خـانـمی مـن🦢♥️
Open in Telegram
1 702
Subscribers
-124 hours
+27 days
No data30 days
Posts Archive
1 703
Repost from ڕابردوو🖤!!
لەدوای دووساڵ هەوڵدان و خۆشویستن سەرنجام کۆڵی دا.
وازی لەو پەریە هێنا کەلەخەیاڵەکانی خۆیدا دروستی کردبوو.
ئیتر بڕیاریدا بەلەمەکەی بدات بەدەستی شەپۆلەکانی چارەنووسەوە.
دوای دەیان شەوی درێژی نەویستن بڕیاریدا.
ئیدی واز لەو خەونە بێنێت کە دەمێکە هەوڵی بۆ ئەیات.
چیتر نەبینرایەوە لەو ڕێگایەی کە بۆنی ئەوەی لێ ئەهاو کە خۆشی ئەویست.
ئەویش بە ڕوویەکی قایمەوە ئەی وت ئەگەر منی بویستایە زیاتر هەوڵی ئەدا.
هەر کەسێ کە چیرۆکەکەی ئەزانی ئەم باسی ئەوەی بۆ ئەکرد کە ئەو کۆڵی داوە ئەمیش کەسێکی ئەوێت کە دەستی لێ هەڵ نەگرێت.
دوای ماوەیەک بینی لە کۆڵانەکەی ئەوان تەعزێیەو لەو شەڕەی کە لەگەڵ شێرپەنجەدا ئەیکرد،لەکۆتایدا دۆڕاوەو چاوەکانی تا ئەبەد داخراون.🖤
#𝑨𝒉𝒎𝒂𝒅
1 703
Repost from ڕابردوو🖤!!
هەموو شتێ ئاسای بوو.
تا ئەو کاتەی ڕۆژی لەدایک بوونم بوو.
تەنانەت نامەی پیرۆزبایەکەشی وەکو خۆی جوان بوو.
دەی ئاخر ناکرێت جوان،جوان نەنوسێت.
ناکرێت نامەیەک لە ئازیزترینێ دڵەوە جوان نەبێت.
بەڵام ئیتر لە دوای ئەو نامەیەوە بە تەلەفۆنێک هەموو شتێکی لەگۆڕنا.
ئیتر جوانێکان بوون بە ڕابردوو.
وەک ئەوەی بڵێی قەرار نەبێ هیچ ٢٧ی ٦ێکی من جوان بێت.
ئەو شەوە توشی شۆکێکی کردم ساڵانێکم پێ چوو تا لێی دەربچم.
ئەسڵەن نازانم ئەگەر لێی دەرچووبم چۆن دوای شەش ساڵ ئەمشەو بەرۆکی گرتوومەتەوە.
ڕقم لە وشەکانت نەبوو ڕقم لەو فرمێسکانە بوو کە لەگەڵ وتنی ئەو وشانەدا کردتن.
من و تۆ بۆ یەک نابین.
ئەزانی ئەو وشانە هێندەی بەجێ هێشتنی سلێمانی ئازاریان دام.
هێندەی شەڕەکانی ماڵمان دڵیان شکاندم.
بمێنی بەخێر تۆ ڕاستت کرد و واقیعانە قسەت کرد.
ئەوە من بووم خەریکی خەیاڵی بێسەروبەرەبووم.
بم بوورە نە ئەبوایە دڵم بۆتۆ لێی بدایە.
خۆزگەم لە شوێنێ کەو لەساتێ کە یەکمان ناسیبایە.
ئەو کاتەی ئەو خۆزگەیەت خوارد.
نازانم تۆ بەڕاستیت بوو یاخود نا.
بەڵام هەزاران خۆزگە.🖤
#𝑨𝒉𝒎𝒂𝒅
1 703
Repost from ڕابردوو🖤!!
تۆ هەوڵ ئەدەی کەچی یەکێ کە بەدەستی ئەهێنێ.
ئائەوەیە تاڵترین بەشی ژیان.🖤
#𝑨𝒉𝒎𝒂𝒅
1 703
Repost from ڕابردوو🖤!!
ڕاهاتم
ئەزانی ئەم شەوانە زۆر حەز ئەکەم نامەیەکت بۆ بنێرم.
بەڵام ئەزانم قسەکان بە کورتی ئەبڕێنیتەوە.
من کە ڕاهاتبووم بە دوورو درێژی قسە لەگەڵ تۆیا بکەم ئێستا بە چوار وشەی تۆ قەناعەت ناهێنم.
دوور کەوتمەوە لەبەر ئەوەی ئەوەت ئەویست.
منێ کە شەوانە ڕاهاتبووم تا خۆر هەڵاتن لەگەڵ تۆیا قسە بکەم.
پێم بڵێ
ئێستا چۆن بتوانم ئاوا بە بێ دەنگی سەیری تۆ بکەم؟
خۆزگەم ئەت زانی چەن بە قورسی شەڕ لەگەڵ دڵی خۆما ئەکەم.
خۆزگەم ئەت زانی بێ دەنگی تۆ چەن قورسە لەسەر دڵم.
وەها بە جۆرێ منیشی بێ دەنگ کردووە هەموان گلەی لە بێ دەنگێکەم ئەکەن.
خۆزگەم تێ ئەگەشتی.
#𝑨𝒉𝒎𝒂𝒅
1 703
Repost from ڕابردوو🖤!!
لەوە پەشیمان نیم کە باشبوومە،بەڵکو لەوە پەشیمانم کەوام هەست ئەکرد ئەوانیش وەک خۆمن.🖤
#𝑨
1 703
من ئەو جۆرە کەسەم کە ئەگەر پێویست بکات باز ئەدەمە ناو ئاگر بۆ ئەوەی ڕزگارت بکەم ئەما ئەشتوانم بوەستم و گوێ لە قرچە قرچی سوتانت بگرم!🖤
