مــــــن لــــــــێرەم 🌙
اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي ذَنْبِي، وَأَذْهِبْ غَيْظَ قَلْبِي، وَأَعِذْنِي مِنْ مُضِلاتِ الْفِتَنِ 🤲🏼 (فإنى قريب ☝🏼 من زور نزيكم ئارامييەکى قووڵ لە دوو وشەدا.) مــــــن لـــــێرەم🌙 @mnleram22
Show more645
Subscribers
No data24 hours
-57 days
-1730 days
- Subscribers
- Post coverage
- ER - engagement ratio
Data loading in progress...
Subscriber growth rate
Data loading in progress...
پێغەمبەرایەتى لەسەردەمى خەلیفە (مأمون)دا !!!
لەسەردەمی خەلیفە (المأمون)ى عەبباسیدا، پیاوێك دەهێنن دەڵێت: من پێغەمبەرم! من (ئیبراهیمی خەلیل)م! خەلیفەش پێی دەڵێت: ئایا ڕاستە تۆ وتوتە کە پێغەمبەر (ئیبراهیم)م؟
ئەویش دەڵێت: بەڵێ.
خەلیفەش دەڵێت: ئاخر پێغەمبەر (ئیبراهیم) سەلامی خودای لێبێت موعجیزەى هەبووە، دەتوانىت تۆش موعجیزەیەکمان نیشان بدەیت؟
کابراش دەڵێت: موعجیزەى چی هەبووە؟
خەلیفەش دەڵێت: بۆ نموونە خستویانەتە ناو ئاگرەوە نەسووتاوە! ئایا تۆ دەتوانىت کارێکى وا بکەیت؟
کابراش دەڵێت: نا، شتێکى ئاسان بڵێ!
پاشان خەلیفە دەڵێت: ئەى وەکو پێغەمبەر (موسا) سەلامی خودای لێبێت دەتوانىت؟
کابراش دەڵێت: چی بوو موعجیزەکەى؟
خەلیفەش دەڵێت: گاڵۆکەکەى فڕیدا و بوو بە مار!
کابراش دەڵێت: ئەمەشیان قورسە.
خەلیفە دەڵێت: ئەى موعجیزەکەى (عیسا) سەلامی خودای لێیرت، دەتوانی بکەیت؟
کابراش دەڵێت: موعجیزەى ئەو چی بوو؟
خەلیفەش دەڵێت: مردووى زیندوو دەکردەوە!
کابراش دەڵێت: ئێ، ئەمەیان باشە! ئادەى شمشێرێکم بدەنێ، ئێستا ئەیدەم لە ملی قازی (یەحیا) و سەرى دەپەڕێنم و دوایش چاکی دەکەمەوە.
خەلیفەش: دەست دەکات بە پێکەنین و دەڵێ: زۆر باشە!
قازیش دەڵێت: قوربان من سەدى سەد باوەڕم پێیەتى، کێ باوەڕی پێی نییە، با لە سەرى ئەو بدات .
👍 2😁 1🤣 1
لەوەتەی ئەکاونتم بووە بە
پریمیەم دەسم ناوەستێ هەر ڕیاکت
ئەکەم شتێك کەیفیشم . .
پێ نەیات هەر ڕیاکتی ئەکەم پەری🌺🌞
👍 2❤ 1🥰 1
"ئەگەر خۆر بکەنە لای ڕاست و مانگیش بکەنە لای چەپم واز لە پەیامی خودا ناهێنم کە ئیسلامە"
وەڵامی پێغەمبەری ﷺ بۆ سەرانی قوڕەیش کاتێک وتیان بەس وازبهێنە پارە و سامان و ژن و دەسەڵات و چیت ئەوێت دەتدەینێ
😍 4👏 1
ژەنگی دڵ بەهۆی دوو شتەوەیە :
یەکەم بێئاگایی
دووەم گوناهـــ
سپیبونەوەش لەم دووانە بەهۆی دوو شتەوەیە :
یادی خودا (الذکـــر)
داوای لێخۆشبوون ( الستغفار )
💯 4👍 2
🍐
رَبَّنَا إِنَّكَ جَامِعُ النَّاسِ لِيَوْمٍ لاَّ رَيْبَ فِيهِ إِنَّ اللّهَ لاَ يُخْلِفُ الْمِيعَادَ
پهروهردگارا بهڕاستی تۆ کۆکهرهوهی ههموو خهڵکیت له ڕۆژێکدا که هیچ گومانی تێدانیه، بێگومان خوا (زاتێک نیه) که بهڵێنی خۆی نهباته سهر....
🤲🏻💙
#نزای_قورئان
❤ 3
سەری سالێ کۆچی لە هەموو موسڵمانان پیرۆز بێت هیوادارم ساڵی لەناوچونی هەموو ستمکاران بێت.
١٤٤٦کۆچی .
❤ 5🥰 1
خۆهەڵنەقورتاندنت لەژیانی تایبەتی کەسانی تر
فەڕزە ، نەک چاکە و باشییەک بێت لەتۆوە
بەڵکو واجبە لەسەرت خۆتهەڵنەقورتێنی لەژیانی کەسانی تردا.
پەری🌞🌺
❤ 3🥰 1
قـەرار بوو لەگەڵ هاتنی شەو مانگیش
بدرەوشـێ ، شەو هات تاریڪی ڪشـا
مانگ خەبەری نەبـوو🌺🌞پەری
❤ 3
ئەزانیت ؟؟!
زۆر جوانە بیدەیتە دەست خودا،
خودا لە جیاتی تۆ تۆڵەت بکاتەوە و ئەو
هەلەت پێ بدات بینەر بیت ..🌝پەری🌺🌞
🥰 4👍 3
🍐پیرۆزبێت سالی نوێی کۆچی ۱٤٤٦
ڕۆژژمێری کۆچی یان ڕۆژژمێری کۆچیی هەیڤی (بە عەرەبی: التقويم الهجري) بەشێکە لە ڕۆژژمێری ئیسلامی ئەویش ڕۆژژمێری هەیڤییە، و بەشێوەیەکی باو بە ڕۆژژمێری کۆچی ناسراوە، پشت بە خولی مانگ دەبەستێت بۆ دیاریکردنی مانگەکان، و موسڵمانان لە هەموو شوێنێک بە کاری دەهێنن بەتایبەت بۆ دیاریکردنی بۆنە ئایینییەکان؛ ئەم ڕۆژژمێرە لەلایەن خەلیفە عومەری کوڕی خەتابەوە دانراوە و کۆچی پێغەمبەری ئیسلام (موحەممەد)د.خ لە مەککەوە بۆ مەدینە لە ی ١٢ی ڕەبیعولئەوەل بەرامبەر ٢٤ی ئەیلولی ٦٢٢ز کراوەتە یەکەم ساڵی ڕۆژژمێرەکە، لەبەر ئەوە ناونراوە بە کۆچی مانگی. لەگەڵ ئەوەی ڕۆژژمێرەکە لە سەردەمی موسڵماناندا دروستکرا بەڵام ناوی مانگەکان و ڕۆژژمێری مانگی لە سەردەمی نەزانیەوە بەکارهاتبوون، و یەکەم ڕۆژی ڕۆژی ئەم ڕۆژژمێرە هەینی ١ی موحەڕەمی ساڵی ١ی کۆچی هەیڤی بوو بەرامبەر ١٩ی تەمموزی ٦٢٢ی زایینی.
و شانشینی سعودیەی عەرەبی تاکە دەوڵەتە لە جیهاندا کە ئەم ڕۆژژمێرە بە فەڕمی بەکار دەهێنێت هەروەها لەسەر ئاستی خەڵکیدا بە هەمان شێوە ناسراوە و بە کاردەهێنرێت، بەڵام بە گشتی نەتەوە ئیسلامەکانی تر ڕۆژژمێری زایینی بەکاردەهێنن.
ڕۆژژمێری کۆچی لە ١٢ مانگ (خولی مانگ) پێک دێت، یان ساڵی کۆچی دەکاتە نزیکەی ٣٥٤ ڕۆژ، بە تەواوەتی (354.367056 ڕۆژ)، و مانگ لە ڕۆژژمێری کۆچیدا ٢٩ یان ٣٠ ڕۆژە (لەبەر ئەوەی خولی مانگ ئەکاتە 29.530588 ڕۆژ)، و بەمەش ١١.٢ ڕۆژ جیاوازی هەیە لەگەڵ ڕۆژژمێری زایینیدا، و هاوکات نەبوونی ئەم دوو ڕۆژژمێرە، ئاڵوگۆڕی لە نێوانیاندا قورس کردوە.
👏 3
Choose a Different Plan
Your current plan allows analytics for only 5 channels. To get more, please choose a different plan.