en
Feedback
دلۆڤان فائق محمود

دلۆڤان فائق محمود

Open in Telegram

م.زانکۆو ئەندامی دامەزرێنەری سیستمی زانکۆلاین لە کوردستان

Show more
The country is not specifiedThe category is not specified
4 232
Subscribers
-524 hours
-187 days
-8030 days
Posts Archive
لە پەیجی فەیسبووکم
لە پەیجی فەیسبووکم

چەند کەس لە ئێوە ئەم پۆستە بۆ بەرەژەوەندیی گشتی شەیر دەکا https://www.facebook.com/100047037910488/posts/pfbid058GzNSjoiKyzRMz2MQrMQiNpEuf94eMn3WHh8p9S1k5kCPDbTq3mS8kr52DpVjTVl/?mibextid=cr9u03

مەڵبەندی ڕاوێژکاری-زانکۆی ڕاپەڕین بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین بە خۆڕایی: ڕانیە-کافتریای بینای کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت قەڵادزێ-تاقیگەکانی کۆلێجی پەروەردە.

کورتەی قسەکانم لەلایڤی کەمێک پێش ئێستا: هەرگیز ئەمڕۆو سبەی هیچ فۆرمێک مەنێرن. بۆ؟ لەبەر ئەم هۆکارانە: ١- هەموو ساڵێک لەم دوو رۆژەدا وێبسایتەکە هەڵەکانی دەردەکەوێ ئەویش بەوەی زۆربەی خوێندکاران ساڵی لەدایکبوونیان بەهەڵە دانراوە لە پەروەردەی شارەکانەوەو بەمەش زۆربەشیان بۆ ناکرێتەوە لەکاتێکدا دەبێ بکرێتەوە ٢- زۆرجار وەزارەت مەرجەکانی بەشەکانی بەتەواوەتی لەسیستمەکەدا جێنەکردۆتەوە بۆیە زۆربەشت بۆ دەکرێتەوەو هەلێ دەبژێری لەکاتێکدا مافت نیە پێشکەشکردنی بۆ ئەنجام بدەی بەمەش فۆرمەکەت بەهەڵە دەنێردرێ ٣- زۆربەش کە دەبێ بۆت بکرێتەوەو مافت هەیە پێشکەشکردنی بۆ ئەنجام بدەی بۆت ناکرێتەوە چوونکە مەرجەکان هەندێ جار بەهەڵە دادەنرێ یان ئەکتیڤ نەکراوە بەمەش تۆ مافی وەرگیرانت لە زۆر بەش لادەبرێ لەکاتێکدا مافی خۆتە ٤- لەهەمووی گرنگتر کە ئەمرۆ یەکەم کێشە دەرکەوت ئەمەیە وەزارەت دوێنێ رایگەیاند هیچ خوێندکارێک فۆرم نەنێرێ تا ڕێبەر بە وردی نەخوێنێتەوە کەچی تا ئێستا ڕێبەری قوتابی لە وێبسایتەکە دانەنراوە. ئامۆژگاری ئێمە ئەوەیە کار لەسەر ریزبەندیی بەشەکان بکەن گەر ڕێبەر دانرا لە وێبسایتەکەو خۆتان بە کۆمپیوتەرەوە سەرقاڵ مەکەن تا ریزبەندییەکانتان لەسەر پەڕەیەک تەواو دەکەن پاشان بچنە سەر کۆمپیوتەرو لە دواخولەکی کاتی پڕکردنەوە فۆرم بنێری یان سبەی بینێری هیچ لەمەسەلە ناگۆڕێ وەک یەک هەموو خوێندکارێک دەچێتە پێشبرکێوە. دلۆڤان فائق محمود-ئەندامی دامەزرێنەری سیستمی زانکۆلاین لە ساڵی ٢٠١١

وەزارەتی خوێندنی باڵا: داوا لە هەموو دەرچووانی پۆلی ١٢ دەکەین سەردانى مەڵبەندەکانى ڕاوێژکارى زانکۆکان بکەن بۆ وەرگرتنى ڕونكرد
وەزارەتی خوێندنی باڵا: داوا لە هەموو دەرچووانی پۆلی ١٢ دەکەین سەردانى مەڵبەندەکانى ڕاوێژکارى زانکۆکان بکەن بۆ وەرگرتنى ڕونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن به ‌سیستمه‌ جیاوازه‌كانیەوە، ئه‌مه‌ش ده‌ره‌فه‌تێكی گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دەرچووان به‌ر له‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن پێشكه‌ش بكه‌ن، ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانی سیستمه‌كه‌ بن و هەوڵ بدەن خودى خۆیان فۆڕمەکان پڕبکەنەوە و ڕوو لەو سەنتەرانە نەکەن کە فەرمى نین و تەنها بۆ دەستکەوتنى بڕێک پارە فۆرم بۆ دەرچووان پڕ دەکەنەوە، چونکە وەزارەت بەرپرس نابێت لەهەر هەڵەیەک لەکاتى پڕکردنەوەى فۆڕمەکانیان. ناوی مەڵبەندەکانی راوێژکاری هەموو زانکۆ حکومیەکان. بەگشتی تۆماری گشتی زانکۆکان ئەو شوێنەیە کە خوێندکاران دەتوانن سەردانی بکەن لە زانکۆکان و باشترە پێش ئەوەی بەرێ بکەون دڵنیابنەوە تۆماری گشتی زانکۆی نزیک لە شارەکەیان لە کوێیەو ئایا کەی دادەنیشن.

کورد وتەنی زمانمان کول بوو ئەوەنە بڵێین ١٠٠% پشت بەستن بە نمرەی ساڵان کارێکی هەڵەیە. خۆتان بناسنەوە زانیاری لەسەر بەشەکان وەرگرن لە سیستمەکانی وەرگرتن تێبگەن پاشان دانیشن و لەسەر پەڕەیەک بە ئیسراحەتی خۆتان بەشەکان ڕیز بکەن بەپێی گونجانیان لەگەڵ تواناکانتان زائیدەن ئارەزووتان بۆیان بەدەر لەم هەنگاوانە تۆ لەسەر هێڵی سووری و بەرەو نادیاری هەنگاو دەنێی چوونکە خۆت بڕیار لەسەر خۆت نادەی بڕیارت بۆ دەدرێ و تا کۆتایی تەمەنت هەر ئەلێی خۆزگە وام نەکردایە. لە زەمەنێکداین بە خۆڕایی ئەندامێکی دامەزرێنەری سیستمەکە پێێان دەڵێ گەنجان ئێوە یاری بە ئاگر دەکەن ڕێگە راستەکە ئەمەیە وبەخۆڕاییە بەڵام دەبێ کەمێک خۆت ماندووبکەی و ماندووبوونەکەش پێویستە چوونکە ئەوە بەرهەمی ١٢ ساڵ ماندووبوونی خۆت و خانەوادەکەتە. گوێی لێنیە بەڵام کە دوای ناوهاتنەوە لێی دەقەومێ لەو پەڕی دنیا دەماندۆزێتەوەو داوای ڕێگا چارە دەکات. نەزانی و پڕووپوچی لەکۆمەڵگە دواکەوتووەکاندا زۆر بەخێرایی بڵاو دەبێتەوە. ---- تێبینی کە زانکۆلاین چالاکبوو لە لایڤەکەدا زۆر بە درێژێ باسی ئەم بابەتەتان بۆ دەکەم و فێرکاریی داخل بونی سایتەکەو هەڵبژاردنی بەشەکانیشتان بۆ بڵاو دەکەمەوە. دلۆڤان فائق محمود- ئەندامی دامەزرێنەری سیستمی زانکۆلاین لە ساڵی ٢٠١١

پاش کەمێکی تر لەم پەیجەوە لایڤم دەبێ و سەیری ریزبەندییەکانتان دەکەم. هەر کەس دەیەوێ کەم و کوڕیی ریزبەندیی بۆ دیاری بکرێ با لە لایڤ پیشانمانی بدات https://www.facebook.com/Dlovanf

بەشێکی نوێ لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرایەوەو ئەمسال خوێندکار وەردەگرێ. سەرۆکی بەش بەشەکە دەناسێنێ لەم لایڤەدا https://fb.watch/mK1W_JqDXT/?mibextid=cr9u03