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ 2 ی 5 ی 2024 بەغداد

(( زنـجیرەی سەردانەکان )) : کۆبوونەوەی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ بەڕێز عطوان عطواني : سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، بەئامادەبوونی د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی، بە مەبەستی بەدەستهێنانی پشتگیریی بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێم .. بەڕێزیان هاوسۆزیی و پشتیوانی خۆی بۆ مامۆستایانی وانەبێژی هەرێم پیشاندا و بەتایبەت کە زانیان تێچووی دامەزراندنیان پێویستی بەداهاتێکی زۆر نیە، ئاماژەیان بەوەشدا کە ئێمە وەک لیژنەی دارایی بەدواداچوون بۆ لیستی نێردراوی وانەبێژانی هەرێم دەکەین بۆ ئەنجومەنی وەزیران، لەسەر بەرچاوڕوونیی و ئاگاداربوونمان لەو لیستەو دڵنیابوونەمان لە ڕادەی خاوێنێتی لیستەکە، پشتگیری تەواوی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ لـە هەرێم دەکەین .. هاوکات : ڕۆڵی هەردوو پەرلەمانتار د. جمال کۆچەر د. نەرمین مەعروف ئەندامانی لیژنەی دارایی لە ڕێکخستن و ئەرک خستنەئەستۆی خۆیان لەم دیدارەدا، بەرز دەنرخێنین .. ( بــەردەوامیــن ... ) ==================== نوێنــەرانی مامۆستایانی وانـەبێژ ۱ ی ٥ ی ۲۰۲٤ ؛؛ بەغــداد .. نوسینگەی : سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق

وانەبێژانی بەڕێز .. چەند خاڵ و ڕونکردنەوەیەک - پشتگیری لیستی نێردراوی بەغداد دەکەین .. - گرێبەستبوون تەنها بۆ ماوەیەکی کاتیی مامۆستایانی وانەبێژ ڕازیی دەکات .. - پشتگیریی هەموو لیستێکی ڕاستەقینەین .. - لەگەڵ تێخزاندنی هیچ ناوێکدا نین کە شایستە نەبێ .. - ئەمڕۆ بەوپەڕی ویژدانەوە داوای مافی ئەو وانەبێژانەمان کرد کە لابراون و لابردنیان بەدەست خۆیان نەبووە .. - جەنابی وەزیر لە مۆبایلەکەی خۆیەوە لیستی ناوی ۳۷٫۷۰۰ وانەبێژی پیشانداین کە هەموویان ؛ ( ناو + پسپۆڕی + ساڵی دەرچوون + ساڵی یەکەم پەیوەندی + بەشەوانە + نازناوی وەزیفی [ مدرس یان معلم ] + دواین ئەمری وانەبێژیی لە ۳۰ی٨ی۲۰۲۳ ەوە + ناوی قوتابخانە و خوێندنگە ) هەموو ئەمانە بەزمانی عەرەبیی وەکو مامۆستای گرێبەست نەک مامۆستای وانەبێژ ڕەوانەی بەغداد کراوە .. - هاوکات لەژێر ڕێنمایی و بەرچاوڕوونی بەڕێزیان نوسرامان بە زمانی عەرەبی بۆ لایەنی پەیوەندیداری عێراقی ئامادەکردووە و هەفتەکانی داهاتوو بۆ لۆبیکردنی ئەم پڕۆژەیە سەردانی بەغداد دەکەین ، بەتەواوی فراکسیۆنە کوردی و عەرەبیەکان و لیژنە دارایی لە پەرلەمانی عێراق و وەزارەتی داراییەوە تا بەڕێز (فارس عیسا : کە نوێنەری حکومەتی هەرێم) ە لە بەغداد کە ڕاستەوخۆ لیستی وانەبێژان ڕەوانەی ئەوێ دەکرێ و پاشان بۆ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی عێراق دەبێ، بۆ پشتیوانی ئەم پڕۆژەیە سەردانەکانمان دەستپێدەکەین و هاوکار دەبین .. - دڵخۆشین و بە ئومێدەوە چاوەڕێین کە ساڵی ۲۰۲٤ وانەبێژیی کۆتایی پێ بێت .. خوای گەورە پشتیوانی چینی پاک و ستەملێکراوی وانەبێژانە .. ================== م . محــمـد کمال : Mhamad Kamal لــە نوێنــەرانی مامــۆستایانـی وانەبێـــژ